|
|
هه‌ڵهاتنی وه‌زیری بازرگانی عێراقی فیدراڵ
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی وه‌زیری بازرگانی عێراقی "فه‌لاح سودانی"نێوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی گرته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌باح ساعیدی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ت له‌په‌رلمانی عیراق ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌هه‌ڵهاتنی ناوبراو كاریكی چاوه‌ڕوان كرا‌و بووه به‌تایبه‌تی به‌دوای داواكردنی بۆلێپێچینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزییه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی بازرگانی گرتۆته‌وه. ساعیدی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌پێشتر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كارنامه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌م وه‌زیره ئاگادار كراوه‌ته‌وه و لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی داوای كردووه كه‌بۆ به‌رگرتن له‌هه‌ڵهاتنی فه‌لاح سودانی پاسپۆرته‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه وبه‌ته‌واوی بخرێته ژێر چاودێریه‌وه. به‌لام پێده‌چێت ئه‌م داوایه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت و فرسه‌تی ئه‌وه درابێته ده‌ست وه‌زیری بازرگانی تا خۆی له‌به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌كاندا قوتار بكات. ئه‌مه له‌كاتێكیدایه كه‌باسی گه‌نده‌ڵی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیدا یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه بووه كه‌جێگای مشت ومڕی توندی له‌نێوان كیتله په‌رلمانیه‌كاندا خوڵقاندووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه مالیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه‌تائێستا چه‌ندین جار داوای له‌په‌رلمانی عێراقی كردووه كه‌ده‌ستی ئاوه‌لاكه‌ن بۆپێكهنانی ئاڵوگۆر له‌وه‌زاره‌ته‌كاندا، چونكه گه‌نده‌ڵی ته‌واوی دام وده‌زگا حكومیه‌كانی گرتۆته‌وه. له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه ئاشكرابووه كه‌تائیستا نزیكه‌ی 198 ئه‌ندام په‌رلمان ئیمزای خۆیان داوه له‌تۆمارێك كه‌داوای لێپێچینه‌وه‌ی له‌فه‌لاح سوودانی وه‌زیری بازرگانی خستۆته‌ڕوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌زۆرینه ئه‌ندام په‌رلمانه‌كان ڕازی نه‌بوون به‌و وه‌لامانه‌ی كه وه‌زیری ناوبراو بۆ داپۆشینی دزی و گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خستویه‌تیه‌روو.
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌گه‌نده‌ڵی ودزین و تالانكردنی سه‌روه‌ت وسامانی كۆمه‌لایه‌تی له‌لایه‌ن تاقمێكه‌وه كه‌له‌پشت سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌سه‌لاتیان كه‌وته‌ده‌ست، بۆته سیما و ناسنامه‌ی دیموكراسی و ده‌سه‌لاتێك كه‌له‌نێو كایه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ڕۆڵ ده‌گێڕن. ئه‌م سیما وناسنامه‌یه‌ش هیچ كام له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی به‌ده‌رناكات. ئه‌مانه ئۆرگان ونیهاد گه‌لێكن كه‌به‌ده‌ست ده‌سته‌و تاقمێكی مافیایی ومشه‌خۆر و دزو جه‌رده‌وه‌ن، كه‌بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵك و گیرفان پڕكردن له‌هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت ڕعایه‌تی هیچ ئاستێك له‌پڕه‌نسیپی ئه‌خلاقی ڕه‌چاو نه‌كه‌ن. سیناریۆكه‌ش ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه نه‌یار ودژ به‌یه‌كه‌كانی نێو په‌رله‌مان و پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقی بۆڕاگرتنی بالانسی نێوانیان و هێشتنه‌وه‌ی هێزیان له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدا چاوپۆشی له‌تاوان ودزین و فه‌رهودی سامانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌خاتری ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانێتی نه‌گریسی نێوانیان تێك نه‌چێت. هه‌ڵهاتنی فه‌لاح سودانی نیشان ده‌دات كه حكومه‌تی مالیكی نه‌ك هه‌ر غه‌رقی گه‌نده‌ڵی ودزیه، بگره حكومه‌تێكیشه كه‌كه‌متیرن توانای بۆ ڕوو به‌ڕوبوونه‌وه له‌دژی ئه‌م دیارده دزیوه نییه.
مرورو هێڵی په‌ڕینه‌وه!
