|
ده‌ستور.. فه‌شه‌لی پیلانێك له‌نیوه‌ی ڕێدا!
هه‌واڵه‌كانی
ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، كه‌سپاردنی ڕه‌شنوسی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕاپرسی، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه
ڕاگیراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌په‌رلمانه كارتۆنیه‌كه‌ی
عه‌دنان موفتی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وهه‌ردوو
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی وپارتی به‌پێ‌ی پیلانێك بڕیاریان بوو
ژێربه‌ژێر و به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی پاوانخوازی
له‌ده‌ستی سه‌رانی ئه‌م دوحزبه‌دا و هاوكات بۆشه‌رعیه‌ت پێدان
به‌سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كلاوی ده‌ستور بخه‌نه سه‌ری
هاولاتیانی كوردستانه‌وه. وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م ده‌ستووره
له‌ناوه‌ڕۆكدا نمونه‌ی قێزه‌وونی ده‌ستوری كۆنه‌په‌رستی
عێراقیه و ماف وئازادیه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستانی گرێداوه به‌پێوانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و
ده‌سه‌لاتی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی وقه‌ومیه‌كانه‌وه، هاوكات
خوی پیلانێك بوو كه‌به‌په‌له پڕوزێ له‌ده‌ست ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستاندا بوو تاهه‌رچۆنێك بووه هه‌ڵبژاردنه‌كان پاڵبدات
به‌ده‌ستورێكه‌وه كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌دارشتنیدا هیچ ڕۆڵێكی
نه‌بووه ونییه.
به‌لام ڕاگه‌یاندنی
په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌ی كۆمیسۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌ناتوانرێ هاوكاتی ده‌نگدانه‌كان ڕیفراندۆمیش بۆ
ده‌ستوری هه‌رێم بكرێ، قه‌یرانێكی قوڵ وگرفتێكی سیاسی
له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتدارانی كوردستاندا هێناوه‌ته‌پێشه‌وه.
قه‌یرانێك كه‌راسته‌وخۆ نیشانه‌ی هاتنه گۆڕی فاكتۆرێكی
بڕیارده‌ره. فاكتۆریك كه‌ئیعترازو ناره‌زِایه‌تی له‌پشت
سه‌ره‌وه ڕاوه‌ستاوه و سه‌ره‌نجام ئه‌م پیلانه‌ی
ده‌سه‌لاتدارانی كوردستانی له‌نێوه‌ی ڕێگادا به‌فه‌شه‌ل
كێشاوه. فه‌شه‌لێك كه ئه‌نجامی فشارێكی دووسه‌ره‌یه،
له‌سه‌رێكیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئازادیخواز وهوشیاری
كوردستان ڕاوه‌ستاوه كه‌ده‌نگی ناوتنیان بۆ ده‌ستورێك هه‌ڵبڕیوه
كه‌له‌بنه‌ره‌ته‌وه پێچه‌وانه‌یه به‌خواسته‌كانی هاولاتیان و
له‌سه‌رێكی تریشه‌وه ناڕازی بوونی كیتله په‌رلمانیه‌كانی
عێراقه كه‌ده‌ستوری هه‌رێم به‌خیلافی ده‌ستوری
كۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراقی لێك ده‌ده‌نه‌وه.
