|
ئۆکتۆبهر
سەرەنجام لە 21 ئەم مانگەدا
دادگاى باڵاى تاواەکانى عیراق، لەپرۆسەى دادگایکردنى تاوانبارانى کیمیابارانى
هەڵەبجەدا، هەڵهاتنى ئەوفرۆکەوانەى ئاشکراکرد کەبەتۆمەتى بەشدارى کردنى لە تاوانى
کیمایابارنى هەلەبجەدا لەلایەن دەزگاکانى ئاسایشى گشتى یەکێتى نیشتمانییەوە زیندانى
کرابوو. ئەم هەوالە لەدەزگاکانى راگەیاندندا هەراو هوریایەکى لێکەوتەوە. لەلایەک
ئاسایشى گشتى سەربە یەکیتى نیشتمانى دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە بێدەنگەى لیکردوەو
لەولاشەوە ئاسایشى سلێمانى ئەوەى راگەیاند کەهیچ فرۆکەوانیک لەلایەن ئەوانەوە
زیندانى نەکراوە و بگرە کەیسێکى ئاوا هەر وجوودى نییەو نەبووە!!
بەڵام وەک ووتراوە دوکەلڕ
بەبآ ئاگرنابیت، ئەوەى ئێستا ئاشکرا دەبیت نیشانەى ئاشکرابوونى نهینییەکە کەوەک
سەرمایەیەکى زانیارى لەلاى دەزگاى ئاسایشى یەکیتى نیشتمانى کوردستان کۆبووتەوە و
تائیستا لەخەڵکى کوردستان و راى گشتى شاردراوەتەوە. بەڵام لەخودى ئەم هەواڵەدا
ئەوراستییە بەرجەستەیە کەحزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان لەوانەش یەکێتى نیشتمانى
درۆدەکەن کاتیک پروپاگاندە بۆ خەلکى هەڵەبجە دەکەن و رۆژانە نان وپیاز بەچارەنوسى
قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجەوە دەخۆن و خۆیان بەخەمخۆرى خەلکى ئەم شارە نیشان
دەدەن، کەچى لەولاشەوە نهێنى هەڵهاتنى تاوانبارانیان لێئاشکرادەبآ. .بەلام نهێنى
ئەم هەواڵە هێشتا هەموو راستیەکان ئاشکراناکات، یەکێتى وپارتى کەبەتوندى لەسەر
سیاسەتى ساتوسەوداکردن بەچارەنوسى خەلکى کوردستانەوە راوەستان و ئامادەن لەسەرو هەر
پرەنسیپیکى ئینسانییەوە هەموو مەسەلەیەکى خەلک بخەنە مامەلەى سیاسى و بازرگانییەوە،
رووداویکى ئاساییە کەفرۆکەوانێکیش بۆ بەرژەوەندى سیاسى خۆیان بەدەستکەوتیکى تەسک
بگۆرنەوە. لەمبارەوە باشترە ناوەرۆکى مامەلەو بازرگانیکردنى ئەمجارەیان بخەینەروو:
بەدواى تیکچوونى
هاوپەیمانیتى نیوان یەکێتى وپارتى لەگەل شیعەکان، هەڕەشەکانى مالیکى بۆسەر کوردستان
ودەسەڵاتى هەرێم بووە نیگەرانییەک بۆ دەسەڵاتدارانى کوردستان وئەوانى وادارکرد
کەبچنە نێو ڕێکەوتنەوە لەگەلڕ سوونەکان، تالەم ریگایەوە باڵانسى خۆیان لەنێو
تەوازنى هێزە عیراقیەکاندا ڕابگرن. بەڵام بۆ ڕاکێشانى ڕاى ئیعتمادى سوونەکان لەدژى
مالیکى وحکومەتەکەى پێویستیان بە دانى ئیمتیازاتێکى سیاسى هەیە تا ئەم
هاوپەیمانییتە نوێیەیان بچەسپێت. لەمبارەوە ئازادکردنى فرۆکەوانەکەى لاى ئاسایشى
کشتى یەکێتى تەنها دیارییەکە بۆ ڕەوتە ناسیونالیستە عەرەبى و ئیسلامییە سوونیەکان
بۆئەوەى "حوسنى نییەتى" ناسیونالیزمى کورد نیشانبدرى کەبەهەق هاوپەیمانیەکى دڵسۆزن.
بەواتایەکیتر یەکێتى وپارتى بۆئەوەى لەهاوپیەمانیەتى ئەمجارەیاندا لەگەل سوننە
نەیارەکانى مالیکیدا، پویستیان بەوە بوو کەدیارییەک پێشکەش بکەن بۆئەمەش گەرانەوە
بۆبەخشینى تاوانبارانى خەلکى کوردستان، بەبآ ئەوەى پرس وڕاى خەڵکى لەسەر وەربگرن.
ئەمەش عادەتێکە کەلەسیاسەتى سات وسەودا ومامەڵەى حزبەکانى کوردایەتییەوە سەرچاوەى
گرتووە.
راستیەکەى ئەوەیە کە
ناسیونالیزمى کورد وحزبەکانى ئامادەن هەموو شتێکى خەڵکى کوردستان بخەنە سەوداوە
تەنها بۆئەوەى بەدەستکەوتێکى پوچ و بێمایە بگەن بۆخۆیان ودەسەڵاتەکەیان، تەنانەت
ئەگەر حەیسیەتى ژیان و چارەنوسى خەڵکیشى پێوە بەندبێت. بەڵام ئایا خەڵکى کوردستان
بەگشتى وخەلکى هەڵەبجە ئەمجارەیان لە مەسەلەکانى خۆیان خۆش دەبن؟ ئایا بەنهێنى
ڕاگرتنى تاوانبارانى خەلکى کوردستان و سات وسەداپیکردنیان بەچەند مەرامى پوچەوە
بەتاوانیک بۆ یەکیتى وپارتى دەنوسنەوە تا ریگانەدەن جارێکیتر بەهاو خواستەکان
وحەیسیەتیان نەفرۆشرى؟ ئەمە ئەو پرسیارانەیە کەدەبآ لەئێستاو داهاتوودا لەلایەن
خەڵکى ئازادیخوازى کوردستانەوە وەلام وەربگرنەوە. |