له‌ڕۆژی یه‌كی ئایاردا، كۆماری ئیسلامی
ئێران دلارا دارابی به‌سزای له‌سێداره‌دان
گه‌یاند.
دلارا دارابی
كچه‌لاوی ته‌مه‌ن 23 ساڵ پاش 6 ساڵ زیندانی وڕاگرتنی به‌دیارمه‌رگه‌وه، ڕۆژی
یه‌كی ئایاری ئه‌م ساڵ سزای
له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌سه‌ردا به‌ڕێوه‌برا.
دلارا له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا وبه‌تاوانی كوشتنی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه‌ی خرایه زیندانه‌وه و سزای له‌سێداره‌دانی به‌پێ‌ێ شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پارێزه‌ره‌كه‌ی دلارا
ئه‌وه‌ی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بلاوكرده‌وه، كه‌دادگا هێشتا نه‌ی توانیوه
ڕاستی تاوانی دلارا بسه‌لمێنێت. هاوكات دلارا كێچكی لاوی هونه‌رمه‌ند
كه‌به‌هۆی ده‌ست ڕه‌نگینی و كێشانی وێنه‌وه، ناوبانگی بۆخۆی په‌یداكردبوو وه
له‌ئاستێكی به‌رینی كۆمه‌لگای ئێران‌دا ناسراوبوو.
ڕووداوی
له‌سێداره‌دانی دلارا وێنای تاڵی ده‌سه‌لاتدارێتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی وپشت
به‌ستوو به‌زیندان و سێداره‌و كوشتن ده‌خاته پێشچاوی كۆمه‌ڵگای ئینسانی
وجیهانیه‌وه، هه‌ربۆیه ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕووبه‌رووی ڕژیمی
ئیسلامی هێنایه‌كایه‌وه كه‌سنوری هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانی بڕی و
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌وڵه‌تانی وه‌ك سوید و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا وسه‌دان
كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ناڕه‌زایه‌تی‌یان به‌رامبه‌ر به‌م
تاوانكاریه‌ی ده‌سه‌لاتی مه‌لاكان له‌ئێراندا هێنایه‌كایه‌وه ویه‌كجاری تریش
بزوتنه‌وه‌ی ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌سزای له‌سێداره‌دان و هه‌وڵدان بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سزایه له‌ئاستی دنیادا زیتر و زیاتر
به‌رجه‌سته‌كرده‌وه.
له‌سێداره‌دانی دلارا
له‌كاتێكدا په‌یڕه‌وی لێكراوه كه هیچ یه‌ك له‌كه‌سوكاری ئه‌م قوربانیه
ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه ڕژیمی ئیسلامی له‌ڕۆژێكی
وه‌ك یه‌كی ئایاردا په‌نای بۆ سزای له‌سێداره‌دان بردووه، كه‌زیاتر مه‌به‌ست
لی‌ی چاو ترساندن وسه‌ركوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و سه‌رنگونخوازی خه‌ڵكی
ئێران بووه. تاله‌م ڕێگایه‌وه فه‌زای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا
توندبكاته‌وه. ڕژێمی ئیسلامی ئێران نمونه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی ئیسلامی
له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگا ئیسلامزاكاندا نیشانده‌دات كه‌ڕاسته‌وخۆ مانه‌وه‌ی دژایه‌تی
هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانی ئیسانی وشارستانێتی سه‌رده‌مدا و به‌ته‌واوی
پێچه‌وانه‌یه به ژیان وئاره‌زووه‌كانی ژنان ولاوان و كۆمه‌لانی خه‌ڵك.
شایانی‌باسه رژێمی ئیسلامی ئێران سالانه سه‌دان گه‌نج ولا‌و و هه‌ڵسوراوی
كرێكاری و چه‌پ و ئۆپۆزسیۆن به‌تاوانی جۆراوجۆر ده‌خاته ژێر ڕه‌حمه‌تی
له‌سێداره‌دانه‌وه‌و به‌مجۆره‌ش ئێران له‌ڕیزی سه‌ره‌وی تاوانه‌كانی سزای
له‌سێداره‌دان داناوه. هه‌ربۆنمونه له‌ساڵی 2007 دا، 246 حاڵه‌تی له‌سێداره‌دان
و وه‌له ساڵی 2008 دا 335 حاڵه‌ت و وه‌تا ئه‌م مانگه‌ی ساڵی 2009، 94
حاله‌تی له‌سێداره‌دان به‌ڕێوه چووه. ئێمه لێره‌دا وێرای ڕاگه‌یاندنی
هاوده‌ردی وهاوخه‌می خومان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو ئازیزانی دلارادا، ئه‌م تاوانه
مه‌حكوم ده‌كه‌ین و له‌كه‌نار خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ سه‌ره‌ونگونی ڕژێمی
ئینسان كوژی ئیسلامی ڕاده‌وه‌ستین.
