|
|
له‌به‌ریتانیا ژماره‌ی بێكاران له دوو ملیون تێپه‌ری!
كومه‌تی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی بێكاران له‌و ولاته‌دا له دوو ملیون تێپه‌ریكرد. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی 12 ساڵدا ژماره‌ی بێكاران له دوو ملیون كه‌س تێپه‌ربكات. وه به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه نووسینگه‌ی ئاماره‌كانی به‌ریتانیا بلاویكردوته‌وه، له سێ مانگی ڕابردوودا بێكاری به ڕێژه‌ی 6.5% زیادیكردووه له چاوی سێ مانگی پێشوتردا و ژماره‌ی بێكاران گه‌یشتووه‌ته2.03 ملیون بێكار. وه به پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی بێكاران 165000 زیادیكردووه له‌چاو سێ مانگی پێشووتردا.
شاره‌زایانی ئه‌و بواره وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی بێكاران له به‌رتانیا له ساڵی 2010 دا بگاته 3 ملیون بێكار.
هاوارد ئارچه‌ر له په‌یمانگای "ئه‌ی ئێچ گڵوباڵ ئنسلێت" كه ئابووریناسێكی ناوداره، به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی بێكاری به ئه‌م ئاسته زور مه‌ترسیداره‌و نیشانده‌ری داكشانێكی به‌رچاوی ئابووریی به‌ریتانیایه. وه ووتیشی كه ئاستی بێكاری له‌و ولاته‌دا زور به‌خێرایی زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه تا كوتایی ئه‌مساڵ بگاته
(نه‌وشیروان مسته‌فا) له پێشوازی(ئیحسانی مه‌لا عه‌لی)دا
کوردستان نیوز: دور
له چاوی میدیاكان و له دانیشتنێكی داخراو,سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنێ 27/3/2009
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمپانیای وشه له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئیحسانی
مه‌لا عه‌لیدا كۆبوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دانیشتنه‌كه به كوردستانیوزی
راگه‌یاند"كۆبونه‌وه‌كه‌یان داخراو بوه‌و ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه سه‌ردانی نه‌وشیراونی كردوه‌و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن
و چه‌ند پرسێكی تره‌وه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك گفتوگۆیان كردوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی
دركاند"دیداره‌كه‌یان ڕه‌سمی نه‌بوه‌و ته‌وه‌ره‌كانی دیكه نازانرێت چی تێدا
باسكراوه,ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێستا بزووتنه‌وه سیاسه‌تی ڕون نیه له‌گه‌ڵ چ
لایه‌ن و حیزبێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كات.
نه‌وشیروان مسته‌فا که وا نیشان ئه‌دات که دژ به دیارده دزێو‌و نامۆکانی ناو یه‌کێتی هاتۆته قسه‌و خه‌ریکه به‌م ئیدعایه‌وه هێز له‌ده‌وری کۆمپانیاکه‌ی و پرۆژه‌کانی کۆئه‌کاته‌وه، که‌چی خه‌ریکه پيشوازی له سه‌رانی کۆنه‌رپه‌رستترین ڕه‌وتی سیاسی و ته‌نانه‌ت هاوکارو پشتیوانانی تیرۆر ئه‌کات و ئه‌مه‌ش به عنوانی سیاسه‌ت و "زیره‌کی سیاسی" ده‌رخواردی خه‌ڵک و هاوکارو پشتیوانه‌کانی ئه‌دات. به‌ڵام ئه‌مه دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که هه‌رگیز له‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کانی خه‌ڵکه‌وه وورته‌یاکی لێوه‌نه‌هاتووه ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر له‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تیا نه‌بووبێت.


