|
عه‌بدولا مه‌حمود
به‌رنامه (دنیایه‌كی باشتر) له ساڵی 1994 وه نوسراوه، بێگومان ئه‌و
ماوه‌یه تائێستا، كه ده‌یه‌و نیوێكه، ئاڵوگۆری زۆر گه‌وره و
چاره‌نوسساز وه كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی دنیا ڕوویانداوه. به‌رنامه دوای
چه‌ند ساڵێكی زۆر كه‌م یان باشتره بڵێین له جه‌رگه‌ی هێرشی ڕاست و چه‌پی
بۆرژوازی دوای شكست و ته‌سلیم بوونی سه‌رمایه‌داری بلۆكی ده‌وڵه‌تی
له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد دا، نوسراوه. ئه‌م
ئاڵوگۆره جیهان داگره گه‌وره‌یه كه مۆری خۆیدا له‌هه‌موو هاوكێشه
سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و فه‌رهه‌نگی... و هه‌موو جموجۆڵه
سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و حزبیانه‌ی دنیادا، ئاواش مۆر‌و سیمای ئه‌و
ده‌ورانه به ڕۆشنی به به‌رنامه‌وه دیاره.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ئاڵوگۆره دنیاداگره، به‌رنامه له ئاستی
گشتی خۆیدا به‌وێنه‌ی ڕه‌خنه‌ی ماركسیستی له‌م نیزامه و هه‌موو
ده‌رهاویشته‌كانی له جه‌نگ و بێمافی و چه‌وساندنه‌وه‌و نابه‌رابه‌ری
ئابوری و هه‌موو كوێره‌وه‌ریه‌كانی... چ ئاڵوگوڕی تیا بكرێت و چ وه‌كو خۆی
بمێنێته‌وه بۆ كاتێكی تر تا حزبه‌كانی سه‌ر به ڕه‌وتی كۆمۆنیزمی
كریكاریی به به‌هاوبه‌شی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی پێویست به بڕیار‌و سیاغهیهكی
گونجاو ده‌گه‌ن، هیچ له حه‌قانیه‌تی به‌رنامه‌و بنه‌ما و ناوه‌ڕۆكی
سه‌ره‌كی به‌رنامه ناگۆڕێت. بنه‌ما سه‌ره‌كی به‌رنامه، كه ڕه‌خنه‌ی
ریشه‌یی یه له‌م نیزامه، به‌وێنه‌ی نیزامێكی سیاسی و ئابوری و
كۆمه‌لایه‌تی ...تاد. پایه بنهرهتیهكانیشی كه بریتییه له به كاڵا
بوونی هێزی كار‌و خاوه‌ندارێتی چێنی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر هۆیه‌كانی
به‌رهه‌مهێناندا، وه‌كو كڕۆكی سه‌مایه‌داری و بناغه‌ی چه‌وساندنه‌وه ، و
جه‌نگ و ماڵوێرانی و بێمافی.... وه‌كو خۆی باقییه.
به‌ڵام له ئاستی تایبه‌تی تردا، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی به پێی وڵاتی
له به‌رنامه‌دا مشهخهس كراونه‌ته‌وه، به ئاڵۆگۆڕی سیسته‌می سیاسی،
ئاڵوگۆڕی پێویست ده‌خوازێ و هه‌ركام له‌و حزبانه به‌پێی واقعیه‌تی سیاسی و
ئابوری و چینایه‌تی و سیسته‌می سیاسی ئه‌م ده‌ورانه ده‌توانن له
كۆنگره‌دا، ئاڵوگۆڕی پێویست بكه‌ن.
له‌و نێوه‌دا پێویستی ئاڵوگۆر له به‌رنامه‌دا بۆ هه‌ردوو حزبی عێراق و
كوردستان زۆر به‌رجه‌سته‌یه. ئێمه لێره‌دا ته‌نها له په‌یوه‌ند به
به‌رنامه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستانه‌وه گرنگترین ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه كه به كه‌وتنی به‌عس پێویسته بكرێن له به‌رنامه‌دا ئێشاره
پێده‌كه‌ین و ئه‌كه‌ینه بابه‌تی گفتۆگۆ.
