|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
له‌کوردستان زۆر
که‌سانی که‌مئه‌ندامو به‌سالاچوان هه‌ن که‌ژیانێکی ناخۆش به‌سه‌ر
ده‌به‌ن و به‌حوکمی بێ به‌ر پرسیارێتی پیویست له‌یه‌ن
ده‌سه‌لاته‌وه، ئه‌م ئینسانانه كه‌وتونه‌ته كه‌ناره‌وه و
بونه‌ته بارێكی قورس به‌سه‌ر خیزان و كه‌سو كاریانه‌وه.
له‌وانه منالان و مێرمندالانێکی نه‌خۆش كه‌به نه‌خۆشی سالاسیما
توشبوون و حاله‌ته‌كه‌یان واده‌خوازی كه‌له‌ئاستیكی خیرا و
فراواندا وه‌لامیان پیبدریته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاتداران
له‌ئاستیاندا وه‌ک نه‌خۆشیه‌كی نۆرماڵ و ڕۆژانه‌ییه‌کان سه‌یریان
نه‌کات.
ئاشكرایه كۆمه‌لگای
ئه‌مرۆی كوردستان كه‌می نییه له داهات و پاره‌و ئیمكاناتیك
كه‌ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتداران بیانه‌ویت له‌ئاست منالانی توشبوو
به‌نه‌خۆشی سالاسیمادا هه‌نگاو هه‌لگرن و ژیانی ئه‌وان له‌و
میحنه‌ته ده‌ركیشن و بگره بارسوكی بۆخۆیان و خیزانه‌كانیان
دابین بكه‌ن. به‌لام به‌پیچه‌وانه‌وه حاله‌ته‌كانی ئه‌م
نه‌خۆشییه له‌که‌مترین جاره‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ندن وته‌نانه‌ت ئه‌و
ریكخراو وداموده‌زگایانه‌شی كه‌له‌م بوواره‌دا كارده‌كه‌ن نه‌یان
توانیه‌وه وه‌لامده‌ره‌وه بن. له‌مباره‌وه نموونه‌یه‌ک دینینه
پیش كه كۆریكی میردمندالی ته‌مه‌ن 12 سالانه‌یه به‌ناوی میران
كه‌لیره‌دا وینه‌كه‌ی ده‌بینین. میران سالانێکی زۆره گیرۆده‌ی
نه‌خۆشی سالاسیما بوه وپێویستی به‌چارسه‌ر هه‌یه ورۆژانه‌ش
به‌ده‌ست ئاكامه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ئازار‌و بیده‌ره‌تانی
ده‌چیژی، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌وه كه‌له‌كوردستاندا خزمه‌تگوزاری
پیویست و كافی له‌ئارادانییه‌و بگره به‌شی زۆری ئه‌رك و
زه‌حمه‌ت و مه‌سره‌فه‌كه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ر خۆی و خیزانه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی هه‌یه میران ته‌نها ده‌توانێ وه‌ک ئینسانێکی ناته‌واو
بژی و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا ته‌مه‌نی
تیپه‌رینێ. میران خۆی چاره‌سهری خۆی ده‌كات و وه‌ك دکتۆریك
مامه‌له له‌گه‌ل نه‌خۆشیه‌كه‌یدا ده‌كات. میران جۆری
نه‌خۆشیه‌که‌ی وایه كه‌مانگانه جارێک خوێنی تێبکرێت، له‌اتی
گه‌رمادا ده‌بێ 2 جار له‌مانگێکدا خوین بگۆرێ و ڕۆژانه‌ش ده‌رزی
له‌خۆی بدات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه چه‌ند ده‌رزی
تێکه‌ڵ به‌یه‌ك بکا و بیخاته ناو جیهازه‌که‌وه که‌به‌خۆیدا هه‌ڵی
واسیوه و بۆ ماوه‌ی 5 بۆ 6 کاتژمێر ده‌بێت پێوه‌ی بێت. به‌لام
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره له‌شی میران هه‌نجن بووه
وناچاره به‌شوین گۆشه‌یه‌كی گونجاوی جه‌سته‌یدا بگه‌رێ كه
ده‌رزی نه‌یگه‌یشتبیت. سک و شان و قۆڵ زۆرتر ئه‌و شوینانه‌ن
كه‌بۆ دریژكردنه‌وه‌ی ژیان ده‌رزیه‌كان ده‌یان كێڵێ..
ئه‌م ئیتر
تراجیدیایه‌کی رۆژنانه‌یه، وه‌رن خۆتان بهێننه شوینی ئه‌م
ئینسانه ئه‌مه‌ش به‌وحاله‌وه كه‌منالبیت و له‌خیزانیكی كه‌م
ده‌رامه‌تدابیت. به‌راستی چ ده‌رده‌سه‌ری و نامۆبوونیه‌كه.
له‌كاتیكدا خۆت به‌چاوی خۆت ئیمكاناتی وولات ببینیت و ژیانی
فیرعه‌ونی به‌رپرسیاران و ده‌سه‌لاتداران هه‌ستپیبكه‌یت. ئایا
به‌راستی هینده سه‌روت و ئیمكانات له‌م كۆمه‌لگایه‌دانییه
كه‌ژیانی میران و سه‌دانی تری وه‌ك ئه‌و له‌م ده‌رده‌سه‌ریه
رزگاری ببیت وه‌یالانی كه‌م له‌عه‌زاب و مه‌ینه‌تیان
كه‌مبكریته‌وه؟ ئایا به‌رپرسیاریتی ژیانی ئه‌م منالانه
ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆی كێ وه حكومه‌ت، یان خیزان؟
بیگومان هه‌رحكومه‌تیك
به‌رپرسه له‌ژیانی هاولاتیانی ژیر ده‌ستی خۆی، كۆمه‌لگا
سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌وه‌نده‌ی تیدایه بخریته خزمه‌تی
ئینسانه‌كانه‌وه، حكومه‌ت وده‌سه‌لاتداران به‌رپرسیاریتی
ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه‌سیسته‌میكی وا بهیننه‌كایه‌وه هیچ
ئینسانیك موحتاجی رۆژانه‌نه‌بن و نه‌خۆشی وده‌ردوبه‌لا گیرۆده‌ی
ئازار‌و میحنه‌تیان نه‌كات. هه‌رحكومه‌تیك ئه‌م ئامانجه نه‌پیكی
ده‌بی له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه وه‌لابنری و له‌شوینیدا سیسته‌م
وده‌سه‌لاتیك بیته‌كایه‌وه پیداویستی‌یه‌كانی ژیانی هاولاتیان
زامن بكات. ئه‌مه كاریكه كه‌ده‌بی جه‌ماوه‌ری خه‌لك بۆی
بیته‌مه‌یدانه‌وه.
|