له هه‌رێمی كوردستان، گرژییه‌كان له‌ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه سوودمه‌ندن له‌و پاره‌یه‌ی حیزبه‌كانیان ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرتووه
سودارسان راگاڤان ـ واشنتۆن پۆست: شارۆچكه‌ی عه‌قره، له‌هه‌رێمی كوردستان، گه‌ر له‌سه‌ره‌وه سه‌یریبكه‌یت، بینایه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی 28ملیۆن دۆلاری ده‌بینیت كه‌له‌لایه‌ن (سه‌باح مه‌لهه‌م)ـه‌وه دروستكراوه له‌سه‌ر شێوازی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌موو ژوورێكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی ته‌واوی تیادایه، ئه‌مه له‌هیچ جێگه‌یه‌كی تری عیراق نابینرێت. سه‌باح، ده‌ڵێت هیوادارم له‌هه‌موو شارێك نه‌خۆشانه‌ی وه‌ك ئه‌مه دروستبكه‌م "ئه‌مه خه‌ونی منه".
دوو نهۆمی خواره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون كه یارمه‌تیــده‌ربن له‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی ببن به‌واقیع: به‌وه‌ی كه له ده‌روازه‌ی ئه‌م دوونهۆمه‌دا وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی ـ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه ئه‌وه وه‌بیردێنێته‌وه كه مه‌حسوبیه‌ت‌و لایه‌نگیری هێشتا چه‌نده به‌ربلاوه له‌هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كێكه له‌پێشكه‌وتوترین‌و ئارامترین ناوچه‌كانی عیراق.
سه‌باح مه‌لهه‌م، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌خاوه‌ن پرۆژه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، زۆربه‌ی عیراقییه‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه "ئابورییه‌كی به‌هێز" واده‌كات كه‌گروپ‌و تائیفه ئیتنیه‌كان به‌شداربن له‌سه‌روه‌ت‌و سامانی وڵات‌دا، بۆته گه‌وره‌ترین رێگا‌و هۆكاری ئارامی‌و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته، به‌ڵام له‌ژێر روكاری ئه‌و بوژانه‌وه ئابوریه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، گرژی‌و ناكۆكییه‌كان له‌ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سورێنه‌وه كه سودمه‌ندن له‌و بوژانه‌وه ئابورییه.
دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان (هاوپه‌یمانه به‌وه‌فاكانی ئه‌مریكا له‌عیراق)، هه‌یمه‌نایانــكردوه به‌سه‌ر هه‌موو بواره ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسه كوردی‌و ئه‌مریكییه‌كان، هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ململانێ‌و گه‌نده‌ڵین، ئه‌وه‌تا نه‌وشیروان مسته‌فا ـ كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێشوی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستانه، باسله‌وه‌ده‌كات كه "پارتی‌و یه‌كێتی ده‌ستله‌كاروباره‌كان وه‌رده‌ده‌ن".
وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به‌شێك له كاری بازرگانی فه‌راهه‌مدێنن بۆ حیزبه‌كان، نه‌وشیروان ده‌یوت: "گه‌ر بته‌وێت كونته‌رات ببه‌ستیت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێك، ده‌بێت به‌شی حیزبیش بده‌یت".
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ریه‌كه‌یان مانگانه 35ملیۆن دۆلارییان به‌ده‌ستده‌گات له‌و بوجه‌یه‌ی كه‌حكومه‌ت ناوه‌ندی ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌به‌مــدواییه جیابووه‌ته‌وه له‌تاڵه‌بانی، ئه‌و زانیارییه‌ی سه‌ره‌وه پشتراستده‌كاته‌وه‌و باسله‌وه‌ده‌كات كه " كه‌س نازانێت پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌و پاره‌یه چۆن سه‌رفده‌كه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندی باسله‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وان چاودێرنین به‌سه‌ر ئه‌و بوجه‌یه‌ی كه له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی بوجه‌ی عیراقه‌و ساڵانه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی بابان ـ وه‌زیری پلاندانانی عیراق، ئه‌و زانیاریه پشتراستده‌كاته‌وه‌و ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر راستبێت به‌شێك له‌و بوجه‌یه بۆ دوو حیزبه كوردییه‌كه بچێت، ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌بێته خروقات‌و لادان له یاسا‌و رێساكانی حكومه‌ت كه‌بۆ سه‌رفكردنی بوجه‌ی گشتی دایناوه، به‌ڵام له‌مــجۆره خروقاتانه له‌هه‌موو پارێزگاكانی وڵات‌دا هه‌یه".