كه‌وتنی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی
دوای به‌عس
له ده‌سه‌ڵات كه‌وتنی ڕژێمی به‌عس به‌وێنه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی دیاركراو
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می شۆرش و هه‌ڵسانی جه‌ماوه‌ری له‌خواره‌وه‌ی
خه‌ڵك نه‌بوو، به‌لام كه‌وتنی ئه‌م ڕژێمه بۆوه مایه‌ی ئاڵوگۆرێكی گه‌وره
له پێگه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له دنیای عهرهبداو له عیراقیشدا.
ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌وێنه‌ی ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی و
قه‌ومی كه عێراق به به‌شێك له نیشتمانی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكه‌كه‌شی به
به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی پێناسه كردبوو، وه له‌یه‌كه‌مین
ساته‌كانی پێكهاتنیه‌وه، هه‌ڵگری فایرۆسی ده‌مارگیری قه‌ومی بوو. ئه‌وا
به‌دیاریكراوی ڕژێمی به‌عس له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا نوینه‌رایه‌تی
به كرده‌وه‌ی ئه‌و دهمارگیرهیه قه‌ومیه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت.
به‌نه‌خشه‌وه ئاراسته‌ی كرد و به‌زۆر مۆری ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیدا له
ناوچه‌وانی دانیشتوانی خه‌ڵكی عێراق. هه‌روه‌ها به دكتاتۆریهتێك كه
له‌به‌رامبه‌ر به ئازادی و ناڕه‌زایه‌تییه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌كان
پیاده‌ی ده‌كرد، جێگای بۆ هیچ ده‌نگ و ڕه‌نگێكی ناكۆك به‌خۆی نه‌ده‌دا سه‌ر
به‌رزبكاته‌وه‌و پێبگرێ، به‌زوویی له‌رێگای ده‌زگا هه‌مه‌ڕه‌نگه
سهركوتكهرو جاسوسیهكانهوه، ڕوبه‌ڕووی سه‌ركوتی خوێناوی ده‌بۆوه. هه‌ر
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌هه‌ر گۆشه‌و شوێنێكی عێراق له‌دژی
هه‌رچه‌شنه بێمافیهك و بۆ هه‌ر خواستێكی ڕه‌وا وهڕێخرابێت، یان هه‌ر
بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌هه‌ر ناسنامهیهكهوه خۆی نوندبێ و نیشان دابێت، له
ئاستی حزبی و رٍێكخراوهی سیاسی یان كه‌سایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ....
و بووبێت، له‌خوێن هه‌ڵكێشاوه‌و به زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوت، هه‌وڵی له
به‌ینبردنی داوه.
له‌و نێوه‌دا هه‌ڵاواردنی قه‌ومی و دابه‌شكردنی دانیشتوان له‌سه‌ر بنه‌مای
ئینتیمای میللی كردبوو به یه‌كێك له پایه بهرجهستهكانی قه‌واره‌و
مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق. جگه له‌وه‌ش ڕژێمی به‌عس به خۆشكردنی ئاگری
هه‌ستی قه‌ومی و سه‌ركوتكردنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی
ئه‌م ناسنامه قهومیهو هه‌ڵاواردنه ئاشكرایه‌دا، وه به وه‌ستانه‌وه‌ی
خوێناوی به‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی
كوردستاندا بۆ مافه‌كانیان، وه به‌كارهێنانی هه‌موو ڕێگایه‌كی پڕ زه‌برو
زه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر به خوازیارانی ئۆتۆنۆمی و خودموختاری و مافی
فه‌رهه‌نگی و خویندن و... كێشه‌و قڵشتی قه‌ومی كردبوو به یه‌كێك له سیما
قێزه‌ونه‌كانی كۆمهڵگاو به‌مه‌ش كێشه‌ی كوردی كردبوو به گرێیه‌كی گه‌وره
و ئاڵۆسكاو ترسناكی كۆمه‌ڵگای عێراق. ناسیونالیزمی كوردیش به
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م كێشه‌یه و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به خواسته‌كانی خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه تاڕاده‌ی خۆ به‌خاوه‌ن هه‌ڵخستنی و لێكهه‌ڵپێكانی مێژووی
حه‌قخوازانه‌ی خه‌لكی كوردستان به مێژووی خۆی له پێناو پچرینی به‌شداری
له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا ئه‌م كێشه‌یه‌ی له عێراقدا، تائه‌و په‌ری خۆی
په‌لكێش كرد.
