کۆنتەراتکردنى کارى کارمەندان و پزیشکان مەحکومە!

ماڵه‌وه 

ئەمرۆ قوتابیانى کۆلیژى پزیشکى لەکۆلیژەکانى پزیشکى گشتى و ددان ودەرمانسازى وڤیرتنەرى، لەبەرامبەر بریارى وەزارەتى تەندروستى بۆ بەعەقد دامەزراندنى پزیشکانى موقیم و هەڵوەشاندنەوەى ئەم بڕیارە، لەشارى سلێمانى  دەستیاندایە خۆپیشاندان بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى و پاریزگاى سلێمان و بریارە لەشارى هەولێریش خۆپیشاندانى هاوشێوە بۆبەردەم ئەنجومەنى وەزیران بەرێ بخرێ. بەلام دەزگاکانى ئاسایش و پۆلیسى حکومەتى هەرێم بۆبەرگرتن لەم خۆپیشاندان و نارەزایەتى دەربڕینە، بەربەستى تەواویان پێکهیناوە و ڕێگایان نەدەواوە کە دەنگى نارەزایەتى و هەقخوازانەى قوتابیانى کۆلیژى پزیشکى بۆداخوازییەکانیان ئاراستەى لیپرسراوان بکرێ.

خواستى خۆپیشاندەران خواستێکى بەرهەقە و دەبێ ڕێگانەدرێت ژیانى کرێکاران و کارمەندان و لەوانەش پزیشکانى کوردستان بەکارى کۆنتەراتى بسپێردرێت. دەسەلاتدارانى کوردستان بەم بڕیارەیان دەیانەوێت کار، کەسەرچاوەى بژێوى و دەرامەتى هاولاتیانە بەیاسا کوێرەکانى بازارى ئازاد بەقازانجى سەرمایەداران بسپێرێ و هاوکاتیش خۆیان لەئەمنەیەتى کار و زەمانەتە کۆمەلایەتییەکان بدزنەوە.

ئەم بڕیارەى حکومەتى هەرێم تەنها هێرشێک نییە بۆسەر ئایندەى کارو ژیانى پزیشکان، بەڵکو سیاسەتێکە بۆ بەکۆنتەراتکردنى کارى کرێکاران و راگرتنى کۆمەڵگاى کارکردوانە لەبەردەم دڵەراوکێى و لەدەستدانى کارو بێکارکردنیان. هاوکات هەوڵێکه‌ بۆ توندکردنەوەى مونافەسە لەنێوان هێزى ئامادەبەکارى نێوکۆمەڵگا و هێنانە خوارەوەى ئاستى کرێ و بژێوى هاولاتیان.

بیگۆمان بڕیارێکى ئاوا نیشان ئەدات کە حکومەتى ئێستاى کوردستان و سیاسەتەکانى پێچەوانەیە بەماف و زیندەگى مسۆگەرى خەڵکى کرێکارو کارمەندانى کوردستان.

ئێمە لەحزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستانەوە بەتەواوى تواناوە پشتیوانى لەخواستى قوتابیانى کۆلێژى پزیشکى دەکەین و بانگەوازى  سەرجەم کریکاران و کارمەندانى کوردستان دەکەین کەبەشێوەى خۆیان پشتیوانى لەم خۆپیشاندانەو خواستەکانى بکەن و ڕێگانەدەن کەئەم هەنگاوەى دەسەلاتدارانى کوردستان بیێتە سەرەتایەک بۆ نۆرمکردنى کارى کۆنتەراتى و پەلاماردانى زەمانەتە کۆمەلایەتییەکان..

حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان

کۆمیتەى سلێمانى

29/10/2008

تێبینی: ئه‌م به‌یانه‌ له‌خۆپیشاندانه‌که‌دا بلاوکراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌ی دراوه‌ به‌به‌رێوه‌برانی خۆپیشاندانه‌که‌.