![]()
روونکردنەوە یەک لەسەر ئەم بریارنامەیە:
ئەم بریارنامەیەى کەلیرەدا دەیخویننەوە، لەمانگى سیبتەمبەرى 2008دا لەلایەن مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراقەوە پەسەندکراوە و بالاوکراوەتەوە. مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەدواى باسکردن لەسەر کیشەى کەرکوک و ئەم بریارنامەیە، لەکۆبوونەوەى رۆژى 23/10/2008 دا بەهینانى گۆرانکاریەکى کەم پەسەندى کرد وبەم شیوەیە وەک یەکیک لەبەلگەنامەکانى حزب بۆچارەسەرى کیشەى کەرکوک خرایە بەردەم سەرجەم ریزەکانى ریکخستنەوە. لەمبارەیەوە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان ئەم بەلگەنامەیە بۆخەبات و تیکۆشانى جەماوەرى بەدەستەوە دەگرى و دەیکاتە بنەماى چارەسەرى کیشەى کەرکوک.
مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمنیستى کرکیارى کوردستان
23/10/2008
بڕیارنامەى مەکتەب سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان سەبارەت بە:
ڕێگاچارەى کێشەى کەرکوک
· کێشەى کەرکوک بەشێکە لە کێشەى کورد و یەکێکە لە گرێ سەرەکیەکانى ئەو کێشەیە. وداوهکانی ئهم دوو مانگهی دوایی جارێکی تر به ڕۆشنی ئهم ڕاستیهی نیشان دایهوه. بەڵام زیاتر لەوەش ئەمڕۆ مەسەلەى کەرکوک بە ڕادەیەک قوڵبوەتەوە کە بوەتە مایەى کێشمەکێشێکى قەومى لە نێوان هێزە ناسیونالیستەکان و مەترسى ئەوەى لێدەکرێت دانیشتوانى ئەم شارە بۆ ناو شەڕى قەومى ڕاپێچ بکات. ئهو ڕووداوه خوێناویهی له کاتی خۆپیشاندانی 27 ی ئابدا له کهرکوک ڕوویدا ئهوهی نیشاندا که ئهوه سهرهتایهکه بۆ ئاڵوگۆڕی گهوره و ههروهها زهنگی مهترسیهک لێئهدات که کێشهی کهرکوک شارهکه له گۆماوێکی خوێنی قهومی وادا نوقم دهکات که توانای جڵهوکردنی سهخت بێت.
· چارەسەرى یەکجارى کێشەى کەرکوک بە چارەسەرى یەکجارى کێشەى کوردەوە گرێیخواردوە. به ههمان شێوهی مهسهلهی کورد، ئهبێ بڕیاردان لهسهر ڕێگاچارهی ئهم شارهش لهسهر بنهمای گهڕانهوه بۆ ڕای دانیشتووانهکهی بێت
· فیدراڵیزم ڕێگاچارەى کێشەى کورد نییە، بەڵکو تەرحێکە بۆ شەریکبونى ناسیونالیزمى کورد لە دەسەڵاتدا لەسەر حسابى پێشێلکردنى مافى خەڵکى کوردستان و خوڵقاندنى زەمینەى شەرو کیشەى نەبراوەى قەومى. تهواوی ڕووداوهکان و وهزعیهتی ئهم دواییانه به ڕۆشنی دهریخست که فیدراڵیزم ناتوانێ ئهم کێشهیه چارهسهر بکات، بهڵکو ڕێگا لهبهردهم لایهنه ململانێدارهکاندا به کراوهیی جێ ئههێڵێ بۆ بردنه پێشهوهی ململانێ و کێشمهکێشه بێسنوورهکانیان. ڕێگاچارەى عەمەلى و گونجاو بۆ کێشەى کورد، بریتیە لە بەرپاکردنى ڕیفراندۆم بۆ وەڵامدانەوە بەو پرسیارەى کە ئایا خەڵکى کوردستان دەیانەوى لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى بمێننەوە یان دەیانەوێ جیابنەوە و دەوڵەتێکى سەربەخۆ پێکبهێنن؟
· لەسەر ئەم بنەمایە ڕێگاچارەى کێشەى کەرکوکیش لە نێوان دوو بەرداشتى مانەوە لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى یان لکاندنى بە هەرێمى کوردستانەوە نییە، بەڵکو گرێدراوە بە چارەسەرى کێشەى کورد لە ڕێگاى بەرپاکردنى ڕیفراندۆمەوە. ئەگەر خەڵکى کوردستان بە دانیشتوانى شارى کەرکوک و ناوچە کوردنشینەکانى تریشەوە، دەنگیاندا بە مانەوە لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى، ئەوە کێشەى کەرکوکیش هەر لە چوارچێوەى عێراقدا دەبڕێتەوە و یەکلا دەبێتەوە. ئەگەریش خەڵکى کوردستان دەنگیاندا بە جیابونەوە و پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ، پێویستە بەدواى ئەوەدا ڕیفراندۆمێکى تایبەت بۆ ڕاپرسى بە هەموو دانیشتوانى شارى کەرکوک بکرێت، سەبارەت بەوەى کە دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتى عێراق ببمێننەوە یان لەگەڵ دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستان. ئەنجامى دەنگدانى خەڵک هەرچیەک بێت دەبێ بەڕەسمى بناسرێت و پیادەبکرێت.
