|
بڵاوکراوەى
ئۆکتۆبەر
تەقینەوەى ڕەشى ڕۆژى 12/12/2008 ى چێشتخانەکەى شارى کەرکوک، کە ویژدانى هەموو
ئینسانێکى هەژاند و هەرکەسەو بە شکلڕو شێوازى جۆربەجۆر لەلاى خۆیەوە نەفرەتى لێکرد،
ئەتوانآ چەندین بیرى جۆراوجۆر بە مێشکى هەرکەسێکى خاوەن ویژدان و ئینساندۆستدا
بهێنێت، هەر لەوەى کە داخۆ ئەم کردەوە دڕندانەو بەربەریە کآ و کام لایەنى سیاسى
ئەنجامیدابێت؟ خودى کەسى ئەنجامدەرى کارە خۆکوژیەکە ئەبێت چ مێشکێکى پوچ یان
ژەنگاوى و بەکام بیرو ئایدۆلۆجیا ڕەنگ کرابێت، تابتوانێت بەو شکڵە لەناو ئاپۆرەى
مناڵان و ژنان و کرێکارانى چێشتخانەیەکى قەرەباڵغى وەک (چێشتخانەى عبدالله)دا خۆى
بتەقێنێتەوە؟ لەولاشەوە حکومەت و دەسەڵات لە عێراق لەگەلڕ ئەوەیدا کە ناتوانن
ئەمنیەت و ئارامى خەڵک بپارێزن و، بەهۆى ئەدائى خراپ و چەوتى هێزە ئەمنیەکانەوە
ڕۆژانە گیانى هاوڵاتیان و خەڵک ئەهاڕدرێت و غەرقى خوێن ئەبن، هاوکات ئەم حکومەت و
دەسەڵاتە هیچ بەرپرسیارێتیەکى لەئەستۆ نەگرتوە لەوەى کە بەنەخشەو پیلانى ڕۆشنەوە
هاوکارى قوربانیان بکەن، بەرمەرگى بریندارەکان بگرن و پێداویستیەکانیان بۆ دابین
بکەن، یان قەرەبووى کەس و کارى قوربانیەکان بکاتەوە بەوەى کە موچەیەکى تایبەت بۆ
خێزان و مناڵەکانى کەسى کوژراو ببڕنەوە.
هەرچەندە کە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتى ئەو کردەوە تیرۆریستانەیان لەئەستۆ
نەگرتوە، بەڵام بەهۆى جۆرى کردەوەکەو شێوازەکەى کە خۆکوژیەو هاوکاتیش بەهۆى جێگاى
تەقینەوەکەوە ئەتوانین بەکارى لایەنە ئیسلامیە تیرۆریستەکانى بزانین و خۆیان و
ئایدیۆلۆژیاکەیان بە تاوانبارى سەرەکى لەقەڵەم بدەین. چونکە ئەوە تەنها ئەوانن کە
پێشینەى ڕەشیان لەمبارەیەوە هەیەو لیستى تاوانەکانیان درێژە، ئەوە ئەوان بوون کە
لەناو بازارو لەناو پاس و لە کاتى هاتنەدەرەوەى مناڵان لە قوتابخانە کردەوەى
تەقاندنەوەى سەیارەو کارى خۆکوژیان ئەنجامداوە. ئەوە ئەوان بوون کە تەنانەت مناڵان
ونەخۆشى دەرونى و ئاژەڵیان بۆ کردەوەى تیرۆریستى و ئینسانکوژى بەکار هێناوە. ئەوە
ئەوانن کە هێندەى ڕژێمى بەعس تاوانیان ئەنجامداوەو گۆڕى بەکۆمەڵیان خوڵقاندوەو بە
شمشێرو خەنجەرەکانیان سەرى هەزاران بێتاوانیان لەلاشەیان کردۆتەوە. بەڵام ئەم
دڕندانەى سەردەم هەروا بەئاسانى بڕیاریان نەداوە کە عێراق بکەنە جەنەمێک لەسەر گۆى
زەوى، بەڵکو جەنگى ئەمریکا لەگەلڕ عێراق و داگیرکردنى عێراق لەلایەن
هاوپەیمانەکانەوە، زەمینەى گەشەو گەورەبون و فراوانبوونەوەى چالاکیە تیرۆریستیەکانى
ئەو دەستەو تاقمانەیان فەراهەمکرد، بەبآ بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق، هیچ تاقم
و لایەنى تیرۆریستى ناتوانآ پاساو بۆ کارە تیرۆریستیەکانى خۆى بدۆزێتەوە، هەرئەوەش
کلیلى چارەسەرى کێشەکەیە، واتە تا ئەمریکا وهاوپەیمانەکان نەچنە دەرەوەى عێراق،
ئیسلامى سیاسى و تیرۆریزمى ئیسلامى دەست لە کوشتارو وێرانکردن و تەقاندنەوە
ناهێنێت.
بڵاوکراوەى ئۆکتۆبەر وێڕاى محکوم کردن و ڕیسوا کردنى ئەنجامدەرانى کارەکە، هاوکات
هاودەردى و هاوخەمى خۆى لەگەلڕ کەسوکارى قوربانیانى کارەساتەکە ڕائەگەیەنێت و هیواى
چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان ئەخوازێت. هەروەها پشتیوانى لەو مەراسیمى پرسەیەش ئەکات
کە کۆمیتەى کەرکوکى حزب لە ناوشارى کەرکوک بۆ ئیدانەى کردەوە تیرۆریستیەکان و
دەربڕینى ماتەمینى و هاودەردى لەگەلڕ کەس وکارى قوربانیانى کردەوە تیرۆریستیەکە. |