به‌گویره‌ی بوجه‌ی پێشنیاركراو بۆ سالی 2009، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 6.2 ملیار دۆلار له حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌رده‌گرێت، هه‌رێمی كوردستانیش پێكهاتووه له‌دوو ناوچه، كه‌هه‌رناوچه‌یه‌كیان یه‌كێك له‌و دووحیزبه تیایدا باڵاده‌سته، به‌ڵام عه‌بدولباست توركی ـ سه‌رۆكی چاودێری ژمێریاری له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، باسله‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و گفتوگۆی كردوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م ساڵ چاودێری ئه‌و بوجه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌روی یاساییه‌وه، هه‌ر دینارێك به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك سه‌رفنه‌كرێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژمێریاری حكومه‌تی عێراقییه‌وه، هاوكات ده‌یوت: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌له‌واقعدا رووده‌دات هیچ من سه‌رسامــناكات، چونكه به‌هۆی داگیركارییه‌وه ئێمه هه‌موو شت ده‌بینین".
هه‌ندێك له به‌رپرسانی پارتی‌و یه‌كێتی، نكوڵی له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو حیزبه كوردییه ئه‌و بره پاره‌یان بردبێت له‌و بوجه‌یه‌ی كه حكومه‌تی مه‌ركه‌ز ده‌یداته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دانبه‌وه‌داده‌نێن كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین گرفته. ئه‌وه‌تا مه‌لا به‌ختیار ـ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باسله‌وه‌ده‌كات كه "گه‌نده‌ڵی له‌عێراق گرفتێكی كۆنه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گرفته كه‌متره تاوه‌كو به‌شه‌كانی تری عیراق"، هاوكات فه‌لاح مسته‌فا، كه‌به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانه، باسله‌وه‌ده‌كات كه بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان شتێكی ئاشكرا‌و شه‌فافه، ده‌یوت: "ئێمه ئینكاری ئه‌وه ناكه‌ین كه هه‌ندێك شت رویانداوه كه ده‌بوو رویاننه‌دایه، به‌ڵام ئێمه حسابی ئه‌وه‌مانكردوه كه ئه‌وشتانه راستبكه‌ینه‌وه".
ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كان جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رپرسه باڵاكانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌یان ملیۆن دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانیان شاردووته‌وه له رێگه‌ی كادیره ناوه‌ندیه‌كانییان‌و بازرگانه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی خۆیان، ئه‌وه‌تا كه‌مال ره‌ئوف ـ سه‌رنوسه‌ر رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، باسله‌وه‌ده‌كات كه گرفتی گه‌وره بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و تاله‌بانییه، "ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه چه‌ند كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی باوه‌ڕپێكراوی خۆیان هه‌یه كه هه‌مووشتێكیان بۆ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا باسله‌وه‌ده‌كات كه یه‌كێتی خاوه‌نی كۆمپانیای نۆكانه، كه‌له‌سلێمانییه‌و له‌گرنگترین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه، له‌و جێگه‌یه كاری بازرگانی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌وشیروان ده‌یوت: "هه‌موو حیزبێكی سیاسی مافی وه‌به‌رهێنان‌و كاركردنی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی دارایی خۆیی، به‌ڵام كۆمپانیای نۆكان ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌كاردێنن"، شایانی باسه نه‌وشیروان مسته‌فا خۆشی خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی راگه‌یاندنه.
هاوكات ئازاد جوندیانی ـ به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، باسله‌وه‌ده‌كات كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خاوه‌نی كۆمپانیای نۆكان نیه، به‌ڵكو "كۆمپانیای نۆكان نزیكه له‌یه‌كێتیه‌وه".