كه‌وتنی ڕژێمی به‌عسی قه‌ومی عه‌ره‌بی كۆتایی به‌م ده‌ورانێكی ڕه‌ش هێنا چ
له عێراق و چ له‌ناوچه‌كه‌دا.
كۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌ر وه‌كو چۆن خواست و ئاره‌زووی زوربهری
هه‌ره زۆری دانیشتوانی عێراق بوو، یه‌كێك له ئه‌رك و پێشمه‌رجه‌كانی
شۆڕشی كرێكاری بوو له عێراقدا، كه له به‌رنامه‌ی حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری‌دا هاتبوو. چونكه كۆمۆنیزمی كرێكاریی و حزبه‌كه‌ی له عێراقدا هه‌ر
ئاڵوگۆڕو باش بونێكی ڕیشه‌یی و به‌رجه‌سته‌ی له ژیانی مادی و مه‌عنه‌وی
خه‌ڵكی عێراقدا به ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه گرێدا بوو. له ساڵی 2003
وه كه رژێمی به‌عس نه‌ماوه هاوكات دروشمی ڕوخاندنی ڕژێمیش كه نه‌ماوه،
كۆتایی هاتووه.
به‌دوای ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه، ده‌سه‌ڵات له عێراقدا تا ئێستا به‌ده‌ست
ئه‌مریكایه، و له ڕێگای پێكهێنانی حكومه‌تی تهوافوقیهوه ئه‌مریكا
نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌كانی خۆی له عێراقدا، ده‌باته پێشه‌وه.
له‌عێراقدا تائێستا ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست هیچ هێزێكی سیاسی‌دا
نهگریساوهتهوه، ته‌مه‌ركوز نه‌بووه. ده‌سه‌لات له‌سه‌ر بنه‌مای شوناسی
قه‌وم و دین و تایفه‌و... به شێوه‌ی ته‌وافق" سازان" له‌سه‌ر مه‌بنای
پێگه‌ی میلیشیایی حزب و هێزو قه‌واره سیاسیه‌كان، و هاوسه‌نگی هێزو
پانتایی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانیان، دابه‌شكراوه. هه‌ركام
له‌و هێزو لایه‌نانه‌ش سه‌ر به‌یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن یان به
پشتیوانی مادی و لۆجیستیكی ئه‌وان ده‌جوڵێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان ته‌نها
نه‌خشی وه‌كاله‌تی ده‌بینن .
هیچ كام له‌و هێزه سیاسیانه‌ی ئێستای به‌شدار له حكومه‌تی عێراقیدا،
زه‌ره‌یه‌ك ئینسانیه‌ت و ئازادیخوازیان تیا نییه، هیچیان بڕوایان به
دیموكراسی" به‌مانا بورژوازی و باوه‌كه‌ی" نییه، هه‌موویان هێزی تاسه‌رمۆخ
كۆنه‌په‌رستن و دژی خه‌ڵكین. بۆ بڕانه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له
په‌رله‌ماندا!!، له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیدا،
قه‌تڵگا وه‌رێده‌خه‌ن. تا نیشانی بده‌ن خاوه‌نی هێزو توانای جهنگینین.
