|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
ڕاسته‌وخۆ به‌دوای
ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاشكرابوونی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان،
یه‌كیتی وپارتی فایلی گه‌نده‌ڵی پارێزگای سلێمانیان
هه‌ڵدایه‌وه وسه‌ره‌تای كه‌مپینیكیان له‌دژی پارێزگار، دانا
ئه‌حمه‌د مه‌جید، و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێكرد.
له‌ته‌ره‌فی پارتیه‌وه، سه‌ره‌تای كه‌مپینه‌كه به‌هێرشێكی
هیستریكانه‌ی سه‌رۆ قادر به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی
پارتی، ده‌رگا كرایه‌وه و له‌ته‌ره‌فی یه‌كیتیشه‌وه ڕۆژنامه‌و
سایتی چاو‌دێر كه‌وتنه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان
وبلاوكردنه‌وه‌ی به‌لگه‌نامه‌كان، به‌دوای ئه‌مه‌شدا سه‌رانی
هه‌ردوو حزب و پارێزگاری هه‌ولێر كه‌وتنه قه‌سه‌و هه‌رلایه‌ك
باسی ئه‌وه‌یان هێنایه‌كایه‌وه كه پارێزگاری سلێمانی ئه‌و
ئیمكاناته‌ی كه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی له‌خزمه‌ت پڕۆژه‌كانی
ئاواده‌ن كردنه‌وه‌دا سه‌رفی نه‌كردووه و به‌مه‌به‌سته‌وه بۆ
شكست پێدانی حكومه‌تی پارتی ویه‌كیتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
مامه‌ڵه‌ی كردووه. ته‌نانه‌ت كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی باسی
دادگایی كردن و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له خودی دانا ئه‌حمه‌د
مه‌جید و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێته‌كایه‌وه
وكارمه‌ندانێكیش كه‌سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانییه ده‌ستگیر بكرێن
له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌شدا وه‌زیری داد
له‌قسه‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گه‌نده‌ڵییه‌كانی
پارێزگای سلێمانی به‌فه‌زیحه ناوزه‌ندكرد و دانای ئه‌حمه‌د
مه‌جیدی وه‌ك لێپرسراوی یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
فه‌زیحه‌یه‌دا ناوهێنا. كه‌تا ئه‌م كاته مقومقوی هه‌وڵه‌كان بۆ
لێپێچینه‌وه ودادگایی كردنی پارێزگار‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا گه‌رمه و ڕای گشتی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م
كێشه‌و ده‌عوایه سه‌ره‌نجام به‌كوێ ده‌گات.
به‌لام لایه‌نی
به‌رامبه‌ریش بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌بلیغات وقسانه
ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتوون، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید و
ئه‌ندامانێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌پاڵیان داوه به‌نه‌وشیروان
مسته‌فاو لیستی گۆڕانه‌وه له‌كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و سایتی
سبه‌یه‌وه كه‌وتنه وه‌لامدانه‌وه و سه‌ره‌نجامیش
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كاوه عه‌بدوللا بۆ پاكیزه‌یی
نیشاندانی ئه‌نجومه‌ن وپارێزگاری سلێمانی قسه‌و ته‌بلیغاتی
ده‌سه‌لاتدارانی ڕه‌تكرده‌وه و پێ‌ی له‌سه‌ر توش نه‌بوونی
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌گه‌نده‌ڵی داگرت. به‌م جۆره له‌هه‌ردوو
لاوه باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و نادیارمانه‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵك
بۆته مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌شاردنه‌وه و دیزه به‌ده‌رخونه كردنی
كارێكی ئه‌سته‌مه.