فه‌لاح مسته‌فاش باسله‌وه‌ده‌كات كه هێچ گرفتێك له‌وه‌دا نیه كه‌خزم‌و كه‌سوكاری سیاسه‌تمه‌داران خه‌ریكی بازرگانیكردن بن، "ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خاوه‌نی كۆمپانیایه‌ك بێت‌و پۆستی حكومی نه‌بێت یاخود په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه نه‌بێت، ئایا ئه‌وه تاوانه".
هاوكات سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی باسله‌وه‌ده‌كات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا چاویانوقاندوه له‌ئاست ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه‌له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، "چونكه بارزانی‌و تاڵه‌بانی كوردستانیان داناوه به مۆدیلێك له‌ئارمی‌و سه‌قامگیری بۆ به‌شكانیتری عێراق، به‌ڵام ئه‌وان بۆ سوودی خۆیان به‌كاریدێنن".
هه‌روه‌ها سه‌رنوسه‌ری هاوڵاتی باسله‌وه‌ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستاندا ئۆپۆزیسیۆن نیه، "تاله‌بانی‌و بارزانی... پێكه‌وه رێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئاگایان له‌دۆخه‌كه بێت‌و كۆنترۆڵیكه‌ن، بۆیه له‌خه‌ڵكی ناترسن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌رهه‌لستییانــناكرێت، چونكه ئه‌وان هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، له‌حكومه‌تی عێراقیش ناترسن، چونكه لاوازه".
هاوكات، به‌رپرسێكی باڵا له سه‌فاره‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌غدا، كه‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرابكات، چونكه وه‌ك خۆی ده‌یوت بابه‌ته‌كه هه‌ستیاره، باسله‌وه‌ده‌كات كه چالاكی بازرگانی سیاسه‌ته‌مداران‌و حیزبه‌كان به‌شێكی پێویسته بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ، "به‌ڵام نابێت پاره بدزن، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنان سه‌رفیبكه‌ن"، هه‌روه‌ها ده‌یوت ئێمه له‌وانه‌یه ئه‌وه وه‌ك گه‌نده‌ڵی سه‌یربكه‌ین یاخود وه‌ك مللانێیه‌ك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیدا. له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئابورییه‌كدا، گه‌نده‌ڵی ته‌نها له‌ناو باج‌و كرێ ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێت، " له‌خاڵێكی دیاریكراودا، ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت زیاتر تۆخبكرێته‌وه، به‌وه‌ی كه‌حكومه‌ت رزگاركرێت له‌بازرگانی".
زۆربه‌ی كورده‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه كوردستانیش وه‌ك به‌شه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، به‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی سه‌ركرده‌كان‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌روه‌ت‌و سامانیان به‌هۆی خزمایه‌تی‌و تێكه‌ڵكردنی حكومه‌ت‌و بازرگانییه‌وه‌یه، ئه‌یاد عه‌بدولحه‌لیم ـ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پاریزگای دهۆك، هۆكاری ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی سه‌ركرده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه دیموكراتی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، وه‌ك ئه‌و دیموكراسییه نیه كه‌له‌سوید یان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان هه‌یه‌و ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب بكه‌ی، بۆنموونه دوبه‌ی، ئه‌م جۆره بنه‌ماڵانه ده‌بینیت".
