توپبارانی سنوره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو رژیمی ئیران و توركیاوه به‌رده‌وامه
له‌دریژه‌ی ده‌ستیۆه‌ردان و كردنه‌وه‌ی باره‌گاو بنكه‌ی جاسوسی جۆروجۆردا، هاوكات تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كانی كوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو رژیمی دژی ئینسانی و ئیران و توكیاوه به‌رده‌وامه، كه ئه‌مه بۆته مایه‌ی ئاواره بوونی ده‌یان خیران و ناسه‌قامگیری ناوچه سنوریه‌كان و بیبه‌شكردنی خه‌لكی ئه‌م ناچانه بۆ كاركردن و به ریوه بردنی ژیانیان. ئه‌وه‌ی جیگه‌ی هه‌لویستیه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ته‌كه‌شیان له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م رژێمانه‌دا بێده‌نگه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌واڵی بۆردومان و له‌شكركێشیه‌كان به‌جۆریك باس ده‌كه‌ن كه هی وڵاتێكی تر بێت و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نه‌بێت. ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی نیشان ئه‌دات كه ئه‌م ده‌ستێوه‌ردان و بۆمباران و له‌شكركێشیانه به ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی كوردی و به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كه، هاوكات حكومه‌تی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه، له‌وباره‌یه‌وه بێده‌نگه ئه‌مه‌ش نیشان ئه‌دات كه بانگه‌شه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و سیاده‌ی عیراق و سنوره‌كانی له ده‌ستیوه‌ردان ده‌ره‌كی، بانگه‌شه‌یه‌كی پوچه.
چه‌په‌كانی فه‌ره‌نسا له‌حزبێكی تازه‌دا یه‌كده‌گرن
چه‌په توندڕه‌وه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌حزبێكی تازه‌ی" دژی سه‌رمایه‌داری"دا یه‌كده‌گرن، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌مه‌راسیمێكدا له‌سه‌رووی شاری پاریسی فه‌ره‌نسادا ئه‌م حزبه ده‌ست به‌كاربوونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌م حزبه له‌ئه‌نجامی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی تروَتیسكیسته‌كان و" یه‌كێتی كۆمۆنیسته شۆڕشگێڕه‌كان"و چه‌ند گروپێكی تری ماركسیستی پێكهات. ڕابه‌رانی ئه‌م حزبه تازه‌یه ڕایان گه‌یاندووه كه‌هه‌رله‌سه‌ره‌تای پێكهاتنی ئه‌م حزبه‌وه داواكاری بۆ بوون به‌ئه‌ندام له‌م حزبه‌دا به‌ره‌و ئاستیكی بالا هه‌ڵكشاوه. ئالیویه بزانسنۆ رابه‌ری حزبی تازه، كرێكارێكی 34 ساله كه‌له‌بواری پۆست‌دا-برید- وه‌ك نامه‌به‌ر كارده‌كات سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ری نیشان ده‌ده‌ن كه‌یه‌كێك بێت له‌خۆشناو ترین سیاسه‌تمه‌دارانی تازه‌ی فه‌ره‌نسا. هیوسكۆلفید هه‌واڵگری بی بی سی له‌پاریس ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بزانسنۆ ئومێده‌واره به‌وه‌ی كه‌ڕووخساری تووڕه و ناڕازی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا كه‌له‌قه‌یرانی ئابووری ئێستادا خۆی نیشانداوه به‌لای خۆی و حزبه تازه‌كه‌یدا ڕاكێشێ. بزانسنۆ كه‌رابه‌رێكی لاو و كارازماتكی چه‌په ده‌یه‌وێت ڕای گشتی خه‌ڵك بۆلای چه‌په‌كان ڕاكێشێت و چه‌پی فه‌ره‌نسا له‌نێو سیاسه‌ت و سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌م ولاته‌دا بكاته هیزێكی كاریگه‌ر ، هاوكات ڕابه‌ری نوێ ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و سه‌رلێشیواو و نارازی‌یانه‌ی كه دژ به سیاسه‌ته‌كانی ساركۆزی سه‌روَك كۆماری ئیستای فه‌ره‌نسان بۆلای حزبه‌كه‌ی ڕاكیشێ ، هه‌ربۆیه بزانسنۆ وه‌ك دیارده‌یه‌كی تازه له‌سه‌رشانوی فه‌ره‌نسا بۆته جێگای قسه‌و باسی ناوه‌نده‌كان. بزانسنۆ كه له‌سه‌رده‌می هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رنسادا، كه‌تێدا نیكۆلای ساركۆزی بردیه‌وه، ته‌نها له4%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، به‌لام به‌دوای پێكهاتنی حزبی تازه‌دا ڕاگیریه‌كان نیشانیاندا وه