خۆلباران... نیعمه‌تێكی‌تری جه‌نگی ئه‌مریكا له‌دژی خه‌ڵكی عێراق!
خۆڵبارن دانیشتوانی
شاره‌كانی كوردستان وعێراقی هه‌راسان كردووه. ناوبه‌ناو كه‌شوهه‌وا زه‌ردو ته‌ڵخ
هه‌ڵده‌گڕێ و شار قوڕاوی ده‌كات. له‌ولاشه‌وه ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌ناسه‌گیری
گیرۆده‌ی خه‌ڵك ده‌بێ وهه‌رجاره‌ش ژماره‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شار
ده‌كات. ئه‌م نیعمه‌ته له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟. هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌مه
به‌لای خوایه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكی كافردا هاتووه! هه‌شه باس له‌ووشكه ساڵی و
گوڕانی كه‌شو هه‌وای ساڵ و زه‌مانه ده‌كات. به‌مجۆره‌ش گه‌لێك له‌م بۆچوونانه
ئه‌م خوڵبارینه بۆ سروشت و خواوه‌ند ده‌گێرنه‌وه.
ئاشكرایه خوڵبارین
له‌سروشته‌وه په‌یدا ده‌بێت و سروشتیش به‌پێ‌ی یاساكانی گۆڕان و گه‌شه‌و چوونه
پێشه‌وه دیارده‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت، به‌لام كاتێك باس له‌ژینگه‌و
ژینگه پارێزی دێته ئاراوه ئیتر هیچ دیارده‌یه‌ك له‌ژێركرده‌ی ئینسان وكۆمه‌ڵگا
ده‌رناچێت. به‌واتایه‌كی‌تر ئه‌گه‌ر سروشت به‌پێ‌ی یاسا كوێره‌كانی سه‌رماو
گه‌رماو خۆڵبارین ولافا و بوركان به‌رهه‌مدێنێ، به‌لام ئه‌وه ئینسان
وكۆمه‌ڵگایه كه‌ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵدا بگونجێنێ و ته‌نانه‌ت ڕێڕه‌ویشی بگۆڕێ
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات ئه‌و به‌رپرسیاریتی‌یه له‌ئه‌ستۆ بكرێ كه
ئاكامه‌كانی ئه‌م دیاردانه له‌سه‌ر ژیانی هاولاتیان كه‌م بكاته‌وه وئیمكاناتی
ته‌واو بۆ به‌رگرتن له‌زیانه‌كانی دابینبكات.
دیارده‌ی خۆڵبارین
له‌شاره‌كانی كوردستان ئه‌م ڕاستیه ده‌یگرێته‌وه. به‌تایبه‌تی كه نێوه‌ندی
كه‌شناسی ئه‌وروپایی له‌ڕاپۆرتێكدا بلاوی كردۆته‌وه كه‌دیارده‌ی خۆڵبارین
ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕی ئه‌مریكاوه هه‌یه و وه‌ك نیعه‌مه‌تێك به‌دوای
لێشاوی تانك وزرێپۆش و ده‌زگا جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌پڕۆسه‌ی"ئازادكردنی
عێراقدا به‌م ئاسته‌ی گه‌یشتووه. ڕاپۆرته‌كه به‌ڕۆشنی ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه‌توێژاڵی لمی كه‌سالانێكی زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری باران و سه‌رماوگه‌رمای
سروشتدا ببوه به‌رگی بیابانه‌كانی خواروی عیراق و كوه‌یت و سعودیه، به‌ده‌ستی
ده‌زگا جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا دارماوه و شی بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات
كه‌له‌كاتی هه‌ڵكردنی بای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست وهاتنی به‌ره‌و ناوچه‌كانی
سه‌روو كه كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌هه‌زاران ته‌ن خۆڵ و لمی
بیابان هه‌ڵده‌گرێ و له‌ڕه‌وتی ڕۆیشتنیدا به‌سه‌ر شار‌و گونده‌كاندا
په‌خشیده‌كاته‌وه. ڕاپۆرته‌كه له‌درێژه‌ی خۆیدا ئه‌و ڕاستیه ده‌خاته‌ڕوو
كه‌خۆڵبارین له‌سالانی پێشوو تری به‌رله‌جه‌نگی ئه‌مریكا له‌دژی خه‌ڵكی عێراق
له‌ئاستێكی كه‌م و ناو به ناودا بووه و زۆرجاریش سنورێكی جوگرافی كه‌می
