كێشه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌شاری كه‌ركوك په‌ره‌ده‌سێنن
هه‌واڵه‌كانی په‌یامنێری بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌یان
ڕاگه‌یاندووه، كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا دیارده‌ی كوشتنی برا
له‌لایه‌ن براوه، یان باوك كوڕی خۆی ده‌كوژێ، وه‌یا كوڕ باوك ده‌كوژی، چه‌ندین
جار دووباره بۆته‌وه، ئه‌م كاره‌ساتانه‌ش زۆرتر له‌سه‌ر كێشه‌ی پاره‌و ماڵ و
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی خێزانی تر، ڕوویانداوه.
بۆنمونه كوژرانی سۆران عه‌دنان له‌گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی به‌ده‌ستی باوكی،
ئازاد عبدالرحمن له‌گه‌ڕه‌كی حوریه، هێمن عوسمان له‌گه‌ڕه‌كی ڕه‌شید ئاوا
به‌ده‌ستی باوكی، هه‌روه‌ها كوژرانی عیماد سه‌لمان به‌رله‌شه‌ش مانگ به‌ده‌ستی
باوكی و دوكه‌سی تریش له‌ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڕه‌كی حوریه.. هه‌موو ئه‌م
كاره‌ساتانه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌به‌رچاوی خه‌لك وبه‌له‌ئارادابوونی ده‌زگاكانی پۆلیس
و دادگا‌و ئاسایش و پارێزگاری شاری كه‌كوكه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساتانه نیشان بدرێ وسه‌ره‌نجامیش
حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و غه‌مناك له‌نێو دانیشتوانی شاری كه‌ركوكدا وبه‌تایبه‌تی
ناوچه كورد نشینه‌كاندا پێكدێنێت.
بێگومان ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساتانه له‌هه‌لومه‌رجێكدایه كه‌شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ
پشێوی و نائارامی و ته‌نانه‌ت مونافه‌سه‌ی ئه‌حزابی كوردی وعه‌ره‌بی و
توركمانی و ئیسلامی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌ئارادایه.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وبلاوبوونه‌وه‌ی بێكاریی وهه‌ژاری
سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ سه‌رهه‌ڵدان وپه‌ره‌گرتنی ئه‌م دیارده‌یه.
به‌لام خه‌لكی كوردستان به‌گشتی و دانیشتوانی شاری كه‌ركوك نابێ په‌نابۆ ئه‌م
جۆره ده‌ست درێژیانه به‌رن، به‌تایبه‌تی كوشتنی ئینسان ئه‌ویش كه‌سانی نزیك
وئازیز بێت، ڕێگایه‌ك نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیان وده‌رامه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه
خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان ومه‌ینه‌تیه‌كان بۆ
ده‌سه‌لاتداران و سیسته‌می حكومرانی بگێڕنه‌وه. ده‌بێ له‌سه‌ر كێشه‌كانی
نه‌بوونی وبێكاری و نه‌بووونی زه‌مانه‌ته كۆمه‌لایه‌تییه‌كان یه‌خه‌ی
ده‌سه‌لاتداران بگرن و له‌گه‌ڵی به‌ره‌و ڕووببنه‌وه. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه
پێكیهنانی گیانی برایه‌تی وهاوچاره‌نوسی و یه‌كگرتووكردنی كۆمه‌لانی خه‌ڵك
له‌سه‌ر خواسته كۆمه‌لایه‌تییه‌كان فاكتۆرێكه كه‌خه‌ڵك له‌گیانی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و كوشتن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر دورده‌خاته‌وه. له‌مباره‌وه
ئه‌ركی ئه‌ندامان وكادرانی حزبه كه‌ڕۆڵی ده‌خاڵه‌ت گێرانه له‌شاری كه‌ركوكدا
بگێرن و ڕێنمایی خه‌ڵك بكه‌ن بۆچاره‌سه‌ركردنی مه‌ده‌نیانه‌ی كێشه‌كان و
دوركه‌وتنه‌وه له‌توندوتیژی و ده‌ستبردن بۆیه‌كتری كوشتن.