*** ***
بەلام هەر ئێستا سیاسەت و کارکرد و دەورى هێزە ناسیونالیستەکان و دەسەڵاتى داسەپاو بەسەر ئەم شارەدا، ترسی خستۆته دڵی دانیشتووانی ئهم شارهوه و لهبهردهم مهترسی ههڵگیرسانی شهڕی قهومی خوێناویدا ڕایگرتوون. بە تایبەتى لەم کاتانەدا کە دەورەیەکى تازە لە کێشمەکێشى نێوان ناسیونالیزمى کورد و عەرەب و تورکمان لەسەر کەرکوک دەستى پێکردوە، ئەم خەتەرە هەرچى زیاتربوەتەوە. بۆیە جگە لەو ڕێگاچارەیەى لەسەرەوە باسکرا، پێویست دەکات تەرحێک بۆ دورخستنەوەى شارى کەرکوک لە شەڕ و کێشەى قەومى و بەڕێوەبردنى بە شیوەى کاتى تا کاتى ڕیفراندۆم، بخرێتە ڕوو.
شێوازی بەڕێوەبردنى کاتیى شارى کەرکوک
1. شارى کەرکوک دەبى لەلایەن نوینەرانى خەڵکى گەڕەکانەوە بەڕێوەببرێت. هەر گەڕەکێک هەیئەتێکى نوێنەرایەتى بۆ خۆى هەلدەبژێرێت. هەیئەتى بەڕێوەبردنى شار (شوراى شار) لە نوێنەرى گەڕەکان پێکدێت.
2. هەیئەتى نوێنەرانى گەڕەک کارى بەڕێوەبردنى هەمەلایەنةى گەڕەک و دابینکردنى ئەمنیەتى گەڕەکیان دەکەوێتە ئەستۆ. ئەم ئەرکە لە ڕێگاى بنکه یان بارهگای بهڕێوهبردنی گەڕەک و دامەزراندنى دەستە چەکدارەکانى ئەمنیەتپارێزى گەڕەک لە خەڵکى گەڕەک، دەبرێتە پێشەوە. خەڵکى هەر گەڕەکێک هەرکات بیانەوى دەتوانن هەیئەتى نوینەرانى گەڕەک یان نوێنەرانى گەڕەک لە شوارى شاردا بگۆڕن.
3. هێزێکى پاسەوانى ئەمنیەتى گشتى شار بەسەرپەرشتى شوارى شار پێکدێت، بۆ پاراستنى شوێنە گشتیەکان و ڕێگاوبانەکان و دامەزراوەکان و.........هەموو جێگایەکى شار جگە لە گەڕەکەکان.
4. شارى کەرکوک شارى هەموو دانیشتوانەکەیەتى. هەرکەسێک کە پێشتر لەم شارە دانیشتبێت یان تازە بیەوى ببێتە دانیشتوى ئەم شارە، بەدەر لە ناسنامەى قەومى و دینى و تائیفى، ئازادە و بە هیچ هۆ و بەهانەیەکەوە نابێ ڕێگاى لێبگیرێت یان کێشەى بۆ سازبکرێت.
