|
به‌شی
دووه م
شه‌ماڵ علی
shemalali@yahoo.com
ئاشکرایە کە ئەو ئاڵوگۆڕانەی
لە بەشی یەکەمی ئەم وتارەدا ئاماژەی پێ کرا، واتە
ئاڵوگۆڕ لە فۆرم‌و ستراکچەری دەوڵەتدا لە عیراق
ته‌نها باروئه‌نجامی جه‌نگ‌و داگیرکاریی عیراق
نییه، به‌ڵکو پاشخان‌و ڕیشەکه‌ی لە ئاڵوگۆڕیکی
هەمەلایەنەی جیهانیدایە، کە دەکرێ لێکدانەوە‌و
شیکردنەوەی ورد لەم بارەیەوە بکێشێتە هەندێک
گۆڕانکاری‌و دەستکاری لە بەشی یەکەمی بەرنامەشدا.
بەڵام ئەوەی لێرەدا بابەتی ئەم نووسینە‌و هەموو
ئەم تەوەرەیەیە ئەو گۆڕانکاریەیە کە بە ناچار‌و لە
کورتماوەدا دەبێت لە بەشی دووەمی بەرنامەدا پێک
بێت. یەکێک لەو پەرەگرافانەی بەرنامە کە بە
لەبەرچاوگرتنی ئاڵوگۆڕەکان لە عیراقدا‌و لەبەر
ڕۆشنایی ئەو باسەی پێشوودا که‌وتۆته ژێر
پرسیاره‌وه ئەمەی خوارەوەیە:
"گومانی
تێدا نییه که ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت بچووکترین
باشبوون له ژیانی ماددی‌و
مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی عێراقدا‌و به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ره‌تایی ترین ماف‌و ئازادییه فه‌ردی‌و
مه‌ده‌نییه‌کان له‌گره‌وی ڕووخاندنی ڕژیمی
کۆنه‌په‌رست‌و دژی به‌شه‌ریی به‌عسی
ناسیۆنالیستیی عه‌ره‌بیدایه. ڕووخاندنی ڕژێمی
به‌عس ئه‌رکێکی ده‌ستبه‌جێی شۆڕشی
کرێکارییه له‌عێراقدا. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس‌و
دامه‌زراندنی ده‌ستبه‌جێی حکومه‌تێکی کرێکار‌ی
تێده‌کۆشێت. حکومه‌تی کرێکار‌ی
نه‌ته‌نها به‌دیهێنانی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م
یاساوڕێسایانه‌ی که له‌م به‌شه‌ی
به‌رنامه‌دا هاتوون، وه‌کو سه‌ره‌تایی ترین
مافه‌کانی خه‌ڵکی عێراق، زامن ده‌کات،
به‌ڵکو به جێبه‌جێ کردنی تێکڕای به‌رنامه‌ی
کۆمۆنیستیی خۆی، هه‌لومه‌رجی ئازادی‌و
ڕزگاری‌و یه‌کسانیی ڕاسته‌قینه‌و کامڵی هه‌موو
خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر ده‌کات."
یەکەمین مەسەلەیەک کە دەبێت
لێرەدا ڕوون بکرێتەوە ئەوەیە، کە ئەگەرچی ئێمە
خەریکین چاو بە بەشی دووەمی بەرنامەدا دەخشێنینەوە
بۆ ئەوەی بەرنامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان دابڕێژینه‌وه، ئەم ڕاستیە شانی ئێمە لە
حزبی کوردستاندا لەوە خاڵی ناکات کە پێویستە لە
بەرنامەدا سەبارەت بە دەسەڵات‌و دەوڵەتی لەسەرکاری
ئەمڕۆی عیراق نەخشە‌و بەرنامە‌و هەڵوێستی خۆمان
ڕوون بکەینەوە. ئاشکرایە کە ئاڵۆزیەک لەم بابەتەوە
هەیە، بەڵام ئەم ئاڵۆزیە بە پلەی یەکەم بەرهەمی
بەرودۆخەکەیە، نەک تەنها بەرهەمی جێگاوشوێنی ئێمە
وەک حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان –
کوردستانێک کە هێشتا بەشێکە
لە عیراق- لەم بارودۆخەدا. ئەم ئاڵۆزیە
ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستیەیە کە چینی کرێکار‌ی
کوردستان بۆ شوێنکەوتنی ئامانجەکانی خۆی بەناچار
دەبێت لە چەند بەرەدا ململانێی خۆی بەرێتە پێشەوە؛
ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتی بۆرژوازی حاکم لە عیراقدا
لە لایەک‌و لەگەڵ دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردستان
لەلایەکی ترەوە.