كه‌خۆشه‌ویستی ئه‌و له‌نێوخه‌لكدا به‌ریژه‌ی له18% زیادی كردووه. ئه‌مه‌ش بۆ حزبێكی تازه‌ی چه‌پگه‌رای ئه‌وپه‌ڕگر بێوێنه‌یه. بزانسنۆ ووتاربێژێكی به‌توانایه‌و وخۆی به‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی چینی كرێكار ده‌ناسێنێ وله‌میزگرد و دیداره ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌گه‌ریه‌كاندا به‌جورئه‌ته‌وه خۆی ده‌نوێنێ وناو وێنه‌ی له‌سه‌ر به‌رگی كتێب و ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بلاوده‌كاته‌وه. بزانسنۆ له‌ووتاری دامه‌زراندنی حزبدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌حزبه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی وه‌حشیانه‌ی "لیبرالیزمی ساركۆزیدا" ڕاده‌وه‌ستێته‌وه و خه‌باتی لێبراوانه ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌حزبه‌كه‌ی خه‌بات ده‌كات بۆ قه‌ده‌غه‌ڕاگه‌یاندنی ده‌ركردنی كرێكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كرێ و میللی كردنی پَیشه‌سازیه گه‌وره‌كانی ولات و داخستنی بازاری بۆرسه .. هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رخه‌تی سیاسه‌تێك نیشان ده‌ده‌ن بۆراوه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئاسه‌واره‌كانی قه‌یرانی ئابووری كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی ساركۆزی له‌هه‌وڵدایه بۆ شكانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژیان و بژیوی خه‌لكدا.. ئیتسا ئیتر هیچ كه‌سێك ، نه‌ده‌وڵه‌ت و نه ساركۆزی، وه‌نه حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا ناتوانی بزانسنۆ وحزبه تازه‌كه‌ی به‌جدی نه‌گرێ.
له به‌رنامه‌ی دنیایه‌كی باشتره‌وه
کۆڵه‌که‌کانـــــــــــــی سه‌رمایه‌داری
کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ بێگومان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاڵۆز‌و ئاوێته‌یه. به میلیارد ئینسان له په‌یوه‌ندییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه فراوان و هه‌مه‌چه‌شنه‌کاندا له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌میشه‌یی ده‌که‌ن. ته‌کنه‌لۆجیاو به‌رهه‌مهێنان مه‌ودایه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ڕیان په‌یدا کردووه، ژیانی فیکریی و که‌لتوریی به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ک گرفت و مه‌ینه‌تییه‌کانی، فراوان و هه‌مه‌جۆره. به‌ڵام ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه ته‌نها کۆمه‌ڵێک حه‌قیقه‌تی ساده‌و ئاسان له‌به‌رچاو ون ده‌که‌ن که بنه‌مای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی سه‌رمایه‌داری پێک ده‌هێنن.
بنچینه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری وه‌کو هه‌ر نیزامێکی چینایه‌تی تر، چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆیه، واته ده‌ست به‌سه‌راگرتن و موڵکایه‌تی کردنی به‌شێک له به‌رهه‌می کاری ئه‌وان له‌لایه‌ن چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه. تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر نیزامێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رده‌مه جیاجیاکاندا، به‌درێژایی مێژوو، له‌و شێوازه تایبه‌ته‌دایه که‌له هه‌ریه‌کێکیاندا ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ. له‌سیستمی کۆیله‌داریدا نه‌ته‌نها به‌رهه‌می کاری کۆیله، به‌ڵکو هه‌موو وجودی ئه‌و موڵکی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی. کۆیله بۆ خاوه‌نه‌که‌ی کار ده‌کات و له به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ژیانی دابین ده‌کرێ. له‌نیزامی فیۆدالیدا ڕه‌عییه‌ت به‌شێک له به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌داته خاوه‌ن موڵک و ئاغا، وه‌یان چه‌ند کات و ڕۆژێک بێگاری بۆ ده‌کات. چه‌وسانه‌وه له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز ڕاوه‌ستاوه.
