نا بۆ پێشێلکردنى ئازادیى بەیان !

 

ماڵه‌وه 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 13/12/2008 لەکاتى بڵاوکردنەوەى بەیاننامەدا کۆمەڵک خەڵک لەلایەن ئاسایشى سلێمانیەوە دەستگیر کران ، تاوانى ئەم کەسانە تەنها ئەوە بوو خەریکى بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیک بون کە بیروڕاى خۆیان لەسەر ملهوڕى و تۆبارانەکانى دەوڵەتانى ناوچەکە بۆ سەر خەڵکى کوردستان و هەڵوێست و کارکردى دەسەڵاتدارانى کوردستان و هەلومەرجى ئێستاى کوردستانیان تێدا خستبوە ڕوو .

ئەم کردەوەیەى دەسەڵاتدارانى کوردستان درێژەى هەمان ئەو ڕێڕوەیە  کە بۆ سەرکوتکردنى هەمو ئەودەنگانە بەڕێیانخستوە کە لەگەڵ ئامانج و کارکردى ئەواندا نایەتەوە ،لەو پێناوەشدا ئەوەى بۆیانکرابێت هەر لە هێرشى چەکدارانە بۆسەر ڕێپێوانەکانى خەڵک و زیندانیکردنى خەڵکانى ئازادیخواز و بەشەو هەڵکوتانەسەر ماڵەکانیان وبێدەنگى لەبەرانبەر تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنوساندا دەستیان نەپاراستوە .

ئێمە لە تۆڕى بەرگریى لە ماف و ئازادیەکانى خەڵک وێڕاى ئیدانەکردنى ئەم کردەوە دژى ئازادیە داواى  دەستبەجێ ئازادکردنى ئەو زیندانیانە دەکەین و بانگەواى تەواوى خەڵکانى ئازادیخواز دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئازادیى بەیان بێدەنگ نەبن و  لە بەرانبەر  سەرکوتى ئازادیى ڕادەربڕیندا دەنگ هەڵبڕن .

بژى ئازادیى ڕادەربڕین

تۆڕى بەرگریى لە ماف و ئازادیەکانى خەڵک

13/12/2008