هیچ گومان له‌وه‌دا نییه که
ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه نزیکه‌ی
حه‌وت ساڵه کاتی به‌سه‌رچووه‌و ده‌بێ بگۆڕێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا پێویست ده‌کات شتێک له
جێگای ئه‌وه دابنێین؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که
به‌ڵێیه؛ ئه‌ی ده‌بێ چی له جێگای ئه‌وه
دابنێین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره دووبه‌شه‌ی
سه‌ره‌وه وردتر بکه‌ینه‌وه، ده‌کرێت ئه‌م
پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ ده‌ربکێشین: ئایا
له‌مڕۆی عیراقدا، له‌پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس، له‌مپه‌رێکی سیاسی له نێوان خه‌باتی
مافخوازانه‌و ئازادیخوازانه‌ی چینی کرێکار‌ی
عیراق‌و به‌دیهاتن‌و جێگێربوونی "بچووکترین
باشبوون له ژیانی ماددی‌و
مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی
عێراقدا‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌تایی ترین ماف‌و
ئازادییه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نییه‌کان"
ماوه‌ته‌وه یان نا؟ به ده‌ربڕینێکی تر: ئایا
ئاڵ‌وگۆڕێکی پێکهاته‌یی(ستراکچه‌ریی) له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی
مافخوازانه‌و ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک‌و چینی
کرێکار به تایبه‌تی به سه‌ره‌نجام بگات، یان نا؟
ئاشکرایه که وه‌ڵامی خۆشخه‌یاڵانه‌ی لیبرالیزم‌و
دیموکراسیخوازیی به‌و پرسیاره نه‌خێره، به‌و
مانایه‌ی که ئه‌گه‌رچی فه‌زا‌و هه‌لومه‌رجی
عیراق هێشتا نه‌مییوه، هێشتا ململانێی جۆربه‌جۆری
ناوخۆیی بوونی هه‌یه، سه‌ره‌نجام داموده‌زگای
سه‌رکوت لێکهه‌ڵوه‌شاوه‌و ئێمه له قۆناغی
گواستنه‌وه‌داین به‌ره‌و دیموکراسی‌و گوایه عیراق
هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسیه‌کی فره‌یی
هه‌ڵده‌گرێت‌و خه‌ڵک ده‌توانن له‌ڕێگای به‌شداری
له پرۆسه‌ی سیاسیدا‌و له‌ڕێگای په‌رله‌مان‌و
هه‌ڵبژاردن‌و گوشاری جه‌ماوه‌ریه‌وه ماف‌و
ئازادیه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌کانی خۆیان به ده‌ست
بهێنن‌و جێگیری بکه‌ن. ئه‌مه وه‌ڵامێکه که
بۆرژوازی به باڵ‌و به‌شه جۆراوجۆره‌کانیه‌وه
به‌و پرسیاره‌ی ده‌داته‌وه.
که‌م نین ئه‌و چه‌پانه‌ش که
سه‌ره‌ڕای ئیدیعای دووره‌په‌رێزیان له ڕیزی
بۆرژوازی ئه‌و وه‌همه دیموکراسیه دایگرتوون.
هه‌ندێک پێیان وایه چینی کرێکار ده‌توانێت بۆ
به‌دیهێنانی خواسته‌کانی تێکه‌ڵ به یاریه
سیاسیه‌کانی عیراق‌و کوردستان ببێت‌و هه‌وڵ بدات
"خه‌باتی خۆی بۆ باشبوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی
بباته ناو په‌رله‌مانی عیراقیشه‌وه." ئه‌وانه‌ی
که ئومێدیان به هه‌ڵبژاردن له کوردستان‌و
عیراقدا هه‌بوو، یان هه‌یه، له جومله‌ی ئه‌و
چه‌پانه‌ن که تاکو سه‌رو گوێیه‌کانیان له‌و
وه‌همه‌دا نغرۆ بوونه.