لێره‌دا به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ره‌کی ، واته کرێکاران، ئازادن، موڵکی هیچ که‌سێک نین، به‌موڵک و زه‌وی یه‌وه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه‌و ژێرده‌سته‌ی هیچ ئاغایه‌ک نین. خۆیان خاوه‌نی له‌ش و هێزی کاری خۆیانن و هه‌رخۆیان خاوه‌ن بڕیارن تیایدا. به‌ڵام کرێکاران له‌م نیزامه‌دا له ڕوویه‌کی تریشه‌وه "ئازاد"ن ئه‌وان خاوه‌نی هیچ جۆره ئامڕازێکی کار‌و به‌رهه‌مهێنان نین. هه‌ر بۆیه بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان ناچارن له‌به‌رامبه‌ر کرێدا هێزی کاری خۆیان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به چینی سه‌رمایه‌دار، واته ئه‌و که‌مینه بچووکه‌ی که هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ده‌ستدایه‌و پاوانیان کردووه، بفرۆشن و دواتر پێداویستی یه‌کانی گوزه‌ران و ژیانی خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه. له‌بازاڕدا له‌سه‌رمایه‌دار بکڕنه‌وه. کاڵابوونی هێزی کار له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیی چینی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌مانه کرۆکی سه‌رمایه‌داری و بنچینه‌ی چه‌وسانه‌وه له‌م نیزامه‌دا پێکده‌هێنن. ناکرێ بیر له بوونی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و خودی مانه‌وه‌ی ئینسان و دابینکردنی پێداویستی یه‌کانی، له‌سایه‌ی هه‌ر نیزامێکدا، بکرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که هێزی کاری زیندووی ئینسانه‌کان ئامراز‌و هۆیه‌کانی کار بخاته گه‌ڕو به‌رهه‌می نوێ بخوڵقێنێ. به‌ڵام هێزی کار‌و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌دیواری خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لێک جیاکراونه‌ته‌وه. بوونه‌ته هه‌ندێک کاڵا که خاوه‌نه‌کانیان ده‌بێ له‌بازاڕدا له‌گه‌ڵ یه‌کتری ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه. ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی ئه‌م کاڵایانه له بازاڕدا ده‌که‌ونه سه‌ودایه‌کی هاوسه‌نگ و ئازاده‌وه. کرێکار هیزی کاره‌که‌ی بۆ چه‌ند سه‌عاتێکی دیاریکراو به سه‌رمایه‌دار، واته خاوه‌نی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، ده‌فرۆشێ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا کرێ وه‌رده‌گرێ. سه‌رمایه‌دار، هێزی کار ئه‌خاته گه‌ڕ، به‌کاری ئه‌هێنێ، وه‌سه‌رئه‌نجام به‌رهه‌می نوێ به‌رهه‌م دێنێ. ئه‌م کاڵایانه له‌بازاڕدا ده‌فرۆشرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی که وه‌ده‌ست دێت وه‌کو سه‌رمایه سه‌رله‌نوێ سووڕی به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێ ئه‌کاته‌وه.
به‌ڵام، له‌ودیوی سه‌ودای به‌ڕواڵه‌ت هاوسه‌نگی کار‌و سه‌رمایه‌وه، نایه‌کسانییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی خۆی حه‌شارداوه که چاره‌نووسی هه‌موو به‌شه‌رییه‌تی ئه‌مڕۆ دیاری ده‌کات و ڕزگاری و ئازادی کۆمه‌ڵگا به‌بێ ڕزگاربوون له‌مه مه‌یسه‌ر نابێ. کرێکار به‌کرێیه‌ک که وه‌ری ده‌گرێ ته‌نها ئه‌و شته به‌ده‌ست دێنێته‌وه که فرۆشتوویه‌تی، واته توانای کارکردن و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بازاڕی کار. چینی کرێکار به‌کاری هه‌رڕۆژه‌ی هێزی کار زامن ده‌کات. به‌ڵام سه‌رمایه له‌م نێوه‌دا که‌ڵه‌که ده‌کات و په‌ره‌ئه‌سێنێ. هێزی کار هێزێکی خوڵقێنه‌ره. بایی تازه بۆ کڕیاره‌که‌ی