له‌ته‌كسیه‌كدا به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕامه‌وه كه گه‌یشتینه سه‌ر هێڵی په‌ڕینه‌وه پیاده‌ڕه‌وێك به‌پرتاو خۆی گه‌یانده سه‌رشۆسته‌كه‌و ته‌كسیه‌كه‌ی خاوكرده‌وه، شۆفێره‌كه ده‌نگی توڕه‌بوونی هه‌ڵبڕی و به‌قسه‌ی ناشرین كه‌وته زه‌می خه‌ڵك و ووتی"به‌خوائه‌م خه‌ڵكه بی هه‌سته‌و هه‌رله‌خۆیه‌وه مل ده‌نێ نازانێ سه‌یاره له‌پێشیه‌وه‌یه".. منیش وتم خاڵه‌گیان ئه‌وه هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكه وهه‌ق به‌وه و پێوسته تۆ بوه‌ستیت. ئه‌و هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی.. به‌لام كاتێك له‌سه‌یاره‌كه دابه‌زیم وبیرم كرده‌وه بۆم مه‌علوم بوو شۆفێران زه‌می خه‌ڵك ده‌كه‌ن وخه‌ڵكیش زه‌می شۆفێران كه رعایه‌ت ناكه‌ن و هه‌میشه له‌مونافه‌سه‌ی ڕێگادان. بۆیه پرسیارم له‌خۆم كرد كه‌ئاخۆ هه‌ق به‌لای كێوه‌یه؟ خه‌ڵك یان شۆفیران؟ ئایا ئه‌م وه‌زعیه‌ته به‌رهه‌می چیبیت وبۆ خه‌ڵك وشۆفیران وا بارهاتوون؟
به‌ر له‌وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه وه‌رن باسه‌یری ڕێگاو بانه‌كانی شاربكه‌ین وبزانین چ فه‌وزایه‌كه: باجارێ له‌وه بگه‌ڕێین كه‌سالانه‌و مانگانه به‌ڕووداوی سه‌یاره چه‌ند گه‌س گیانی له‌ده‌ست ده‌داو چه‌ندی تر په‌كه‌وته ده‌بێت، ته‌نانه‌ت باله‌وه بگه‌ڕێین كه‌ڕێگاو بانی ده‌ره‌وه‌ی شار چ هۆسه‌یه‌كه. كه‌مترین ئیشاره‌تی مرور، نه‌بوونی تابلۆی ڕێنیشانده‌ر، هۆشیاركردنه‌وه و به‌ئاگاهێنانه‌وه، تا تابلۆی دووریی ڕێگا و میانه‌ی نێوان شاره‌كان، تا شه‌قامی یه‌ك سایدی وئه‌ویش پرله تاسه‌و ناڕێكی.. به‌لام له‌شاره‌كاندا ده‌بینین یاساكانی ڕێگاوبان وهاتووچۆ كه ستانداردێكی جیهانیان هه‌یه ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه و لێره ڕۆڵێكی پێچه‌وانه ده‌گێڕن. له‌پێشیانه‌وه هێڵی په‌ڕینه‌وه له‌شه‌قامی شاره‌كاندا، له‌باتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوا و سه‌یاره بوه‌ستێت كه‌چی سه‌یاره ده‌ڕوا و پیاده‌ڕه‌و ده‌وه‌ستێت بۆسه‌یاره‌كه، عه‌جه‌ب یاسایه‌كه!! له‌كاتێكدا له‌هه‌موو دنیادا هێڵی په‌ڕینه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی هاولاتیان داناوه و ده‌بێ شۆفێره‌كان بوه‌ستن كه‌چی لێره به‌به‌رهه‌قیه‌وه شۆفێره‌كان پیاده‌ڕه‌و سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ن. له‌مه‌ش زیاتر لایتی ته‌كسی له‌هه‌موو دنیادا بۆ نیشاندانی نه‌فه‌ره، یانی ئه‌وه‌ی ته‌كسیه‌ك كه‌ئاماده‌بێت بۆكار ئه‌وا لایتی سه‌رسه‌یاره‌كه‌ی داده‌گیرسێنێ وچاوه‌ڕوانی نه‌فه‌ر ده‌كات، كاتێكیش نه‌یه‌وێت كاربكات وه‌یا نه‌فه‌ری هه‌ڵگرتبێت ئه‌وا لایته‌كه‌ی ده‌كوژێنێته‌وه وئه‌و مانایه ده‌دات به نه‌فه‌ر كه‌مه‌شغوڵه. كه‌چی سه‌یرلێره‌دایه ته‌كسی‌یه‌كان هه‌میشه لایتیان هه‌ڵبووه و كه‌پێشیان ده‌لێیت بۆ لایته‌كه‌ت هه‌ڵكراوه ئه‌وا ده‌ڵێت بۆجوانییه!! جاوه‌ره سه‌یری خۆت بكه وكاتێك شه‌وانه بۆته‌كسی ڕاوه‌ستابیت و لایه‌تی ته‌كسیه‌كان هه‌ڵكرابێت و بته‌ویت ده‌ستی لێڕابگری وله‌وكاته‌شدا نه‌فه‌ری پێبێت!! ئایا ئه‌مه مانای یاسای مرور هه‌ڵناوه‌شنێته‌وه؟ ئایا ئه‌مه فه‌رامۆشكردنی هه‌موو یاسایه‌كی جیهانی نییه كه‌لێره توڕهه‌ڵدراوه؟
له‌كه‌نارئه‌مانه‌وه باباسێكیش له‌وه‌بكه‌ین كاتێك خۆت ده‌بیته شۆفێر‌و له‌نێوه‌ڕاستی شه‌قامدا و سه‌یاره ریزی به‌ستبێت، هۆڕن لێدان به‌مانای وریاكردنه‌وه‌یه كه‌چی لێره بۆ جنیودان وسه‌رزه‌نشت كردن به‌كاردێت.. لایت لیدانی چه‌ند جاره له‌دینادا ئه‌و شۆفێره‌ی په‌نای بۆ ببات به‌مانای به‌خشنده‌یی و دانی سه‌ره‌یه به‌سه‌یاره‌ی به‌رامبه‌ر كه‌چی لێره هه‌ڵپه‌یه بۆخولادانی ناچاری و فشارێكه بۆئه‌وه‌ی كه‌خۆت لابده‌یت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه خۆت ئاماده بكه بۆ ده‌عمێكی ئه‌كید چونكه حسابی ئه‌وه‌ت بۆناكرێ كه‌ڕه‌نگه له‌پێشته‌وه گرفتێك هه‌بێت وه‌یا ڕێگا گیرابێت !