گرتۆته‌وه، به‌لام به‌دوای شه‌ڕی ئه‌مریكادا، خۆڵبارین بۆته به‌شێك له‌كه‌شو
هه‌وای هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌شی خوارو ده‌یگرێته‌وه. ئه‌م لێكدانه‌ویه
به‌ووردی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌هۆكاری خۆڵبارین به‌شێكی جیانه كراوه‌ی
جه‌نگه و ئه‌وه سروشتی ناوچه‌كه‌یه كه‌له‌ژێر كاریگه‌ری جه‌نگی ئه‌مریكادا
خۆڵبارینی په‌ره‌پێداوه. كه‌دیاره سالانێكی زۆری ده‌وێت تا توێژاڵی لمێ خۆی
بگرێته‌وه و بارودۆخه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ حاڵه‌تی پێشووتر تا به‌كه‌م
بوونه‌وه‌ی خۆڵبارین بگات. ئه‌مه‌یه نیعمه‌تی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق
وجه‌نگێك كه‌ئه‌مریكا به‌رپای كرد. به‌لام ئایا ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان بۆسوك
كردنه‌وه‌ی باری خراپی ژینگه‌ی كوردستان و ڕزگاركردنی دانیشتوانی شاره‌كانی
كوردستان له‌ته‌نگه نه‌فه‌سی و خنكان، به‌رپرسیارێتی له‌خۆ نیشان ده‌ده‌ن؟ ئایا
به‌وهه‌موو ئیمكاناته‌وه كه‌له به‌رده‌ستیاندایه كارێك ده‌كه‌ن، كه‌شار قوراوی
نه‌بێت؟ ئه‌مانه پرسیارێكن و وه‌لامه‌كانی بۆ خۆێنه‌ر به‌جێ دێڵین!
خۆپیشاندانیكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی په‌نابه‌رانی كوردستان له‌شاری ئیماترای
فنلاند دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
رۆژی 12 / 5 / 2009
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له شاری ئیماترا هه‌ستا به‌ڕێكخستنی
خۆپیشاندانێك كه‌سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران له كه‌مپی یۆنسووه به‌ڕێپێوان به‌ره‌و
ناوه‌ڕاستی شاری ئیماتراو به‌ریكه‌وتن، پاشان له‌به‌رده‌م به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس
كۆبوونه‌وه كه هاوكات ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌بوون.
ڕێكخستنی ئه‌م خۆپیشاندانه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی كۆچ برٍیاری
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی خێزانێكیداوه بۆ یونان، وه‌هاوكات له‌گه‌ل بڕیاری
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ كوردستان وعیراق، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی له فنلاند كه‌مپه‌ینێكی بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی
په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاندو له‌مباره‌شه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو خۆپیشاندانیكی له
شاری ئیماترا ئه‌نجامدا كه تیدا زیاتر له 40 كه‌س به‌شداریكرد. شایه‌نی باسه كه
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌م خۆپیشاندانه‌دا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری
فیدراسیۆن ڕیبوار عارف سازدا كه‌دواتر له رادیۆ ناوچه‌ی ئیماترا، ته‌لفزیونی
كه‌نالی سێ، وڕادیۆی فنلاندو هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕادیۆ كه‌ناڵی تر بلاوكرایه‌وه.
شایانی باسه فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی هه‌مان رۆژ له‌وولاتی به‌ریتانیا
ناره‌زایه‌تی‌یه‌كی هاوشیوه‌یان بۆبه‌رگرتن به‌دیپۆرتی 50 په‌نابه‌ری كورد سازدا
و به‌هۆی ریگه‌گرتن له‌ریگاوبان وهاتوچووه ده‌وله‌تیان ناچاركرد بریاره‌كه‌ی
رابگرێ.
