|
بەمەبەستى
رۆشنکردنەوەى سیاسەتى حزب لەبەرامبەر هەلبژاردنى پەرلمانى
عیراق و راکیشانى سەرنجى هاولاتیان بۆ بەشدارى نەکردن لەم
هەلبژاردنەدا، ئیوارەى رۆژى هەینى 5/3/2010 کۆمیتەى
سلیمانى حزب میتینگیکى جەماوەرى لەبەر سەراى شارى سلیمانى
سازدا. سەرەتاى میتنگەکە بەدانانى مێزکتابى حزب دەستى
پیکرد پاشان هاوریانى حزب سەدان ژمارە لەبلاوکراوى
ئۆکتۆبەر و بەیاننامەى یزب کەتایبەت بوو بە هەلبژاردن
بلاوکردەوە و پاشان ئاپوورەى جەماوەرى لەدەورى مێزکتابى
حزب بەرێکهوت. هاورێیان حسین سالح و سالارى ئاسنگەر و
دەشتى جەمال بەخویندنەوەى دروشمەکانى حزب لەسەر هەلبژاردن
سەرنجى ئامادەبووانى بۆلاى مێزکتابەکە راکیشاو پاشان هاورى
خەسرەو سایە ووتەى حزبى پیشکەشکرد و تیدا داواى لەخەلکى
کرد کە فریوى ئەم هەلبژاردنە نەخۆن و ریزى خۆیان لەسیاسەت
وئاسۆو بەلینەکانى ئەحزاب و قەوارە سیاسەکان جیابکەنەوە و
بۆ خواستى جیابوونەوەى کوردستان وپیکهینانى دەولەتیکى
سەربەخۆ بینەمەیدانەوە. میتینگەکە بەدواى کاتژمیرو نیویک و
دواى دیالۆگى نێوان هاوریان و ئامادەبووان سەرکەوتوانە
کۆتایى پیهات.
کۆمیتەى
سلیمانى
حزبى
کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
5/3/2010


|