هه‌موو ئه‌مانه سه‌رچاوه‌یان چییه؟ ئایا ئه‌وه‌خه‌ڵكن یان شۆفێران ڕه‌عایه‌ت ناكه‌ن؟ له‌ڕاستیدا ڕێگاوبان وسیسته‌می مرور له‌هه‌ر ولاتێكدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگایه. یاساكانی ڕێگاوبان ستانداردی جیهانی‌یه‌و هه‌رولاتێك كه‌مێك یاسا و ده‌سه‌لاتی شارستانیانه‌ی تێدا به‌ڕێوه ببرێت ئه‌وا به‌هه‌مان ئاست ئه‌م ستاندارده تێیدا جێگیره و به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه سیسته‌می حكومڕانی چه‌نده فه‌وزا و ناجێگیر بیت ئه‌وه‌نده‌ش ڕێگاوبانه‌كانی فه‌وزا ده‌یگرێته‌وه. . له‌كوردستان وله‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیای چه‌كداردا سیسته‌می ڕێگاوبان و یاساكانی مرور ئه‌و شته‌یه كه‌به‌ساده‌یی نه‌ك هه‌روه‌لا نراوه، به‌ڵكو فه‌رهه‌نگیكی خستۆته نێوخه‌ڵكه‌وه كه‌وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یاساكانی بازار بكه‌ونه مسابه‌قه‌و ملشكاندنی یه‌كتره‌وه. ئاخر له‌ولاتێكدا كه سه‌یاره‌ی به‌رپرسان هه‌رچون بیه‌وێت بڕاو مخاله‌فه بكا، له‌ولاتێكدا گه‌رمروریك بیه‌وێت كوڕه به‌رپرسێك له‌سه‌ر موخاله‌فه‌ت سزا بدات، ئه‌وا ده‌بێت له‌پێشه‌وه خۆی ئاماده‌كردبێت بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وی كێشه‌و لیدان وسه‌رزه‌نشت كردنی به‌رپرسیاران، ئیتر چ یاسا و سیسته‌مێكی ڕێگاوبان ده‌توانی مانای هه‌بێت. وه‌یا ده‌بێ چ نمونه‌یه‌كی خراپی لیبه‌سه‌ربێت!!. نه‌مانی ڕێز له‌نیو شه‌قامدا، تا شه‌ڕو كێشه‌و هه‌رای نێوخه‌ڵك له‌سه‌ر پێكدادانێكی بچوك ئیتر چۆن نابێته سیمای هه‌ر ڕۆژه‌ی نێو شه‌قام و چۆن خه‌ڵكی وابارناهێنێت كه‌پشت له‌یاسا جیهانیه‌ك بكه‌ن و خۆیان بخه‌نه جه‌نگی نێو ڕێگاوبانه‌وه.
له‌ولاتی سوید ساڵی 2008 به‌وهۆیه‌وه كه ته‌نها 418 كه‌س به‌كاره‌ساتی ڕێگاوبان له‌سه‌راسه‌ری ئه‌م ولاته‌دا توشی گرفت بوون، په‌رلمانی سوید وه‌زیری گه‌یاندینان هینایه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌وه وناچاریان كرد به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی. گوایه ئه‌م ژماره‌یه زۆره. به‌لام له‌كوردستان له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بوو به‌ده‌عمی نێوان پاسێك و لۆریه‌ك له‌سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت زیاتر له 7 كه‌سی تێدا كوژراو چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار بوون. ئایا له‌نێوان ئه‌م دوو ئاماره‌دا ناكرێ به‌و حوكمه بگه‌ین كه‌به‌ڕاستی له‌كوردستان شه‌ڕێك له‌ئارادایه كه‌كه‌ره‌سه‌كانی سه‌یاره‌و شه‌قامه‌و یاساكه‌شی فه‌وزایه‌كه كه ده‌سه‌لاتداران به‌رپرسیارن لێ‌ی؟
سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی.. دیموكراسی ئێره‌و ئه‌وی، بانێكه‌و دوو هه‌وا!
