|
به‌رنامه‌ی
دنیایه‌کی باشتر
ڕِوونكردنه‌وه‌یه‌ك
بۆ خوێنه‌ران

یه‌كێك
له‌باسه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی كوردستان، چاككردنی به‌رنامه‌و داڕشتنه‌وه‌ی
بوو به‌پێی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌م دوو ده‌یه‌ی
دوایدا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستاندا هاتووه، به‌جۆرێك
كه‌به‌رنامه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاریی هه‌موو ئه‌م
ئاڵۆگۆرانه له‌خۆی بگرێ و ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی
و پراتێكی نوێ بخاته به‌رده‌م هه‌ڵسوڕاونی
بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كرێكارییه‌وه له‌كوردستان.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆنگره بڕیاری دا كه هه‌م له‌ئاست
كۆمه‌ڵگادا و هه‌م له‌نێو هه‌ڵسوڕاوان و خاوه‌ن بۆچوونی
نێو بزوتنه‌وه‌كه‌ماندا ده‌رگای دیالۆگ و قسه‌وباس بخاته
سه‌رپشت تا له‌یه‌ك مونازه‌ره‌ی تێو‌ریدا ئه‌و
به‌ندانه‌ی كه‌پێویستیان به‌چاككردن هه‌یه گه‌لاڵه
بكرێته‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ عه‌بدوللا محمود، ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی
داناوه و هه‌رجاره ڕاوبۆچوونی یه‌كێك له‌هاوڕێیان و
خاوه‌ن نه‌زه‌ران بلاوده‌كاته‌وه. له‌م ته‌وه‌ره‌دا بوار
له‌به‌رده‌م هه‌مواندا كراوه وئازادانه‌یه هیوادارین
به‌ره‌و ڕووی به‌شداری گه‌رمی ئێوه‌ببیته‌وه.
ماوه بڵێین که
ئه‌وه‌ی له‌م گۆشه‌یه‌دا بلاوده‌بیته‌وه مه‌رج نییه
ته‌عبیر بیت له سیاسه‌تی حزب و ئۆكتۆبه‌ر، به‌لكه ره‌ئی
ته‌یبه‌تی
خاوه‌نه‌كانیانه.
تكاشمان ئه‌وه‌یه كه بۆ ناردنی بابه‌ته‌كانتان وه‌یا
وه‌رگرتنی هه‌رجۆره زانیاری ودانی پیشنیارێك سود له‌م
ئه‌دره‌س ئیمه‌یڵه وه‌ربگرن:
abdulla.mahmud@gmail.com
مەسەلەی کورد‌و جیابوونەوەی
کوردستان لە بەرنامەدا
-4-
بەشی چواره‌م و کۆتایی
شه‌ماڵ علی
سه‌باره‌ت به
ئاڵوگۆڕ له به‌رنامه‌ی دنیایەکی باشتردا
-3-
"مەسەلەی کورد" لە بەرنامەدا
شه‌ماڵ علی
سه‌باره‌ت به
ئاڵوگۆڕ له به‌رنامه‌ی دنیایەکی باشتردا
-2-
شه‌ماڵ علی
|