ئۆکتۆبهر
ڕۆژى 12/1/2009 مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى له
دئمانهیهکدا لهگهڵ لوس ئهنجلس تایمزدا ڕایگەیاند ئەگەر دەستور دەستکارى بکرێت
و ئەو ئیمتیازاتانەى کە بەهەرێمەکان دراوە تیایدا کەمبکرێتەوە یان فەرامۆش بکرێتء
فیدراڵیەکەى ئەوان کاڵتر بکرێتەوە، ئەوا سەربەخۆیى کوردستان ڕائەگەیەنێت! ئەم
لێدوانەى بارزانى نەک هەر مالیکى و شیعەکان ناترسێنێت بەڵکو ئەوان ئارەزومەندن کە
کوردستان جیابێتەوەو لەگەلڕ خۆى کێشەو گرفتەکانى لەکۆڵى ئەوان بکاتەوە، بەڵام
بارزانى ئەیەوآ لەم قسەیەوە ئیحساساتى ناسیونالیستى وڵاتانى عەرەب بووروژێنێت و
پەیامێکیش بداتە تورکیا کە فشارەکانى خۆیان بۆسەر مالیکى توند بکەنەوە کە بەقازانجى
فیدراڵیەتى هەرێم قسەیەکى خێرى بۆبکەن. بەڵام سەربارى چەوتیەکانى ئەم تاکیتیکەى
سەرۆکى پارتى ڕاستییەک خۆى حەشارداوە، ئویش ئەوەیە کە مەسەلەى سەربەخۆیى کوردستان
مومکنەو واقیعیەو ئەکرێت بێتەبوون، کەئەمەش بەتەاوى پێچەوانەى قسەى سەران و
زوڕناژەنەکانى ناو پارتى و یەکێتییە کە بەدرێژایى 17 ساڵى ڕابردوو ئەوە ئەدەنەوە
بەگوێى خەڵکى کوردستان و کۆمۆنیستەکاندا کە ناکرێت باسى سەربەخۆیى بکەین و ئێران و
تورکیا و ئەمریکا بەگۆشت و ئێسقانەوە ئەمانخۆن!!
|
|
