|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر
له‌شاری غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین، ئاهه‌نگی زه‌واجی 450 مناڵ
كه‌له‌ته‌مه‌نی 6تا 10 سالاندابوون لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارێتی
ئیسلامی حه‌ماسه‌وه، به‌پێ‌ی ڕێ وڕه‌سمی یاسایی و شه‌رعی
ئیسلامی له‌پیاوانێك كه‌له‌ته‌مه‌نی 16 تا 36 ساڵدا ماره
بڕكرابوون، سازدرا. ئاهه‌نگه‌كه كه‌له‌نێو كه‌شو هه‌وای
هه‌ڵپه‌ركێ وته‌قه‌ی خۆشی و به‌ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن وژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك و پیاوانی ئاینی
به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامێك بوو بۆسه‌ركه‌وتن و به‌رقه‌راكردنی
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌ئه‌ماره‌تێكدا كه‌ڕێكخراوی حه‌ماسی
ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو ژنانی فه‌له‌ستیندا دای سه‌پاندووه،
كه‌دیاره ئه‌م مه‌راسیم و ئاهه‌نگه له‌بنه‌وه مانا‌و ڕه‌وشی
ئینسانی هه‌ڵده‌ته‌كێنێ و له‌شوێنیدا نمونه‌یه‌كی به‌ربه‌ریه‌ت
جێگیرده‌كات.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا
منالانێكی كچ كه‌به‌به‌رگی سپی بووكێنیه‌وه بۆ پیاوانێكی
گه‌وره ساڵ ئاماده‌كرابون، به‌ڕۆشنی نه‌ك هه‌ر حوكمی دژه
ژنبوونی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی حه‌ماس له‌به‌رامبه‌ر ئیسانی ژن و
كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ دا ده‌سه‌لمێنێ، به‌لكو ئه‌و ڕاستیه‌ش
ده‌خاته‌ڕوو كه ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و یاسا و
ڕه‌وشتانه‌ی لێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه سه‌رتاپا له‌دژی ژنان
ومافه‌كانیان و حورمه‌تی ئینسانی ژنانه. منالانێك كه‌هێشتا
به‌ته‌مه‌نی باڵغبوون نه‌گه‌یشتوون زنجیری زه‌واجی ئیسلامی
ده‌كرێته ده‌ستو قاچیان و وه‌ك كۆیله ده‌به‌خشرێنه‌وه به
پیاوانی ئاینی، نه‌ك ڕیگه‌نادات به‌م ئیسانانه كه‌مافی
بڕیاردانی هاوسه‌رگیری سه‌ربه‌خۆ و ئازادانه بده‌ن، به‌ڵكو
دڕنده‌ییه‌كی ئاشكارایه و ئینسانی ژن وه‌ك بابه‌تێكی سێكسی
له‌به‌رده‌م بازاڕی هه‌وه‌سپه‌رستی‌دا داده‌نێته‌وه.
پێشینه‌ی زه‌واجی
منالانی كه‌مته‌مه‌ن ره‌شتێكی كۆنی ئیسلامی‌یه و له‌سه‌رده‌می
محمه‌ده‌وه نمونه‌كانی خۆی نیشانداوه. كاتێك كه عایشه‌ی مناڵ
له‌پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان ماره‌بڕكرا، قورئان ئه‌م ده‌ستدرێژیه
ئاشكرایه‌ی بۆسه‌رمنالان شه‌رعیه‌ت پێداو وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك
له‌به‌رامبه‌ر خوادا جێگیركرد، تا نه‌وه‌له‌دوای نه‌وه‌كان
ئینسانی ژن له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی ئیسلامی‌دا وه‌ك
بابه‌تێك بۆ ده‌ستدرێژی و سێكسی پیاوان بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی
كه‌ئیستا له‌غه‌زه‌ی ژێر سایه‌ی حه‌ماسی ئیسلامیدایه
ڕوویداوه، سوكایه‌تكردنێكی ئاشكرایه به‌مافه‌كانی ئینسان و
كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ. به‌لام كاره‌سات به‌مه‌نده ڕاناوه‌ستێت،
به‌تایبه‌تی كه‌خێزان وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی دواتری زه‌واجی ئیسلامی
ده‌بێته كانونێك بۆ له‌قاڵبدانی ماف وئازادیه‌كانی ژن،
له‌بنه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه وچواردیوارێك بۆ زیندانی‌كردن و
سوكایه‌تی و ژێرده‌سته‌یی و پله‌دووكردنی هه‌تاهه‌تایی ژنان،
كه ڕزگاربوون لێیی كارێكی ئه‌سته‌مه.
شاری غه‌زه، شاری
خوێنڕێژی و نه‌گبه‌تی و نه‌دارییه وله‌نێوان په‌لاماردانه‌كانی
ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسرائیل وتاقمه ئیسلامیه‌كاندا قه‌راری
گرتووه، به‌لای ئیسلامی و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی به‌زیاده‌وه بۆ
ته‌مایه‌ی یه‌خسیركردن وكۆیله‌كردنی ژنان و منالانی ئه‌م ولاته
و ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه.
له‌كوردستانیش كوشتنی
ژنان و ناچاركردنیان به‌خۆسوتاندن و ژێر پێنانی ماف وئازادیه
فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌كانیان به‌رهه‌می هه‌رئه‌م شه‌ریعه‌ته‌و ئه‌م
فه‌رهه‌نگ و ئه‌خلاقیاته كۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانیانه‌ی
ئیسلامیه. ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان وپه‌رلمان وحكومه‌ته‌كه‌ی
كه‌به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای مۆدیرنی به‌شه‌ریه‌وه یاسای فره
ژنی بۆ دڵ ڕاگرتنی تاقمه ئیسلامیه‌كان په‌سه‌ندكرد، نیشان
ده‌دات كه ناسیونالیزم و ئیسلام ده‌ستیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه
تا ژنانی كوردستان به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی ئیسلام
وشه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه كویله‌ی نێوخێزان بن و وه‌ك بابه‌تێك بۆ
حه‌زو ئاره‌زووی سێكسی پیاوان بكرێنه پاشكۆی هێزی كاری
هه‌رزان.
بۆئه‌وه‌ی حورمه‌تی
ئینسانی و ماف وئازادیه‌كان بۆژنان بگێڕدریته‌وه، ده‌بێ
به‌خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی ئازادیخوازان وئینسان دۆستان كۆمه‌ڵگا
له‌ئیسلام و شه‌ریعه‌ت و ئه‌خلاقیاته‌كه‌ی پاك بكرێته‌وه و ڕێگا
نه‌درێت منالان و ژنان له‌م سته‌مگه‌ریه چیتر ڕه‌نج بكێشن.
|