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی عێراقی بۆسه‌رۆكایه‌تی ناكۆكی‌یه‌كی تری له‌نێوان ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێمدا هێنایه كایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌دوای قسه‌وباسێكی نوری مالیكدا سه‌ری هه‌ڵدا، كه‌داوای گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی عێراقی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه خسته‌ڕوو. له‌به‌رامبه‌ردا و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی خێراش سه‌رانی ده‌سه‌لاتداری كوردستان وله‌پێشیانه‌وه مه‌سعود به‌رزانی هێنایه قسه‌و نیگه‌رانی و ڕه‌خنه له‌هه‌نگاوه‌كانی مالیكی ده‌ربڕی وئه‌وی وه‌ك سیاسه‌ت مه‌دارێك ناوزه‌ند كرد كه‌گه‌ره‌كیه‌تی عێراق بۆ ده‌سه‌لاتدارێتی دیكتاتۆریه‌ت و تاگه‌ڕه‌وی بگێڕێته‌وه و مافه‌كانی كورد بخاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه. گوایه سیسته‌می په‌رلمانی ئێستای عێراقی مافه ده‌ستوریه‌كانی كوردی چه‌سپاندووه و به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م مافانه ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه. هاوكات به هاتنه كایه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ماف وئیختیاراتێكی زیاتر به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا كه‌نوری مالیكیه ده‌به‌خشێ وفرسه‌تی یاسایی پێ‌ی ده‌دات تا ده‌ستور ویاسا له‌دژی كورد به‌كار بهێنێ. هه‌موو ئه‌م گله‌یی و ڕه‌خنانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی ناسیونالیزمی كورد له‌كاتێكدایه كه‌مه‌سعود بارزانی له‌سه‌روو ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رلمانی كوردستاندا كه بۆدیاری كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سازدرابوو، ئه‌وه‌ی ڕا گه‌یاند كه‌هاوكاتی ده‌نگدانی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رلمانی داهاتوو، ئه‌میش خۆی كاندید ده‌كات تا خه‌ڵك ده‌نگی پێبده‌ن وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵی ببژێرن.!! ئایا ئه‌مه بانێك و دوو هه‌وا نییه؟ له‌لایه‌ك ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌عوای ئه‌وه‌یان له‌مالیكی هه‌یه كه‌باس له گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و خه‌ریكی نانه‌وه‌ی كێشه‌و هه‌ران له‌سه‌ری وله‌ولاشه‌وه بۆ خۆیان ئه‌وه به‌ڕه‌وا ده‌بینن كه‌به‌بێ پرس كردن به‌ڕای خه‌ڵك و به‌بێ بوونی ده‌ستورێكی ده‌نگ پێدراو له‌لایه‌ن هاولاتیانی كوردستانه‌وه خۆیان ده‌خه‌نه نێو بازاڕی گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی كوردستانه‌وه بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی!!. ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی كاڵته جاڕی دیموكراسی و پلوڕالیزمی سیاسیه‌ك نییه كه سه‌رانی ئه‌حزابی ناسیونالیزمی كورد به‌ناوی ئه‌زمونی نوێ‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن؟
ئاشكرایه كه له‌پشت سه‌ری هه‌ر سیاسه‌ت و كێشه‌یه‌كه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ئاشكرا‌و نه‌هێنی ڕاوه‌ستاوه. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌ی كه‌له‌پشت سه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته دووفاقیه‌ی ناسیونالیزمی كورده‌وه ڕاوه‌ستاوه ڕاگرتنی ده‌سه‌لاتی چینایه‌تی خۆیان و فراوان كردنه‌وه‌ی نفوز و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه له‌سه‌ر حسابی هاولاتیانی كوردستان. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م سیاسه‌ته‌ی "بانێك ودووهه‌وایه‌ی" هێناوه‌ته كایه‌وه هه‌رئه‌وه‌یه كه‌ده‌سه‌لاتدارێتی بۆرژوازی كورد به‌ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعیه‌ت و موقه‌ده‌س بوونی دیموكراسی بمێنێ و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی خۆی به‌دوور ڕابگرێ.
خه‌ڵكی كوردستان وعێراق ته‌جروبه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌لاتدارێتی په‌رلمانی وه‌یا سه‌رۆكایه‌تی بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی وه‌یا مالیكی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی نێو په‌رلمان بن یاخود له‌ڕێگای ده‌نگدانه‌وه ئه‌م كورسیه‌یان بۆخۆیان داگیركردبێت، هیچ شتێك له‌ژیانی ئه‌وان ناگۆڕێ. هاولاتیانی عیراق وكوردستان كه‌سالانێكه به‌ده‌ستی تیرۆر‌و كوشتار‌و گه‌نده‌ڵی و دزی و نائه‌من بوونی ژیانی ڕۆژانه‌یان و ته‌نانه‌ت كه‌ڕۆژانه به‌ده‌ست هه‌ژاری و نه‌بوونی وبێخانه‌و لانه‌یی‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن و بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ته‌نگی پێ‌هه‌ڵچنیون، چ سودێك ده‌كه‌ن كه سیسته‌م هه‌رچۆنێك بێت؟ ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌كێشه‌و ده‌عوای نێوان ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان و مالیكی هیچ په‌یوه‌ندێكی به‌ژیانی ئێستا‌و داهاتووی هاولاتیانه‌وه نییه‌و به‌هه‌ربارێكدا بگۆڕدرێت و بمێنێته‌وه ئه‌وان له‌ژیانێكی ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران نزیك ناكاته‌وه. به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای ڕاوه‌ستانه له‌م كێشه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه ناسیونالیزمی كورد و ده‌سه‌لاتدارانی به‌سیاسه‌تی دوفاقی و درۆكردنی ئاشكراوه ڕاوه‌ستاون وله‌هه‌وڵدان هاولاتیانی كوردستان بكه‌نه وه‌سیله‌ی جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی چه‌وتیان. كه‌دیاره نابێت به‌ساده‌یی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆیان بچێته‌سه‌ر.