مامه‌ڵه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا،
پێویستی به پێناسه‌كردنێكی ڕۆشنه له به‌رنامه‌دا، ڕاسته حزبی كۆمۆنیستی
كریكاریی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی بورژوا- ناسیونالیستی كورد به‌ره‌و
ڕووه و مه‌یدانی سه‌ره‌كی هه‌ڵسوڕانی كوردستانه. ئه‌وه‌ش ڕاسته كه
زوڵمی قه‌ومی له‌سه‌ر كوردستان نه‌ماوه، به‌ڵام مادام تا ئێستا كوردستان
به ڕه‌سمی له ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی دانه‌بڕاوه‌و نه‌بۆته ولاتێكی
سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌رو هه‌ڕه‌شه‌ی دوباره داسه‌پاندنه‌وه‌ی زوڵمی قه‌ومیش
هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌ر هێزو بزوتنه‌وه‌یه‌ك بیبات به‌ڕێوه‌و
به‌هه‌ر لایه‌كدا تهمهكوزی ده‌سه‌ڵات بشكێته‌وه، یه‌كێكه له‌و لایه‌نه
سه‌ره‌كیانه‌ی كه كۆمۆنیزمی كرێكاریی به‌گشتی و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی
له كوردستان له‌گه‌ڵی به‌ره‌و ڕووه. بۆیه به‌رنامه ده‌بێ ئه‌م
ئاڵوگۆڕه پێكبهێنێت، له‌جێگای ئه‌وه فۆرمۆلبه‌ندی تر بخاته جێگاكه‌ی كه
مامه‌ڵه‌ی حزب و شۆڕشی كرێكاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای دوای به‌عس،
مشهخهس بكاته‌وه.
كۆتاییهاتنی زوڵمی قه‌ومی و هه‌ڵواسراو مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد
هاوكات كه‌وتنی ڕژێمی به‌عس له‌ده‌سه‌ڵات، خود به‌خود زوڵمی قه‌ومی له‌سه‌ر
خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی پێهێنا، سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیس و تههجیرو
سه‌ركوت و زیندان، پله دوویی ... به كورتیه‌كه‌ی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆتایی هێنا به‌شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و جه‌نگێگی
هه‌موو ڕۆژه كه له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین ده‌هه بوو به‌رده‌وام
بوو. به‌لام دیاره ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كێشه‌ی كورد له عێراقی دوای
به‌عسدا به‌چاره‌سه‌ر گه‌یشتوه‌و بڕاوه‌ته‌وه، نه‌خێر زوڵمی قه‌ومی كۆتایی
هاتووه به‌لام كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌چاره‌سه‌ری كارساز و عه‌مه‌لی
نه‌گه‌یشتووه. كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و
ڕوبه‌رووی چه‌ند ئه‌گه‌رێكه. له‌وانه لكاندنه‌وه‌ی به عێراقه‌وه له
ڕێگای هه‌وڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان كۆكه
له‌گه‌ڵ هه‌وڵی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بی له‌چواچێوه‌ی به‌ڕه‌سمی ناسینی
ده‌سه‌لاتدارێتی ئێستایاندا به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا و وه‌رگرتنی
زه‌مانه‌تی ئه‌م دهسهلاتدارێتییه ئێستا. هه‌روه‌ها ده‌ست كورتبوونه‌وه‌ی
به‌كرده‌وه‌ی ئهمریكاو ناكامیه‌كانی له‌عێراقدا زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ
ده‌خاله‌تی زیاتری وڵاتانی ناوچه‌كه تا ڕاده‌ی داگیركردنی كوردستان"
ئه‌گه‌ر زۆر كاتیش بیت" و كۆتاییهێنان به‌م شێوه له ده‌سه‌لاتدارێتی
ناسیونالیزمی كورد، ئهگهرێكهو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دنیا ئه‌مانه‌ی له
مه‌حاڵ تێپه‌راندووه، به‌تایبه‌ت بۆ پاشهكشهپێكردن به پێگه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد له ئێستادا كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی وڵاتانی ناوچه‌كه مهلموسه.
وه مانه‌وه‌ی كوردستان به‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستایه‌وه‌و به بارمته گرتنی
كێشه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی هه‌موو ڕۆژه‌ی له‌كێشمه‌كێشی سیاسی نێوان
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد‌و بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بیدا به ڕه‌وت
گه‌لی ئیسلامیشه‌وه، ئه‌گه‌رێكی تره‌و ماوه‌ی پێنج ساڵه وه‌ستانی بۆ
نییه.
ئه‌گه‌ری خۆجیاكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له
ئاسۆ‌و ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد و وه‌گه‌رخستنی خواستی سه‌ربه‌خۆی
خه‌ڵكی كوردستان خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ گۆرینی به
بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی له پێناو جیاكردنه‌وه‌ی
كوردستان و پێكهێنانی ولاتێكی سه‌ربه‌خۆ... ئه‌و ئه‌گه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ن
كه له‌به‌رده‌م ئایندهی خه‌ڵكی كوردستاندایه.