به‌لام هه‌رچۆنێك بێت
په‌شیمان بوونه‌وه وپاشه‌كشه كردنی كۆمیسۆنی بالای
هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ڕاپرسی كردنی ڕه‌شنوسی ده‌ستور ئه‌و ڕاستیه
ده‌خاته ڕوو كه‌تێپه‌ركردنی ده‌ستور له‌نیو لولپێچی كێشمه‌كێشی
سیاسی ئیستای ناوخۆی كوردستان و كیتله سیاسی‌یه‌كانی
عێراقدایه وپێناچێت خه‌یاڵی پیلانگێری ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستان به‌ئاسانی بچێته‌سه‌ر. له‌مه‌شدا هوشیاری و هه‌ڵوێستی
لێبڕاوانه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشت سیاسه‌ت و
سیناریۆیه‌ك كه ئه‌حزابی ناسیونالیزمی كورد بۆ قایمكردن
وشه‌رعیه‌تپێدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لو میلیشیایان،
هێناوه‌ته ڕیزی پێشه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان له‌م فه‌شه‌له‌ی
ده‌ستور تێپه‌ڕكردنه‌دا ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه‌ئه‌وه
ته‌نها ڕه‌شنوسی ده‌ستورێكی كۆنه‌په‌رستانه نییه له‌سه‌ر
سه‌ریان ڕاگیراوه، به‌ڵكو ئه‌وه په‌رلمان و دیموكراسی و
حكومه‌تی هه‌رێمێكه كه 18 ساڵه ژیانی ڕابردوو ئێستای
ئه‌وانی هاڕیوه ونابێ درێژه به‌ته‌مه‌نی بدرێ. خه‌ڵكی
كوردستان ده‌بێ ناوتن به‌ده‌ستور و شكست پێدانی پیلانی
تێپه‌ركردنه‌كه‌ی بكه‌نه سه‌نگه‌رێك بۆ وه‌لانانی سه‌رتاپای
مه‌وجودیه‌تی ده‌سه‌لاتی كوردایه‌تی به‌په‌رلمان
وحكومه‌تیه‌وه. بێگومان به‌شداری نه‌كردن وڕه‌تكردنه‌وه‌ی
ده‌نگدان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌توانێ فه‌شه‌لێكی گه‌وره‌تری
بۆده‌سه‌لاتدارن به‌دواوه‌بێت و بكرێته سه‌ره‌تای كرده‌وه‌یه‌كی
شۆڕشگێڕانه، كه ئیراده‌ی خه‌لكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و ژنان و
لاوان بهێنێته سه‌ر ڕێگای كوردستانێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ و
خۆشگوزه‌ران. كوردستانێك كه‌سه‌رگه‌ردانی سیاسی و ده‌سه‌لاتی
پاوانخوازی بۆرژوازی كورد و یاسا ئیسلامی و كۆنه‌په‌رستیه‌كانی
به‌زبڵدانی میژوو ده‌سپێرێت.
ئازاد
جوندیانی:
"ڕۆیشتنی مسته‌فای سه‌یدقادر وعوسمانی حاجی محمود بۆلای
لیستی گۆڕان، یه‌كیتی له‌چه‌ند دۆسێ‌ی شه‌رماوه‌ر بێبه‌ری
ده‌كا"!
ئازاد جوندیانی
به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی مسته‌فای سه‌ید قادر‌و عوسمانی حاجی
محموده‌وه له‌ڕیزه‌كانی ئه‌م حزبه‌و په‌یوه‌ست بوونیان به‌لیستی
گۆڕانه‌وه، ڕاگه‌یاندێكی له‌سایتی "كوردستانی نوێ"دا
بلاوكردۆته‌وه وئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ڕۆیشتنی ئه‌م
"هه‌ڤالانه" به‌قازانجی یه‌كیتی وشه‌سخی ئه‌م كه‌سانه‌یه،
چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كیتی
قاچیان له‌ناو یه‌كتیدا بووه و به‌كرده‌وه‌ش لایه‌نگریان
له‌لیستی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه، بونه‌ته جێگای
ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامی یه‌كیتی و ئێستاش
به‌نه‌مانیان له‌نێو سه‌ركردایه‌تیدا، ئه‌م نیگه‌رانی
وناڕه‌زایه‌تیانه كۆتایی پێدێت. به‌لام لایه‌نیكی تری
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی جوندیانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه‌به‌ڕۆشتنی
ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه"یه‌كیتی نیشتمانی بێبه‌ری ده‌كات
له‌چه‌ند دۆسێ كه‌پێشیلكردنی مافی مرۆڤی به‌دواوه بووه".
به‌پێ‌ی قسه‌كانی جوندیانی موسته‌فای سه‌ید قادر‌و عوسمانی
حاجی محمود كه‌پۆستی بالای حزبی و حكومیان هه‌بووه،
ده‌سه‌لاتی خۆیان ئیستغلال كردووه بۆ پێشیلكردنی مافی مرۆڤ و
هێنانه گۆڕی چه‌ند دۆسێیه‌ك كه‌شه‌رماوه‌ره بۆ یه‌كیتی و
ته‌نانه‌ت توانای داكۆكی لێكردنیان نییه له‌لایه‌ن
سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی‌یه‌وه. له‌ئاست رای گشتی خه‌ڵكی
كوردستاندا.
