27/10/2008
په‌رله‌مانی
ناسیونالیزمى كورد له‌چوارچێوه‌ی
هه‌موارکردنی یاساکانی باری
که‌سێتی به‌عسدا، یاسای فره‌ژنی
رژێمی به‌عسی په‌سه‌ندکرده‌وه.
په‌سه‌ندكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى
ناسیونالیزمى كورده‌وه،
به‌ڵگه‌یه‌كى‌ئاشكراى دژایه‌تى
توندى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و
ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى
كوردستانه‌له‌گه‌ڵ ماف و ئازادى و
حورمه‌تى ئینسانى ژناندا.
به‌ڵگه‌ى دژایه‌تیانه‌له‌گه‌ڵ
یه‌كسانیخواز‌ی و مافه فه‌ردی و
مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌ڵك و ڕه‌وتی
ئازادیخوازی و پێشكه‌وتنخوازی
له‌كۆمه‌ڵگادا.
په‌رله‌مان
وناسیونالیزم
ده‌یانه‌وێ به‌ته‌واوى به‌پێچه‌وانه‌ى ماف و خواسته‌ڕه‌واكانی ژنان و به‌ره‌ى
یه‌كسانیخوازیه‌وه‌ئاڵوگۆر له‌و یاسایانه‌دا بكات. له‌جیاتى چه‌سپاندنى
یه‌كسانى مافى ژن و پیاو و ره‌تكردنه‌وه‌ى نه‌ریتى كۆنه‌په‌رستانه‌ى چه‌ند‌ژنه
و ئاپارتایدى به‌عسى و ئیسلامى، که‌نزیكه‌ى نیو سه‌ده‌یه‌یه‌كێكه
له‌یاساكانى هارترین و درندانه‌ترین حكومه‌تى ناسیونالیزمى عه‌ره‌ب، 5 ساڵ دواى
روخانى ئه‌و رژیمه‌هاره، تازه‌ناسیونالیزمى كورد ده‌ست به‌و
نه‌ریته‌چه‌په‌ڵه‌وه‌ده‌گرێت.
ئه‌مه‌به‌ڵگه‌ى ئاشكراى ئه‌وه‌یه‌كه‌ناسیونالیزمى كورد‌و
په‌رله‌مانه‌كه‌یان، چه‌نده‌له‌دواوه‌ى مێژوون، هه‌تا به‌پێچه‌وانه‌ى
پروپاگه‌نده‌كانیانه‌وه، به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم و
بزوتنه‌وه‌كۆنه‌په‌رسته‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه‌شدا ناتوانن یه‌ك هه‌نگاویش
پێشكه‌وتوتربن. به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه‌كه‌ئه‌م په‌رله‌مانه‌به‌عه‌قلیه‌تی پڕاوپری
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه‌وه‌نوێنه‌رایه‌تی كه‌لتوری دواكه‌وتوانه‌ى
پیاوسالاری كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر به‌كه‌لتوری ئینسانی و
به‌رابه‌ریخوازانه‌ی ژنان و مافه‌فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌كانیاندا.
په‌سه‌ندكردنه‌وه‌ی دوباره‌ی یاسای فره‌ژنی ده‌رهاویشته‌ی واقعی
دیدگا‌و مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی و پارتی و بزووتنه‌وه‌كه‌یانه‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان و
مافه‌كانیان.

