لەسێدارەدانى هەڵسوڕاوانى سیاسى و مەدەنى لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە

 مەحکوم و ئیدانەدەکەین.

ماڵه‌وه 

بەدواى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران و سەرهەڵدانى قەیرانى سیاسى وهاتنە مەیدانى خەڵک، دەسەلاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران، بۆ سەرکوت کردنى خەباتى هەق خوازانەى هاولاتیانى ناڕازى و ڕاگرتنى پایەکانى ڕژیمە دڕندەکەى، کەوتە پەلاماردانێکى خوێناوى و سەدان هەزار مرۆڤى تێکۆشەرى لەزیندانەکاندا ڕاگرت و خستیە بەردەم ئەشکەنجەو دەست درێژیەوە، و لەم نێوەشدا سزاى لەسێدارەدانى بەسەر چەندین هەڵسوڕاوى سیاسى و مەدەنیدا داسەپاند و دوا نمونەى ئەم تاوانکاریەشى بە لەسێدارەدانى ئیحسانى فەتاحیان  گەیاند. وە هەرئێستاش دەیان تێکۆشەرى سیاسى لەکوردستانى ئێران بەدیار ئەم حوکمە نەگریسەو دژى بەشەریەوە ڕاگیراوە.

ئەم هێرش و پەلامارەى مرۆڤ کوژیەى کۆمارى ئیسلامى ئێران و ئەم لەسیدارەدانەى، نیشان ئەدات کە دەسەلاتدارانى ئیران لەسەر سەرى ڕژێمکى نامەدەنى ونادیموکراتى ڕاوەستاون بۆ راگرتنى پەیایەکانیشى سڵ لەهیچ تاوانیک ناکەنەوە.. هەربۆیە ڕاپۆرتى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، ئێرانى بەپلەى دووەم لەڕیزى ئەو ولاتانەى کە مافى مرۆڤ پێشێل دەکەن ڕیز بەند کردووە. تەنانەت دەسەلاتدارانى ئێران تەنها لەساڵى پاردا زیاتر لە346 هاولاتى لەسیدارە داوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەسزاى لەسیدارەدان لەلایەن کۆمەڵگاى بەشەریەوە سەرکۆنە کراوە و مافى هەڵسوڕانى سیاسیش وەک مافێکى ڕەواى هەر هاولاتیەک بەڕەسمى ناسراوە.

ئیمە ئەو لایەنانەى کەلەخوارەوە ناومان هاتووە، بەتوندى ئیدانەى ئەم هیرش و سەرکوتگەریە و لەسێدارەدانى هەڵسوراوانى سیاسى دەکەین و هاوکات لەکەنار خەباتى هەقخوازانەى خەڵکى ئێران و کوردستان بۆ بەدەستهێنانى مافە ڕەواکانیان ڕادەوەستین و داواش لەسەرجەم ڕێکخراو و کەسایەتى و لایەنەکان لەکوردستانى عیراق دەکەین کە دەنگى ناڕەزایەتى لەدژى کۆمارى ئیسلامى ئیران هەڵبڕن:

 

ئیمزاکان:

حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان – کۆمیتەى سلیمانى

پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان

پارتى چەپى کوردستان

حزبى شیوعى کوردستان - کۆمیتەى پاریزگاى سلیمانى

بزوتنەوەى دیموکراسى خوازان

کۆمەلیک لاوى نەتەوەیى

کۆمەلەَى ژیانەوەى گەنجان

یەکیتى کۆمۆنیستەکان

دەستەى داکۆکى لەزیندانیە سیاسیەکان