عه‌دنان موفتی
هه‌ڵبژاردن به"ده‌ستوری كاتی" پینه‌ده‌كات!
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وله‌دێدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، عه‌دنان موفتی ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند كه‌بڕیاره په‌رلمانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستوری
پێشنیاركراوی كوردستان په‌سه‌ند بكات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی موفتی و په‌رلمانه‌كه‌ی
له‌كاتێك دایه كه‌ده‌نگۆی به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
وبه‌پێ‌ی یاساش هیچ هه‌ڵبژاردنێك یاسایی نابێت ئه‌گه‌ر ده‌ستورێك چاو‌دێر نه‌بێت
به‌سه‌ریدا. ئاشكرایه كه په‌له‌پڕوزێ‌ی عه‌دنان موفتی وپه‌رلمانه‌كه‌ی بۆ
په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری كوردستان بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی‌یه ده‌ستوریه‌یه
كه ده‌سه‌لات وپه‌رلمانی كوردستان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه.
ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان كه ڕۆژانه باسی دیموكراسی ویاسا و حكومه‌ت ده‌كه‌ن،
تائێستا به‌بێ ده‌ستور كارگێری ولات و مافی هاولاتیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌مه
نیشانه‌ی بێباوه‌ڕی ئه‌وانه به‌خودی سیسته‌مێك كه خۆیان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاون.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه ئه‌مه پێنه‌كردنێكی ئاشكرایه كه‌موفتی وپه‌رلمانه‌كه‌ی
ده‌یانه‌وێت هه‌رچونێك بووه سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێ‌به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كه‌دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوده‌بێت.
ئایا په‌رلمانێك وپرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كه‌ڕێز له‌ڕای خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرێ
و له‌پشت سه‌ری هاولاتیانه‌وه ده‌ستورێك بكاته بنه‌مای خۆی، ئه‌توانی به‌هه‌ق
پرۆسه‌یه‌كی ئازادانه بێت؟ ئایا ئه‌وه‌ی موفتی وپه‌رلمان و سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ده‌ستور دابێت، كه‌چی
بڕیاری هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، ئه‌توانی چ نمونه‌یه‌ك له‌ئازادی هه‌ڵبژاردن بخاته
پێشچاو؟ ئایا ئه‌مه گاڵته‌جاڕی نییه به‌سنوقه‌كانی ده‌نگدان و رای خه‌ڵك؟ ئایا
ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان ئاماده‌ن بۆله‌خشته بردنی
ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك په‌نابۆ ڕیسواترین شێوه‌ی نایاسایی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
ببه‌ن؟
خه‌ڵكی كوردستان نابیت ئه‌م كلاوه‌ی موفتی و په‌رلمانه‌كه‌ی بچیچته سه‌ر.
نابێت ڕای گشتی ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای پینه‌كردن و پێلانگیری ده‌سه‌لاتداران
بخرێته سیناریۆی هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ئیحترام بۆ ڕای گشتی تێدا
نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
قه‌ده‌غه‌كردنی
پارتی چاره‌سه‌ر هه‌نگاوێكی‌تری یه‌كێتی وپارتیه به‌دژی ئازادی سیاسی و
هه‌ڵسووڕانی ئه‌حزاب
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌له سایتی چاودێردا بلاوكراوته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا‌و نوێنه‌رانێك له‌حكومه‌تی هه‌رێم
وعێراق وئه‌مریكا ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی چاره‌سه‌ر
ئیمزاكراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تاله‌بانی پێشتر له‌كه‌ناڵه‌كانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕای گه‌یاندووه كه‌ده‌بێ پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كا"
چه‌ك دابنێ و گروپه هاوشێوه‌كانی عێراق به‌جێ بهێڵن.
ئه‌م بڕیاره كه‌ڕاسته‌وخۆ وه‌ك سیاسه‌تێكی په‌یڕه‌و لێكراوی ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حاڵه‌تێكی به‌رچاوو بووه، خۆی به‌شێكه له
هاوكاری كردنی یه‌كێتی وپارتی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا. ئاشكراشه كه‌له‌مێژووی
چه‌ند ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌م حزبانه‌دا نمونه‌ی جواروجۆر
تۆماربووه، كه‌چون بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌خواستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه په‌لامار
و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌حزابی نه‌یار چوته نێوبه‌رنامه‌ی ڕۆژی ئه‌م
حزبانه‌وه. كه‌دیاره به‌سه‌ركوتی ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی و چالاكی ئه‌حزاب
ته‌واوو بووه.
قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌مجاره‌ی پارتی چاره‌سه‌ر جگه‌له‌وه‌ی كه پێچه‌وانه‌یه به
خودی یاسای ئه‌حزاب كه‌له‌لایه‌ن په‌رلمانی ئه‌م حزبانه‌وه په‌سه‌ندكراوه،
هاوكات نیشانه‌یه‌كه له‌سه‌ركوتی ئازادی سیاسی، و ئه‌و خاڵه‌ش به‌ده‌سته‌وه
ده‌دات، كه‌ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بۆ ڕازی كردنی
ده‌وه‌ڵه‌تانی ناوچه‌كه په‌لاماری ئه‌حزابی نه‌یاری خۆیان بده‌ن و
قه‌ده‌غه‌بوونی ڕابگه‌یه‌نن.
ئێمه وێرای مه‌حكومكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان، كه‌بۆ
قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی چاره‌سه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر، هاوكات بانگه‌وازی خه‌ڵكی
ئازادی خوازی كوردستان ده‌كه‌ین كه بۆ پایه‌داربوونی ئازادی هه‌ڵسورانی
سیاسی حزبه‌كان له‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیدا ڕابووه‌ستن
وڕێگانه‌ده‌ن، ئازادیه سیاسی‌یه‌كان به‌رته‌سك بكرێنه‌وه.
به‌یاننامه‌ی
یادی ئه‌نفال
14/4 رۆژێكی دڵته‌زینه له مێژوو و یاده‌وه‌ری كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و
خه‌ڵكی كوردستاندا .ررون و ئاشكرایه كه پرۆسه‌ی ئه‌نفال به ته‌نها له رۆژی
(14/4/1988) دا نه‌بوو ، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر بوو كه زیاتر له (2) مانگی
خایند و به هه‌زاران منداڵ و گه‌نج وپیر بونه قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی
حكومه‌تی به‌عسی فاشیست كه به سه‌دان له برسا و به‌نه‌خۆش كۆچی دوایان كرد و
به هه‌زاران زینده به‌چاڵ كران. ئه‌م كاره‌ساته بۆ هه‌تا هه‌تایه له
یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و مرۆڤ دۆستانی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه كه زیاتر له
(182000) مرۆڤی تێدا بوو به قوربانی.هه‌ر له‌م یاده‌دا ئه‌نجامده‌ران
وهاوكارانی ئه‌و شالاوه
به‌د ناوه‌ی (ئه‌نفال) ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له كۆمه‌ڵی
نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه تاوانباران بدرێنه دادگای نێوده‌وڵه‌تی و به
توندترین سزا حكوم بدرێن ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌ن و حكومه‌تێك بیر له
ئه‌نجامدانی تاوانی له‌و جۆره ناكاته‌وه.
له ماوه‌ی (18) ساڵی حكومڕانی ده‌سه‌لات
دارانی كوردستان، تا ئێستا نه‌یان توانیوه برینه‌كانی كه‌س و كاری ئه‌نفال
كراوه‌كان سارێژ بكه‌ن و ژیانێكی ئاسوده و خۆش گوزه‌رانیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن .
