|
حزبی كۆمۆنستی كرێكاریی كوردستان |
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 28/7/2008 به‌بانگه‌وازی یه‌كێتی
و پارتی خۆپیشاندانێك له‌شاری كه‌ركوك دژ به‌بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقی
له‌سه‌ر یاسای ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه چوو،
له‌میانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا له‌نزیك بینای پارێزگا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
ڕویدا، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له‌چه‌ند بینایه‌كی نزیك
خۆپیشاندانه‌كه‌وه
ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران كرا، كه سه‌ره‌نجامی ئه‌م
ڕوداوه بوو به‌هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر له دوو سه‌د كه‌س.
ئێمه له‌حزبی كۆمۆنستی كرێكاریی كوردستان له‌كاتێكدا كه‌پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان
ئاراسته‌ی كه‌س‌وكار و ئازیزانی قوربانیه‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبونه‌وه بۆ
برینداره‌كان ده‌خوازین، هاوكات به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه ترسنۆكانه‌یه‌و
هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌گژیه‌كداكردنی خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌كه‌ین.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی شاری كه‌ركوك!
له‌گه‌ڵ داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو به‌دیاریكراویش دوای گۆربه‌گۆربوونی
ڕژێمی به‌عس و كه‌وتنی له‌ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌ركوك كراوه‌ته مه‌یدان و ناوه‌ندی
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌و ململانێی نێوان لایه‌نه قه‌ومی و دینی و تایفیه‌كان و
به‌رژه‌وه‌ندخوازی وڵاتانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه، به‌دژی ئێوه. به‌درێژایی ئه‌و
ماوه‌یه ئه‌وه ئێوه بوون كه كراونه‌ته خۆراكی ئه‌م ململانێ و كێشمه‌كێشه‌و
ڕۆژانه له‌ناو به‌رداشی به‌یه‌كدادانی ئه‌م لایه‌نانه‌و تیرۆریزمی هه‌وسارپچراوی
ئیسلامیه‌كان و قاعیده‌و پاشماوه‌كانی به‌عس و
ده‌مارگیری قه‌ومیدا، كراونه‌ته قوربانی. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش ڕوویدا ته‌نها ئاكامی و
درێژه‌ی ئه‌م ململانی و كێشمه‌كێشه قه‌ومی و دینی و تایفی و ده‌ستیوه‌ردانه‌یه
كه ده‌ست له‌یه‌خه‌ی ئێوه به‌نادات. ئێوه پێویستیان به ئاوه‌دانكردنه‌وه، به
ئاسایكردنه‌وه‌ی شار‌و ئه‌منیه‌ت هه‌یه، پێویستان به نان، ئاو، كاره‌با،
سوته‌مه‌نی، خزمه‌تگوزاری، ئازادی، ماف، قه‌ره‌بوكردنه‌وه، پێكه‌وه ژیان و
ته‌بایی...هه‌یه، كه‌چی ئه‌م لایه‌نه كۆنه‌په‌رستانه ئه‌وه‌ی بۆیان گرنگ نییه،
ئه‌و خواست و پێداویستیانه‌ی ئێوه‌یه، به‌درۆو فریوكاری، به پیلان و به‌نه‌خشه،
به كۆمه‌كی لایه‌ن و هێزی كۆنه‌په‌رستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئێوه‌یان كردۆته
زه‌خیره‌ی گه‌یشتن به مه‌رامه گڵاوه به‌رته‌سكه حزبی و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی
و ئابوریه‌كانی خۆیان.
ئێمه جارێكی تر ته‌ئكید له‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌حزابه
قه‌ومی و دینییه‌كان تاكه شتێك كه هه‌گیز بیری لێناكه‌نه‌وه قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌یه، هه‌ركاتێك كه پێویستیان به ئیوه‌و ده‌نگی ئێوه بێت،
بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن، فرمێسكی درۆ بۆ مێژووی پڕ له‌زوڵمی ژێرسایه‌ی
به‌عستان ده‌ڕێژن، كه ئه‌مه نه‌بوو به‌به‌رچاوی ئێوه‌وه وبه‌ڕۆژی ڕوناك مامۆستای
زانكۆ و ڕۆژنامه‌نوس، كه‌سانی سیاسی،... تیرۆر ئه‌كه‌ن، داهاتی ئێوه لوش ئه‌ده‌ن،
خزمه‌تگوزاریه‌كانتان ئه‌كه‌نه سه‌فقه‌ی بازرگانی،...تاد. كه له كرده‌وه
تیرۆریستی و كیشمه‌كیشه‌كانیشیاندا ڕۆڵه‌و ئازیزانی ئێوه ئه‌بنه قوربانی
بێشه‌رمانه ئه‌ڵێن ئه‌مه بكه‌نه هانده‌ری خه‌بات و تیكۆشانتان!!
جه‌ماوه‌ری بریندار‌و تێكۆشه‌ری كه‌ركوك!
ئه‌م ڕوداوه‌ی دووشه‌ممه 28 ته‌موز ڕوویدا، ده‌رگایه‌كی تره له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری
هه‌ڵًگیرسانی
شه‌ڕی قه‌ومی له‌م شاره‌دا، به هه‌ر جۆرێك چونه پشتی ئه‌م شه‌ڕو كێشمه‌كێشه
قه‌ومی و دینی و تایفییه باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و سیفیلی ئه‌م شاره ئه‌یده‌ن،
بۆیه ئه‌بێ به‌هۆشیاریه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسیه ببینه‌وه كه فتیله‌كه‌ی
ئاماده‌كراوه بۆ هه‌ڵگریساندنی شه‌ری قه‌ومی و تایفی. به‌هه‌موو ڕێگاو شێوازێك
ده‌بێت ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌م لایه‌نه قه‌ومی و دینی و تایفیانه،
شوڕبكرێته‌وه بۆ ناو دانیشتوانی كه‌ركوك، كه ئه‌م هێزو لایه‌نه كۆنه‌په‌رستانه،
زه‌مینه‌ی بۆخۆش ده‌كه‌ن.
ئێمه له‌حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆمان
ئه‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی، هه‌موو ئه‌گه‌رو مه‌ترسیه‌ك، و پاراستنی
گیان هاوڵاتیان، هاوكات بانگه‌وازی هه‌موو خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین، كه
یه‌كڕیزو ڕێكخراو و به‌عه‌زمی ئینسانی و پێشكه‌وتنخوازیه‌وه ئاماده‌ی
ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه بن، كه له‌ژێرناوی قه‌وم و دین و
تایفه،...دا، وه‌ڕده‌خرێن.
28/7/2008
|