ئاشكرایه ئه‌وه‌ی
له‌م ده‌عه‌واو هه‌راو هوریایه‌دا كه‌وتۆته سه‌ر زار‌و
لاپه‌ڕه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و
دیارنه‌مانی ژماره‌و ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌داهاتی خه‌ڵك
كه‌به‌ملیۆنه‌ها دینار‌و دۆلار ناوهێنراوه. پاره‌یه‌ك كه‌بۆ كه‌م
كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه ساڵی سه‌رفكراوه و بڕیاربووه
چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌رچی هێشتا ته‌واوی
زانیاریه‌كان له‌به‌رده‌م ڕای گشتی‌دا ئاشكرانه كراه‌وه وبه‌هۆی
قۆرغكردنی ده‌سه‌لات و زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كیتی
وپارتییه‌وه هێشتا هاولاتیان و ڕای گشتی له‌سه‌رچاوه و ئاستی
گه‌نده‌ڵیه‌كان بێبه‌شن، به‌لام خودی ئه‌وه‌ی كه هێنراوه‌ته‌ڕوو
ده‌رخه‌ری چه‌ند ڕاستیه:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئه‌رقام
و ڕێژه پاره‌یه‌ی كه‌خراوه‌ته به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی و
كه‌وتۆته گیرفانی كه‌نده‌ڵییه‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه
پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی شانیان به‌گه‌نده‌ڵی ئارداوی بووه
و بێ به‌رپرسیارێتی ده‌رناچن. به‌لام نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیربكرێت
كه‌پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دوو پۆستی سه‌ربه
سیسته‌مێكی ئیداری و به‌شێكن له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێم، هه‌ربۆیه ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی كه‌له‌پارێزگای
سلێمانیه‌وه داكه‌وتووه به‌شێكی جیا نه‌كراوه‌ی گه‌نده‌ڵی و
ڕاو ڕووتی سیسته‌مێكه كه‌یه‌كیتی وپارتی له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه
وبه‌جۆرێك له‌جۆره‌كان شانی ئه‌مانیش ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م:
گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگای سلێمانی هی سه‌رده‌می دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌و مێژینه‌یه‌كی پێشتری هه‌یه، به‌لام
ئه‌وه‌ی كه‌له‌دوای كه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و شكستی
یه‌كیتی وپارتی له سلیمانیدا، خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه
كه ده‌سه‌لاتداران كه‌وتونه‌ته هه‌ڵوێستێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و
شكاندنی حه‌ریفه‌كانی نێو كێشمه‌كێشی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
به‌وووته‌یه‌كی‌تر ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارنین كه‌به‌دوای
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده دزیوه‌وه
بن، كه‌سانێك كه‌تا ئه‌ژنۆیان غه‌رقی دزی و فه‌ساد و تالانی بێت
ناتوانن له‌هه‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌كان و ئاشكرا كردنی
دیارده دزیوه‌كانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها
له‌وكاتانه‌دا لاپه‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵی ودزی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
كه‌مه‌رامی سیاسی و بۆ مه‌به‌ستی شكاندن و وه‌ده‌رنانی
حه‌ریفه‌كانی به‌رامبه‌ریان پێویستیان پێیه‌تی. به‌م پێیه
هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلی گه‌نده‌ڵی پارێزگای سلێمانی و
لێپێچینه‌وه لێ‌ی زیاتر كرده‌یه‌كی سیاسیه تا قانونی.
له‌مه‌شدا به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ ڕاستیه‌كان هه‌موویان نایه‌نه ڕوو
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌ئه‌م مه‌رامه سیاسیه‌ی پێ بچێته سه‌ر.
ته‌نانه‌ت ناكرێ چاوه‌ڕوانی هه‌وڵێكی دڵسۆزانه‌ی لێبكرێ
كه‌ڕووی له‌بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و تالانچێتی
كردووه.
سیهه‌م: هه‌رچونێك بێت
ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌له‌م مه‌له‌فه‌دا ئاشكرایه بۆ خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌وه‌یه كه‌پاره‌یه‌ك دیارنه‌ماوه و خاوه‌نه ئه‌سلییه‌كه‌ی
خه‌ڵك خۆیه‌تی. ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ش كه‌كراوه له‌لایه‌ن هه‌ر
ده‌زگاو كه‌سێكه‌وه بووبێت له‌به‌رده‌م ڕای گشتی‌دا ڕیسواو
مه‌حكومه. به‌لام ئه‌وه ده‌سه‌لات وحكومه‌ته كه ده‌بێ
به‌سه‌رداهاتی كۆمه‌ڵگادا چاودێربێت و ڕێگا نه‌دات به‌وه‌ی كه
كه‌سانێك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك گیرفان پڕكه‌ن.
