|
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی
کوردستان
هێشتا سەرەتاى بانگەشەى هەڵبژاردنە
بەلام ڕقەبەرى و نانەوەى ئاژاوە و فەوزا لەلایەن لیستى
هاوپەیمانى و گۆڕانەوە ژیانى دانیشتوانى خستۆتە بەرمەترسى
شەڕو ئاشوبەوە. شەوى 16/2 لەشارى سلێمانى پێکداهەڵپڕژران و
دەست بردن بۆچەک وتەقەکردن لەنێوان لیستى هاوپەیمانى
وگۆڕاندا فەزاى شاریان بەرەو بارگرژى بردو ترس
ودڵەڕاوکهیان خستە نێو دڵى هاولاتیانەوە. ئەم ڕوداو و
پێکداهەڵپڕژانە کەبەشەپۆلێک لەدڕاندنى پوستەرو ڕژاندنى
بۆیاخ وهوهاکێشان لەبانگەشەکەرانى یەکترو کۆمەڵێک
هەڵسوکەوتى ناشارستانیانەى تردا تێپەڕى، سەرەنجام لەلایەن
هێزەکانى ئاسایشەوە بەتەقەکردن و برینداربوون
ودەستگیرکردنى لایەنگرانێکى گۆڕان بەشێوەیەکى کاتى کپ
کرایەوە. بەلام شەوى دواتر وەک مانۆرێک بۆ تۆڵەسەندنەوە و
نواندنى هێز، لیستى گۆڕان خەڵکانێکى هێنایە نێو شەقامى
سەهۆڵەکە و دیسانەوە کەشو هەواى بارگرژى خۆى کێشایەوە سەر
سینەى هاولاتیان. لەلایەکى تریشەوە ڕاگەیاندنەکانى هەردوو
لیستى ناوبراو بەرامبەر بەم ڕووداوە یەکتریان تۆمەتبارکرد
و کەوتنە حاڵەتى پەمپکردنى لایەنگرانی خۆیان و بەم شێوەیە
فەزاى بارگرژى و ئاشوبیان وەک بەڵایەک بەسەر سەرى خەڵکەوە
درێژە پێداوە.
لەچوارچێوەى ئەم بارودۆخەشدا خەڵکى
شارەکانى کەرکوک و خانەقین و ناوچەى گەرمیان بەهۆى ئەم
ئاژاوەگێڕییەوە لەبەردەم ڕووداى هاوشێوەى شارى سلێمانى و
بگرە خراپتردا، ڕاگیراوە و کەس نازانێت بەچ کارەساتێک
تەواو دەبێت. ئەم ڕووداوانەى شارى سلێمانى و هەڵسوکەتێکى
ناشارستانى کەلەبانگەى هەڵبژاردنەکاندا گیراوەتەبەر ئەوە
دەسەلمێنێ کەلیستى دەسەلاتدار ئامادەیە بۆ ملشکاندن و
وەدەرنان وترساندنى دەنگدەرانى نەیارى خۆى دەست بۆ
ئۆپەراسیۆنى سەرکوتگەرانە و گرتن و کوشتن بەرێت. هاوکات
ئەم ڕوداوانە سەلمێنەرى ئەوەیە کەلیستى گۆڕان لەشەڕى
تۆڵەسەندنەوە و گرتنى دەسەلات و وەدەرنانى کۆنە حەریفى
خۆیدا پەنا بۆ هەر ڕەوشتێکى ناشارستانیانە بەرێ، تەنانەت
ئەگەر بەتێکدانى ئارامى و ئاسایشى هاولاتیانیش تەواو ببَت.
ڕوووداوەکانى شارى سلێمانى وڕەوشێکى بارگرژى کەئەم
دوولیستە ڕکەبەرە بەسەر فەزاى شاردا دایان سەپاندووە، نەک
هەر تەواوى ئیدعاى بڕوابوونى ئەم دوولایەنە سەبارەت
بەمونافەسەى دیموکراسى و قەبوڵکردنى یەکتر و دەستاودەست
پێکردنى دەسەلات لەڕێگاى دەنگدانەوە بەدرۆ دەخاتەوە، بەڵکو
لەبنەوە کەشوهەواى دەنگدانێکى ئارام و ئازادانەى هاولاتیان
هەڵدەتەکێنێ و پێوانەیەک بۆ دیموکراسى بوونى ئەم
هەڵبژاردنە ناهێڵێتەوە.
هاولاتیانى شارى سلێمانى نابێت
لەبەرەى شەڕو بانگەشەى هەڵبژاردنى هیچکام لەم لیستانەدا
قەراربگرن، شەڕو بانگەشەى ئەم دوولیستە نەلەدوور
ونەلەنزیکەوە پەوەندى بەبەرژەوەندى و ژیانى ئێستاو
داهاتووى ئەوانەوە نییە. شەڕى ئەمانە بۆ کورسەکانى
پەرلمانێکى عروبى وئیسلامیە و قوربانى دان بۆى بەهەدەردانى
ژیان و تەمەنى ڕۆڵەکانیانە.
حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان ئەم
ڕووداوانە و هەر ڕوداوێکیتر کە دەبێتە مایەى تێکدانى
ئەمنیەت وئارامى ژیانى هاولاتیان ئیدانە وسەرکۆنە دەکاو
بەرپرسیاریەتیەکەى دەخاتە ئەستۆى بەرپرسیارانى هەردوو
لاوە. هاوکات ئێمە و هاولاتیان خوازیارى بەرقەرابوونى
ڕەوشى ئەمنەیەت وئاسایشى شارین، هەربۆیە تێکدانى ئارامى
هاولاتیان هیچ بەهانەو پاساوێک لەلایەن هەرلایەکەوە بێت،
هەڵناگرێت و دەبێ ئەم لایەنانە بەرپرسیارو پابەند بکرێن بە
پاراسیتنى ئارامى وئاسایشى شارەوە.
هاولاتیانى شارى سلێمانى دەبێ
بەهوشیاریەوە لەڕووداوەکانى شار بڕوانن وڕێگا نەدەن ژیان
وئارامیان بخرێتە نێو کەمینى دولانەى لیستى گۆڕان
وهاوپەیمانیەوە و ڕاستەوخۆش بەرپرسیارانى هەردولیست
بەرپرسیارو پابەندبکەن بەپاراستنى ئەمنیەت وئاسایشى
شارەکەیانەوە. هەڵبڕینى دەنگى ناڕەزایەتى وڕێگا گرتن
لەئاژاوەگێڕى ئەم لیستانە ئەرکى ئێمەو هاولاتیانى شارە.
کۆمیتەی
سلێمانی
حزبی
کۆمۆنستی کرێکاریی
کوردستان
18/2/2010
www.hkkurdistan.org
|