|
كۆمیته‌ی سلیمانی
حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی
كوردستان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 23/12 خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێزی جه‌ماوه‌ری
خۆیان هێنایه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه و بۆبه‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی
تۆمه‌ت و قسه پڕوپوچه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی
نه‌ورۆزه‌وه ده‌رهه‌ق به‌دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه كردبووی، به‌به‌ستنی ڕێگای
نێوان سلێمانی و دوكان گه‌یشت و له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ك
پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌هێنانی پۆلیس و
ئاسایش و هێزی چه‌كداریان كه‌وتنه ترساندن و ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵكی ناڕازی، تا
له‌مڕێگایه‌وه به‌ر به‌شه‌پۆلی توڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵكه‌كه بگرن.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون چه‌ندین جاره
ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری خۆیان سه‌باره‌ت به بارخراپی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌م
ناوچه‌یه‌دا به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌ربڕیوه و ئه‌وانیان له‌خواسته‌كانی
باشكردنی ئاو وكاره‌با و خانوبه‌ره‌و ڕێگاوبان و ته‌ندروستی ئاگاداركردۆته‌وه.
به‌ڵام پشتگوێ خستن و به‌پیره‌وه نه‌هاتنی دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌فه‌رامۆش
سپاردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه، سه‌ڕه‌رای به‌ڵَێن و
وه‌عده‌كانی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ناچار خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی
له‌حاڵه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامدا ڕاگرتووه و هیچ بووارێكی له‌به‌رده‌مدا
نه‌هێشتونه‌ته‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه‌په‌نا بۆ خۆپیشاندان وهێنانه‌مه‌یدانی ڕیزی
جه‌ماوه‌ری خۆیان به‌رن.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی
پیره‌مه‌گرون گۆشه‌یه‌ك له ئیعتراز و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌رجه‌م شاره‌كانی
كوردستان به‌ڕووی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
بۆرژوازی گه‌نده‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌خاته‌ڕوو كه له‌لایه‌كه‌وه
خه‌ریكی دزی وگه‌نده‌ڵی و گیرفانپركردن وپێكهینانی ژنانی فیرعه‌ونانه‌ن بۆخویان
وله‌لایه‌كیتریشه‌وه ڕاگرتنی خه‌ڵكیان له‌بێده‌ره‌تانی و نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاریه‌كاندا كردۆته كارنامه‌ی سه‌ره‌كیان. خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی شارۆچكه‌ی
پیره‌مه‌گرون و باقی شاره‌كانی تری كوردستان به‌و ڕاستیه ئاشنان كه‌سامان و داهاتی
كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ده‌ستی تاقمێكی كه‌می مشه‌خۆر وچه‌ك به‌ده‌ستی هه‌ردوو حزبی
میلیشیاییدا قورغكراوه و له‌ولاشه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شه‌ریف وئازاده بێبه‌رین
له‌سه‌رتایی ترین ئاستی خزمه‌تگوزاری. ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ش بنه‌مای
هه‌ربزووتنه‌وه‌یه‌كی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كریكاروزه‌حمه‌تكێشی كوردستانه.
هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون جارێكی‌تر ئه‌وڕاستیه
ده‌سه‌لمێنێته‌وه كه‌ته‌نها به‌خه‌بات و هاتنه مه‌یدانی ڕیزی یه‌كگرتووی
جه‌ماوه‌ر ده‌توانرێ ڕیشه‌كانی ئه‌م نایه‌كسانی و بێده‌ره‌تانیه هه‌ڵكه‌ندرێ و
ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بكرێن به‌باشكردنی ژیانی رۆژانه‌ی هاولاتیان.
خواسته‌كانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی
پیره‌مه‌گرون له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری وپیداویستیه‌كانیان، خواستیكی ڕه‌واو
به‌رهه‌قه. هه‌رده‌سته‌و تاقمێك كه‌ئیدعای حكومه‌ت و ده‌سه‌لات ده‌كات ئه‌ركیه‌تی
ژیانی شارساتیانه‌و مه‌ده‌نی بۆهاولاتیانی بنده‌ستی خۆی دابین بكات. حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی كوردستان به‌ته‌واوی تواناوه له‌پشت ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌و خواسته‌كانی
خه‌ڵك ڕاده‌وه‌ستێ وبانگه‌وازی ڕابه‌ران و هه‌ڵسوراوان و كه‌سایه‌تی ئه‌م
ناره‌زایه‌تیه‌ی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون ده‌كات كه‌له‌ده‌وری ئه‌م خواستانه
كۆببنه‌وه و به‌تێكۆشانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌ر به هه‌رپیلانێكی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی
ده‌سه‌لاتداران بگرن:
•
دابینكردنی ده‌ستبه‌جێ‌ی
خزمه‌تگوزاره‌یه‌كان ئه‌ركی ده‌سه‌لاتدارانه.
• ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی
شاره‌وانی و دادگایی كردنی، خواستی به‌رهه‌قی خه‌ڵكه‌و ده‌بێ ده‌سه‌لاتداران مل
به‌م خواسته‌ی خه‌ڵك بده‌ن.
• سپاردنی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی ئه‌م
شارۆچكه‌یه به‌نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك و كونترۆڵی بۆدجه‌و پرۆژه‌كان
له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی خه‌لكه‌وه ته‌نها وه‌لامه به‌راگرتنی گه‌نده‌لی و
به‌فه‌رامۆش سپاردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاولاتیان.
ته‌واوی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش وئازادیخوازی
كوردستان ئه‌ركیانه به‌شێوه‌ی گونجاوی خۆیان پشتگیری له‌خواسته‌كانی شارۆچكه‌ی
پیره‌مه‌گرون بكه‌ن وئه‌وان له‌سه‌نگه‌ری ته‌نهاییدا رانه‌گرن.
23/12/2009 |