حکومه‌درمانی ئێکسپایه‌ر، کێشه‌یه‌کی تری نێوان مالیکی و حکومه‌تی هه‌رێم
له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر بوه بابه‌تێكی كێشه‌دار له‌نێوان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش به‌دوای ڕاگه‌یاندنێكدا هاته‌كایه‌وه كه‌وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی نیگه‌رانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌هۆی ئاودیوكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌رمانی ئێكسپایه‌رو نه‌وعیه‌ت خراپه‌وه ده‌ربڕی. ئه‌م ده‌رمانانه كه‌زۆرتر له‌ڕێگای خاڵه سنوری‌یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست وخوارووی عێراق به‌شێوه‌ی قاچاغ ئاودیوكراون، بووه بابه‌تێكی جێگای تێڕامان و نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی وه‌زیره‌كه‌شی هاندا به‌وه‌ی كه‌كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیار بكات له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه. له‌ولاشه‌وه دكتۆر زڕیان وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ووته‌یه‌كیدا بۆكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، وێرای ئه‌وه‌ی به‌رپه‌چی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایه‌وه، ئه‌و خاڵه‌شی بۆقسه‌كانی زیادكرد كه‌ئه‌وه حكومه‌تی مالیكییه باری ته‌ندروستی و ده‌رمانی پێویستی خه‌ڵكی كوردستانی به‌فه‌رامۆشی سپاردووه وته‌نانه‌ت وه‌لام به‌بۆدجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ده‌رمان له‌خه‌سته‌خانه‌كانی كوردستاندا ناداته‌وه. به‌مجۆره‌ش كێشه‌ی ده‌رمان له‌نێوان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێمدا بووه جێگای مشت ومڕ له‌سه‌ركردنی هه‌ردوولا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌هێشتا كێشه له‌سه‌ر بودجه و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و كێشه‌ی كه‌ركوك وپێشمه‌رگه.. ئه‌و كۆمه‌ڵه فایله هه‌ڵواسراوانه‌ن كه‌بێچاره له‌هه‌ردولای موته‌نازیعه‌وه ماوه‌ته‌وه. به‌لام ئایا له‌م كێشه‌و نیزاعه‌دا ڕاستی لای كییه؟ ئایا قه‌یرانی ده‌رمان له‌عێراق وكوردستان كێ لێ‌ی به‌رپرسیاره‌و هاولاتیانی كوردستان ده‌بێ چیبكه‌ن وله‌كاملای ئه‌م كێشه‌یه‌دا ڕابووه‌ستن؟
ئاشكرایه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كێشه‌یه به‌رله‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌رمان ودابینكردنی بودجه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاولاتیان بێت، كێشه‌یه‌كی سیاسی‌یه‌و له‌مونافه‌سه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم ومالیكی‌یه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازات و داسه‌پاندنی مه‌رج به‌سه‌ر یه‌كتردا سه‌رچاوه‌ی گرتووه. كیتله‌ی هاوپه‌یمانێتی كوردستان كه‌نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمی كوردی له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا له‌ئه‌ستۆ گرتبوو، وه‌پێشتر له‌چوارچێوه‌ی ته‌رازووی هێزه‌كانی سه‌رساحه‌ی عێراقیدا كه‌وتبووه هاوپه‌یمانیتییه‌وه له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا، ئێستا به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ڕووهێنانی ڕۆڵی مالیكی و حزبه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشووی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و هه‌ردوولایانی خستۆته به‌رده‌م مونافه‌سه‌یه‌كی سیاسیه‌وه. له‌لایه‌ك ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو كارتێك ده‌گه‌ڕێن تا فشاری خۆیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی توندكه‌نه‌وه و ناچاری بكه‌ن مل به‌خواسته‌كانیان بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تر بدات. له‌ولاشه‌وه مالیكی وحكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌مۆ كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و كورتكردنه‌وه‌ی ئیختیارات و سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌ك كه‌كه‌وتۆته ده‌ستی، له‌بوواره‌كانی به‌رهه‌مێهنان وهه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و به‌ستنی په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه. به‌ووته‌یه‌كی‌تر مالیكی له‌سه‌ر ڕێگای ناوه‌ندێتی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌عێراقدا ڕاوه‌ستاوه وبۆئه‌م ئامانجه‌شی سود له‌هه‌رشتێك كه‌خزمه‌تی پێ‌بكات وه‌رده‌گرێ. له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه كه‌ده‌رمانی هاولاتیان وه‌ك كارتێكی سیاسی دێته نێو كێشه‌كه‌وه. به‌لام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه‌له‌م كێشمه‌كێشه سیاسی و پێشبڕكێ‌یه‌ی هه‌ردوولادا ئه‌وه سه‌لامه‌تی ته‌ندروستنی هاولاتیان و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستییه‌كانه كه‌به‌بارمته گیراوه و ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسانی به ده‌رمانی ئێكسپایه‌رو نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سپاردووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر هاولاتی‌یه‌ك ئه‌و ڕاستیه‌ی لا ئاشكرایه كه‌ڕۆژانه سه‌دان هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت ڕه‌وانه‌ی بازاره‌كانی جیهان ده‌كرێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا ملیۆنه‌ها دۆلار داهاتی به‌دواوه ده‌بێت، ئه‌مه وێرای سامانێكی زۆر كه‌له بازاڕه‌كانی ناوخۆی عێراق وكوردستاندا ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسیارانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و هه‌رێمه‌وه، كه‌چی ئه‌وه ده‌رمانی ئێكسپایه‌رو ده‌یه‌ها جۆری ده‌رمانی ناشایسته وخراپه ده‌خریته به‌رده‌م هاولاتیانه‌وه. هه‌ركه‌سێك به‌سه‌رنجدانێكی ساده‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان، ئه‌و ڕاستییه‌ی دێته ده‌ست كه‌چۆن پڕبووه‌له ده‌رمانی خراپی ئێرانی توركی عه‌ره‌بی، وهیندی.. كه‌كه‌س نازانێت پێكهاته‌كه‌ی تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ستانداردی جیهانی ته‌ندروستیدا دێته‌وه. هه‌ربۆیه مالیكی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر گله‌یی له‌وه‌ده‌كات كه دانیشتوانی ژێر سایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌هۆی ئاودیوكردنی ده‌رمانی‌خراپه‌وه كه‌وتۆته به‌رده‌م مه‌ترسی‌یه‌وه، ئه‌وه هاولاتیانی كوردستانن كه ڕۆژانه به‌م ده‌رمانه خراپ و ئێكسپایه‌رانه چاره‌سه‌رده‌كرێن. ئایا مالیكی له‌ژیانی ئه‌م هاولاتیانه به‌رپرسیار نییه؟ ئه‌گه‌ر نا ئیتر حكومه‌تی فیدرالی عێراقی چ مانایه‌كی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ . كه‌وایه ئه‌وه‌ی ڕۆشنه هه‌ردوولای ئه‌م كێشه‌یه مه‌سه‌له‌یان ده‌رمانی باش و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی هاولاتیانی ژێر ده‌ستیان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه هه‌راساز كردنه بۆ ملشكاندن وچۆك پێدادانی یه‌كتری وئه‌وه‌شی زه‌ره‌رمه‌نده هاولاتیانی عێراقی و كوردستانییه كه‌ده‌بێ بۆچارسه‌ركردنی نه‌خۆشی و حاڵه‌تی ته‌ندروستیان به‌ناچاری باوه‌ش بۆ بازاڕی ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر و خراپ بكه‌نه‌وه.
