ئەمرۆ 21/11/2008
رپیپیوانیک لەشارى سلیمانى لەبەردەم باخى گشتىیەوە بۆ بەردەرکى سەرا
بەدروشمى "نا
بۆ
یاساى کۆیلەیەتى و
فرەژنى"،"ئازادیمانشەرەفمانە"
بەریخرا. سەرەتاى ریپیوانەکە بەکۆبوونەوەى جەماوەرى
لەبەردەم باخى گشتیدا دەستى پیکرد وپاشان بەووتنەوەى دروشم و داخوازیەکانى ژنان
کەئاراستەبوون بۆئازادى ویەکسانى، بەشەقامى مەولەویدا کشاو لەبەردەم سەرادا
گیرسایەوە، لەویش ریپیوانەکە
بەکۆبوونەوەى جەماوەرى شکلى بەخۆى داو نوینەرانى لایەنە
بەشداربووەکان و لیژنەى سازدەرانى خۆپیشاندانەکە بەیننامەى خۆیان خویندەوە،
لەونیوەشدا هاورى زمناکۆ
عەزیز ووتەیەکى پیشکەش بەئامادەبووانکرد. لەم ریپیوانەدا جگەلەحزبى کۆمۆنیستى
کریکارى کوردستان (کۆمیتەى سلیمانى) و ژمارەیەک لەریکخراوى ژنان وکۆمەلگاى مهدنى
و خەلکى ئازادیخواز، بەشداریان تیداکرد. شایانى باسە هاوریانى حزب زیاتر لە 700
ژمارە لەبلاوکراوەى ئۆکتۆبەریان لەکەنار ریپیوانەکەدا بلاوکردەوە و خەلکى
بەپیشوازى گەرمەوە ئۆکتۆبەریان وەردەگرت. هەروەها هاوریان وەستا حسین و شاباز
ومحمود بۆگەیاندنى ئامانجى ریپیوانەکە لەگەل چەندین کەنالى راگەیاندندا، لەوانە
رادیووى جەماوەر و ئازادى ویەکسانى، ورۆژنامەى هاولاتى وریبازى ئازادى و
تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان وسوسیالیست. لیدوانیاندا. پاش دووکاتژمیر ریپیوانەکە
کۆتایى پیهات.