به‌رهه‌م دێنێ، بایی ئه‌و به‌رهه‌م و شمه‌کانه‌ی که هه‌رجارێک له‌لایه‌ن چینی کریکاره‌وه به‌رهه‌م دێت زیاتره له‌کۆی ئه‌وبه‌شه‌ی به‌و ئه‌بڕێ و ئه‌و به‌شه له به‌رهه‌مهێنان که بۆ ده‌ست پیاهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی به‌رهه‌مهێنان خه‌رج ده‌کرێت که به‌کار براون یان سه‌رف کراون. ئه‌م زێده‌باییه، که‌خۆی به‌شێوه‌ی خه‌روارێک له کاڵاکان نیشان ده‌دات، به‌هۆی خاوه‌ندارێتی چینی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیک ده‌چێته کیسه‌ی ئه‌وه‌وه‌و سه‌رمایه‌که‌ی هه‌رچی قه‌به‌تر ده‌کات. هێزی کار له میانه‌ی ئاڵووێری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دا ته‌نها خۆی سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێنێته‌وه. له‌کاتێکدا که سه‌رمایه له ئاڵووێری له‌گه‌ل هێزی کاردا گه‌شه ده‌کات. توانای داهێنه‌رانه‌ی هێزی کار‌و چالاکیی خوڵقێنه‌رانه‌ی چینی کرێکار، خۆی له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌ی تازه بۆ چینی سه‌رمایه‌دار ده‌رده‌خات. هه‌رچی چینی کرێکار زۆرتر‌و باشتر کار بکات، توانای سه‌رمایه زیاد ده‌کات. توانای سه‌رسوڕهێنه‌ری سه‌رمایه له جیهانی ئه‌مڕۆداو ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژ له‌ڕۆژ زیاتری به‌سه‌ر ژیانی ئابووری و سیاسی و فیکریی میلیارده‌ها دانیشتووانی سه‌رگۆی زه‌ویدا، شتێکی تر نییه جگه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوه‌ژووی توانای خوڵقێنه‌رانه‌ی کار‌و به‌شه‌رییه‌تی کرێکار.
به‌م جۆره
چه‌وسانه‌وه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، به‌بێ هیچ کۆت و زنجیرێکی ئاسنین
له‌گه‌ردن و ده‌ست و پێی به‌رهه‌مهێنه‌ران، له‌ڕێگه‌ی بازاڕ‌و سه‌ودای ئازاد و
هاوسه‌نگی کاڵاکانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیی بنه‌ڕه‌تیی
سه‌رمایه‌دارییه‌و له‌ڕووی جه‌وهه‌رییه‌وه له هه‌موو نیزامه‌کانی پێشووی جیا
ده‌کاته‌وه.
37
تێکڕای زێده‌بایی به‌ده‌ستهاتوو له چه‌وسانه‌وه‌ی چینی کرێکار به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی له ڕێگه‌ی بازاڕ وه هه‌روه‌ها له که‌ناڵی سیاسه‌ته دارایی و
دراوییه‌کانی ده‌وڵه‌تانه‌وه له نێوان به‌شه جیاجیاکانی چینی سه‌رمایه‌داردا
به‌ش ده‌کرێت. قازانج و سوودو موڵکانه شێوه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ش پێ بڕانی
سه‌رمایه جیاجیاکانه له‌به‌روبومی ئه‌م چه‌وسانه‌وه
چینایه‌تییه. کێبه‌رکێی سه‌رمایه‌کان له بازاڕدا بڕی هه‌ر به‌ش و یه‌که‌و
دامه‌زراوێکی سه‌رمایه‌داری دیاری ده‌کات.
به‌ڵام کار به‌مه کۆتایی نایه‌ت. سه‌رجه‌م خه‌رجی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و سوپا‌و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی بۆرژوازی، سه‌رجه‌م خه‌رجی دام و ده‌زگا ئایدۆلۆژی و که‌لتوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی و خه‌رجی ئه‌و ژماره زۆره له‌ئینسانه‌کان که له ڕێگه‌ی ئه‌م داموده‌زگایانه‌وه پارێزگاری و پاسه‌وانیی له ده‌سه‌ڵاتی بۆرژازی ئه‌که‌ن، هه‌ر له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه دابین ده‌کرێت. چینی کرێکار به‌کاری خۆی خه‌رجی چینی ده‌سه‌ڵاتدار، خه‌رجی که‌ڵه‌که بوونی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژی سه‌رمایه‌و خه‌رجی باڵاده‌ستیی سیاسی و که‌لتووریی و فیکریی بۆرژوازی به‌سه‌ر خۆی و هه‌موو کۆمه‌ڵگادا دابین ده‌کات.