ئه‌مه یه‌كێكی تره له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه دیسان پێویسته له به‌رنامه
بێت.
ناسیونالیزمی كورد و له ئۆپۆزیسۆنه‌وه بۆ ناو قدرهت
تا ئه‌و كاته‌ی به‌عس له‌سه‌ر كار بوو ناسیونالیزمی كورد، ئۆپۆزیسۆنی ڕژێم
بوو. هه‌میشه له كێشمه‌كێشدا بوو له‌گه‌ڵ به‌عس بۆ پچرینی به‌شی حاكمیه‌ت
له ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندیدا. كه‌وتنی ئه‌م ڕژێمه، له ئاكامی جه‌نگێگی
فراوانی جیهانیدا له جغرافیای عێراقدا، بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی قه‌ومی
كوردی له ئۆپۆزیسۆنه‌وه كرد به به‌شه ده‌سه‌لات و ئه‌و خه‌ونه‌ی
چه‌ندین دهههبوو بۆی له "جه‌نگ و مفاوه‌زات"دا بوو به كه‌وتنی به‌عس
پێی گه‌یشت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد له 1991 وه له‌زوربه‌ی
كوردستاندا، ده‌سه‌لاتی هه‌بوو، به‌ڵام مانه‌وه‌ی به‌عس له‌ده‌سه‌لات و
بوونی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كانه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی
به ناجیگرو هه‌ره‌شه‌لێكراو ڕاگرتبوو، هاوكات شانشی به‌شداری ده‌سه‌لاتی
له‌گه‌ڵ به‌عسدا بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بوو.
كه‌وتنی به‌عس له ساڵی 2003 وه له‌لایه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كرده‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی كه وه‌كو مۆته‌كه وابوو له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتدارتی
ناسیونالیزمی كورد كۆتایی پێهێنا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وانی گه‌یاند
به‌ده‌سه‌لات و له ئۆپۆزیسیۆن بوونی خستن. ئێستا ناسیونالیزمی كورد
خاوه‌نی پێگه‌یه‌كه له ده‌سه‌لاتی ناوهندو چه‌ندین پۆستی بالا له ئاستی
حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و سوپا‌و ئابوری و....
له‌ده‌ست خۆیاندایه و به‌شێكن له قدرهت. له كوردستانیشدا تاڕاده‌یه‌كی
زۆر ڕه‌سمیه‌تیان به‌خشیوه به ده‌سه‌لاتیان و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م
پێگه‌و ده‌سه‌لاته بپارێزن و زه‌مانه‌تی تێكنه‌چوونی له ناوه‌نده‌كانی
نێو ده‌وڵه‌تیدا بۆ مه‌یسه‌ر بكه‌ن.
كۆمۆنیزمی كرێكاریی له كوردستان و ناسیونالیزمی كورد
به‌دوای كه‌وتنی به‌عسدا و دیار نه‌بوونی ئاسۆیه‌ك بۆ دامه‌زراندنی
ده‌سه‌لاتێكی مۆدێرن و حكومه‌تێكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی كه تیایدا
دانیشتوانی عێراق به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی قه‌ومی و دینی و تایفی و
وه‌كو ئه‌ندامانی خاوه‌ن مافی یه‌كسانی كۆمه‌ڵگا بن، و هیچ جۆره
جوداسازیهك جا پۆزه‌تیف یان نێگه‌تیف له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سه‌ر
بهمیللهته جیاجیاكاندا پیادهنهكرێت. هاوكات به‌هۆی خوڵقاندنی
جوداسازی و داتاشینی ناسنامه‌ی قه‌ومی و تایفی و مه‌زهه‌بی و به‌سه‌ر
دانیشتوانی عیراقدا، هێنده‌ی تر دابڕاوی به‌كرده‌وه‌ی 13 ساڵی كوردستانی
له عێراق، دابڕاوتر كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی گرنگ و ته‌نانه‌ت چاره‌نوسسازی
خسته سه‌رشانی ڕه‌وتی كۆمۆنیزمی كرێكاریی تا ئارایشی تازه به‌خۆی بدات.