لێره‌دا به‌له‌به‌رچاوگرتنی
ماهیه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حاکم له
عیراقدا، به دیتن‌و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی
ڕاستیه‌کانی سه‌رکوتی بێپه‌رده‌و ئاماده‌یی هێزه
باڵاده‌سته‌کان له سه‌رتاخواری عیراق بۆ سه‌رکوتی
خه‌باتی مافخوازانه‌ی کرێکاران، هه‌ر کاتێک ئه‌و
خه‌باته به ئاستێک گه‌یشتبێت که مه‌ترسی بۆ
سه‌رمایه دروست کردبێت‌و شانسی سه‌رکه‌وتنی
هه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ی
به‌شی پێشوو له‌سه‌ر ماهیه‌تی ئیستیبداد‌و ئه‌وه‌ی
که ئیستیبداد پێداویستیه‌کی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داریه له عیراقدا‌و نه‌مانی به‌عس
کۆتایی فۆرمێک له ئیستیبداده نه‌ک
جه‌وهه‌ره‌که‌ی، سه‌خت نییه که ئه‌و وه‌ڵامه‌ی
سه‌ره‌وه له بناغه‌وه ڕه‌ت بکرێته‌وه. به‌م
مانایه‌ش هێشتا له‌مپه‌رێکی سیاسی له‌به‌رده‌م
خه‌باتی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و ڕێگای
گه‌یشتنیان به سه‌ره‌تایی ترین ماف‌و
ئازادیه‌کانیان ماوه. به‌ڵام ئێستا ئیتر پرسیار
ئه‌وه‌یه: ئه‌و له‌مپه‌ره چییه؟
دەکرێت یەکێک لە وه‌ڵامه‌کان
ئه‌وه بێت که نەبوون یان ناسەقامگیری دەوڵەت
ئه‌و له‌مپه‌ره‌یه‌و ئەرکی چینی کرێکار‌و
کۆمۆنیستەکان لە عیراقدا، لە ڕێڕەوی خەبات بۆ
دامەزراندنی حکومەتی کرێکاریی لەم وڵاتەدا،
سازدانەوەی دەسەڵات‌و هێنانه‌سه‌رکاری حکومەتێکی
غەیرە قەومی‌و سکیولاره. ئەم دەربڕینە ئەگەرچی تا
ئێستا هیچ کەس پێشنیاری نەکردووە کە ببێتە بەشێک
لە بەرنامەی کۆمۆنیستەکانی عیراق‌و کوردستان،
بەڵام دەکرێت بە ڕوونی لە تەرحە سیاسیەکانی
کۆمۆنیزمی کرێکاریی بۆ دەرچوون لە سیناریۆی ڕەش‌و
بە تایبەت لە تەرحی کۆنگرەی ئازادی عیراقدا، بەدی
بکرێت.
لەسەر بنەمای ئەو لێکدانەوەیەی
کە هەلومەرجی ئێستای عیراق بە هەلومەرجێکی
ڕاگوزەرو گواستنەوە نازانێت، ئەو جۆرە
لێکدانه‌وه‌یه‌ی سەرەوەش جێگای قبوڵ نییە. ئەوەی
ئێستا هەیە بۆشایی نەبوونی دەوڵەت نییە، بۆرژوازی
لە عیراقدا دەوڵەتی خۆی سازداوەتەوە. دەوڵەتی
ئەمڕۆی بۆرژوازی عیراق دەوڵەتێکی دینی-ئەتنیکیە‌و
سەرەڕای هەر کێشەو ململانێیەک، سەرەڕای هەر
هەڕەشەو تەبلیغاتێک، سەرەڕای هەر هەوڵێک بۆ
دووبارە دابەشکردنەوەی دەسەڵات لە نێوان باڵ‌و
بەشەکانی بۆرژوازیدا، لە بناغەوە هەموویان ئەم
واقعیەتەو قەواعدی یاریەکەیان قبوڵ کردووە.
