|
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سامان که‌ریم
ئۆكتۆبه‌ر: وه‌كو ئاگادارن كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، بڕیاری ئاڵوگۆر له
به‌رنامه" دنیایه‌كی باشتر" دا، خستۆته
ده‌ستوره‌وه،سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ بزانین مه‌بنای
ده‌ستبردن بۆ ئه‌م ئاڵوگۆره چییه؟
سامان كه‌ریم: ئالۆگۆر له به‌رنامه‌ی هه‌ر حزبێكی
سیاسی‌دا به‌پێی گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی پێشنیار
ده‌كرێت‌و خۆی فه‌رز ده‌كات. بۆ ئه‌حزابی كۆمۆنیستی له
ئاستی جیهاندا، مه‌به‌ستم ئه‌حزابی كۆمۆنیستی كرێكاریی
سه‌ر به سوننه‌تی ماركسه، به‌رنامه به‌پێی
هه‌لومه‌رجی سیاسی دیاریكراو له ئاستی جیهانییدا،
ئاڵوگۆری سیاسی له ئاستی ناوخۆیی یه‌ك وڵات‌دا، وه
ئاستی گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌كه له ئاستی جیهانی‌و
لۆكه‌لیدا، جۆر‌و شێوه‌و شێوازی ده‌ركه‌وتنی كۆمۆنیزمی
بورژوازی له‌ئاستی جیهانی و لۆكه‌لیدا، قابیلی
گۆڕانه. لێره‌دا مه‌به‌ستم به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستییه به
به‌شی ئیستراتیژ‌و ریفۆرمه‌كه‌یه‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بینین
كاتێك منصور حیكمه‌ت به‌رنامه‌ی "دنیایه‌كی باشتر "
ده‌نوسێت جیاوازییه‌كی زۆری تیدایه له‌گه‌ڵ مانفیستی
ماركسدا له‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یدا، یان له‌گه‌ڵ سوشیاڵ
دیموكراته‌كانی روسیا یان له‌گه‌ڵ به‌رنامه گۆتادا كه
ماركس ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت.
باسی ئێمه لێره‌دا حزبمانه له كوردستان. ئه‌م باسه بۆ
ئێمه‌ش وه‌ك حزبێكی كۆمۆنیستی كرێكاریی به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی ڕاسته. به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆشنتر
له‌مباره‌وه بدوێین. با له پێشه‌وه له‌په‌یوه‌ند به
به‌شی ریفۆرمی به‌رنامه‌وه ده‌ست پێبكه‌م(پێویسته
ئه‌وه بڵێم له باری سیاسی و تیورییه‌وه ناكرێت
به‌رنامه پارچه پارچه بكرێت‌و بكرێته دوبه‌ش یان چه‌ند
به‌شێكه‌وه، به‌لام له‌باری لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌وه
پێویستمان به‌م جێاكارییه هه‌یه بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی
باسه‌كه‌مان). به‌رنامه‌ی ئێمه بۆكوردستان كه تا ئێستا
له به‌رده‌ستدایه‌و ئێمه ئالۆگۆڕمان تێداكردوه،
به‌رنامه‌یه‌كه كه منسوری
حیكمه‌ت نوسیویه‌تی‌و له‌ساڵی 1994دا له‌لایه‌ن
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی
ئیرانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، واته پێش 16 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر. مێژویی 16 ساڵی ڕابوردوو مێژوویه‌كی پڕ
ئاڵوگۆره له‌سه‌رئاستی جیهانی‌و ناوخۆیی عێراق‌و
كوردستاندا، ئاڵوگۆره‌كان هێنده به‌رچاون كه پێویست
نییه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئاماژه‌یان پێبكریت. له
هێزی ئه‌مه‌ریكاو ڕوخانی بلۆكی شه‌رقه‌وه بگره" كه
به‌رنامه‌ی دنیایه‌كی باشتره كاریگه‌ری ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه‌ی زۆر به‌سه‌ره‌وه‌یه له به‌شی ئیستراتیژی
به‌رنامه‌دا" تا ده‌گاته ئه‌مرۆ كه ڕوخان‌و بن به‌ستی
ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكی تیدا بۆته واقعێكی ئاشكرا‌و ڕوون
بۆ هه‌مووان. ئه‌مرۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی وڵاتی چین
به‌وێنه‌ی هێزی ئابوری یه‌كه‌می دنیا له‌ماوه‌یه‌كی
كورتی داهاتودا، به‌تایبه‌ت له هه‌ناوی ئه‌زمه‌ی
