ئاواره‌بوونیكی دیكه‌ خه‌لكی زه‌حمه‌تكیشی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌!

 

ماڵه‌وه

 

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر

سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی 25/8/2009 جاریكی تر هیزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئیران  ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ توپبارانكردنی ناوچه‌ سنووریه‌كان. ئه‌مجاره‌شیان به‌ بیانووی راوه‌دوونانی چه‌كداره‌كانی (پژاك)ه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گونده‌كانی ناحیه‌ی حاجی هومه‌رانی سه‌ر به‌ قه‌زای چومان و ژماریه‌ك گوندی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر, كه‌وتنه‌ به‌ر هیرشی توپخانه‌كانی سوپای ئیران و به‌و هویه‌وه‌ رووبه‌ریكی فراوان له‌ ره‌ز و باخ و كیلگه‌ و له‌وره‌گاكانی ناوچه‌كه‌ سووتان وزیاتر له‌ 150 سه‌ر له‌ ئاژه‌ل و مه‌رومالاتی گوندنشینه‌كان له‌ناوچوون. وه‌  خه‌لكی ناوچه‌كه‌یش  ناچاربوون گونده‌كانیان به‌جیبهیلن و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ببن.

هاولاتیه‌كی خه‌لكی ناوچه‌كه‌ به‌ ناوی حاجی ئه‌حمه‌د له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا به‌"ئۆكتوبه‌ر"ی راگه‌یاند كه‌" گونده‌كانی سیلاگوره‌, كۆدۆ, چیای كۆدۆ, به‌ردوناز, واره‌گورگ, دوله‌سینان, كانی سپی, ویزه‌, ئومه‌رخه‌یات, واره‌سویر, مه‌ندیلان و چه‌ند گوندیكی تریش, تۆپبباران كراون و توپببارانه‌كه‌ 24 كاتژمیری خایاندووه‌ و زیاتر له‌ 500 گولله‌ توپ و هاوه‌ن و كاتیوشا به‌سه‌ر ئه‌و گوندانه‌دا باریوه‌". هاولاتیه‌كی تر كه‌نه‌یویست ناوی خوی بلیت , ووتی:" زۆربه‌ی خه‌لكه‌كه‌ ناوچه‌كه‌یان جیهیشتووه‌ و ئاواره‌ بوون, وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ترس و دله‌راوكیدا ده‌ژین. وه‌ ئه‌مه‌یه‌كه‌مجار نییه‌ جمهوری ئیسلامی ئه‌و ناوچه‌ سنووریان توپبباران ده‌كات و خه‌لكه‌كه‌ی ئاواره‌ده‌كات یه‌لام ده‌سه‌لاتداران و حكومه‌تی هه‌ریم  تائیستا هیچ هه‌لویستیكیان نه‌بووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ژیان و چاره‌نووسی خه‌لكی ئه‌م ناوچانه‌ بیده‌نگن و چاوه‌ریی هه‌لویست له‌ حكومه‌تی عیراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن!". درێژه‌كێشانی‌ تۆبارانكردنی‌ ناوچه‌سنوریه‌كان وزه‌ره‌رو زیانیك كه‌خه‌لكی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌یگریته‌وه‌ له‌ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌لاتدارانی‌ كوردستاندایه‌. حكومه‌ت وده‌سه‌لاتیك كه‌ناتوانی‌ ئارامی‌ بۆ هاولاتیانیان زامن بكات ئه‌ركه‌یه‌تی‌ كه‌ئه‌وان له‌ته‌نگانه‌و بیده‌ره‌تانی‌ ژیانی‌ ئاوه‌ره‌یی‌ ده‌ركێشێت.

 
 
   

ماڵه‌وه