ماڵه‌وه

وەفدیکی حزب  سەردانی زیندانیە سیاسیە مانگرتووەکانی کرد

 

ئێوارەی ڕۆژی 6/3/2009 وەفدێکی حزب کەپێکهاتبوو له‌هاورێیان عوسمانی حاجی مارف و نەوزاد بابان و نەغەدە عوسمان، سەردانی زیندانیە سیاسیە مانگرتووەکانیان کرد. وە پشتیوانی حزبیان لە خواست و داوا بەرحەقەکانی زیندانیانی سیاسی ڕاگەیاند.

شایانی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە زیندانیە سیاسیەکان دەستیان داوەتە مانگرتن لەبەردەم ئۆفیسی پەرلەمان لەشاری سلێمانی، وە داوای بەهرەمەند بوونیان لەو ماف و ئیمتیازاتانە دەکەن کە باقی زیندانیە سیاسیەکانی ناوچەکانی تری عێراق لێی بەهرەمەندن وەداوادەکەن کە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2006 ی تایبەت بە زیندانیە سیاسیەکان کاری پێبکرێت و ئەمانیش بگرێتەوە وە حکومەتی هەرێم خۆی لەو بەرپرسیارێتیە نەدزێتەوە. سەبارەت بە داواکاریەکانی زیندانیە سیاسیەکان دەستەی داکۆکی لەمافی زیندانیە سیاسیەکان  یاداشتنامەیەکان داوەتە پەرلەمان کە جگە لەخواست و داواکانیان تیایدا هاتووە کەدرێژە بەمانگرتنەکەیان ئەدەن تاجێبەجێکردنی داواکانیان.

 

 

 

ماڵه‌وه