به‌پرسیاریه‌تی نیشاندان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌دا پێداویستی پێكهاتنی
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی بۆ كوردستان، كرده هه‌نگاوێكی دواخستن
هه‌ڵنه‌گر.
كۆمۆنیزمی كرێكاریی و حزبه‌كه‌ی" حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عیراق" پێش
پێكهاتنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، تا ئه‌وكاته‌ی به‌عس له‌سه‌ر
كار بوو وه‌كو هه‌موو حزبه‌كانی تری سه‌ر گۆررهپانی سیاسی عێراق و
كوردستان و ئۆپۆزیسۆنی ڕژێمی به‌عس بوو. به نه‌مانی به‌عس ئه‌گه‌ر حزبه
ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد، بونه خاوه‌نی
ده‌سه‌لات له ناوهندو له ئۆپۆزیسون بوون كه‌وتن. ئه‌وا پێكهاتنی حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، ڕاسته‌وخۆی به‌مانای پێكهاتنی حزبی
ئۆپۆزیسۆنی واقعی و ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌لاتی بۆرژوا_ ناسیونالیستی كورده
له كوردستانی عێراقدا. .........
دیاره جگه له‌و چه‌ند مه‌سه‌له میحوه‌ریه، كه پێكهاتووه له
مه‌سه‌له‌ی كه‌وتنی به‌عس و تهشخیسكردنی سیاسه‌تی ڕه‌سمی به‌رنامه‌یی
به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی دوای به‌عس، كۆتایی هاتن به زوڵمی سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان بێچاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی و هه‌ڵواسراو مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد.
گۆڕانی جێگاوڕێگای بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد‌و كۆتاییهاتن به
ئۆپۆزیسۆن بوونی و گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز. پێكهاتنی حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان‌و ڕوبهرووبوونی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی
بزوتنه‌وه‌ی بۆرژوا- ناسیونالیستی كورد، به‌وێنه‌ی ئۆپۆزیسۆنی ئه‌م
ده‌سه‌لاته. كه مه‌سه‌له‌ی زۆر جدین و پێویسته به دیقه‌ته‌وه له
به‌رنامه‌دا بگونجێنرێن.
هاوكات چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تری گرنگی تریش هه‌ن كه پیویستی به ئیزافه،
ئاڵوگۆر، هه‌یه له به‌رنامه‌دا. له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
پیسبوونی ژینگه‌و ئاڵوگۆری كه‌ش و هه‌واو كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر
به‌شه‌ریه‌تی دنیادا، بریتین له دوو پرسی زۆر گرنگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و
داهاتوو كه دنیا سه‌راسیمه‌ی گۆرانكاریهكانیهتی. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی
سوپای و جێگا‌و ڕێگای سوپای خۆبه‌خش و حیرفه‌یی، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی و
ڕایه‌ڵه‌كانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی دنیا لهزمینهی ئه‌نته‌رنێت و
تۆره ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی دنیا و نه‌خشی له‌م
سه‌رده‌مه‌دا...تاد، تا ده‌گات به چاوخشاندنه‌وه‌ی به به‌رنامه له
باره‌ی وه‌رگێرانه‌وه دیاره لێره مه‌به‌ست به‌كوردی كردنی نییه،
به‌ڵكه مه‌به‌ست سادهكردنهوهو هاوكات ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وشه‌و
ده‌سته‌واژانه‌یه كه وه‌رگێرانه‌كه‌ی ووردو پر دیقه‌ت نییه، یان قورسه‌و
ئاسان تیگه‌یشتنی سانا نییه،... ئه‌مانه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه ده‌بێ
جارێكی تر سه‌رنجیان بدرێتی و ......
به‌و هیوایه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌روازیه‌كی كردبێته‌وه بۆ به‌شداری هه‌موو
هه‌ڵسوڕاوانی و كادرانی ڕه‌وتی كۆمۆنیزمی كرێكاریی تا به‌شداری له‌م
ته‌وه‌ره‌یه‌دا بكه‌ن.
12-12-2009
|