بەڵام ئایا دەکرێت لەو
پەرەگرافەی سەرەوەدا لە جێگای ڕژێمی بەعس 'حکومەتی
مەزهەبی-ئەتنیکی عیراق' دابنێین‌و کێشەکە بەمە
تەواو دەبێت؟ وەڵامەکە بۆ ئه‌مه‌ش نەخێرە،
ده‌وڵه‌تی دینی-ئه‌تنیکی نوێی عیراق، ده‌وڵه‌تێکی
هه‌ره‌می به‌عس ئاسا نیه. ده‌سه‌ڵاتێک نییه که
ئه‌گه‌ر له ناوه‌ند‌و له پایته‌خت تێکی بشکێنی‌و
له جێگای حکومه‌تی کرێکاریی دابمه‌زرێنیت
توانیبێتت کار له‌گه‌ڵ بۆرژوازی یه‌کلا
بکه‌یته‌وه‌و پرۆسه‌ی له ده‌سه‌ڵات خستنی
بۆرژوازیت ده‌ست پێکردبێت. دەوڵەتی نوێی عیراق
تۆڕێکە لە دەسەڵاتە لۆکاڵیەکان‌و ڕوخاندنی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌و وه‌لانانی ئه‌و له‌مپه‌ره له‌سه‌ر
ڕێگای شۆڕشی کرێکاریی‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ر بۆ
گه‌یشتن به سه‌ره‌تایی ترین ئازادی‌و مافه‌کانیان
ئه‌گه‌ر به مانای کۆتایی هێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته
لۆکاڵیانه‌ش نه‌بێت که ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی لێ پێک
هاتووه، هیچ مانایه‌کی نابێت. ده‌وڵه‌تی عیراق
ته‌نها له په‌رله‌مان‌و ده‌زگای سوپا‌و پۆلیسی
عیراقی پێک نه‌هاتووه، به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه،
له جۆره‌ها هێز‌ی دینی‌و ئه‌تنیکی‌و تائیفی‌و
عه‌شیره‌تیی‌و داموده‌زگای ناوچه‌یی‌و باندی
چه‌کداری میلیشیایی‌و مافیایی، له په‌رله‌مانی
کوردستان‌و حکومه‌تی هه‌رێم‌و ڕێکخراو‌و هێز‌ی
چه‌کدارو ئه‌منی حزبه‌کانی کوردستان، له
مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له نه‌جه‌ف‌و ...هتد
پێکهاتووه، که له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا‌و له
هه‌موو کونج‌و قوژبنێکی ئه‌و وڵاته‌دا، خۆیان
جێختسووه‌و موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
شۆڕشی کرێکاریی له عیراقدا،
له یه‌که‌مین هه‌نگاوی خۆیدا، ده‌بێ ته‌واوی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵیانه له‌سه‌ر ڕێگای خۆی
لابه‌رێت‌و له کایه‌ی موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات
بیانکاته ده‌ره‌وه. هیچ مافێک‌و ئازادیه‌کی
سه‌ره‌تایی بۆ کرێکاران ئه‌گه‌ر به ده‌ستیش بێت،
ناتوانێت له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوه‌ندانه
سه‌قامگیر بێت. بۆ نموونه سکیولاریزم‌و
جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، له سایه‌ی
ده‌سه‌ڵات‌و باڵاده‌ستی ناوه‌ندی وه‌کو
مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف هیچ مانایه‌کی نییه.
جێخستنی سکیولاریزم له عیراقدا، چه‌نده
په‌یوه‌ندی به یاسا‌و ده‌ستووری وڵاته‌وه
هه‌یه، زۆر زیاتر له‌وه په‌یوه‌ندی به
له‌کارخستن‌و بێهێزکردنی مه‌رجه‌عیه‌ت‌و دام‌و
ده‌زگا‌و ناوه‌نده دینیه‌کانی تر‌و بڕینی
سه‌رچاوه‌کانی داهات‌و شه‌رعیه‌تێک هه‌یه که
دیفاکتۆ بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی به‌شێکی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵگای عیراق به ده‌ستیان هێناوه.