سه‌رچاوه: مالپه‌ڕی چاوی خه‌ڵک
لوتكه‌ی سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب له ده‌وحه ئه‌توانێ چ په‌یامێكی ببێت؟
ئۆکتۆبه‌ر: هه‌رچه‌نده بڕیار بوو لوتكه‌یه‌كی كاریگه‌ر ببه‌سترێت بۆ قسه‌وباس له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته بێشوماره‌كانی ناو دنیای عه‌ره‌ب، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار بوو كه ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رانی ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كانی وه‌ك میسر‌و سوریا‌و سعودیه‌و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكیتریش به‌شداری بكه‌ن و یه‌كێیش له باسه‌كانی ئه‌و لوتكه‌یه مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه ئێران ته‌نها ده‌وڵه‌ت بوو كه وه‌ك میوان بۆ ئه‌و لوتكه‌یه بانگهێشت كرابوو، وایكرد كه هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌رۆكانه‌و به‌دیاریكراوی حسنی مباره‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئامادده‌بوندا بگۆڕدرێت، ئه‌مه‌ش فه‌زای لوتكه‌كه‌و ئه‌همه‌یه‌تی سیاسی و كاریگه‌ری بڕیاره‌كانی بچوكتر بێته‌وه. هه‌ربۆیه بڕیاردرا كه مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب وه‌لانرا, به‌مه‌ش بارگرژی نێوان سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب جارێكی‌تر گه‌یشته‌وه لوتكه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به ڕاشكاوی ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میسردا ئاساییی نیه, هه‌رله‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ڵوێست له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی حه‌ماس و غه‌ززه‌و فه‌له‌ستین و حزب الله, بارگرژی نێوان سوریا‌و سعودیه نائاساییه. هاوکات ئه‌بوایه که تاڵه‌بانی سه‌رۆکایه‌تی شاندی عێراقی بکردایه، به‌ڵام به‌هۆی قبوڵ نه‌کردنی له‌لایه‌ن سه‌رانی زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه، ناچار کرا که جێگه‌که‌ی بۆ مالیکی چۆڵ بکات، هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی ویستی ئه‌و فشاره ده‌رونیه له‌سه‌ر خۆی که‌مبکاته‌وه‌و بڵێ که‌خۆی ئه‌وکاره‌ی به مالیکی سپاردوه، به‌ڵام به‌به‌یانی ڕه‌سمی ئه‌وقسه‌یه ڕه‌تکرایه‌وه. هه‌ربۆیه لوتكه‌ی داهاتوو كه بڕیاره له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ببه‌ستری كارئاسانی بۆ نه‌كرێت و به‌مه‌ش فرسه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و لوتكه‌یه كه بڕیاره شاندی عێراق سه‌رۆكایه‌تی بكات, لاوازتر ئه‌بێت. شایه‌نی باسه ئه‌وشانده‌ی عێراق تائێستا وادانراوه كه تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لوتكه‌یه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام هه‌ر له‌ئێستاوه زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب كارده‌كه‌ن كه له‌جیاتی تاڵه‌بانی نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بكات, چونكه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌عێراق ته‌شریفاتیه‌و سه‌ڵاحیه‌تی نیه، بۆیه پێده‌چێت كه تاڵه‌بانی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌و مالیكی له‌جیاتی ئه‌و ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدات.
مه‌كته‌بی سیاسی زه‌حمه‌تكێشان ته‌جمیدكردنی قادر عه‌زیزی راگه‌یاند
سه‌عد خالد و به‌ڵێن عه‌بدوڵا ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شیان له
باره‌گای حیزبی زه‌حمه‌تكێشان له هه‌ولێر سازكرد و ته‌جمیدكردنی قادر عه‌زیزی
سكرتێری حیزبیان له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، ، هۆیه‌كه‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆ
“پایه‌ندنه‌بوونی ناوبراو به پره‌نسیپه‌كانی حیزب‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی
حیزبه‌وه”.
سه‌عد خالد له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند “ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێكه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ
سكرتێری گشتیی حیزب هه‌یه‌و چه‌ندینجار هه‌وڵمانداوه ئه‌و كێشانه
له‌چوارچێوه‌ی حیزب‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی
رابردوودا سكرتێری گشتی به‌رده‌وام ئاسۆی دیموكراتیی له حیزب‌دا به‌رته‌سك
ده‌كرده‌وه.”
وتیشی “وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و بۆ ئه‌وه‌ی به كێشه
ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بین، مه‌كته‌بی سیاسیی حیزب به پێویستی
زانی به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی سكرتێری گشتیی حیزب ته‌جمید بكات.”
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه به‌ڵێن عه‌بدوڵا له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند “به‌پێی یاسای ناوخۆی
حیزب، سكرتێری حیزب دوای ته‌جمیدكردنی ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی حیزب بكات.”