ئابوری قولی سه‌رمایه‌داری‌دا كه ئێستا جیهانی
سه‌رمایه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت... ئه‌مه به‌جیا له
جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌و زۆر
ئالوگۆڕی دیكه. به‌لام له ئاستی عێراقدا ده‌كرێت
ئاماژه به روخانی نیزامی قه‌ومی پێشوو بده‌ین
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌عس‌و صدام حسین، كه عێراقی له
قاڵبێكی قه‌ومی عه‌ره‌بیدا رێكخستبوو، تا ده‌گاته
هاتنه سه‌ركای ئیسلامی سیاسی شیعی به وێنه‌ی
هێزێكی سائد و ده‌سه‌لاتدار له‌عیراق‌و شه‌ریك بوونی
ناسیونالیزمی كورد‌و به‌م پێیه بورژوازی كورد له
ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زیدا.. تا ئاڵوگۆرێكی فراوان له
مه‌زاج‌و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و هاتنه
پێشه‌وی خواستی جیابونه‌وه‌ی كوردستان به وێنه‌ی
خواستێكی هه‌مه‌گیرو باو‌و.. ئه‌مه به‌كورتی
ئالوگۆره‌كانه كه له‌ئاستی جیهانی‌و لۆكه‌لیدا ڕویان
داوه، به‌ڵام ئاڵوگۆڕه‌كان هێجگار له‌مه فروانترو
گه‌وره‌ترن، به‌ڵام بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی باسه‌كه‌ی ئێمه
ئه‌وه‌نده به‌سه.
بۆیه ڕاسته‌وخۆ دێمه سه‌ر به‌شی ریفۆرمی به‌رنامه‌ی
ئێمه له‌كوردستان "دنیایه‌كی باشتر".. ئه‌وكات پێش 16
ساڵ له‌كوردستان هێشتا
سه‌دام
حسین‌و نیزامه‌كه‌ی كه قه‌ومی عه‌ره‌بی بوو له‌سه‌ر
حوكم بوو. ترسی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس
هێشتا به‌هێز بوو سه‌ره‌ڕای ڕاپه‌رینی خه‌لكی
كوردستان‌و ده‌ركردنی به‌عس له‌كوردستان. جیابونه‌وه‌ی
كوردستان كه له‌سالی 1995دا بۆ ئێمه مه‌ترح بوو نه‌ك
خواستێكی جه‌ماوه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو كوێگری كه‌م بوو،
ئه‌ویش به‌شێكی تازه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بوو وه به‌شێكی
دیكه‌ی ئومێد به یه‌كێتی‌و پارتی وه‌كو دووهێزی
ناسیونالیزمی كورد له‌وپه‌ڕی به‌هێزبونیدا بوو. به‌لام
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، ئێمه ڕوبه‌روی
هه‌لومه‌رجێكی تازه‌ین له عێراقدا.. كۆمه‌ڵگا
له‌كوردستان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه جیا ده‌بێته‌وه له
عێراق له‌باری ئیداره‌ی سیاسی‌و و تا ڕاده‌یه‌كی
به‌رچاو له‌باری ئابوری‌و بوونی ئه‌منیه‌تێكی نسیبی
وه باشتر له شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق وه ته‌نانه‌ت تا
ماوه‌یه‌ك پاره پولی خه‌ڵكی كوردستان جیابوو" ئه‌سل‌و
ته‌زویر"، گه‌وره‌بونی نه‌وه‌یه‌ك كه مێژووی دوێنی
ئاگادار نییه و نایه‌وێت گۆشه‌گیر بكرێت به
ڕوداوه‌كانی ئه‌نفال‌و كیمیایی باران‌و وزیاتر ڕوویان
له ئاینده‌یه...ته‌جروبه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ
ڕوداوه‌كان‌و ده‌سه‌لاتی تازه‌ی دوای به‌عس
به‌ڕابه‌ری ئه‌مه‌ریكا كه له‌ناوه‌رۆكدا هه‌ر
به‌عسه‌كه‌ی دوێنن به‌جیا له شوناسنامه‌ی سیاسیان
كه‌ئیسلامی سیاسین.. هه‌موو ئه‌مانه پێویست به‌وه
ده‌كات كه به‌شی ریفۆرمی به‌رنامه چاوی پێدا
بخشێنرێته‌وه‌و ئالۆوگۆری پێویستی تێدا بكرێت.. ئه‌مه
به‌جیا له‌وه‌ی كه له‌به‌رنامه‌ی پێشودا هه‌ندێ
بڕگه‌ی نا ده‌قیقی تێدا بوو سه‌باره‌ت به سه‌ربازگیری
گشتی وه هه‌ندێ باسی دیكه‌ی گرنگی وه‌كو ژینگه‌ی
تیدا نه‌بوو چونكه ئه‌وكات ژینكه وه‌كو ئێستا نه‌بوبوه
باسێكی هه‌مه‌گیرو گه‌رمی جیهانی‌و له‌هه‌مانكاتدا
بۆنمونه له‌باسی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندندا باسی
ئینته‌رنێت‌و تۆڕه‌كانی مۆبایل له‌به‌رنامه‌ی پێشودا
نه‌بوون، چونكه ئه‌وكات ئه‌نترینت ومۆبیال نه‌بوون..