دوای تێپه‌ڕبوونی (20) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا، تازه به تازه و
له‌ساڵی (2008) دا حكومه‌تی هه‌رێم بریاری
داوه (1100) خانوو بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروست بكات له به‌رامبه‌ر
ده‌یه‌ها هه‌زار خێزانی كه‌س و كاری ئه‌نفال و به شانازییه‌وه باس له ئه‌ركی
حكومه‌ت ده‌كات به‌رامبه‌ر كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان. به پێوه‌ری حكومه‌ت
هه‌رێمی كوردستان بێت دوای زیاتر له نیو سه‌ده سه‌رجه‌م كه‌س وكاری
ئه‌نفالكراوان ده‌بنه خاوه‌ن خانوو ، به‌لام
به وێژدانی كێ قبوڵه؟ دوای(50) ساڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌رمه‌ند بوون له
پرۆسه‌یه‌دا، ئیسك و پرۆسكیانیش نامێنێت و ده‌چێته پاڵ باو و باپیرانیان. له
یادی ئه‌نفالدا حكومه‌تی هه‌رێم برینی خه‌ڵك و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان
به ده‌م گریان وهه‌نسكه‌وه كۆتایی پێ ده‌هێنێت ، و خه‌مه‌كانیان تازه
ده‌بنه‌وه. با هه‌وڵ بدرێت ژیان و گوزارنیان باشتر بكرێت و لایه‌نی كه‌م
مووچه‌كانیان بكرێت به(500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار و ژیانێكی ته‌ندروست و
دوور له خه‌م و موعاناتیان بۆ دابین بكرێت.
خالید كه‌ریم
كێشه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
له‌شاری كه‌ركوك په‌ره‌ده‌سێنن
هه‌واڵه‌كانی په‌یامنێری بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌یان
ڕاگه‌یاندووه، كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا دیارده‌ی كوشتنی برا
له‌لایه‌ن براوه، یان باوك كوڕی خۆی ده‌كوژێ، وه‌یا كوڕ باوك ده‌كوژی، چه‌ندین
جار دووباره بۆته‌وه، ئه‌م كاره‌ساتانه‌ش زۆرتر له‌سه‌ر كێشه‌ی پاره‌و ماڵ و
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی خێزانی تر، ڕوویانداوه.
بۆنمونه كوژرانی سۆران عه‌دنان له‌گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی به‌ده‌ستی باوكی،
ئازاد عبدالرحمن له‌گه‌ڕه‌كی حوریه، هێمن عوسمان له‌گه‌ڕه‌كی ڕه‌شید ئاوا
به‌ده‌ستی باوكی، هه‌روه‌ها كوژرانی عیماد سه‌لمان به‌رله‌شه‌ش مانگ به‌ده‌ستی
باوكی و دوكه‌سی تریش له‌ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڕه‌كی حوریه.. هه‌موو ئه‌م
كاره‌ساتانه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌به‌رچاوی خه‌لك وبه‌له‌ئارادابوونی ده‌زگاكانی پۆلیس
و دادگا‌و ئاسایش و پارێزگاری شاری كه‌كوكه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساتانه نیشان بدرێ وسه‌ره‌نجامیش
حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و غه‌مناك له‌نێو دانیشتوانی شاری كه‌ركوكدا وبه‌تایبه‌تی
ناوچه كورد نشینه‌كاندا پێكدێنێت.
بێگومان ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساتانه له‌هه‌لومه‌رجێكدایه كه‌شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ
پشێوی و نائارامی و ته‌نانه‌ت مونافه‌سه‌ی ئه‌حزابی كوردی وعه‌ره‌بی و
توركمانی و ئیسلامی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌ئارادایه.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وبلاوبوونه‌وه‌ی بێكاریی وهه‌ژاری
سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ سه‌رهه‌ڵدان وپه‌ره‌گرتنی ئه‌م دیارده‌یه.
