چالاکیه‌کانی حزب له‌شاری که‌رکوک

 

ماڵه‌وه 

دانانى میز کتابى حزب لەشارى کەکوک

ئیوارەى رۆژى 7/11 تیمیکى بلاوکردنەوەى ئەدەبیاتى حزب لەشارى کەکوک هەستان بەبلاوکردنەو دانانى میزکتاب لەشەقامى جمهورى لەشارى کەکوک و گەرەکى شۆریجە، لەم چالاکیەدا تیمەکانى حزب زیاتر لە700 نوسخە لەبلاوکراوەى ئۆکتۆبەر و چەندین نامیلکە، کە بابەتى جۆراوجۆرى هاورى مەنسور حیکمەتى لەخۆگرتبوو بلاوکرانەوە و خرانەبەردەم خوینەرانى ئەم شارە. تیمەکان کەلەهاوریانى کویمتەى کەرکوک پیکهاتبوون بریتى بوون، لە هاورى ئازاد مەجید، رەمەزان سابیر، عەدنا و بەرهەم وبەبەشدارى هاوریان زمناکۆ عەزی ز و خەسەروسایە. شایانى باسە جەماورى خەلکى شارى کەرکوک بەپیشوازى گەرمەوە بەرەو پیرى بلاوکراوەکانى حزب دەهاتن و لەنیوان ئەوان و هاوریاندا دەکەوتنە وتویژەوە و ئەمەش فرسەتى ئەوەى دا کە هاورى خەسرەو لەکۆبوونەوەیەکى دەیان کەسیدا قسەوباسیک لەبارەى بارودۆخى شارى کەرکوکەوە قسەوباسیک پیشکەش بکات..

کۆمیتەى کەرکوک سمیناریک لەسەر بریارنامەى حزب بۆ چارەسەرى کیشەى کەرکوک سازدەکات

دوانیوەرۆى رۆژى 11/12 کۆمیتەى کەرکوک سیمناریکى بۆهاوریان عوسمانى حاجى مارف، سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى و هاورى زمناکۆ عەزیز ئەندامى هەیئەى کارگیرى حزب لەشارى کەکوک سازدا. لەم سمینارەدا کە ژمارەیەک لە هاوریان و دوستانى حزب ئامادەى بوون هاوریانى رابەرى لەبارەى کیشەى کەکوک و ریگاچارەى حزب بۆدورخستنەوەى مەترسى شەرى قەومى و ئاینى لەمشارە، لەبەر رۆشنایى بریارنامەى پەسەندکراوى مەکتەبى سیاسى دوان و سەرنجى هاوریان و ئامادەبووانى سیمینارەکەیان راکیشا بۆ کۆمەلەى ئەو ئەرک وکارانەى کەدەکەویتە ئەستوى ئەندامان و کەسایەتییەکانى حزب لەمشارەدا. هەروەها رابەرى حزب تەئکیدى کردەوە لە هەولدانى ریزەکانى حزب بۆهینانەمەیدانى جەماوەر و رۆلى خەلک وەک فاکتۆریکى بریاردەر کەبتوانى چارەنوس و ئایندەى ئەم شارە بەدەستەوەبگرى قسەوباسیانکرد. شایانى باسە سمینارەکە بەدواى 2 کاتژمیر قسەوباس و بیروراگۆرینەوە لەسەر هەنگاوەکان و بەرنامەى کارى حزب دریژەى کیشاو بەرچاورۆشنى خستە بەردەم هاوریانى ئامادەبووى نیو سمینارەکەوە.

حزبى کۆمۆنیستى کرکیارى کوردستان

کومیتەى کەرکوک

13/12/2008