به‌هه‌رحاڵ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه جیهان وه ناوخۆیی
وڵاتێك له‌باری سیاسی‌و ته‌كنۆلۆجیاوه ده‌گورێت
له‌گه‌ڵیدا فكر‌و سیاسه‌ت ده‌گۆرێت‌و ئالۆگۆر له
بڕگه‌كانی به‌رنامه‌شدا بۆ كۆمۆنیزمی كرێكاریی و
حیزبه‌كانی ده‌بێته واقعیه‌تێك.
به‌لام له‌وه زیاتر هه‌ندی كات به‌شی ئیستراتیژی
به‌رنامه‌ش پێویسته له هه‌ندی بڕگه‌یه‌دا ئاڵوگۆڕی
به‌سه‌ردا بێت ئه‌گه‌رچی ئێمه له ئێستادا ڕوبه‌رووی
ئه‌وه نین یان لایه‌نی كه‌م ئالۆگوَری
هه‌ندی بڕگه له‌م به‌شدا زۆر فه‌وری نییه، بۆنمونه
شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆمۆنیزمی بورژوازی .. وه‌ك وتم
ئێمه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م به‌ش‌و برگه‌یدا كارێكی
فه‌وریمان له‌به‌رده‌ستدانییه.
ئۆكتۆبه‌ر: تۆ ده‌ڵێی له دوای ڕوخانی به‌عسه‌وه
كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه جیاده‌بێته‌وه
له عێراق، به‌ڵام نه‌ك له‌ساڵی 2003، به‌ڵكه له‌ساڵی
1991 كوردستان له هه‌مووباره‌كاندا به‌كرده‌وه جیابووه
له عێراق، كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه جیاوازی نێوان ئه‌و
دوو زه‌مه‌نه چییه؟ زه‌مه‌نی جیایی كوردستان به
مانه‌وه‌ی به‌عس و به نه‌مانی به‌عس له عێراقدا؟ وه
ئه‌مه چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر به‌رنامه هه‌یه؟
سامان كه‌ریم: پێموایه ئێمه له دوای ڕوخانی
حكومه‌تی به‌عسه‌وه ڕوبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجێكی تازه
ده‌بینه‌وه له‌كوردستان. پێش ڕوخانی به‌عس وایه
كوردستان به ڕواڵه‌ت جیا بوون به‌ڵام سێ ته‌وه‌ره‌ی
سیاسی كه باوبوو وه باڵی كێشابوو به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی
سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان‌و هیزه
سیاسییه‌كانیشدا له‌وانه ئێمه‌ش، یه‌كه‌م: مه‌سه‌له‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس بوو بۆ كوردستان ، ئه‌مه
چاوه‌ڕوانی‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی هه‌ستیاری خه‌ڵكی
كوردستان بوو. له به‌هاری 2003 وه ئه‌م قۆناغه
ته‌واوده‌بێت‌و ئه‌م ترسه له به‌عس ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و
نامینێت. دووه‌م: باسی چه‌وسانه‌وه سته‌می
نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م سته‌مه به ڕوخانی حكومه‌تی به‌عس
ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی ئینتقالییه‌وه. ئینتقالی
به‌و مانایه‌ی ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كی
توندی نیوان بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و
ناسیونالیزمی كورده‌وه، سته‌مه‌كه به پی‌ی
هه‌لومه‌رجه‌كه‌و وه‌ك فه‌رزێكی واقعی نامێنێت به‌بێ
ئه‌وه‌ی له‌باری سیاسی یاساییه‌وه چاره‌سه‌ری
ته‌واوی كرابێت. ئه‌مرۆ ناسیونالیزمی كورد له هه‌موو
ئاسته‌كاندا ده‌سه‌لاتداره و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه
كه هه‌یه‌و كێشه‌یه‌كی هێجگار گه‌وره‌شه، كێشه‌ی
نێوان دوو بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی‌و هێزه‌كانیه‌تی
له‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌و بیره نه‌وتیه‌كان، واته كێشه‌یه
له سه‌ر ناوچه‌كانی نفوز‌و ده‌سه‌لات له‌نێوان ئه‌و
هێزانه‌دا له كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری له موسل‌و
دیاله‌و ده‌وروبه‌ری. ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌و
ئاڵوگۆره‌كانی داهاتوو چی ده‌هێنێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یان
قه‌زییه‌كی دیكه‌یه په‌یوه‌ندی به وه‌لامی ئه‌م
پرسیاره‌وه نییه، به‌لام ئه‌مه ئاڵوگۆریی گه‌وره‌ی
سیاسی‌یه كه له پێش سالًی
2003وه نه‌بوو. سێهه‌م: شه‌ریك بوونی ناسیونالیزمی
كورده له ده‌سه‌لاتی سیاسی مه‌ركه‌زدا، ئێستا
ناسیونالیزمی كورد به‌هۆی حزبه‌كانییه‌وه شه‌ریكه
له‌ده‌سه‌لاتی عێراقدا، پێش ساڵی 2003 ئه‌مه نه‌بوو....