باقی خواسته
ریفۆرمخوازیه‌کانی تری کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانیش
به هه‌مان شێوه، هه‌ر له دادگای سه‌ربه‌خۆوه
تاکو یاساکانی کار‌و خۆشبژێوی کۆمه‌ڵایه‌تی،
هیچیان به‌بێ وه‌لاخستن‌و کۆتایی هێنان به بوونی
دام‌و ده‌زگا لۆکاڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی
عیراق توانای جێبه‌جێبوونیان نییه‌و کرێکار
چه‌نده له‌گه‌ڵ جێخستنی ئه‌و خواستانه له
یاساکانی وڵات‌دا کێشه‌ی هه‌یه. زۆر زیاتر له‌وه
له جێبه‌جێکردن‌و پراکتیزه‌کردنه‌وه‌یاندا له
ئاستی لۆکا‌ڵی ده‌رگیری ململانێ له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌کاندایه.
فۆرمۆڵبه‌ندیه‌ک له
به‌رنامه‌دا، که ئه‌م ستراتیجه تازه‌یه به‌یان
بکات ده‌بێت له‌جێگای ئه‌و په‌ره‌گرافه‌دا
دابنرێت. ئه‌مه هه‌م بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق‌و هه‌م بۆ حزبی کوردستانیش دروسته.
ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که له به‌رنامه‌ی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاندا سه‌ره‌ڕای خه‌باتی
هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق‌و ئازادیخوازانی سه‌رتاسه‌ری عیراقدا بۆ
ڕوخاندن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
دینی-ئه‌تنیکی، دوو خاڵی تر پێویسته ئیزافه
بکرێت؛ یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ڕیگایه‌کی تر بۆ
ڕزگارکردنی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی
دینی-ئه‌تنیکی فه‌رمانڕه‌وا له عیراق،
جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکولار‌و
غه‌یره ئه‌تنیکی سه‌ربه‌خۆیه.
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان به‌م
مانایه، له سیاقی ده‌ربازبوون له ژێرده‌سته‌یی
ده‌سه‌ڵاتێکی دینی-ئه‌تنیکی له عیراقدا‌و له
هه‌مان کاتدا بۆ کۆتایی هێنان به پایه‌یه‌کی
به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ریی لۆکا‌ڵی له
کوردستاندا مه‌تره‌حه نه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی
مه‌سه‌له‌ی میللی کورد (ئه‌م باسه له به‌شی
سێهه‌مدا وورد تر ده‌که‌مه‌وه). به‌م مانایه‌ش
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عیراق له‌م
به‌رنامه‌یه‌دا نه‌ک هه‌ر ناکه‌وێته ناکۆکی‌و
بگره جیاوازییش له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ ڕوخاندن‌و
هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌وڵه‌تی دینی-ئه‌تنیکی عیراق،
به‌ڵکو ئه‌ڵقه‌یه‌کی ئه‌و خه‌باته‌و هه‌نگاوێکه
له‌و ڕاستایه‌دا. ئه‌و هه‌نگاوه، بێگومان،
نابێته هۆی بێهیزکردنی باسکی کرێکاران له
خه‌باتی سه‌رتاسه‌رییان له دژی حاکمیه‌تی
بۆرژوازی عیراق به‌ڵکو له هه‌مان
ئاراسته‌دایه‌و کوردستانی ڕزگارکراو له ده‌ست
حاکمیه‌تی دینی-ئه‌تنیکی ده‌توانێت سه‌نگه‌رێکی
به‌هێزی خه‌باتی کرێکاریی‌و کۆمۆنیستی سه‌رتاسه‌ری
عیراق بێت.
