|
بڵاوراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
به‌دوای ئاشكرابوونی
فه‌زیحه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی میدیاكان
هه‌واڵی دیارنه‌مانی 18 ملێون دۆلار له‌پڕۆژه‌كانی سلێمانی
به‌به‌رپرسیارێتی عومه‌رفه‌تاح جێگری پێشووی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێم، ئاشكرا كرد. ئه‌م بڕه پاره‌یه كه‌له‌ڕێگای كۆمپانیای
وه‌هیمیه‌وه هه‌واڵه‌ی بانكه‌كانی ده‌ره‌وه كراوه،
نیشانده‌دات كه‌دزی وگه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌ك سه‌رتاپای دام‌و
ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی گرتۆته‌وه وهیچ كام له
به‌رپرسیارانی وردودرشتی یه‌كیتی وپارتی به‌پاكی ده‌رناكات.
به‌لام ئه‌مه نه‌یه‌كه‌مین هه‌واڵ و نه‌دواین هه‌واڵی دیارده‌ی
دزێوی گه‌نده‌ڵییه كه‌ڕیشه‌ی له‌نێو ئیداره‌و سیسته‌م
وده‌سه‌لاتێكدا داكوتاوه كه‌به‌ناوی دیموكراسی و "حكومه‌تی
كوردان"ه‌وه خۆی به خه‌ڵكی كوردستان ناساندووه. به‌تایبه‌تی
هه‌فته‌و مانگێك نییه هه‌واڵی فلانه به‌رپرسی حكومی وحزبی
له‌میدیاكانه‌وه بلاونه‌بێته‌وه كه‌چۆن داهاتی خه‌ڵكیان
دزیه‌وه.
ئه‌مه ئیتر نیشان ده‌دات
كه‌گه‌نده‌ڵی په‌تایه‌كی گشتی گره و له‌جه‌سته‌ی سیسته‌مێكی
ده‌سه‌لاتداری وبه‌ڕێوه‌بردنی ولاتی داوه كه‌ناسیونالیزمی
كورد و حزبه‌كانی دایان مه‌زراندووه. به‌لام نابێ ئه‌وه‌مان
له‌بیر بچێت كه‌په‌تای گه‌نده‌ڵی جگه‌له‌وه‌ی شێوه و ئاستی
جوراوجۆری هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ له‌جۆری حوكمرانی و ناوه‌ڕۆكی
هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كی بۆرژوازی وسه‌رمایه‌داریه‌وه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. ئه‌وه‌ی كه‌تاڵه‌بانی وبارزانی زه‌وی وپاره
وپولی گشتی ده‌به‌خشنه‌وه و بۆ ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵك به‌لای
خۆیاندا جۆرێكه له‌فه‌ساد وگه‌نده‌ڵی. ئه‌وه‌شی كه‌كارمه‌ندو
موچه‌خۆر ده‌بێ له‌ڕێگای ته‌زكیه‌ی حزبییه‌وه له‌م
ده‌سه‌لاته‌دا كارێكی چنگ بكه‌وێ شێوه‌یه‌كی‌تر له‌گه‌نده‌ڵی
نیشان ده‌دات. وه‌یائه‌وه‌ی كه تاوانبارێك به‌بێ یاسا و
به‌سوڵحی عه‌شایه‌ری و له‌ڕێگای مه‌كته‌به‌كانی
كۆمه‌لایه‌تی‌یه‌وه ئازاد ده‌كرێت دیسانه‌وه شێوه‌یه‌كی‌تر
له‌گه‌نده‌ڵی ده‌خاته‌ڕوو. له‌مانه‌ش زیاتر به‌سه‌رنجێكی خێرای
هه‌ر ئینسانیكی ساده به‌نێو بازِارو خاڵه‌كانی گومرگ و كۆمپانیا
ئابووری‌یه‌كانی یه‌كیتی وپارتی، تا هێنانه پێشچاوی شێوه‌ی
كارگێری و ڕێگاوبان وشاره‌وانیه‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌رز و
نمونه‌كانی له‌م جۆره .. به‌هه‌موویان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن
كه‌په‌تای گه‌نده‌ڵی ته‌نها به‌وه‌وه سنوردارنابێته‌وه
كه‌فلانه به‌رپرسی حكومی و سه‌ركرده‌ی فلانه حزب توشی
گه‌نده‌ڵی بووه، به‌ڵكو نمونه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆی كوردستان
په‌تایه‌كه كه‌له‌ئاسته‌كانی سیاسه‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كاو
ده‌چێته بوواری ئابووری و دارایی‌یه‌وه و له‌وێشه‌وه
ئه‌خلاقیاتێكی فاسید و دزی و گیرفان پڕكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی
بێسه‌رچاوه به‌رهه‌م ده‌هێنێ. هه‌ربۆیه گه‌نده‌ڵی له‌سایه‌ی
ناسیونالیزمی كوردا ته‌نها دیارده‌یه‌كی ئیره‌و ئه‌وی سیسته‌می
حكومرانی نییه به‌ڵكو په‌تایه‌كی گشتی گره و هیچ كه‌سی
لێده‌رناكات.
