له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی عیراقدا، توندترین ستهمو ههڵاواردنو بێمافیو پله‌دوویی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پێنراوه. ئه‌م پله‌دوویی‌و ههڵاواردنو سته‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ئاکامی ڕاسته‌وخۆی پێناسه‌کردنی ده‌وڵه‌تی عیراق وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی عه‌ره‌بی بووه. خه‌ڵکی کوردستان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له هه‌موو ماف‌و ئیختیارێک بۆ دیاریکردنی ئایندهی سیاسی خۆیان بێبه‌ش کرابوون.
له‌پاش جه‌نگی1991و ئاکامه‌کانی له دانانی ناوچه‌ی ئارام و جیابوونه‌وه‌ی به‌کرده‌وه‌ی کوردستان له عیراق، گێژاویکی سیاسی له کوردستاندا که‌وته‌وه. ئه‌م ناوچه‌یه نه چیتر به‌شێک بوو له ده‌وڵه‌تێک‌و نه بۆ خۆشی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوو. ده‌سه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌دا له سایه‌ی ئه‌م گێژاوه سیاسیه‌دا، ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیایی-عه‌شیره‌تی داسه‌پاوی حزبه ناسیۆنالیسته کوردیه‌کان بوو. له ئه‌نجامی ئه‌وانه‌شدا دانیشتووانی کوردستان له هه‌موو مافێکی هاووڵاتیبوون بێبه‌شکران.
ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای جه‌نگی 2003و ڕووخانی رژێمی به‌عس هه‌مان هه‌لومه‌رجی به شیوازێکی تر درێژه‌پێدا. شکستی ستراتیجی ئه‌مریکاو هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له عیراقدا‌و لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عیراقێکی نقومکراو له گێژاودا، کوردستانی له هه‌لومه‌رجێکی هاوشێوه‌ی پێشوودا هێشته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ئه‌مریکاو هێزو لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانی له‌وانه حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان‌و باقی هیزه کۆنه‌په‌رسته‌کان بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له سه‌ربنه‌مای ته‌وافوقی حزب‌و هێزه قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیه‌کان، ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رنه‌که‌وتووه‌و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا، ململانێیی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی له عيراقدا قووڵ بووه‌ته‌وه‌و سیناریۆیه‌کی ڕه‌ش پێکهاتووه. لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عیراقه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به مانای مه‌ترسی به‌کێشکردنی بۆ ناو ئه‌و سیناریۆ ڕه‌شه‌یه.
به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه‌ش وه‌ک شکستی تا ئێستای، چاره‌سه‌ری هه‌لومه‌رجی کوردستان ناکات‌و وه‌ڵام به بێبه‌شی خه‌ڵکی کوردستان له مافی هاووڵاتیبوونو ئازادیه مهدهنیو سیاسیه‌کان ناداته‌وه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه به مانای ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی فیدرالی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیککهوتنو دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان گروپ‌و ده‌سته‌و تاقمی قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تائیفی داده‌مه‌زرێت.
له‌سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا، مافه مهدهنیو سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هاوڵاتیانی عیراق ده‌که‌وێته ژێر سێبه‌ری مافه داتاشراو‌و بهگریمانگیراوهکانی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌کانه‌وه. هاوڵاتیان له‌بری مامه‌ڵه‌کردنیان وه‌ک تاکی خاوه‌ن ماف‌و ئازادی به‌سه‌ر ناسنامه‌ی جۆراوجۆری قه‌ومی(ئیتنیکی)و مهزههبیو تائیفیدا دابهشدهکرێنو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نوێنه‌ریان بۆ دیاریدهکرێتو له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا ڕاده‌گیرێن. دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان گروپ‌و هێزه ناسیۆنالیست‌و مهزههبیو تائیفی‌و عه‌شیره‌تیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا مایه‌ی داپۆشینی بێمافیو پهراوێزخستنو ژێرپێنانی به‌کرده‌وه‌ی ئازادی تاکه‌کانه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵیه‌کاندا.
له‌سایه‌ی فیدرالیزمی قه‌ومیدا له کوردستان حوکمێکی میلیشیایی-حزبی که تا ئێستا له‌سه‌رکاره درێژه‌ی دهبێتو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌کرده‌وه له مافی به‌شداریکردن له بڕیاردانی سیاسی‌دا بێبه‌ش ده‌کرێن. مانه‌وه‌ی کوردستان له‌چوارچیوه‌ی عیراقدا‌و له هه‌لومه‌رجێکدا که دانیشتوانی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی دروستکراوو جیاوازیان له‌به‌رامبه‌ر باقی خه‌ڵکی عیراقدا ڕاده‌گیرێن، چاره‌نووسی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌داته ده‌ست حوکمی میلیشیایی حزبه ناسیۆنالیسته‌کان. پرۆسه‌ی دامه‌زرانی داموده‌زگای مهدهنیو قانوونی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان په‌کده‌خات، به‌م جۆره‌ش درێژه به‌و گێژاوه سیاسیه ده‌دات که له ساڵی 1991ه‌وه له کوردستاندا پێکهاتووه.
مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ باقی خه‌ڵکی عیراق وه‌کو هاوڵاتی یه‌کسان به مافی ته‌واوه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به ئاسوده‌یی بژین، برێتیه له پهکخستنو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی ئێستا، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکیولار‌و غهیرهقهومی له عیراقدا، جیاکردنه‌وه‌ی دهسهڵاتو داموده‌زگای ڕه‌سمی له ئاین‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و کردنی مهزههبو ناسنامه‌ی قه‌ومی به‌کاری تاکه‌کان.