گومان له‌وه‌نییه‌كه‌ئه‌و بریاره‌كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ى له‌هۆلى په‌رله‌ماندا ده‌نگى بۆدراوه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ناوكۆمه‌ڵگادا، ته‌نانه‌ت له‌دیهاته‌كاندا ده‌نگدانى بۆ بكرایه ڕه‌تده‌كرایه‌وه. به‌لام نوینه‌رانى ئه‌م حزبه‌دژی ژنانه، چونكه‌زۆر له‌دواترن له‌خواست و داواكاریه‌كانی ژنان و خه‌لكی كوردستان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانیش نییه‌ئیراده‌و خواستی ژنان و بزوتنه‌وه‌كه‌یان و مافه‌فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌پاساوی كۆنه‌په‌رستانه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو که‌لتوره‌که‌ی له‌دوایه، شه‌رع ڕێگا نادا، ولاتانی ناوچه‌كه‌لێمان قبوڵ ناكه‌ن.... وه‌كو نوێنه‌رانی كه‌لتوری كۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوكۆمه‌ڵگا، وه‌كو نوینه‌رانی عه‌شیره‌ت و شه‌رع و پیاوسالاری، وه‌كو نوینه‌رانی ئاخونده‌كانی ئیران و هیزه‌ئیسلامیه‌به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوه‌كانی به‌غدا، ده‌نگیاندا به‌فره‌ژنی. په‌سه‌ندكردنه‌وه‌ی فره‌ژنی، ئه‌وه‌ی نیشاندایه‌وه‌كه‌ئه‌م حزبانه‌هه‌مان مامه‌له‌ی به‌عس و ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ ژنان و مافه‌كانیان و كۆمه‌ڵگای مۆدیرنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ده‌كه‌ن. هاوكات پوچی روانین و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خۆبه‌عه‌لمانی زانانه‌ی نیشاندایه‌وه‌كه‌ده‌یانه‌ویست و ئێستاش ده‌یانه‌وێ به‌هێنانه‌وه‌ی ده‌قی ئیسلامی له‌شه‌ریعه‌ت" قورعان و حه‌دیس" به‌رگری له‌مافه‌كانی ژنان بكه‌ن. ئه‌مه‌به‌ڵگه‌ى زۆر ئاشكراى ئه‌وه‌یه‌كه‌ده‌سه‌لاتى ئێستاى كوردستان خۆى له‌پشتى ئه‌و ئۆقیانوسه تاوانةوةية كةلةدذى ذنان ئةنجامدراة.
ئه‌م بریاره‌مانای ره‌سمیه‌تدانه‌وه‌به‌ئیغتیسابی ژنان، به‌كه‌م سه‌یركردنیان و به‌کارهێنانیان وه‌كو ئامرازی سیكسی و له‌زه‌تبه‌خش و به‌رهه‌مهێنانی مناڵ و ماڵداری و ئینکاری خه‌سڵه‌تی ئینسانیانه. ئه‌مه‌ش ته‌نها كۆێله‌یه‌تی ژنان‌نییه، به‌ڵكو‌سوكایه‌تیكردن و ژێرپێشخستنی هه‌موو خواست و مافێكی ئازادیخوازانه‌و به‌رابه‌ریخوازییه. ده‌بێ ئه‌م بریاره له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى بزووتنه‌وه‌ى یه‌كسانیخوازى ژنان و گشت به‌ره‌ى ئازادیخوازى كۆمه‌ڵگادا به‌ره‌و رووبێت. ئه‌م بریاره‌ده‌بى هه‌موو خۆشباوه‌ریه‌ك به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى ژنان و یه‌كسانیخوازیه‌وه‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان بره‌وێنێته‌وه. په‌رله‌مانێك كه‌گوایه‌به‌رێژه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تى ژنان تیادا جێگیركراوه، به‌ئه‌ندازه‌ى مه‌جلس نیشتمانیه‌كه‌ى به‌عس، نوێنه‌رایه‌تى ژنانى تیا مسۆگه‌ره.
ئێمه‌بانگه‌وازى هه‌موو بزووتنه‌وه‌ى یه‌كسانیخوازى ژنان و كه‌سایه‌تیه‌تى و رێكخراوه‌كانى و هه‌موو لایه‌نگرانى ئازادى و پێشكه‌وتنخوازى و مافه‌كانى ئیسنان ده‌كه‌ین، وه به‌مه‌سئولیه‌تى هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی ده‌زانین، كه‌كاردانه‌وه‌ى توند‌و خێرایان هه‌بێت و بۆ به‌شكستكێشانى ئه‌م كۆنه‌په‌رستیه‌ده‌نگهه‌ڵبڕن و لێبراوانه خه‌بات بكه‌ن. حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى به‌هه‌موو تواناى له‌ئاستى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ئه‌م بریاره ریسوا ده‌كات و بۆ ناكامكردنه‌وه‌ى تێده‌كۆشێت.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
31-10-2008
www.hkkurdistan.org
hkkurdistan@yahoo.com
