رۆژى هەینى ریکەوتى 7/11/2008 کۆمیتەى کەرکوکى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەئامادەبوونى هاوریانى ئازاد مەجید، رەمەزان سابیر، ستار غەریب، عەدنان مەجید، بیستون بەکر، دیلان قادر و هەیئەتیک لەرابەرى حزب کەپیکهاتبوو لەهاوریان، زمناکۆعەزیز و خەسرەوسایە و بەمیوادارى، هاورى محمد عەزیز ئەندامى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق، کۆبوونەوەى دەورى خۆى سازدا.
لەم کۆبوونەوەیەدا قسەباس لەجیگاوریگاى حزب لەشارى کەرکوک و سەرخەتى کارەکانى داهاتوو کرا و بەوپێیەش کاردابەشکردنى کۆمیتە بریارى لەسەردرا. هاوکات هەرلەم کۆبوونەوەیەدا باس لەسیاسەتى حزب لەسەر مەسەلەى کەرکوک و بریارى پەرلهمانى کوردستان سەبارەت بەیاساییکردنى فرەژنى کراو سەرخەتى ئەوکارانە بریاریان لەسەر درا کەپێویستن بۆهەڵخراندن و هێنانەمەیدانى بزوتنەوەى جەماوەرى. لەکۆتایى کۆبوونەوەکەشدا هاورى ئازاد مەجید بەسکرتیرى کۆمیتەى کەرکوک هەڵبژیردرایەوە.
کۆمیتەى کەرکوک
حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
7ـ11ـ2008