به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، له سایه‌ی سیناریۆی ڕه‌شدا، هه‌روا له سایه‌ی ههوڵو ته‌قه‌لا بۆ جێخستنی سیسته‌می فیدرالی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیدا -جا چ ئه‌م هه‌وڵه وه‌ک تا ئێستا بووه شکست بهێنێت یاخود ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا جێبکه‌وێت-و له نادیاری ئاسۆیه‌ک بۆ هاتنه‌کایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی غهیرهقهومیو سکیولار له عیراقدا، مانه‌وه‌ی کوردستان له‌چوارچیوه‌ی عیراقدا به مانای بێبه‌شکردنی خه‌ڵکی کوردستانه له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیبوون. هیشتنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی کێشه‌و ململانێی قه‌ومیه له ناوچه‌که‌داو سه‌ره‌نجام به‌ربه‌ست دروستکردنه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی کۆمهڵایهتیو ئابووری‌و سیاسی‌و به‌دیهێنانی ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ دانیشتوانی کوردستان. ته‌نها ڕیگای کۆتاییهێنان به‌م بارودۆخه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستاداو له مه‌دای بینراودا جیابوونه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته له‌م ناوچه‌یه‌دا.
هه‌ربۆیه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌م به‌یاننامه‌یه، به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕادهگهیهنێتو خه‌بات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی‌و سکولار وه‌کو یه‌کێک له سیاسه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌خاته بهرنامهکاریهوهو به هه‌موو توانای بۆ جێبه‌جێکردنی تێده‌کۆشێت. به‌رپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازاد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵکی گونجاوترین ڕێگایه بۆ عهمهلیکردنهوهی ئه‌م به‌یانه.
-ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومیه (غه‌یره ئیتنیکیه)، ده‌وڵه‌تی هیچ نهتهوهیهکو ئیتنیکێک نییه. هیچ ئیمتیازێک بۆ هیچ نهتهوهیهکو ئیتنیکێک له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌ی تر‌و ئیتنیکی تر له کوردستاندا نییه. زمانی ڕه‌سمی ئیجباری له کوردستاندا قه‌ده‌غه‌یه. ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له نێو زمانه به‌کارهاتووه‌کان یه‌کێکیان، یان زیاتریان وه‌ک زمانی سه‌ره‌کی دیاری بکات. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ئیمکاناتی پێویست بۆ خوێندن‌و به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی له کوردساتاندا قسه‌ی پێده‌کرێت فه‌راهه‌م بکات. ئاماژه‌کردن بۆ ئینتیمای نهتهوهییو ئیتنیکی هاوڵاتیانی کوردستان له تۆمار‌و به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه. ئینتیمای نهتهوهییو ئیتنیکی‌و کولتوری کاری تایبه‌تی تاکه‌کانی کوردستانه.
-ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌وڵه‌تێکی سکیولاره، له کوردستاندا ئاین له دهوڵهتو هه‌موو داموده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان، له یاسا‌و ڕێسا‌و خوێندن‌و په‌روه‌رد جیایه. ئاین کاری تایبه‌تی تاکه‌کانی کوردستانه. تاکه‌کان ئازادن هه‌ر ئاینیکیان ببێت یان هیچ ئاینێکیان نه‌بێت. هیچ ئیمتیازێک بۆ هیچ ئاینێک نییه‌و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگا ناخرێته خزمه‌ت هیچ داموده‌زگایه‌کی ئاینیه‌وه. ئاماژه‌کردن بۆ ئینتیمای ئاینی له تۆمار‌و به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه.
له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستاندا:
- ژن‌و پیاو له ته‌واوی ماف‌و ئازادیه‌کاندا یه‌کسانن، هه‌ر یاسا‌و ڕێسایه‌ک له کوردستان که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپه بێت ڕیگه‌پێدراو نییه.
- هاوڵاتیانی کوردستان، بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیروباوه‌ڕ، ڕه‌گه‌ز، نه‌ژاد، ئاین، زمان، ئیتنیک‌و ته‌به‌عیه‌ت له هه‌موو مافیکدا یه‌کسانن.
- ئازادی بێقهیدو شه‌رتی سیاسی، بیروباوه‌ڕ، ده‌ربڕین، چاپه‌مه‌نی، ڕێکخراوبوون، ته‌حه‌زوب، کۆبوونه‌وه،مانگرتن‌و خۆپیشاندان زه‌مانه‌ت کراوه.
- سزای ئیعدام‌و سزای زیندانی تاهه‌تایی ههڵوهشاوهیهو قه‌ده‌غه‌یه.
- بیمه‌ی بێ‌کاری ته‌سه‌ل بۆ هه‌موو تاکێکی ئاماده بۆ کار له سه‌روو 16 ساڵه‌وه دابینه. بیمه‌ی بێ‌کاری تهسهلو خه‌رجی پێویست بۆ که‌سانێک که به هۆی که‌مئه‌ندامی جهستهییو یان ده‌روونی توانای کارکردنیان نییه دابینه.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان له پێناوی عه‌مه‌لی کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه‌دا خه‌بات دهکاتو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان‌و هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌کان بۆ هاتنه‌مه‌یدان بۆ به‌دیهێنانی ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌یانه بانگه‌واز ده‌کات.
15ی ئازاری 2008
|
|