له‌لایه‌کیتره‌وه قادر عه‌زیز رایگه‌یاند كه ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ندامه‌ی
به‌یاننامه‌كه‌یان ده‌ركردووه، خۆیان له حیزب ده‌ركراون و ته‌ئكیدی كرده‌وه
كه “ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌ژێر پلان‌و فشاری ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا
بووه.”
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ساڵی 1985 به سه‌رۆكایه‌تی قادر عه‌زیز
دامه‌زرا، دوای ئه‌وه‌ی له حیزبی سۆسیالیستی كوردستان جیابوه‌وه.
هه‌رچه‌نده تائێستا ناوی هیچ یه‌کێک له‌و لایه‌نه ده‌ره‌کیانه‌ی که ده‌ووترێت ده‌ستیان هه‌بووه له ئاڵۆزتر کردنی کێشه‌کانی ناو زه‌حمه‌تکێشان به‌ڕه‌سمی نه‌هاتووه، به‌ڵام پارتی و یه‌کێتی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ولایه‌نانه‌دان. بۆ ئاشناکردنی خوێنه‌ر به‌م کيشه‌یه بابه‌تێک له‌وباره‌یه‌وه له لاپه‌ڕه 5ی ئکتۆبه‌ردا بابه‌تێک بخوێننه‌وه.
یاداشتنامه‌ی کۆنفرانسی ژنان له‌له‌ندەن
بۆبه‌ریز سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان مه‌سعود به‌رزانی..
به‌ریز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریم، نیچیرڤان به‌رزانی..
بابه‌ت: یاداشتنامه‌ی نارەزایه‌تی به‌دژی یاسای فرەژنی له‌کوردستان
پاش سلاو...
ئێمه ئامادەبوانی کۆنفرانسی ژنان له‌له‌ندەن، که‌به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانه‌وە له‌لایه‌ن ریکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستانه‌وە به‌رێکخراوە، نارەزایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌بریاری فرەژنی په‌رلمانی کوردستان دەردەبرین که‌له‌به‌رواری 27/10/2009دا دەنگی بۆدراوە.
په‌سه‌ندکردنی پریاریکی له‌م جۆرە جگه‌له‌وەی کەپیچه‌وانه‌یه به‌ناسنامه‌ی ئینسانی بوونی ژنان وهه‌ولیکه بۆ پله‌دوویی کردنی ژنان، هاوکات به‌یاسایی کردنی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه که‌له 18سالی ژیر سایه‌ی دەسه‌لاتی ئیوەدا دەرهه‌ق به‌ژنانی کوردستان کراوە. به‌تایبه‌تی ئیمه و هه‌موو دنیا شاهیدی توندوتیژی و بیمافی و سه‌رکوتکردنی رۆژانه‌ی ژنانین. تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌رف و په‌نابردنی هه‌زاران ژن بۆ خۆکوژی وخۆسوتاندن، تادەگات به‌نه‌بوونی ئازادی زەواج وته‌لاق وجیاکردنه‌وەی کور و کچان له‌قوتابخانه‌و هه‌لبژاردنی پیشه‌و وەرگرتنی موچه‌دا، تا نه‌بوونی ئازادییه فه‌ردی و مه‌دنییه‌کانی ژنان، گه‌واهی ئه‌وە ده‌دەن که‌ژنانی کوردستان له‌رەوشیکی نایه‌کسان و دژوار‌دا به‌ره‌و رووبوونه‌ته‌وە. رووداوە نوسراوەکانی نیو کتیبی ئۆقیانوسیک له‌تاوان به‌لگه‌ن بۆ ئه‌م دەربرینانه‌ی ئیمه له‌بارەی دۆخی ژنانی کوردستانه‌وە و به‌پله‌ی یه‌که‌میش ئیوە له‌گه‌ل به‌رپرسیاریتی گه‌ورەی کۆمه‌لایه‌تی به‌رەو روودەکاته‌وە.
