رۆژى هەینى رێکەوتى9/11/2008 کۆمیتەى سلێمانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان بەئامادەبوونى هاوڕیان: حسین ساڵح، هونەر عەلى، بەڵێن ئیسماعیل، شاباز محمود، وەستا سالار و هاورێ خەسرەو سایە، کۆبوونەوەى دەورى خۆى سازدا.
لەم کۆبوونەوەیەدا باس لەسازدانەوەى رێکخستنەکانى حزب لەشارى سلێمانى لەبەر رۆشنایى ئەرکەکان و شێوازى دەخالەتکردنى حزب لەخەبات و نارەزایەتى بەشەکانى جەماوەرى خەڵک لەوانەش ناڕەزایەتى خوێندکاران کراو و بەوپێیەش کاردابەشکردنى کۆمیتە بڕیارى لەسەردرا. هاوکات هەر لەم کۆبوونەوەیەدا باس لەناڕەزایەتى ژنان و خەڵکى ئازادیخواز بەدژى فرەژنى و بڕیارى پەسەندکراوى پەرلەمان کراو شێوازى گونجاو بۆسەرخستنى ئەو هەولانەى کەلەلایەن حزب و ئازادیخوازانەوە خراوەتە ڕێ پەسەندکرا. لەکۆتایى کۆبوونەوەکەشدا هاورێ حسن ساڵح بەسکرتێرى کۆمیتەى سلێمانى هەڵبژێردرایەوە.
بۆپەیوەندى گرتن بەکۆمیتەى سلێمانى حزبەوە دەتوانن سود لەم ژمارەتە لەفۆنە وەربگرن:
07701957588
کۆمیتەى سلێمانى
حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان
7ـ11ـ2008
