|
دیسانه‌وه فه‌زای ته‌شه‌نوج وبارگرژیی ئیعلامی له‌نیوان
ره‌وتی گۆران و یه‌كیتی نیشتمانیدا، ترس ودله‌راوكێ‌ی
سه‌رهه‌لدانی پشیوی و پیكدادان له‌نیوان هه‌ردوولادا، خسته‌وه
دل و ده‌روونی هاولاتیانه‌وه. هه‌ردوولا به‌بی هه‌ستكردن
به‌به‌رپرسیاریتی كۆمه‌لایه‌تی وگویدان به‌ژیانی خه‌لك،
له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیانه‌وه كه‌وتنه په‌لاماری یه‌كتر و
په‌نایان برد بۆزمانی سوتاندن و ئاگركردنه‌وه وهه‌ره‌شه‌ی
چه‌كداری له‌یه‌كتر وبه‌مجۆره‌ش بیروهۆشی خه‌لكیان بۆلای رووداو
كاره‌سایتكی نه‌خوازراو راكیشاوه. ئه‌وه‌شی كه‌له‌م شه‌رو
ده‌عواو پیكهه‌لپرژانه ئیعلامیه‌دا، به‌رجه‌سته‌یه، راكیشانی
خه‌لك و كردنی هاولاتیانه به‌دارده‌ستی خۆیان ومه‌به‌ستیانه
به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ته‌سفیه‌ی حسابی ناكۆكی‌یه كۆن
وتازه‌كانی نیوانیان پی ببه‌نه‌پیشه‌وه. ئه‌مه‌له‌كاتیكدایه
كه‌خودی ناوه‌رۆكی راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوولا نه‌ك هه‌ر
پیچه‌وانه‌یه به‌خواست و داواكانی خه‌لك وژیانی ئارام
وئاسووده‌ی ئه‌وان، به‌لكو ته‌واوی بانگه‌شه‌و بروابوونی
هه‌ردوولا به‌دیموكراسی و قبلوكردنی یه‌كترو بردنه‌پیشه‌وه‌ی
ناكۆكیه‌كان به‌شیوه‌یه‌كی سیاسی وشارستانیانه، به‌درۆ
ده‌خاته‌وه.
ئه‌م شه‌رو ده‌عوا ئیعلامیه‌ی نیوان ره‌وتی گۆران ویه‌كیتی،
به‌رئه‌نجام ودریژكراوه‌ی شه‌ریكی نیوخۆیی نیوخیزانی
ناسیونالیزمی كورده كه‌له‌سه‌ر ده‌سه‌لات وبردنی به‌شی حزب و
ئیمكانياتیكه كه‌به‌رهه‌می سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستی و دزینی
ره‌نجی هاولاتیان و كایه‌كردن به‌چاره‌نوسی خه‌لك و ژیرپینانی
ماف و ئازادیه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست هاتووه. به‌تایبه‌تیش
كه‌به‌دوای دابه‌شبوونی یه‌كیتی نیشتمانی به‌دووبال و وله
فه‌زای هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا
رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای به‌خۆوه‌گرت و هه‌ردولای
له‌سه‌ر لیواری پیكدادان و ته‌قینه‌وه‌ی چه‌كداری راگرتووه و
كه‌سیش نازانی ئاكامه‌كانی ئه‌م شه‌رو ده‌عوایه هه‌لومه‌رجی
كۆمه‌لگا و ژیانی هاولاتیان به‌چ كاره‌ساتیكی مه‌ینه‌تبار
ده‌گه‌یه‌نی. بۆیه نابی ریگابدری به‌لای شه‌رو پشیوی
وئاژاوه له‌پال ده‌یان موسیبه‌تی‌تردا یخه‌ی خه‌لكی كوردستان
بگری.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، وه‌ك دووبالی
بزوتنه‌وه‌ی بۆرژوازی كورد، له‌رابردوویه‌ك كه‌هه‌یانه که‌میان
نه‌هێناوه له خوێن رشتن‌و خستنه‌وه‌ی ئاگرو کاره‌ساتی شه‌ڕو
پێکدادان. ته‌نانه‌ت هیچکام له‌م دوو باڵه جێگای متمانه نیه‌و
خه‌ڵکی نابێت گوێ بۆ قسه‌کانیان ڕاگرێت. ڕوونکردنه‌وه‌و لێدووانی
دووکه‌ڵاوی ئه‌م دوو برابه‌شه‌و ئه‌م دوو دوژمنه‌ی یه‌کتری، خێر‌و
بێری تیانیه جگه له خستنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ، وراكیشانی كۆمه‌لگا
بۆ نیو پشیوی و ئاژه‌وه‌گیری.
ئه‌م شه‌رو ده‌عواو بارگرژیه هه‌ولیكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و
له‌هیجكام له‌لایه‌نه‌كانیه‌وه، په‌یوه‌ندی به‌ژیان و
خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌وه نییه بۆ ده‌بی، له‌لایه‌ن
خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستانه‌وه به‌ری پیبگیری. جه‌ماوه‌ری
خه‌لك ولایه‌نه‌كان به‌هه‌ستیاری و ئاماده‌یی‌یه‌وه بۆ به‌رگرتن
به‌هه‌رجؤره كاره‌ساتیكی نه‌خوازراو ئاماده‌و له‌مه‌یداندابن.
ده‌بی ناره‌زایه‌تی وفشاری كۆمه‌لایه‌تی بۆهه‌ردوولای ئه‌م
كیشه‌یه توندبكریته‌وه وله‌سه‌ر شوینی خۆیان دایان بنین.
حزبی كۆمۆنیستی كریكاريی كوردستان ویرای ئیدانه‌كردنی ئه‌م
كیشه‌و ده‌عوایه له‌به‌رپرسیاریتی كۆمه‌لایه‌تیه‌و وله‌پیناو
راگرتنی پایه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و ژیانیكی ئارام
وئاسووده به‌ته‌واوی توانایه‌وه له‌ریزی پیشه‌وه‌ی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری راده‌وه‌ستی بۆبه‌رگرتن به‌هه ر‌جۆره پشیوی و
ئاژاوه‌یه‌ك. هاوكات ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی
یه‌كتی نیشتمانی له‌مه‌ترسی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئاگادار
ده‌كاته‌وه و روودانی هه‌رپیشهاتیكیش ده‌خاته ئه‌ستۆیه‌وه.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
25/109/2009
|