به‌لام خه‌لكی كوردستان به‌گشتی و دانیشتوانی شاری كه‌ركوك نابێ په‌نابۆ ئه‌م
جۆره ده‌ست درێژیانه به‌رن، به‌تایبه‌تی كوشتنی ئینسان ئه‌ویش كه‌سانی نزیك
وئازیز بێت، ڕێگایه‌ك نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیان وده‌رامه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه
خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان ومه‌ینه‌تیه‌كان بۆ
ده‌سه‌لاتداران و سیسته‌می حكومرانی بگێڕنه‌وه. ده‌بێ له‌سه‌ر كێشه‌كانی
نه‌بوونی وبێكاری و نه‌بووونی زه‌مانه‌ته كۆمه‌لایه‌تییه‌كان یه‌خه‌ی
ده‌سه‌لاتداران بگرن و له‌گه‌ڵی به‌ره‌و ڕووببنه‌وه. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه
پێكیهنانی گیانی برایه‌تی وهاوچاره‌نوسی و یه‌كگرتووكردنی كۆمه‌لانی خه‌ڵك
له‌سه‌ر خواسته كۆمه‌لایه‌تییه‌كان فاكتۆرێكه كه‌خه‌ڵك له‌گیانی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و كوشتن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر دورده‌خاته‌وه. له‌مباره‌وه
ئه‌ركی ئه‌ندامان وكادرانی حزبه كه‌ڕۆڵی ده‌خاڵه‌ت گێرانه له‌شاری كه‌ركوكدا
بگێرن و ڕێنمایی خه‌ڵك بكه‌ن بۆچاره‌سه‌ركردنی مه‌ده‌نیانه‌ی كێشه‌كان و
دوركه‌وتنه‌وه له‌توندوتیژی و ده‌ستبردن بۆیه‌كتری كوشتن.
ڕێكخراوی
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال له‌ڕاپۆرتێكدا داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان
كردووه كه‌سه‌رچاوه‌كانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌كوردستاندا ئاشكرابكه‌ن
ریكخراوی لیبوردنی نیونه‌ته‌وه‌یی"ئه‌منستی ئه‌نترناسیونال" كه‌نیهادیكه
بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زراوه، له‌راپۆرتیكدا هیزه‌كانی ئاسایشی
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی تاوانبار كردووه به‌ژیرپینانی یاسا‌و كۆمه‌له
پیشیلكاریه‌ك كه‌روویان له‌مافه‌كانی مرۆڤه له‌كوردستان. ئه‌م راپۆرته‌ی
ئه‌منستی كه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی لیكۆلینه‌وه وهه‌لسه‌نگاندنی ره‌وشی سیاسی
وكۆمه‌لایه‌تی له‌سالی 2008دا ئاماده‌كراوه، ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات كه
یه‌كیتی وپارتی به‌سود وه‌رگتن له‌هیزه‌كانی ئاسایش و چه‌كداری حزبه‌كان،
زنجیره‌یه‌ك پیشیلكاریان ده‌هه‌ق به‌هاولاتیانی ژیر ده‌ستی خۆیان ئه‌نجامداوه
وله‌باره‌شه‌وه ئه‌منستی داواده‌كات كه‌ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له‌م
پیشیلكاریانه‌دا ئاشكرا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌جۆری پیشیلكاریه‌كانیش راپۆرته‌كه باسله‌وه‌ده‌كات كه‌هیزه‌كانی
ئاسایش به‌بی بریاری دادگا ویاسا كه‌سانیكیان ده‌ستگیرو زیندانی كردووه و
زۆرتریش ئه‌م ده‌ستگیریانه به‌بی داكۆكی‌كردن له‌خۆیان وگرتنی پاریزه‌ر
خرونه‌ته زیندانه‌وه. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌بوونی سه‌دان كه‌سی
سیاسی زیندانكراو ده‌كات كه‌له‌سالی رابردوودا به‌هۆی جیاوازی سیاسی و بیرورا‌و
ره‌خنه‌گرتنه‌وه گیراون وخراونه‌ته زیندانه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
كه‌كوشتن و توندوتیژی ولیدان وئه‌شكه‌نجه‌دانی رۆژنامه‌نوسان دریژه‌ی هه‌یه،
هه‌وكات راپۆرته‌كه باس شه‌پۆلی كوشتن وخۆسوتاندنی ژنان وتوندوتیژیه‌كه‌كی
به‌ربلاو كه‌روبه‌رووی ژنانی كوردستان بۆته‌وه ده‌كاو ئامامه‌كانی ئه‌م
حاله‌تانه‌ش ده‌خاته به‌رپرسیاریتی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه و داوایان
لیده‌كه‌ت كه ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌لات هه‌نگاوی جدی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه له‌ئه‌ستۆبگرن. هاوكات راپۆرته‌كه داواده‌كات كه‌هیزه‌كانی
ئاسایش ده‌ستله‌م پیشیلكاریانه هه‌لگرن وحزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌كان ئۆرگانه
نیهنی‌یه‌كانی ئاسایش هه‌لوه‌شیننه‌وه و ده‌سه‌لات بۆ نیهاده‌مه‌ده‌نیه‌كان
بگیرنه‌وه.