به‌لام له قه‌یرانی ده‌رمان و كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی مالیكی وهه‌رێمدا، ئه‌و ڕاستیه‌ش دێته‌ڕوو كه واتای له‌ئارادابوونی "ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق" جگه‌له ده‌ربڕین و ناسنامه‌یه‌كی پوچ ودروستكراو هیچ شتێكی تر نادات به‌ده‌سته‌وه. ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان كاتێك بیانه‌ویت خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردایه‌تی چاوبه‌ست بكه‌ن فیدراڵیزم و عێراقی یه‌كپارچه به‌هه‌زارو یه‌ك زمان ده‌رخواردی مێشكی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، به‌لام كاتێك باس له ژیان ومه‌رگی منالان و ژنان وپیرو په‌كه‌وته و نه‌خۆشی ئه‌م ولاته دێته ئاراوه بێده‌ربه‌ستانه ده‌ست بۆ هه‌ركارتێك ده‌به‌ن، له‌وانه‌ش ده‌رمان وخزمه‌تگوزارییه‌كان به‌خاتری ئه‌وه‌ی له‌كێشه سیاسیه‌كان و وه‌رگرتنی ئیمتیازات وئیختیاراتی زۆرتردا ده‌ست كه‌وت بۆخۆیان وده‌سه‌لاته‌كه‌یان جێگیر بكه‌ن. هاولاتیانی كوردستان له‌م كێشه‌یه‌دا نابێ له‌كه‌نار هیچ كام له‌لایه‌نه‌كان ڕابوه‌ستن و بگره ده‌بێ له‌پێشه‌وه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان به‌رپرسیاربكه‌ن له‌دابین كردنی ده‌رمانی خۆڕایی وبه‌چوانایه‌تی باشه‌وه. هاوكات ده‌بێ كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ر مه‌واده‌كانی نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كاندا پێكبهێنن و ڕێگا نه‌ده‌ن منالان و نه‌خۆشه‌كانیان به بازاڕی ده‌رمانی خراپ وئێكسپایه‌ر بسپێردرێن. شاره‌زایی و ئیمكاناتی پێویست هێنده له‌كوردستاندا هه‌یه كه‌ده‌كرێ، سیسته‌مێكی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشڕه‌و دابمه‌زرێت كه‌به‌هۆیه‌وه سه‌لامه‌تی گیانی وته‌ندروستی بۆ هاولاتیانی كوردستان مسۆگه‌ر بكا.
هه‌وڵی حکومه‌تی مالیکی بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستیپێکرد
لةناوةرِاستى ئةم مانطةدا بةبةهانةى هيَرش نةكردنة سةر ثرِؤسةى سياسى باو لةعيَراقدا، هةردو سةرؤكايةتى حكومةتةكةى ماليكى وكؤمارى عيراق برِياريَكيان لةرِؤذنامةى ئةلسةباحى عيَراقيةوة، بلاوكردةوة كةتيَدا قةدةغةكردن ورِاطرتنى كؤمةكى حكومةت بةو رِؤذنامةو ميديايانةى كة لةدذى ثرؤسةى سياسى وحكومةت بابةت بلاودةكةنةوة، ئاشكرا كردووة. نمونةى بةكردةوةى ئةم برِيارةش سةرتا لة رِؤذنامةى "عيَراقى نوآ" وةدةستى ثيَكرد. رِؤذنامةى ناوبراو كةبةشيَكة لةدةزطاى ئةلعيَراقيةو بةزمانةكانى توركمانى وكوردى وعةرةبى دةردةضيَت، بةبةهانةى ئةوةى كة رِةوتى نةتةوةيى ودةستةطةريَتى بلاودةكاتةوة، بةرةسمى ثآى رِاطةيةندراوة كة لةمة بةدواوة حكومةتى عيَراقى كؤمةكى ثيَناكات ودةبىَ بلاوبوونةوةى خؤى رِابطريَت. رِؤذنامةى ئةلعيراقية كةبانطةشةى دةزطايةكى سةربةخؤ لةدةولَةت دةكات ناضار دةكريَت بةداخستن.
لةكةنار ئةم برِيارةوة، لةم ضةند مانطةى رِابردووشدا رِؤذنامة ئةهلىيةكانى هةريَمى كوردستان بةبةهانةى جؤراوجؤرةوة لةبةردةم هةمان هيَرش وثةلامارى هاوشيَوةى رِؤذنامةى عيَراقى نوىَ رِاطيراون. ئاشكراية ئةم هةولانةى حكومةتى عيَراق وهةريَم هةولَيَكة بؤ بةرتةسك كردنةوةى ئازادى رِؤذنامةطةرى و دةربرِينى بيرورا وبةستنى زمانى ئةو كةنالَ و رِؤذنامانة، كة بةدلَى دةسةلاتدران قسةناكةن و كارى رِاطةياندن دةبةنة ثيَشةوة.