ئه‌مرۆ به‌شه‌ریه‌ت له‌هه‌موو كات زیاتر پیویستی به (ماركس) هه‌یه"
کورته
ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب به‌بۆنه‌ی یه‌کی
ئایاره‌وه
ئه‌مسال یه‌كی
ئایار رۆژی جیهانی چینی كریكار رۆژیكی رووبه‌رووبوونه‌وه بوو به‌دژی نیزامی
سه‌رمایه‌داری وموسیبه‌ته‌كانی بۆسه‌ر به‌شه‌ریه‌ت. به‌مبۆنه‌وه به‌زۆربه‌ی
وولاتانی جیهانی چالاكی و خۆپیشاندانی جۆاروجۆر به‌ریخرا، ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
حزب توانی له ووڵاتانی فنلند و ئوسترالیا و به‌ریتانیا و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا
وسویسرا به به‌رپاکردنی مه‌راسیم و به‌شداری مارشی یه‌کێتیه کرێکاری و ڕیکخراوه
چه‌په‌کان ریز له‌م رۆژه‌بگری. ئه‌مه‌ی خواره‌وه كورته راپۆرتیكی ئه‌و
چالاكیانه‌یه:
فنلاند
كۆمیته‌ی
فینلاندای حزب له‌رۆژی 1ی ئایاردا به‌شداری له مارشی هه‌زاره‌ها كریكاران و
ریكخراوه چه‌پ و نیقابه كریكاری‌یه‌كانی فنلاندای كرد. كه‌تییدا ده‌یان
پلاكاردی ماركسیان به‌رز كرده‌وه و لافته‌ی گه‌وره‌ی ماركس و ئایار سیمای
ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی رازانده‌وه. هه‌مان كات خه‌یمه‌ك ومێزكتابی حزب دانرا
وله‌یشدا چه‌ندین ژماره له‌به‌یننامه‌و بلاوكراوه‌كانی حزب بلاوكرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له
هۆلی كیریا له هیلسینكی كۆمیته‌ی حزب مه‌راسیمیكی ئایاری ساز كرد كه
ژماره‌یه‌كی زۆرله كورد زمان و عه‌ره‌ب و فارس و فنلاندی له‌م مه‌راسیمه‌دا
به‌شداریان كردن.
ئوسترالیا
ڕێکخستنی
ئوسترالیای حیزب به‌شداری ڕێپێوانی ئایاری له‌شاری سیدنی کرد که له‌لایه‌ن
یه‌کێتیه کریکاریه‌کانی ئوسترالیاوه ڕێک خرابوو. له‌م مارشه‌دا به‌یانی حیزب
له‌سه‌ر یه‌کی ئایار به زمانی ئینگلیزی به به‌ربڵاوی بڵاوکرایه‌وه. هه‌روه‌ها
ێکخستنه‌كانی حزب به‌شداری مه‌راسیمیكی ئایاریان کرد و تیایدا به‌رپرسی ڕێکخستنی
ئوسترالیای حیزب هاوری جلال محمد ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. ه‌ماو هه‌ڵپه‌ركێی
جۆراوجۆر كه تا كاتژمیرَ 11 شه‌وی خایاند .
ئه‌ڵمانیا
ریكخستنه‌كانی
حزب له‌شاری كالستۆر به‌شداری مارشی ئایاریانكرد كه‌له‌لایه‌ن یه‌کێتی کرێکارانی
ئه‌ڵمانیایاوه ریكخرابوو. له‌م مارشه‌دا هاوریان چه‌ندین لافیته‌و وینه‌ی ماركس
وپلاكاتی جۆراوجۆر كه‌دروشمه ئایاریه‌كانی له‌سه‌ر نوسرابوو به‌رزكرده‌وه.
هه‌رله‌ویدشا میزكتابی حزب دانرا..
نه‌رویج
ئه‌ندامان و
دۆست و لایه‌نگرانی حزب له‌چالاكیه ئایاریه‌كانی وولاتی نه‌رویج به شیعاری
"یاسای کارێکی پێشڕه‌و بۆ کرێکارانی کوردستان" به‌شداریان کرد. هه‌روه‌ها
له‌ریپۆیونیكی جه‌ماوه‌ریدا كه‌له‌لایه‌ن یه‌كیتی‌یه‌كریكاری‌یه‌كان وچه‌په‌كانی
نه‌رویجه‌وه ریكخرابوو به‌شداریانكرد وله‌ویدا چه‌ندین لافیته‌و پلاكارت وینه‌ی
ماركسیان به‌رزكرده‌وه.
به‌ریتانیا
وه‌له‌ولاتی
به‌ریتانیاش ێکخستنه‌کانی حزب به‌شداری چالاکانه‌یان کرد له رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی
یه‌کێتی یه کرێکاریه‌کان و رێکخراوه کۆمۆنیستی وچه‌په‌کانی به‌ریتانیادانیا .
شایانی باسه
چالاكیه ئایاری‌یه‌كانی ئه‌مسال سیما و ناسنامه‌ی چینایه‌تی و راسته‌وخۆی
كۆمۆنیستی له‌دژی سه‌رمایه‌داری و نیزامه‌كه‌ی نیشاندا‌و سه‌ره‌تای نه‌به‌ردی
خه‌باتی كركیاران و كۆمه‌لانی زه‌حمه‌تكیشی به‌دژی نابه‌رابه‌ری و بیدادی
كۆمه‌لایه‌تی هینایه‌وه روو.