ئه‌م خالانه، چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌و ڕه‌نكدانه‌وه‌یان
هه‌یه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و ئابوری و
بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه گرینگ‌ترینیان ژیان‌و
گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌یه‌كی
زیندوو وه واقعی دوای به‌عس. ته‌جروبه‌یه‌كی واقعی‌و
زیندوی دوای شه‌ریك بونی ناسیونالیزمی كورده له
ده‌سه‌لاتی به‌غدا، ته‌جروبه‌یه‌كی واقعی خه‌ڵكی
كوردستانه له به‌رانبه‌ر بونی سه‌رۆكی كورد‌و وه‌زیری
كورد‌و چه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره‌ی كورد له مه‌ركه‌زداو
بونی ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندام په‌رله‌مان له به‌غدا...
به‌ته‌جروبه فیدرالیه‌ت پراتیك كراوه‌و خه‌ڵك له‌سایه‌یدا
هه‌ر له دڵه‌ڕاوكێ‌و چاوه‌ڕوانی و ته‌نانه‌ت له ژێر
سایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مالكی‌دا ژیاوه... پاش ئه‌م
ته‌جروبه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركه‌وتوه، كه
شه‌ریك بونی ناسیونالزمی كورد بۆ ئه‌وان هیچ سودێكی
نییه. بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه فیدرالیه‌ت په‌یوه‌ندی
نییه به به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه به‌لكو ته‌نها بۆ
شه‌ریك بونی ناسیونالیزمی كورده له ده‌سه‌لاتی
به‌غدا. بۆ خه‌لك رۆشن بۆته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و
مافی سیاسیان جیاوازییه‌كی قوڵ و فراوانی هه‌یه
له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كورد‌و حزبه‌كانیدا.... ئه‌وه‌ی
گۆڕاوه ترسی دوێنی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای به‌عس بوه
به‌ترس له گه‌ڕانه‌وه‌ی میلیشیاكانی ئیسلامی سیاسی
شیعی‌و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له ژێر ناوی قانون‌و
ده‌وڵه‌تی قانوندا، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه دوینێ خه‌ڵك
به‌ده‌ستی به‌عس له كوردستاندا وه‌كو حزبێكی قه‌ومی
عه‌ره‌بی شه‌قی ده‌خواردو ئیعدام ده‌كرا، ئه‌مرۆ
به‌ده‌ستی پاراستن‌و زانیاری‌و دائیره‌ی ئه‌منه‌كانی
یه‌كێتی‌و پارتی ته‌قه‌یان لێده‌كرێت‌و زیندانه‌كانی
تاسلوجه‌و عه‌قره موحه‌ته‌و قه‌لاچوالان ده‌شاردرێنه‌وه
و ئه‌شه‌كه‌نجه ده‌درێن... دوێنی جه‌لاد
نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب بوو ئه‌مرۆ زمانه‌كه‌ی گۆڕاوه
بوه به‌كورد... ئه‌مانه بۆنه‌ته ته‌جروبه‌ی زیندووی
خه‌ڵك له ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابوردودا.. ئه‌مه به‌جیا له
شێوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته و ڕیسوابونی لای
خه‌لك به‌تایبه‌ت كه سه‌رتاپای غه‌رقه له فه‌سادو
هه‌ڵلوشینی سه‌ره‌وه‌ت‌و سامانی خه‌ڵكی كوردستاندا...
ئه‌مه به‌كورتی ئه‌و جیاوازه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه
گه‌ورانه‌ن كه خه‌ڵك زیاتر به ته‌جروبه به‌شێوه‌یه‌كی
"هه‌ست" حسی پێ‌ی گه‌یشتوه.