وازهێنانه نێوخۆییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی، کۆمیته‌کانی خواره‌وه‌شی گرته‌وه!
لەدواى توندبوونەوەى کێشە نێوخوىیەکانى یەکیتى نیشتمانى و وازهێنانى چەند ئەندامێکى سەرکردایەتى ناسراو بەباڵى ڕیفۆرم و هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەى هەڵبژاردنەکان و هاتنەکایەوەى لیستى نەوشیروان مستەفا، سەرکردایەتى یەکیتى نیشتمانى کەوتۆتە کەمپنێکى تەسفیەو وەدەرنان وبڕینى موچەى ئەو ئەندامانەى کەخۆیان سەربەباڵى ناوبراو دەزانن، لەولاشەوە باڵى نەوشیروان لەهەوڵى کۆکردنەوەى ئەندامان و کادرانى ناڕازى نێو ڕیزەکانى یەکیتى نیشتمانى کوردستاندایە تابیان کاتە ئامڕازى شەڕى خۆى لەگەڵ تاڵەبانى وسەرکردایەتى حزبەکەى. لەنێوان دوو هەفتەى ڕابردوودا هەواڵەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەچەندین ئەندام کۆمیتەو کادرى سنورەکانى کۆمیتەى شیخ محێدین و ئازادى وسەرچنارو شیروانە وئاشتى و دەیان ئەندامىتر لە مامۆستایان و کارمەندان وپێشەوەران و قوتابیانى زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتیەکان دەرکراون وبەم جۆرەش جەنگێکى ڕێکخراوەیى سەرتاپاى یەکیتى نیشتمانى گرتۆتەوە. بەهانەى خەتى ڕەسمى یانى باڵى تاڵەبانى ئەوەیەکە هەرکەسێک ئەندامى حزب بێت دەبێ بەپێى پەیڕەوى ناوخۆ لایەنگرى لیستى حزب بێت کە پێکەوە لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستاندا بەناوى لیستى کوردستانى پێکیان هێناوە و ئەوەشى دەنگى پێچەوانە بەلیستى دەرەوەى یەکیتى دەدات دەبێ لەڕیزەکانى ئەم حزبەدا بچێتە دەرەوە و هەموو بەرپرسیارێتیەکى لێبسەندرێتەوە. لەبەرامبەریشدا باڵى ناوزەد کراو بە"گۆڕان وڕیفۆرم" کەخۆیان بەلایەنگرى نەوشیروان مستەفا دەزانن ئەم پاساوانە سەرکۆنە دەکەن و نایسەلمێنن. بەلام ئایا لەم شەرە نێوخوییەدا هەق بەلاى کێوەیە؟
ڕاستیەکەى ئەوەیە پەیوەندى ویاساکانى نێوخۆى هەرحزبێکى سیاسى لەسەر بنەماى پەیوەستبوونى ئەندامەکانیەتى بەدەستور ویاسا و پێڕەوى ناوخۆکەیەوە کەئەندامان لەکۆنگرەیەکدا دەنگیان بۆداوە وهەرجۆرە سەرپێچى و ژێر پێنانى ئەو یاسایانە لەلایەن ئەندامانەوە بەماناى یاخى بوون و دەمارگیرى عەشیرەتى وکیتلەبازىیە کەلەپشتیەوە بەرژەوەندى تاک ونابەجێ ڕاوەستاوە. ڕێگاى شارستانیانە ئەوەیە کەئەندامانى هەڵگرى بیروڕا وسیاسەتى جیاواز لەحزبەکەیان بڕیارى چوونەدەرەوە لەحزبەکەیان بدەن وئەوجا مومارەسەى ڕاى جیاوازى خۆیان بکەن. بەلام لەنمونەى یەکیتى نیشتمانیدا کە حزبێکى شاخى و هەڵگرى سوونەت وپاشماوەکانى خێلەکێتى و ژیانى چەکداریە، ئەم بۆچوونە وێک ناخوا، بەتایبەتى گرفتەکانى نێوخۆى یەکیتى نیشتمانى نەلە هەڵبژاردنەکانەوە سەرچاوە دەگرێ و نەلەوەدا قالب دەگرآ کەباڵێکى ڕیفۆرم خواز بۆ گۆڕینى سیاسەتەکانى یەکیتى و پێکهێنانى گۆڕان ئیدعاى بۆدەکات، بەڵکو ئەم شەڕە نێوخۆییە، ڕیشەى لەقەیرانێکى هەویەتى وچینایەتى یەکیتىدایە کەناتوانێ بەرنامەیەکى سیاسى و کۆمەلایەتى لەپەیوەند بەخواستەکانى خەڵکى کوردستانەوە بباتەپێشەوە. بەواتایەکىتر یەکیتى نیشتمانى وەک حزبێکى بۆرژوا ناسیونالیست کە 18 ساڵە دەسەلاتى بەدەستەوەیە و سالانێکى زۆریش گەنج ولاوى کوردستانى بەناوى "شۆڕشى نوآ" وڕزگارى نیشتمانى وپێشکەوتن خوازیەوە هان دەدا بەدژى داگیرکەران، ئێستا لەپەیوەند بە ژیانى خەڵکەوە وەک هەرحزبێکى تر‌ى بۆرژوازى ناکام ماوەتەوە و تادێت ماهیەتى پێچەوانەى بەرژەوەندىیەکانى ئەم حزبە لەگەڵ بەرژەوەندى زۆرینەى خەڵکى کوردستاندا ئاشکراتر دەبێت. قەیرانى ئێستاى نێوخۆى یەکیتى نیشتمانى بەهەموو باڵەکانیەوە نیشانەى کێشمەکێشى دولایەنى نێوان ڕیفۆرم خوازان و خەتى ڕەسمى بەئاقارى وەلامدانەوە بەژیان وگوزرەان وئازادیەکانى خەڵکدا نییە وئەم قەیرانە ڕیشەى لەناوەڕۆکى چینایەتى وبەرژەوەندى پێچەوانەى ئەم حزبەیە لەگەڵ بەرژەوەندىیەکانى خەڵکى کرێکار‌و زەحمەتکێشان و ژنان ولاوان و ئازادیخوازانى کوردستاندا.