5. دهرکردنى خەڵک لەم شارە بە هەر بیانویەکەوە بێت قەدەغەیه.
6. دەبێ کێشە لەسەر داهاتى نەوتى کەرکوک لە ئێستادا بە شێوەیەکى سیاسى چارهسهر بکرێت له ڕێگهی دابەشکردنى داهاتى نەوت لە نێوان دەوڵەتى مەرکەزى و دەوڵەتى کوردستان و هەروەها تهرخانکردنی بەشێکى بۆ خزمەتگوزارى دانیشتوانى شار. بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتى دابەشکردنى ئەم داهاتە، ثيويستة ڕێکەوتننامەیەکى چوار قۆڵى لە نێوان نوێنەرى دەوڵەتى مەرکەزى و نوێنەرى دەوڵەتى کوردستان و نوێنەرى شارى کەرکوک و نوێنەرى نەتەوە یەکگرتوەکان مؤربكريت. هەر تەرحێک کە سێ لا لەم چوار لایەنە دەنگى پێبدەن، دەبێ وەکو بڕیارێکى شەرعى چاوى لێبکرێت و پیادە بکرێت.
7. هەموو دانیشتوان مافى خۆیانە بە زمانى دایکى خۆیان قسە بکەن و دەرس بخوێنن و کەڵک له میدیا وەرگرن.
8. هەموو میلیشیا و هێزە چەکدارەکانى ئێستا دەبێ لە شار بڕۆنە دەرەوە. هەموو حزبێکى سیاسى ئازادە لە شارى کەرکوک هەڵسورانى سیاسى بکات. حیزبە سیاسیەکان نابێ لە هیچ کێشەیەکدا پەنا بۆ چەک بەرن. پەنابردنى ئەحزاب بۆ چەک و هەروەها هاندانى ڕق و کینە و دووبەرەکى قەومى قەدەغەیە. هەر حیزبێک بەم کارانە هەڵسێت ڕووبەڕووى لێپرسینهوه ى یاسایى دەبێتەوە.
9. دهخاڵهتی ووڵاتانی ناوچهکه و به تایبهتی ئێران و تورکیا و ووڵاتانی عهرهبی دراوسێ به ههری شێوهیهک بێ و له ژێر ههر ناو و بیانوویهکدا بێ قهدهغهیه.
ئەرکەکانى شوراى شار:
1. دیاریکردنى سیستەمێکى پشتبەستو بە ئیرادەى خەڵک بۆ هەڵبژاردنى سەرجەم پۆستە سیاسى و ئیداریەکانى شار.
2. بیناکردنەوەى شار و دەرهێنانى لهم وێرانهیهی ئێستا. دروستکردنى خانوبەرە و ئاپارتمانى مودێرن بۆ ئەو دانیشتوانەى خانویان نیە، داڕشتنى سیستەمێکى مودێرن بۆ دروستکردنى خانوبەرە و بەرگرتن لە بێسەرەوبەرەیى لەم بوارەدا.
3. دابینکردنى هەموو جۆرە خزمەتگوزاریەکى مودێرن بۆ شار وەکو ئاو و کارەبا و قیرتاوکردنى ڕیگاوبانەکان و دروستکردنى ئارەرۆ ئاوهڕۆ... و درووستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و پاک و خاوێنى شار بە یەک ستاندارد لە ئاستى هەموو شار و گەڕەکەکانیدا.
4. دابینکردنى ئەمنیەتى شار لە ڕێگاى دروستکردنى هێزى پاسەوانى ئەمنیەتى شارهوه.
5. هاوکاریکردن و دابینکردنى هەموو پێداویستیەکان بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان و کۆتایهینان بە دیاردەى ئاوارەیى لە شاردا.
6. قەرەبووکردنەوەى ههموو ئهوانهی به هۆی سیاسهتی ڕژێمی پێشوو یان ئهم 5 ساڵهی دواییهوه زیانیان لێ کهوتووه.
7. دانانى دادگایەکى تایبەتى بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکانى ئەم شارە، بە تایبەتى یەکلاکردنەوەى شکاتى ئەوانەى موڵک و ماڵیان داگیرکراوە.