دووه‌م خاڵ مه‌سه‌له‌ی
ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لۆکا‌ڵی بۆرژوازی
کوردستانه. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ده‌بێ به
ڕوونی‌و ئاشکرایی ئه‌وه به‌یان بکرێت، که
به‌دیهاتنی "بچووکترین
باشبوون له ژیانی ماددی‌و
مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی کوردستاندا‌و به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ره‌تایی ترین ماف‌و ئازادییه فه‌ردی‌و
مه‌ده‌نییه‌کان"
به‌نده به ڕووخاندن‌و کۆتایی هێنانی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی بۆرژوازی کورده‌وه، که خۆی له
ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم‌و هه‌روه‌ها له
ده‌سه‌ڵاتی حزبه حاکمه‌کانی کوردستان‌و دام‌و
ده‌زگا سه‌ربازی‌و ئه‌منیه‌کانیاندا
ده‌بینێته‌وه. له فۆرمۆڵبه‌ندیه‌کدا که
ده‌خرێته جێگای ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی به‌رنامه،
نه خه‌بات بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی دینی-ئه‌تنیکی
له عیراقدا، نه خه‌بات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی
کوردستان‌و ده‌ربازبوون له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
حکومه‌ته له عیراقدا، جێگای ئه‌و ده‌ربڕینه
ڕوون‌و بێ پێچ‌و په‌نایه که: حزب بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی
هه‌رێم‌و ده‌سه‌ڵاتی حزبه حاکمه‌کانی کوردستان
خه‌بات ده‌کات، ناگرێته‌وه.
به‌م جۆره به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی تا ئێستا وترا،
ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه
پێویسته به‌م جۆره بێت:
"گومانی
تێدا نییه که ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت بچووکترین
باشبوون له ژیانی ماددی‌و
مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی عێراق‌و به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ره‌تاییترین ماف‌و ئازادییه فه‌ردی‌و
مه‌ده‌نییه‌کان له گره‌وی ڕووخاندن‌و وه‌لانانی
ده‌وڵه‌تی دینی-ئه‌تنیکی عیراقدایه. ڕووخاندنی
ئه‌م ده‌وڵه‌ته که سه‌ره‌ڕای دام‌و ده‌زگاکانی
ناوه‌ند له تۆڕێک له ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵیه‌کان
پێک هاتووه ئه‌رکێکی ده‌ستبه‌جێی شۆڕشی
کرێکارییه له سه‌رتاسه‌ری عیراق‌و کوردستاندا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ ڕووخاندنی
ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌و پێچانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته
لۆکاڵیه‌کانی باند‌و ده‌سته‌و تاقم‌و حزب‌و
مه‌رجه‌عیه‌ته دینی‌و قه‌ومی‌و تایه‌فه‌گه‌ری‌و
عه‌شیره‌تگه‌ری‌و ناوچه‌گه‌ریه‌کان‌و دامه‌زراندنی
ده‌ستبه‌جێی حکومه‌تێکی کرێکاریی له جێگایان
تێده‌کۆشێت. له هه‌مان کاتدا‌و تا کاتێک ئه‌م
خه‌باته به‌سه‌رنجام نه‌گه‌یشتبێت، حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی
جه‌ماوه‌ری کوردستان له ده‌ست حاکمیه‌تی
ده‌وڵه‌تی دینی-ئه‌تنیکی عیراق‌و جیابوونه‌وه‌ی
کوردستان‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له کوردستاندا
خه‌بات ده‌کات. هه‌روا له کوردستاندا
به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌تاییترین ماف‌و ئازادییه
فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌کان‌و جێگیرکردنیان له‌گره‌وی
ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردستاندایه.
هه‌ربۆیه حزب بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
دام‌و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان‌و ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کان‌و دامه‌زراندنی
حکومه‌تی کرێکاریی له کوردستاندا تێده‌کۆشێت.
حکومه‌تی کرێکاریی
له کوردستان نه ته‌نها به‌دیهێنانی ده‌ستبه‌جێی
ئه‌م یاساوڕێسایانه‌ی که له‌م به‌شه‌ی
به‌رنامه‌دا هاتوون، وه‌کو سه‌ره‌تایی ترین
مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، زامن ده‌کات،
به‌ڵکو به جێبه‌جێکردنی تێکڕای به‌رنامه‌ی
کۆمۆنیستیی خۆی، هه‌لومه‌رجی ئازادی‌و
ڕزگاری‌و یه‌کسانیی ڕاسته‌قینه‌و کامڵی هه‌موو
خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر ده‌کات."
ماویه‌تی
14/02/2010
|