ئه‌وه‌ی له‌م
ده‌ربڕینانه‌ی جوندیاندا خۆی ده‌خاته‌ڕوو ئاشكراكردن
ودانپێدانانێكی ئاشكرایه به‌بوونی گه‌نده‌ڵی سیاسی له‌ئاست
سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه‌دا. جوندیانی گه‌رچی پێمان ناڵێت ئه‌و
دۆسێیانه چین كه شه‌رماوه‌ری بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی
هێناوه و له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌وه به‌ڕێوه براوه و
پۆستی بالای حزبی و حكومه‌تیان بۆ خستۆته كاروه! به‌لام له‌م
ئاماژه پێدانه‌دا ئه‌و ڕاستیه بۆهه‌ر مرۆڤیكی ساده
به‌رجه‌سته‌یه كه‌ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتییه چاوپۆشی
له‌دۆسی‌ی پێشێلكاری ئه‌ندامانی خۆی كردووه و لێ‌ی
نه‌پێچیونه‌ته‌وه، له‌مه‌شدا ئۆپرتۆنیزمێكی سیاسی ته‌مام عه‌یار
خۆی ده‌رده‌خات كه‌جوندیانی بۆ ڕزای كردنی ئه‌ندامانی
حزبه‌كه‌ی په‌خه‌رجی داوه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌و
كاته‌ی كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئه‌وانه‌ی كه‌پۆستی
حكومه‌ت وحزب بۆ پێشێلكاری له‌دژی خه‌ڵك و كۆمه‌لگا به‌كاردێنن
وله‌ڕیزه‌كانی ئه‌م حزبه‌دا مابن، سومعه‌و فایلی پیس و گه‌نده‌ڵ
كاریان پارێزراوه و وه‌ختیكیش چونه ده‌ره‌وه به‌ساده‌یی
یه‌كیتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی لێ‌ی بێبه‌ری ده‌بێت!! گوایه
ئه‌م كه‌سانه به‌فایله گه‌نده‌ڵی ودزی و
پێشێلكاریه‌كانیانه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه و حزب وسه‌ركردایه‌تیش
له‌ئاوی پاكیزه‌یی‌دا خۆی پاك ده‌كاته‌وه!!
یه‌كێك له‌و دۆسێ
شه‌رمهێنه‌رانه‌یه‌ی كه‌جوندیانی نه‌یویستووه به‌زاریدا بێت،
په‌لاماردانی كۆمۆنیسته‌كان و قه‌تلوعام كردن وداخستنی باره‌گا
وبنكه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری بوو له‌ساڵی 2000دا
كه‌نه‌ك هه‌ر نمونه‌ی قه‌هراوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ
له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانیه‌وه به‌به‌ڵگه‌وه
ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات خه‌سله‌تی ملهوری و میلیشییایی ئه‌م
حزبه‌ی له‌به‌رچاوی كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستاندا جێگیركردووه.
كه‌دیاره به‌ڕۆیشتنی مسته‌فای سه‌ید قادر بۆلای نه‌وشیروان
كه‌ئه‌وكات وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوو نه‌ك
بێبه‌ری ناكات به‌ڵكو ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه‌و
سیاسه‌ته دژی خه‌ڵكی و دژی ئازادی و مافه‌مه‌ده‌نیه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان ده‌خاته قه‌فه‌زی ئیتهامه‌وه. خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستان كه‌شاهیدی مه‌له‌فی قه‌تلوعامی
كومۆنیسته‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسورانی سیاسی حزبیكن
كه‌ئه‌ندامه‌كانی بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌نیازه‌كانی
كۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌كه به‌ڕۆژی ڕووناك كوژران وخرانه
ژێرگڵه‌وه و ڕێگه‌شیان نه‌دا به‌كه‌سوكاره‌كانیان تا له‌سه‌ر
ته‌رمی ئازیزانیان پرسه بگرن، ئه‌مه یه‌كێك له‌دۆسێ
شه‌رمهێنه‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی ڕابردوو ئێستای یه‌كیتی
یه‌كیه‌تی‌یه‌و هه‌موو خه‌لكیش ده‌زانن كه‌ئه‌وانه‌ی تێیدا
به‌شداربوون به‌هه‌ق له‌به‌رده‌م دادگای لێپێچینه‌وه دان. ئازاد
جوندیانی و حزبه‌كه‌ی ناتوانن به‌ساده‌یی و"به‌گویزانه‌وه‌ی
سه‌نگه‌ری كه‌سانیك له‌حزبه‌كه‌یان" خۆیان له‌م تاوانه
قوتاربكه‌ن و بێبه‌ری بۆی ده‌رچن. به‌های تاوانه‌كانی ئه‌م
مه‌له‌فه‌و بكه‌رانی لای ئیمه كراوه‌یه و دره‌نگ یازوو
ده‌كه‌ونه به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌وه ودادگاوه.
|