|
له‌ئۆکتۆبه‌ره‌وه
سبه‌ی
:رۆژانه ئێران گونده‌کانی سنوری هه‌رێمی کوردستان به بیانوی راوه‌دونانی
چه‌کدارانی په‌که‌که، تۆپباران ده‌کات". " چوارشه‌ممه، تۆپخانه‌کانی ئێران
ناوچه‌که‌یان تۆپباران کردوه‌و زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری به ره‌زو باخه‌کان
گه‌یاندوه، زۆربه‌ی گونده‌کانیش چۆڵکراون و زیاتر له 15 گوندی سنور چۆڵکراوه".
"تۆپبارانه‌کانی گونده‌کانی سارۆس، کاسکان، ره‌ژی که‌ره‌و چه‌ند گوندێکی دیکه‌ی
گرتوه‌ته‌وه‌و دانیشتوانی ئه‌م گوندانه‌ش رویان له شوێنه ئارامه‌کان کردوه.
به‌هۆی
ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی هه‌ریمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه، ئاواره‌کان
له‌هه‌لومه‌رجێکی دژوار‌دا ده‌ژین. هەروەها ماڵپه‌ڕی "رێنسانس" بڵاوی کرده‌وه
که هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران له درێژه‌ی به‌سه‌ربازیکردنی ناوچه
سنورییه‌کانی کوردستانی ئێران، ئێستا خه‌ریکن له گوندی دنخه‌ی سه‌ر به شاری
شنۆ تۆپخانه‌یه‌ک له‌سه‌ر روبه‌ری 11 هێکتار زه‌وی دروست ده‌که‌ن. به گوێره‌ی
سایته‌که، ئه‌و زه‌وییه زه‌وی کشتوکاڵی گوندنشینانه‌و به زۆر ده‌ستی
به‌سه‌رگیراوه‌و هیچ که‌سیش تا ئێستا وه‌ڵامی داواکارییه‌کانی خاوه‌نی ئه‌م
زه‌وییانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه، حکومه‌تی ئێران ماوه‌یه‌که جیا
له‌ده‌ستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد، په‌ره‌ی به زیادکردنی مۆڵگه
سه‌ربازییه‌کانیشی داوه. تۆپباران کردنى ئەو ناوچانەو بێدەنگى هەردوو حکومەتى
هەرێم و بەغدا، مایەى پێدانى ڕەنگى سەوزە لەلایەن ئەوانەوە بەئێران کە ناوچەیەکى
ئەمنى بەدرێژایى سنورەکانى کوردستان لەگەلڕ ئێران و تورکیا دابمەزرێنن و لەم
ڕێگەیەوە بەر بەچالاکییەکانى (پژاک) و(پ‌ک‌ک) بگرن. |