|

ئه‌مڕۆ ڕۆژى شه‌ممه رێکه‌وتى
20/2/2010 کاتژمێر 5 ئێواره، مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئاسایش
هه‌ڵیان کوتایه‌سه‌ر پیکیتى ته‌بلیغاتى حزب
که‌له‌به‌رده‌م باخى گشتى له‌شارى سلێمانى بۆ
هوشیارکردنه‌وه‌ى هاولاتیان به‌ناوه‌رۆکى سیناریۆیى
گالته‌جارى هه‌ڵبژاردن، سازدرابوو، لافیته‌و بلاوکراوه‌ى
ئۆکتۆبه‌روبه‌یاننامه‌ى حزبیان کۆکرده‌وه و هاوڕیان
ده‌شتى جه‌مال و وه‌ستاحسین ساڵح و جه‌مال جه‌بار یان
له‌گه‌ڵ خۆیان برد‌و بۆماوه‌ى دووکاتژمێر
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایش دواى قه‌وباسکردن
له‌گه‌ڵیان ئازادیانکردن. ڕاسته‌وخۆ له‌شوێنى
ڕووداوه‌که‌دا هاورێ نه‌وزاد بابان ئه‌ندامى مه‌کته‌بى
سیاسى حزب بۆ به‌رگرتن به‌م هه‌نگاوه‌ى ئاسایش که‌وته
کۆکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه‌و له‌میتێنگێکدا
له‌باره‌ى په‌لاماره‌که‌ى ئاسایشه‌وه قسه‌وباسى بۆ
خه‌ڵکه‌که کرد. شایانى باسه پیکیتى حزب له‌ڕۆژانى
ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌هه‌مان شوێن
سازدراوه وده‌درێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئاسایشى یه‌کێتى
له‌چوارچێوه‌ى کێشه‌و ئاژاوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى نێوان
لیستى گۆڕان و هاوپه‌یمانیدا هاتۆته‌کایه‌وه و یه‌کێتى
نیشتمانى ناچار کردووه به‌میلیتاریزه‌کردنى فه‌زاى شار‌و
سنوردارکردنه‌وه‌ى ئازادى هه‌ڵسوارنى سیاسى. حزبى
کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان وێڕاى ئیدانه‌کردنى ئه‌م
کرده‌وه‌یه‌ى ئاسایشى یه‌کێتى هاوکات ئه‌م کرده‌وه‌یه
به‌پێچه‌وانه‌ى ئازادى هه‌ڵسوڕانى سیاسى ده‌زانێ.
کۆمیته‌ى سلێمانى
حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان
20/2/2010 |