دانیشتوانی ناوچه‌ی
پشده‌رو بیتوێن بێزاری وناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌شه خۆراكی مانگانه
ده‌رده‌بڕن
بێ ئومێدی خه‌ڵكی پشده‌رو بتوێن له‌به‌شه‌خوراكی
مانگانه‌كه‌یان كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی بژیویه، دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه. په‌یمانیرمان
له‌شاری ڕانییه‌وه ڕاپۆرتیكی له‌مباره‌وه ئاماده‌كردووه كه‌لێره‌دا
ده‌یخوێننه‌وه:
هاوڵاتیانی پشده‌روبیتوێن به‌هوی خراپی وناله‌باری خوراك
و كه‌م بونه‌وه‌یه كی به‌رچاوی بڕه خۆراكی مانگانه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌ساڵی
2008تا 1/4/2009/له‌وماوه‌یه‌دا/8/مانگ ئاردی هاوڵاتیان دواكه‌وتوه به‌بێ ئه وه‌ی
كه‌س بزانێت ئه‌و به‌شه ئارده‌ی هاوڵاتیان كێ لێی به‌رپرسیاره. هه‌روه‌ها ئه‌و
به‌شه‌خۆراكه‌ی كه مانگانه ئه‌درێت به هاولاتیان ، له ڕاستیدا هه‌ر به ناو
وجودی هه‌یه ، ئه‌گینا زۆربه‌ی مانگه‌كان كه‌م و كوریه‌كی زۆری تیدایه، بۆ
نمونه زۆر مانگ هه‌یه كه به‌شیكی سه‌ره‌كی له به‌شه خۆراكه‌كه نایه‌ت و
هاولاتیان له چاوه‌ڕوانی هاتنیدا ده‌مێننه‌وه و سه‌ره‌نجام ئه‌و به‌شه‌ی كه
نه‌هاتووه ، ئه‌وا ئه‌سه‌ری نامێنێ و له بیر خه‌ڵكی ئه‌به‌نه‌وه ، تا ئێستا
چه‌ندین جار بووه كه ئارد یان برنج یان شه‌كر یان رۆن یان یه‌كێكی تر له
پێداویستیه‌كان نه‌هاتووه و دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین مانگ به‌سه‌ریدا له بیر
خه‌ڵكیان بردووه‌ته‌وه وهه‌ر دابه‌ش نه‌كراوه .
یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاتیان بریتیه له جۆری
خۆراكه‌كه وبه ڕای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئه‌و جۆره‌ی كه له ڕێگه‌ی
وه‌كیله‌كانه‌وه به سه‌ر خه‌لكدا دابه‌ش ده‌كرێت، به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت و
له‌و جۆره‌یه كه خراپترین و بێ كه‌ڵك ترین جۆره و به پێی ڕاپۆرتی لایه‌نه
پسپۆره‌كانیش زۆر نه‌خۆشی هه‌یه كه به‌هۆی خراپی جۆری خواردنه‌كانه‌وه په‌یدا
ده‌بن، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین ده‌رد ونه‌خۆشی به‌م هۆیه‌وه له
ناو خه‌ڵكدا بلاو بوونه‌ته‌وه و به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی ئه‌م
جۆره خۆراكانه .
ئه‌گه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌ك له جۆره خراپه‌كانی خواردن وه‌ربگرین ، ئه‌وا پێش
هه‌موو شتێك ئه‌بێت باسی برنجه‌كه‌ی بكه‌ین ، كه نه‌ك هه‌ر بۆ خواردن ناشێت ،
به‌ڵكو به‌پێی ڕاپرسیه‌ك كه له گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سدا ئه‌نجامماندا ، ئه‌وا یان
هه‌ڵده‌ستن به فرۆشتنه‌وه‌ی برنجه‌كه به‌نرخێكی زۆر كه‌م كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك
له نێوان (200 تا 250) دیناردا، له كاتێكدا كه نرخی برنجی جۆری باش كه بۆ
خواردن بشێت له نێوان (2500 تا 3000 ) دیناردایه.