به‌که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه هه‌میشه قه‌واره‌ی خه‌رواری ئه‌و کاڵایانه‌ی که سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی پێکده‌هێنن زیاد ده‌کات. گه‌شه‌ی هه‌میشه‌یی و خێرای ته‌کنیک و چوونه‌سه‌ری قه‌واره‌و توانای ئامراز‌و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان که چینی کرێکار له هه‌ر سووڕێکی تازه‌ی به‌رهه‌مهێناندا ده‌یانچه‌رخێنێ، ئاکامی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای پرۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌یه. به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مه‌ودای په‌ره‌سه‌ندنی سه‌روه‌ت و سامان و توانای به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگادا، چینی کرێکار هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی بێ به‌شتر ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ڕه‌هاو یه‌کلایه‌نه سه‌یری بکه‌ین، ده‌بینین که‌پله به‌پله‌و به‌شێوه‌یه‌کی سنووردار ژیانی کرێکاران لانی که‌م له ووڵاته پێشکه‌تووه‌کاندا ده‌چێته سه‌ره‌وه، به‌ڵام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که‌له پرۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌دا ڕێژه‌ی به‌شی چینی کرێکار له تێکڕای سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا، به‌خێرایی دێته خواره‌وه‌و مه‌ودای نێوان ئاستی ژیانی چینی کرێکار‌و ستاندارده مومکینیه‌کانی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی، که‌به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خودی ئه‌و وه‌دی هاتووه، قووڵتر ده‌بیته‌وه. هه‌رچی کۆمه‌ڵگا سه‌روه‌تمه‌ندتر ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی تر کرێکار تیایدا به‌شێکی مه‌حروم تر پێک ده‌هێنێ.
باش بوونی ته‌کنیک و چوونه‌سه‌ری ئاستی به‌رهه‌مهێنان و توانای به‌رهه‌مهێنانی کار، به‌مانای ئه‌وه دێت که هه‌رچی زیاتر ده‌زگاو ئامێر‌و سیستمه ئۆتۆماتیکه‌کان جێگای هێزی کاری زیندوو بگرنه‌وه. له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی و ئازاد‌دا ئه‌مه ده‌بێ به مانای فه‌راهه‌م بوونی ده‌رفه‌تی زیاتر بێت بۆ هه‌مووان بۆ ده‌ست ئاوه‌ڵابوون و چێژوه‌رگرتن له ژیان. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، که هێزی کار‌و هۆیه‌کانی کار ته‌نها کۆمه‌ڵه کاڵایه‌کن که سه‌رمایه به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی قازانج به ده‌ستییه‌وه گرتووه، جێگرتنه‌وه‌ی ئینسان به ئامێر ده‌بێته مایه‌ی بێ‌کاری و بێکارسازیی هه‌میشه‌یی به‌شێک له چینی کرێکار‌و بێ به‌ش بوونیان له ده‌رفه‌تی دابینکردنی گوزه‌ران. په‌یدابوونی له‌شکرێکی زه‌خیره له کرێکارانی بێکار، که ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی فرۆشتنی هێزی کاری خۆشیان نییه، ئاکامێکی حه‌تمیی ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌یه که‌له‌هه‌مان کاتدا خۆی یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی بوون و مانه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریش دابین ده‌کات. بوونی سوپایه‌کی زه‌خیره‌یی له بێکاران. که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌رکی به‌ڕیوه‌چوونی ژیانیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی به‌شی له‌سه‌رکاری خودی ئه‌م چینه، کێبه‌رکێ له‌نێو چینی کرێکاردا په‌ره پێ ده‌دات و کرێ له ئاستێکی هه‌رچی که‌متردا ڕاده‌گرێ. ئه‌م سوپای زه‌خیره‌یه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش به سه‌رمایه ده‌دات که بڕی ئه‌و هێزی کاره‌ی که ده‌یخاته گه‌ڕ به‌پێی پێویستییه‌کانی بازاڕ که‌م و زۆر بکات. بێ‌کاری، ده‌رهاویشته‌یه‌کی لاوه‌کیی بازاڕ، یان ئاکامیکی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌م یان ئه‌و ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵکو به‌شێکی زاتیی کارکردی سه‌رمایه‌داری و ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌یه.
قه‌یرانه ئابوورییه ناوبه‌ناوه‌کان به ئاکامه ترسناک و ماڵوێرانکه‌ره ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیانه‌وه، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌دارین. ئه‌م قه‌یرانانه له بنه‌ڕه‌تدا له ناکۆکییه‌کی بنچینه‌یی نێوجه‌رگه‌ی خودی پرۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. له‌کاتێکدا که کار سه‌رچاوه‌ی قازانج و زێده‌باییه، ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌و گه‌شه‌ی حه‌تمیی ته‌کنیک، به‌به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی هێزی کار به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان دێنێته خواره‌وه. زێده‌بایی به‌رهه‌مهاتوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌هاو یه‌کلایه‌نه‌ش ڕووله زیاد بوون بێت، به‌شێوه‌ی ئاسایی ناتوانێ هاوشان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌و سه‌رمایه‌ی که ده‌خرێته کاره‌وه زیاد بکات. تێکڕای قازانجی سه‌رمایه، به‌پێی یاسا مادییه‌کانی خودی ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه، به‌ناچاری ڕوو له دابه‌زینه. هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌میشه‌یی بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌ووه‌ی ئه‌م دابه‌زینه‌و ڕاگرتنی تێکڕای قازانج، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی توندکردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شی چینی کرێکار له‌سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا، که‌له‌شێوه‌ی کرێ و خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و...تاد دا پێ ی ده‌درێت، مه‌شغه‌ڵه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌ی چینی سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌ته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی و هه‌روه‌ها توێژاڵێکی فراوان له
بیرمه‌ندانی ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ران و پسپۆڕانی بۆرژوازیه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه، ناکۆکییه ده‌روونییه‌کانی سه‌رمایه‌و ڕه‌وتی ڕووله‌دابه‌زینی تیکڕای قازانج، هه‌موو جارێک سه‌ره‌نجام خۆی ئه‌سه‌پێنێت و هه‌موو نیزامی ئابووری ده‌کێشێته قه‌یرانێکی قووڵه‌وه. سه‌رده‌می متبوون و قه‌یران نه‌ته‌نها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی توندبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه ده‌روونییه‌کانی سه‌رمایه‌یه، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا میکانیزمی عه‌مه‌لیی خامۆش کردنه‌وه‌ی قه‌یران و ده‌ست به‌خۆدا هێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌شه. کێبه‌رکێ له نێوان توێژه جیاجیاکانی سه‌رمایه‌دا توند ده‌بێته‌وه‌و گه‌لێکیان ده‌که‌ونه داوی ئیفلاس بوونه‌وه. ئه‌مه له هه‌مان کاتدا سه‌رمایه لاوازه‌کان له مه‌یدان ده‌کاته ده‌رو هه‌لومه‌رجی قازانج هێنان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ده‌مێننه‌وه له‌بارتر ده‌کات. له‌لایه‌کی تریشه‌وه چینی سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌ته‌کانی له وڵاته جیاجیاکاندا هێرشێکی به‌ربڵاو له‌شێوه‌ی جۆراوجۆردا بۆ سه‌ر ئاستی ژیانی چینی کرێکار ده‌ست پێ ده‌که‌ن. ژماره‌ی بێکاران به‌خێرایی ده‌چێته سه‌ره‌وه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی تێکڕای چینی کرێکار توندتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رمایه له دڵی قه‌یرانێکدا چه‌قبه‌ستووتر دێته ده‌ره‌وه‌و به‌م پێ یه‌ش قه‌یرانی دواتر به‌مه‌ودایه‌کی فراوانتر‌و قووڵتره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌بێته مایه‌ی کێبه‌رکێ و کێشمه‌کێشێکی توند‌وتیژتر له‌ناو خودی چینی سه‌رمایه‌داردا. سووک کردنی هه‌ر قه‌یرانێکی تازه خۆسازدانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌تری سه‌رمایه ده‌خوازێ. پێبه‌پێی ئه‌مه‌ش ئاسۆیه‌ک که بۆرژوازی ده‌ینێته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا، جار له‌دوای جار تاریکترو خه‌ته‌رناکتر ده‌بێت.
ئاکام و ده‌رهاویشته‌کانی ناکۆکی و قه‌یرانه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری ته‌نها له چوارچێوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئابووریدا نومێنێته‌وه. جه‌نگه ماڵوێرانکه‌ره‌کان له‌ئاستی جیهانی و ناوچه‌ییدا، میلیتاریزم و ده‌ستدرێژیی سه‌ربازی، داسه‌پاندنی حکومه‌ته پۆلیسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کان، سه‌ندنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسی یه‌کانی جه‌ماوه‌رو به‌تایبه‌ت چینی کرێکار، په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی و رێکخراوه ڕاسته توندڕه‌وه‌کان، توندبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و گوشاره دواکه‌وتووه دینی و ناسیۆنالیستی و نه‌ژاد په‌رستانه‌و دژی ژنه‌کان، ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخن به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می قه‌یرانه‌کاندا.
|
|