ئیوە که رۆژانه بانگه‌شه‌ی ئازادی ودیموکرتیک بوونی دەسه‌لات دەکه‌ن به‌لام له‌ولاشه‌وە یاسای فرژەنی سه‌روەردەکه‌ن به‌سه‌ر ژیانی نه‌ک هه‌رنیوەی کۆمه‌له‌وە که‌ژنانه، بگرە کۆمه‌لگا بۆسه‌ردەمانی سه‌دەکانی نیوەراست دەگیرنه‌وە، ئه‌مه نیشانی دەدات که‌ئازادی ودیموکراتی بۆ ژنان بۆته کۆت وبه‌ند و هه‌لاواردنیکی ئاشکرا.
نارەزایه‌تی ئیمه به‌رامه‌به‌ر به‌م دۆخه‌ی ژنان و به‌یاسای فرەژنی گۆشه‌یه‌که له‌نارەزایه‌تی به‌رینی کۆمه‌لایه‌تی که‌رۆژانه رووی له‌دەسه‌لاتی ئیوەیه. که‌دیارە بۆهه‌ر حکومه‌ت ودەسه‌لاتیک که‌دیموکراتی وئازادی لای به‌های هه‌بیت ناتوانی پشتگوێی بخات. بۆیه ئیمه له‌ریگای ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌وە داوادەکه‌ین له‌به‌ریزتان که:
1-یاسای فرەژنی دەستبه‌جی هه‌لوەشیننه‌وە و به‌رەسمی دیاردەی فرەژنی له‌کوردستان قه‌دەغه رابگه‌یه‌نن.
2-به‌پیوانه‌یه‌کی هاوچه‌رخ وئینسانی یاسای باری که‌سیتی بۆ ژنانی کوردستان رەچاوبکه‌ن. یاسایه‌ک که‌یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان و پیاوان به‌رەسمی بناسینێ و ماف و ئازادەیه شه‌خسی و مه‌دەنیه‌کان بۆژنان به‌کاملترین شێوە بناسینێ.
ئازادی هه‌رکۆمه‌لگایه‌ک به‌ندە به‌ئازادی ژنانه‌وە. به‌هه‌ر رادەیه‌کیش ئه‌م ئازادیانه پیشیلبکری و له‌سۆنگه‌ی مافی هاولاتی بوونی یه‌کسانه‌وە، ماف وئازادیه‌کانی ژنان به‌رەسمی نه‌ناسریت ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌لگایه دەبیته لانکه‌ی تاوان وتوندوتیژی بۆژنان. که‌دیارە به‌رپرسیاریتی کۆمه‌لایه‌تی وئینسانی دەخاته ئه‌وستۆی ئیوەوە. بۆیه جاریکی تر داوا له‌به‌ریزتان دەکه‌ین به‌یاسای فرەژنیدا بچنه‌وەو وەلامیکی به‌کردەوە به‌نارەزایه‌تی و داخوازیه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه بدەنه‌وە..
له‌گه‌ل دووبارەی سلاوماندا..
ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی له‌نده‌ن
28.3.2009
هه‌واڵه‌کانی تووندوتیژی دژ به ژنان
* رۆژی 23/3/2009 له كه‌ره‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك, ژنیكی ته‌مه‌ن 31 سال به ناوی جه‌میله عارف خوی سووتاند. وه هه‌ر هه‌مان رۆژ به هوی زۆری ریژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه كه 98% بووه, گیانی له‌ده‌ستدا. جه‌میله له كاتی لیكولینه‌وه‌ی پولیسدا رایگه‌یان كه كیشه‌ی له‌گه‌ل میرده‌كه‌یدا هه‌بووه و له رقی ئه‌و خویسوتاندووه.
* رۆژی 22/3/2009 له گوندی كانی پانكه‌ی سه‌ر به قه‌زای سه‌یدسادق, كچیك به ناوی( ه . أ . أ.) كه خویندكاری پولی نوهه‌می بنه‌ره‌تییه خوی به پشتینیك خوی خنكاندووه.