ئه‌م ئاڵوگۆڕانه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر
به‌رنامه‌ی ئێمه‌وه له‌كوردستان هه‌یه وه ده‌بێت.
چونكه به‌گشتی خه‌لكی كوردستان‌و ناسیونالیزمی
جیاكردۆته‌وه له‌باره‌ی خواست‌و دروشمی سه‌ره‌كی
ئه‌مرۆوه له‌كوردستان. ئه‌مرۆ خواستی خه‌ڵك به‌گشتی
جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهینانی ده‌وڵه‌ته له
كوردستان له‌كاتێكدا ناسیونالیزمی كورد به حاكم‌و
ئۆپۆزیسۆنه‌وه به یه‌كیتی‌و پارتی وگۆران‌و
ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌مویان فیدرالیه‌تیان هه‌ڵبژاردوه
كه ده‌مێكه بن به‌سته.
وه ئه‌مه پێویسته له به‌رنامه‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕۆشن
ڕه‌نگ بداته‌وه.
ئوكتۆبه‌ر: با واز له‌به‌شی تایبه‌تی و مشه‌خسی به‌رنامه
بهێنین، تۆ له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا و له‌په‌یوه‌ند
به‌به‌شی ستراتیژی به‌رنامه‌وه ده‌ڵێیت هه‌ندێ بڕگه
پێویستی به ئاڵوگۆڕه، ده‌كرێ به‌كورتی پێمان بڵێن
سه‌رخه‌ت یان ئه‌و بڕگانه‌ی له ستراتیجی به‌رنامه‌دا
پێویستان به ئاڵوگۆره، كامانه‌ن؟
سامان كه‌ریم: باسی من له وه‌لامی پرسیاری یه‌كه‌مدا
باسێكی تایبه‌ته به به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. واته لێره‌دا باسه‌كه په‌یوه‌ندی
نییه به كوردستان‌و به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی له
كوردستاندا. ئه‌وه رۆشنه به‌شی ئیستراتیژی به‌رنامه
جیهانگیره‌و به‌م مانایه تایبه‌ت نییه به ولاتێكی
دیاریكراوه‌وه. ئه‌م به‌شه‌ی به‌رنامه‌ش به‌پێی گه‌شه‌ی
زانست‌و ته‌كنۆلوجیا‌و شیوه‌و میكانیزمی ده‌ركه‌وتنی
كۆمۆنیزمی بوژوازی ئالوگۆری به‌سه‌ردا دێت. سه‌رنج بده
له مانیفێستی ماركس‌و دنیایه‌كی باشتری مه‌نسوری
حیكمه‌ت، به رۆشنی جیاوازیه‌كانت بۆ ده‌ركه‌وێت. من له
وه‌لامی پرسیاری یه‌كه‌مدا وتومه "هه‌ندی كات به‌شی
ئیستراتیژی به‌رنامه‌ش پێویسته له هه‌ندی برگه‌یه‌دا
ئاڵوگۆری به‌سه‌ردا بێت ئه‌گه‌ر چی ئێمه له ئێستادا
ڕوبه‌رووی ئه‌وه نین یان لایه‌نی كه‌م ئالۆگوَری
هه‌ندی بڕگه له‌م به‌شدا زۆر فه‌وری نییه". ئه‌و
بڕگه‌یه‌ش مه‌به‌ستم بڕگه‌ی كۆمۆنیزمی بورژوازییه.
به‌رنامه‌ی ئێمه پێش 16 ساڵ له ژێر سێبه‌ری ڕوخانی
بلوكی شه‌رقی كۆمۆنیزمی بورژوزای روسی‌دا نوسراوه.
ئه‌مه تاكه‌ی بڕ ده‌كات، كه ئێمه به‌وه‌نده ئیكتفا
بكه‌ین؟! به بڕوای من ئه‌وه په‌یوه‌ندی به هێزو
گه‌شه‌و قودره‌تگیری كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه هه‌یه
له ولاتیك یان شوێنیك له شوێنه‌كانی دنیادا.
له‌به‌رانبه‌ر دیارده‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی وادا،
ده‌رگیر ده‌بین له‌گه‌ڵ شێوه‌و شێوزای تازه‌ی كۆمۆنیزمی
بورژوزای‌دا، ئه‌مه پێویستیه‌كی بورژوازی یه له
هه‌لومه‌رجی وه‌هادا. به‌لام وه‌كوو وتم ئێستا ئێمه
ڕوبه‌ڕووی ئاڵوگۆڕێكی له‌م چه‌شنه نین له ئێستادا.
12-01-2010 |