داهێنانێکی ساده‌و په‌یامێکی گه‌وره
سه‌رنجێک له‌ناره‌زایه‌تیه‌کانی ناوچه‌ی پێشه‌سازی له‌شاری سلێمانی
به‌یانی ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌شاری سلێمانی بۆناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڕووی تێكچوونی ڕێگاوبان و شوێنی كار وژیانیان شه‌قامی چوار ڕیانی سه‌رچناریان كۆنترۆڵ كرد‌و ڕێگای هاتوچووی سه‌یاره‌یان به‌ربه‌ست كرد. ئه‌م ناره‌زایه‌تیه له‌كاتێكدایه كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م ناوچه‌یه به‌هه‌ڵكه‌ندراوی و تێكدانی ڕێگاو شوێنی كاروكاسپی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌فه‌رامۆشی جێهێڵراوه و دام وده‌زگای شاره‌وانی وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌یه‌كانی شاری سلێمانی پشتگوێ‌یان خستووه. ئه‌مه‌ش به‌ڕاوه‌ستانی كار‌و زیانی هاولاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه ته‌واو بووه. به‌رامبه‌ر به‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی، ده‌سه‌لاتداران كه‌وتنه په‌لكێش كردنی هێزه‌كانی ئاسایش وپۆلیس بۆشوێنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه و گه‌مارۆدانی خیراو چاوسوركردنه‌وه، ، تا له‌ڕێگای زۆرهێنان وترسه‌وه ناچاریان بكه‌ن به‌پاشه‌كشه‌و ده‌ست به‌ردان له‌خواسته‌كانیان. به‌لام خه‌ڵكه‌كه به‌توندی وه‌لامی به‌رپرسیارانیان دایه‌وه و هه‌ر سوربوون له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان و داوای ئه‌وه‌یان كرد كه‌به‌خێرایی ئه‌و ناوچه‌یه چاك بكرێ و حاڵه‌تی ئاسایی بۆ ژیان وكاریان بگێڕدرێته‌وه. سه‌ره‌نجام كاربه‌ده‌ستان ملیان به‌خواستی خه‌ڵكه‌كه دا‌و هه‌ر ڕۆژێك دوای ناره‌زایه‌تییه‌كه كه‌وتنه كردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان.
له‌م ناڕه‌زایه‌تیه سه‌ركه‌وتووه‌دا، داهێنانێكی ساده به‌رجه‌سته‌یه، ئه‌ویش ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌تاكتیكی كۆنترۆڵی ڕێگاوبان و به‌ستنی شه‌قام توانی ده‌سه‌لاتداران و ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ریه‌كه‌ی به‌چۆكدا بدا و مل به‌خواستی خه‌لك بدات. به‌لام له‌م داهێنانه‌دا ئه‌و حوكمه گه‌وره‌یه خۆی حه‌شارداوه كه‌ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر بۆهه‌رخواستێكی ڕۆشن بێنه مه‌یدانه‌وه و ئیراده‌بگرن و پێشڕه‌وی له‌ده‌سه‌لاتداران و ده‌زگاكانی بسه‌نن ده‌توانن واوه‌تر له‌داسه‌پاندنی خواسته‌كانیان بڕۆن و بگره ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگاو ژیانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. له‌م داهێنانه ساده‌یه‌دا ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌یه تاكتیكی كۆنترۆڵه. یانی ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی به‌كۆمه‌ڵیاندا، دا چ له‌ئاست كارگه‌یه‌ك وه‌یا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت گه‌ڕه‌ك وشارێكدا بیت، وئامانجی كۆنترۆڵ به‌ده‌سته‌وه بگرن، ئه‌وا ده‌توانن یاسای خه‌باتكارانه‌ی خۆیانی تێدا به‌ڕێوه‌به‌رن، خه‌بات ویاسایه‌ك كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه‌وه وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ جاكمیه‌ت و نه‌زم ونیزامی جه‌ماوه‌ری ڕۆڵبگێڕێت. به‌لام ئه‌مه هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامه نییه كه‌ده‌بێ وه‌كو ده‌رسێك له‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی وه‌ربگیرێت. به‌ڵكو خودی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌و كۆنترۆڵه‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكدا په‌یامێكی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بوو به‌ده‌سه‌لاتداران كه‌ئه‌وه خه‌ڵكه "به‌ره‌كه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان"ی ولا ناوه و له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا ره‌وتی گۆرانی راسته‌قینه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. گۆرانێك كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی ئیراده بۆ خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌ق به‌جانب كه‌له‌ماكی خۆیدا به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی كاروباری كۆمه‌لگای هه‌ڵگرتووه.