وه ئه‌وانه‌شی كه ووتیان نایفرۆشینه‌وه ، ئه‌وا ئه‌یكه‌ن به‌خۆراكی په‌له‌وه‌ر،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی خوادرن نایه‌ت و شایسته‌ی ئینسان نیه.
سه‌باره‌ت به‌ڕۆنی بایعیه‌كه‌ش ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه له برنجه‌كه خراپتره وله
خراپترین جۆری ڕۆنی دنیایه و سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناكه بۆ سه‌ر
ژیانی مرۆڤ و به‌پێی قسه‌ی پزیشكه‌كان، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆر بوونی
مردن له‌ناو خه‌ڵكدا به‌نه‌خۆشی جۆارو جۆر، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌م رۆنه خراپه
وباقی به‌شه خۆراكه‌كه‌یه.
جۆری ئه‌و سابونه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكه‌كه‌یه، حاڵی له حاڵی برنج و
ڕۆنه‌كه‌ش باشتر نیه وده‌توانین بلیین كه‌هه‌ر به‌ناو سابونه ئه‌گینا مواسه‌فاتی
سابوونی تیانیه.
ئه‌گه‌ر باسی ئارده‌كه‌ش بكه‌ین ئه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئیشاره به‌وه
بده‌ین كه له ماوه‌كانی ڕابردوودا ، له لایه‌ن چه‌ندین كه‌س له‌خه‌ڵكه‌وه
ئه‌وه به‌ده‌سه‌لاتدارارن و ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه كه مشكی تۆپیو و
زینده‌وه‌ری تریان له ناو ئارده‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، ئیتر باقیه‌كه‌ی ئینسان
ئه‌توانێت بیهێنیته به‌رچاوی خۆی كه ئه‌م ئارده چ جۆره ئاردێكه كه به‌سه‌ر
خه‌ڵكدا دابه‌ش ئه‌كرێت.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئێكسپایه‌ر بوون و به‌سه‌ر چوونی به‌شه خۆراكه‌كان با
له‌و لاوه بوه‌ستیت .
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی حكومه‌تی مالیكی له به‌غداوه ، سالانه له
بودجه‌ی حكومه‌ت بڕی 3-4 ملیار دۆلار دانراوه بۆ دابین كردنی به‌شه خۆراكی
مانگانه‌ی هاولاتیان، به‌لام سه‌رنجدانێكی كورت له‌جۆر وبڕی ئه‌و خۆراكه‌ی كه
به‌سه‌ر هاولاتیاندا دابه‌ش ئه‌كرێت، ئه‌وه‌مان ئه‌خاته به‌رچاو كه ئه‌م بڕه
پاره‌یه چۆن چۆنی حه‌په‌لووش ئه‌كرێت و ئه‌چیته گیرفانی هه‌رگیز پڕنه‌بووی
مه‌سئولینی ئه‌م وولاته‌وه!
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌موو چه‌ند مانگێك جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه
خۆراكی مانگانه‌ی هاولاتیان ئه‌كرێت و گوایه بودجه كه‌مه وبه‌ش ناكات، دیاره
ئه‌مه‌ش له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌یه وفشاره‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش له‌م
باره‌یه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه.
به‌لام من ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه بڵێم كه ده‌سه‌لاتداران و مه‌سئولینی بڕیار
به‌ده‌ستی ئه‌مڕۆی عێراق و كوردستان ئه‌گه‌ر ته‌نها شتێك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ستی
گرتبن له نه‌بڕینی به‌شه خۆراكی هاولاتیان ،كه 80% خه‌ڵك پێویستی پێیه‌تی،
ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بڕه بودجه‌ی دیاری كراوی عێراق بۆ خۆراكی مانگانه، بۆ
كه‌سانێك بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزیه‌كی زۆر باش وباخه‌ڵیانی ڕۆژ
به‌ڕۆژ پی گه‌رم تر ئه‌كه‌ن، وه بۆیه نایانه‌وێت ئه‌م سه‌رچاوه باشه‌یان له
ده‌ست بچێت.