|
له‌چوارچێوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و
توندبوونه‌وه‌ى کێشه‌و بارگرژى
نێوان لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان و لیستى گۆڕان و تێکدانى
ئه‌منه‌یه‌تى هاولاتیان، هێزه‌کانى ئاسایشى یه‌کێتى
نیشتمانى بۆ به‌رگرتن له‌ده‌رخستنى راسته‌یه‌کان و
ئاگادارکردنه‌وه‌ى ڕاى گشتى چه‌ندین حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى و
لیێدان وسوکایه‌تى کردن به‌ڕۆژنامه‌نوسان بۆته
دیارده‌یه‌کى ڕۆژانه. له‌م نێوه‌داپه‌یامنێره‌کانى
هاولاتى که‌بۆ ڕوماڵکردنى ڕووداوه‌کانى ئه‌م بارگرژیه و
ده‌رخستنى ڕووى ڕاستى ئاژاوه‌گێڕان و تێکده‌رانى ئه‌منى
له‌مه‌یداندا بوون. له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ى ڕابردوودا 3ى
حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه. سه‌ره‌تا ئارا
ئیبراهیم به‌رپرسى په‌یامنێره‌کانى ڕۆژنامه‌ى هاولاتى
که‌بۆ ڕووماڵکردنى بارگرژى نێوان لیستى هاوپه‌یمانى و
گۆڕان له‌شه‌قامى سالم ئاماده‌بوو ده‌که‌وێته به‌رده‌م
په‌لامارى پیاوانى ئاسایش و دواى لێدان وسوکایه‌تى
پێکردنى، کامیراکه‌ى لێده‌سه‌ندرێت، ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه
که‌ئارا ئیبراهیم پێناسى سه‌ندیکاى ڕۆشنامه‌نوسان و
هاولاتى نیشان داوون، به‌لام هیچ ئیعتبارێکیان بۆ
ثیشه‌که‌ى نه‌کردووه به‌دواى ئه‌ودا په‌یامنێرێکیتر
ڕِووبه‌ڕووى هه‌مان حالَه‌ت بۆته‌وه و ئێواره‌ى ڕۆژى
شه‌ممه کاتژمێر 7 ونیو، سوران ئه‌حمه‌د په‌یامنێرى
هاولاتى ڕووبه‌رووى ده‌ستدرێژى هاوشێوه بۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌دا ده‌زگاکانى ئاسایش
له‌زمانى عه‌مید حه‌سه‌ن نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى
سلێمانییه‌وه بێئاگایى خۆى له‌م ڕووداوانه
ڕاگه‌یاندووه.
ده‌ستدرێژى و لێدان وسوکایه‌تى پێکردن
به‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و بارگژیه‌دا هاتۆته
کایه‌وه که‌له‌سه‌رده‌مى ده‌سپێکردنى بانگه‌شه‌ى
هه‌ڵبژاردندا توندبۆته‌وه و فه‌زایه‌کى نائارامى به‌سه‌ر
هاولاتیاندا داسه‌پاندووه و ده‌سه‌لاتدارانى یه‌کێتى
نیشتمانی ناچار کردووه بۆ به‌رگرتن پێی ده‌ست بۆ
میلیتاریزمه‌کردنى فه‌زاى شار‌و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ى
ئازادى هه‌ڵسواڕنى سیاسى و ڕۆژنامه‌گه‌رى به‌رێت. ئێمه
وێڕاى ئیدانه‌کردنى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه، ده‌سه‌لاتداران
به‌پرسیار ده‌که‌ین له‌پاراستنى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشى
هاولاتیان و زامنکردنى ئازادى هه‌ڵسوورانى سیاسى و
ڕۆژنامه‌گه‌رى. هاوکاتیش به‌ته‌واوى توانامانه‌وه
له‌که‌نار هه‌وڵوماندوونه‌بوونىپه‌یامنێرانى ڕۆژنامه‌ى
هاولاتى وهه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌کیتر، بۆ نیشاندانى هه‌قیقه‌تى
کارنامه‌ى ده‌سه‌لاتداران و هه‌ڵسوکه‌وتى لیسته‌کانى
به‌شدار له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ته‌واوى توانامانه‌وه
ڕاده‌وه‌ستین.
کۆمیته‌ى سلێمانى
حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى
20/2/2010 |