ئۆکتۆبه‌ری 22
له درێژه‌ی قوڵبونه‌وه‌و كێشمه‌كێشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستادا، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی كه سه‌ر به باڵی ڕیفۆرمی ناو یه‌كێتین ده‌ستتیان له‌پۆسته‌كانیان له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كێشایه‌وه، وه‌كو هه‌واڵه‌كانیش ئاماژه پێده‌كه‌ن وازهێنان و ئیستقاله‌دان په‌ڕیوه‌ته‌وه ناو سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌و ڕێكخسته‌كانی خواره‌وه‌ی. ئه‌م رووداوه چاوه‌روانكراوه بۆته مایه‌ی دڵه‌راوكێیه‌كی فراوان له ناو ڕیزه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و هاوكات دله‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكیشدا پێكهێناوه، به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵكی كوردستان ئاشنان به مامه‌ڵه‌ی سه‌ركیشانه و توندوتیژی ئه‌حزابی قه‌ومی كورد له‌گه‌ڵ مخافینی خۆیان و كێشمه‌كیشی نیوخۆیاندا. هه‌رله په‌یوه‌ند به‌م حاڵه‌ته نوێیه‌وه ته‌واوی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس كه‌وتونه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه‌و فه‌زای بێده‌نگیه‌كی ترسناك باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا كێشاوه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه‌وتوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك خۆیان ئاماده‌ه‌كردوه‌و پێده‌چێت كه به‌قازانجی باڵه‌كه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستگیری بكات. هاوكات سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان چاودیری وردی وه‌زعه‌كه ئه‌كه‌ن.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان باڵه‌كانی ناو خۆی یه‌كیتی سه‌رباری لیكدانه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ركامیكیان، به‌ڵام هه‌رهه‌موویان یه‌ك كاراكته‌ری سه‌ره‌كی به‌یه‌كیانه‌وه گرێ ئه‌داته‌وه، ئه‌ویش زیادكردنی ده‌سه‌ڵات و فراوانتر كردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌گوزارییه له‌كوردستان، هیچ یه‌كێكیش له‌م باڵانه به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازتری له‌وه‌كه‌یتریان پێ نییه كه باس له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بكات.
ئه‌م باڵانه ناتوانن هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ل به‌سته‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد‌و خه‌تی ره‌سمی یه‌كیتی نیشتمانی بكه‌ن، چونكه هه‌موویان له‌سه‌ر میكانیزمێك كۆكن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر حسابی پێشێلكردنی به‌رژوه‌ندی و مافه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بره‌و به زیادكردنی داهاته‌كانیان و سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بده‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌م جه‌نگه‌و ئه‌م كێشمه‌كێشانه نه‌ك هه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به به‌ررژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نییه، بگره هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی كه پریشكی ئاگری جه‌نگی نێوانیان به‌رخه‌ڵك بكه‌وێت و جه‌نگه‌كه بۆ ناو خه‌ڵك بگوێزنه‌وه. بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له‌ئاكامی ئه‌م ململانێیانه‌وه هه‌ر نائارامی و كێشه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵك دانیشتوانی كوردستان بێته پێشه‌وه، ئه‌وه ئه‌وان به‌رپرسن و ئه‌بێت ئاكامه زیانباره‌كانی له‌ئه‌ستۆ بگرن، هاوكات ئه‌بێت خه‌ڵك گوشاره‌كانی توند بكاته‌وه بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كان و ڕێگانه‌ده‌ن شوێنی ژیانی خه‌ڵك ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ و شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشمه‌كێشه‌كانیان و به‌هره‌به‌رداری كردن له‌م وه‌زعه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی تری كوردستانه‌وه.
|
|