له‌كه‌نار ئه‌م
ڕاستیانه‌وه هێشتا ئه‌و پرسیاره له‌شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه
كه‌زیاتر له‌باره‌یه‌وه بدویێن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایا ئامانج
له‌م كه‌مپینه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان چییه‌و بۆچی
ڕاسته‌وخۆ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ده‌ستی بۆده‌برێت؟
بێگومان ئه‌نجامی
ده‌نگدان له‌پارێزگای سلێمانی به‌هیچ جۆرێك جێگای دڵخوازی
یه‌كیتی وپارتی نه‌بوو و هیچ یه‌ك له‌م دوو حزبه پێ‌ی وانه‌بوو
كه‌ڕوو به‌ڕووی شكستێكی ئاوا ده‌بێته‌وه. ئێستاش كه‌ئه‌م
دووحزبه هه‌ست به‌مونافسێك ده‌كه‌ن به‌ئه‌كید له‌سبه‌ی ڕۆژی
پێكهاتنی په‌رلمان وحكومه‌تی تازه‌دا، قۆرتێك له‌به‌رده‌م
پاوانكردنی ده‌سه‌لات و تالانچی و فه‌سادی گشتی تری خۆیاندا
ده‌بیننه‌وه. هه‌ربۆیه كه‌مپێنێك كه‌ئه‌وان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی له‌پارێزگای سلێمانیدا ده‌ستیان بۆبردووه، ڕووی له
شكاندنی حه‌ریف و گه‌مارۆدانیه‌تی، تابتوانن به‌ئاسانی
كارنامه‌ی 18 ساڵی ڕابردووی خۆیان بێبه‌ربه‌ستێكی كارا درێژه
پێبده‌ن. به‌واتایه‌كی‌تر له‌م كه‌مپینه‌دا نه‌مه‌سه‌له‌ی
هه‌وڵدان بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی جێگای هه‌یه
ونه‌گێڕانه‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵك مه‌به‌سته. ته‌نانه‌ت نه‌بۆ
ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مێكی عادیلانه ودیموكراسی له‌كوردستان
جێبكه‌وێت. به‌ڵكو ئه‌م كه‌مپینه بۆمه‌رامی قایمكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتداریتی تائێستای دوو حزبی میلیشیایی ناسیونالیسته
كه‌ئاماده‌یه بۆ ڕاگرتنی پایه‌كانی ده‌سه‌لاتدارێتی خۆی ده‌ست
بۆ هه‌موو بابه‌تێك ببات و ئه‌وانه‌ی كه‌دوینی شه‌رێك و
هاوڕێبازیش بوون بخاته بۆته‌قه‌ی ڕیسوابوون و شكاندنه‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان
ده‌بێ ده‌رسێكی جدی له‌م حاڵه‌ته وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تی كه
ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی پارێزگای سلێمانی نیشان ده‌دات كه‌هیچ
كاربه‌ده‌ستێكی بالا‌و هیچ پۆستێكی ده‌سه‌لاتدارێتی
ناسیونالیزمی كورد بێبه‌ری نییه له‌تالان و دزی. ئه‌وان نابی
هیچ جۆره خۆشخه‌یالییه‌كیان هه‌بێت به‌م ده‌سه‌لاته.
ئه‌گه‌ر بڕیاره
داهاتی حكومه‌ت به‌شێوه‌ی زانستی بۆ خزمه‌تگوزاری و
پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاولاتیان به‌كار ببرێت، ئه‌گه‌ر
بڕیاره گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و ئیتر له‌مجۆره هه‌والانه
نه‌بیسترێن، ئه‌وا ده‌بێ ئیراده‌ی خه‌ڵك بۆ وه‌لانانی
ده‌سه‌لاتی ئێستا بێته مه‌یدانه‌وه و سیسته‌مێك وده‌سه‌لاتێك
بێته شوێنی كه‌خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ خۆیان تێیدا بڕیارده‌رو چاودێرن.
|