* رۆژی 21/3/2003 له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق, كچیك به ناوی( ژ. أ. ج. أ) كه ئه‌ویش خویندكاری پولی نوهه‌می بنه‌ره‌تیه به مه‌به‌ستی خوكوشتن خوی ده‌رمانخوارد ده‌كات, وه رۆژی دواتر له نه‌خوشخانه‌ی سلیمانی گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. تائیستا لیكولینه‌وه‌كانی پولیس هیچ زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر هوكاره‌كانی ئه‌م دوو حاله‌تی خوكوشتنه ئاشكرا نه‌كردووه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه خیزانه‌كانی ئه‌م دوو قوربانیه وتوویانه كه هیچ كیشه‌یه‌كی خیزانیان نه‌بووه!!
* رۆژی 19/3/2009 له شارۆچكه‌ی كۆیه, ژنیكی ته‌مه‌ن 22 سال به ناوی(ب . ح.) خوی ده‌به‌یه‌ك نه‌وت ده‌كات به‌خویدا و خوی ئه‌سوتینیت. پاشان بو چاره‌سه‌ركردن براوه‌ته نه‌خوشخانه‌ی ئیمیرجنسی به پییی راپورتی نه‌خوشخانه‌ی ناوبراو ریژه‌ی سوتانه‌كه‌ی 60% ه وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه. له‌كاتی لیكولینه‌وه‌ی پولیسدا داوا له‌سه‌ر میرده‌كه‌ی تومار ده‌كات و پاشان له‌سه‌ر بریاری دادوه‌ر میرده‌كه‌ی به مه‌به‌ستی لیكولینه‌وه له‌لایه‌ن پولیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
* رۆژی21/3/2009 له گه‌ره‌كی نه‌ورۆزی رانیه, ژنیكی ته‌مه‌ن 33 سال به ناوی(س. ش .ع) له‌لایه‌ن شوبرایه‌كیه‌وه‌كه ناوی(م.س.ح)ه, لییده‌دریت و سه‌ری ده‌شكینریت به‌هوی پیاكیشانی موبایلیك به‌سه‌ریدا. پاشاب (س.ش) له بنكه‌ی پولیس داوا له‌سه‌ر (م .س. ) تومارده‌كات. دادوه‌ری قه‌زای رانیه‌ش به پیی مادده‌ی 411 له یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ناوبراو ده‌رده‌كات. به‌لام تا ئیستا هوكاری رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌بووه.
* روژی 20/3/2009 له گه‌ره‌كی قه‌زای ژنیكی ته‌مه‌ن 30 سال به ناوی فاتمه ره‌سول حسین رانیه له ئه‌نجامی لیدانی له‌لایه‌ن ه‌یه‌وه به برینداربووه. پاش توماركردنی داوا له سه‌ر تاوانبار, دادوه‌ری قه‌زای رانیه به پیی مادده‌ی 411 له یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی گرتنی ده‌رده‌كات.
* رۆژی 12/3/2009 گوندی بیوژه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان ژنیكی ته‌مه‌ن 20 سال به ناوی محه‌مه‌د مه‌لا له مالی خویاندا سووتاوه. له‌به‌ر زۆرژ ریژه‌ی سووتانه‌كه‌ی له نه‌خوشخانه‌ی گشتیی رانیه‌وه به‌ریكراوه بو نه‌خوشخانه‌ی ئیمیرجنسیی سلیمانی دوای پینج رۆژ گیانی له‌ده‌ستدا. به‌لام تا ئیستا هوكاری سووتانه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
* رۆژی 14/3/2009 له گه‌ره‌كی رازاوه‌ی ناحیه‌ی چوارقورنه, ژنیكی ته‌مه‌ن 43 سال به ناوی هه‌دیه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له مالی خویاندا ده‌سووتیت. بو چاره‌سه‌ركردن ده‌بریته نه‌خوشخانه‌ی گشتیی رانیه. به‌لام تائیستا هوكاری سووتانه‌كه‌ی دیارنیه.