به‌لام ئایا سه‌رچاوه و
ڕیشه‌ی ئه‌م په‌تایه له‌كوێدایه؟
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری‌دا هاتۆته‌كایه‌وه. ئابووری بازاڕ و پڕۆسه‌ی كڕین
وفرۆشتنی كالا و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد و دزین دێنێته ئاراوه. له‌بازاڕدا
كرده‌ی كڕین وفرۆشی كالای خراپ به‌پاره‌ی زۆر له‌بنه‌ره‌ته‌وه
له‌سه‌ر دزین و گه‌نده‌ڵی شاراوه دامه‌زراه‌وه، كه ڕۆژانه
ده‌یان و سه‌دان جار خۆی دووپاتده‌كاته‌وه وتا ئه‌م كرده‌یه‌ش
مابێت گه‌نده‌ڵی ده‌ینی. به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌مانی قه‌یرانی
ئابووریدا فراوانتر ده‌بێته‌وه وخۆی ده‌كێشیته بوواره‌كانی
كارگێڕی و یاسا و دادگا‌و ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌مه‌ش
به‌زۆری له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه‌ده‌سه‌لاتیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش وانیه كه‌گه‌نده‌ڵی
هه‌رله‌كوردستان هه‌بێت حكومه‌ته سه‌رمایه‌داریه‌كانی وه‌ك
به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیاو ئه‌مریكا ناوبه‌ناو ئه‌م
گه‌نده‌ڵییه‌ی تیاده‌رده‌كه‌وێت و وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستانیان
ده‌درێنه دادگا‌و ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ده‌كرێن.
به‌لام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا سیسته‌می
چاودێری و ئاشكرا كردنی سامانی تاك ویاسا له‌گۆڕدایه
تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م دیارده‌یه كۆنترۆڵ ده‌كرێ و بوواری به‌رته‌سك
ده‌بێته‌وه. به‌لام له‌كوردستان و په‌تای گه‌نده‌ڵی
له‌هه‌لومه‌رجێكدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و په‌ره‌ی گرتووه كه
نه‌ده‌وڵه‌ت ونه‌یاسا و نه‌سیسته‌مێكی كۆنترۆڵ و چاودێری كارا
هه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری
مافیا وله‌ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی جیهانی وناوچه‌ییه‌وه
جومگه‌كانی كارگێڕی و دارایی و دادگا‌و پۆلیس و حكومه‌تیان
گرتۆته‌ته ده‌ست و هیچ ڕێگریه‌ك له‌به‌رده‌میاندا نییه.
ناسیونالیزم و
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وه‌ك جۆلانه‌وه‌یه‌ك كه سه‌رمایه‌داران
و چینی موفته‌خۆری كۆمه‌ڵگا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌ناوی
كوردایه‌تی و"شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانیه‌وه" به‌رنامه‌ی
تالانكردن و گیرفانكردنیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و هه‌موشتێكیان
بۆخۆیان وده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان قۆرغ كردووه. ئه‌م چینه
له‌ئه‌نجامی جه‌نگ و هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق
فرسه‌تی ئه‌وه‌یان كه‌وتۆته‌ده‌ست كه پاره‌و سامان وداهاتی
ناوخۆ و سه‌ره‌و ژێركراو له‌بازاڕی جیهانی و له‌ڕێگای
وه‌رگرتنی بۆدجه‌و بازرگانی كردن و نه‌وت فرۆشی و پڕۆژه
بیانیه‌كانه‌وه سه‌رمایه‌و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ڕووی تێكردوون.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه ئه‌م تاقمه نه‌ده‌یانه‌ویت و
نه‌له‌به‌رنامه‌یاندایه ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌لاتێك دابمه‌زرێنن كه
لانی كه‌م سیسته‌مێكی هاوچه‌رخ له‌خۆی بگرێ. مانه‌وه له‌سه‌ر
سیسته‌می به‌عس و ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیایی هێنده‌ی تر
گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌ك له‌سه‌رتاپای حكومه‌ت و په‌رلمان
وسیسته‌می كارگێڕیدا چاندووه و شانی به‌رپرسیارانی گه‌وره‌و
بچوكی ئارداوی كردووه. هه‌ربۆیه مانه‌و ودریژه كێشانی
گه‌نده‌ڵی له‌كوردستان به‌مه‌رگ ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی
ناسیونالیزم و حزبه‌كانیه‌وه گرێ‌ی خواردووه..
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌گه‌ر
ده‌یانه‌وێت سنورێك بۆئه‌م په‌تایه‌دابنێن، ده‌بێت ئه‌م ولاته
به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی به‌ڕه‌سمی ناسراوی نیونه‌ته‌وه‌یی
هه‌نگاو هه‌ڵگرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی و
گه‌نده‌ڵكاران له‌ژیانی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌لایه‌تی
ده‌ركه‌ن ده‌بێ له‌بنه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك بڕوانن كه‌ئابووری
بازاڕ‌و كڕین وفرۆشی كالا وسه‌رمایه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین
له‌ژماره‌كانی داهاتووی بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ردا زۆرتر له‌سه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بچین و لایه‌نه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له‌پێناو بنبڕكردنی په‌تای گه‌نده‌ڵی زیاتر ڕۆشن بكه‌ینه‌وه..
|