له ئۆکتۆبه‌ری 21 وه
پێشبینی بێكاربوونی 51 ملیۆن كه‌سی له‌سه‌ر كار تا كۆتایی ساڵی 2009 له‌جیهاندا
ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه، ڕایگه‌یاندوه كه نزیكه‌ی 51 ملیۆن كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن تا كۆتایی 2009. ئه‌مه‌ش ئه‌كاته ڕێژه‌ی 7.1%. كه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌ساڵی 2008 بریتی بووه‌و له 6%.
ڕاپۆرته‌كه ڕایگه‌یاندوه كه تا (كه‌ساد) زیاتر ڕۆبچێت که چووه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆكاری له‌ده‌ستدانی كاری زۆرێك كارمه‌ند له‌ئاستی جیهانیدا، ئه‌مه‌ش ئه‌كاته ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتی نه‌توانێ وه‌ڵامی پێویستیه ڕۆژانه‌ییه‌كانی خۆی بداته‌وه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه تا ئێستا چه‌ندین کۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌ک مایکرۆسۆفت و کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل له ئه‌مریکاو ئه‌وروپا بڕیاری له‌سه‌ر کار لادانی هه‌زاران کرێکار و کارمه‌ندیان داوه، ده‌وڵه‌ته‌کانیش بۆ خۆ ده‌رباز کردن له‌و قه‌یرانه ئابورییه کوشنده‌یه‌ی که ڕووی له ووڵاته‌کانیان کردوه، وێڕای داخستنی چه‌ندین کۆمپانیاو بانک، هاوکات
ڕێژه‌ی باج(tax)یان له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد کردوه. چاودێرانی ئابوری و شاره‌زایانی ئه‌و مه‌یدانه پێشبینی قوڵتر بوونه‌وه‌ی قه‌یراناکه ئه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دروست به‌مانای قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه‌و دوور نیه که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جه‌نگی گه‌وره‌و خوێناوی به‌م هۆیه‌وه ڕونه‌دات. شایه‌نی باسه که هه‌ردوو جه‌نگی خوێناوی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م پاش دوو قه‌یرانی ئابووری هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی که ئه‌یبینین ڕویانداوه.
بۆیه ئه‌م نیزامی سه‌رمایه‌دارییه هه‌موو زه‌روره‌تی خۆی له‌ده‌ستاوه‌و ته‌نها کرێکاران و ڕابه‌رانیان ئه‌توانن ڕێگه‌ی گونجاو بخه‌نه به‌رده‌م به‌شه‌ریه‌ت و، کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست به‌ڵاو قه‌یرانه‌کانی ئه‌م نیزامه ڕزگار بکه‌ن.
زمناکۆ عزیز: مالیکی به زیانی خۆی بوو ئه‌گه‌ر به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان بهاتبایه بۆ کوردستان
ئۆکتۆبه‌ر: ماوه‌یه‌ک ده‌نگۆی هاتنی مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کودرستانه‌وه بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاسۆیه‌کی ئه‌و سه‌ردانه دیار نیه. هه‌رچه‌نده لێکدانه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کراوه‌و ئه‌کرێت، که سه‌ره‌کیترینیان ئه‌وه‌یه که مالیکی نایه‌وێ له ئاکامی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا هیچ سازشێک بکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی که بۆ خۆی داناوه، که ئه‌ویش خۆی له به‌هێزکرنی ناوه‌ند له‌سه‌ر حسابی هه‌رێم ئه‌بینێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه زمناکۆ عزیز ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌نفیزی حزب ووتی: "به‌بڕوای من هه‌واڵی هاتنی مالیکی بۆ کوردستان له‌ئێستادا کڵاوێکه و له‌لایه‌ن خودی مالیکی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیه‌وه کراوه‌ته سه‌ر به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی، چونکه به‌م به‌ڵێنی هاتنه، توانراوه له‌لایه‌ن مالیکیه‌وه هه‌موو دانوسانه‌کانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ڕابگیرێت. ئه‌مه‌ش بوار ئه‌داته ناوه‌ند که خۆی له ژێر ئه‌و فشارانه ده‌ربکێشێت که ئه‌ڵێت ئه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور. ئه‌مه‌ش تاکتێكێکی دروسته‌و به قازانجی مالیکیه". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌وسه‌ری ئه‌م تاکتیکه‌ی مالیکی نابیین و نازانن چی له‌ده‌وریاندا ئه‌گوزه‌رێت، زمناکۆ ووتی" به‌ڵێ باش ئه‌زانن که مالیکیش ئه‌و نیازه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه هیچیان پێناکرێت، چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ده‌ستور هاوکات له هه‌ندێ لای تره‌وه به زیانی پارتی و یه‌کێتی ئه‌شکێته‌وه، ئه‌وانیش به ئه‌ندازه‌ی مالیکی خروقاتی ده‌ستوریان کردوه له مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و نه‌وت و داهاتدا. بۆیه من پێم وایه که هه‌درولا بێده‌نگه له‌و سه‌ردانه و دانوسانه‌کانی نێوانیان ئه‌که‌ن تا کاتی ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، دوای ئه‌وه هه‌رکامه‌یان به‌قه‌د باڵا و سه‌نگ و سوکی خۆی قورسایی خۆی ئه‌سه‌پێنێت" شایه‌نی باسه که بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ده‌ستی پێکردوه‌و قڵشتی نێوان لایه‌نه‌کان زیادی کردوه‌و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی که‌وتونه‌ته خۆیان و ترسی که‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان لێنیشتوه، هه‌موو شێوازێکی شه‌رعی و نا شه‌رعیان به‌کار بردوه بۆ ده‌رچون به که‌مترین خه‌ساره‌ته‌وه.
تورکیا ئیعتبار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "نازم حیکمت"
نازم حیکمه‌ت له گه‌وره شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی بوو
ئاراس ڕه‌شید: حکومه‌تی تو‌رکی ڕایگه‌یاند ،که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناسنامه‌ی هاووڵاتی تو‌رکی بداته‌وه به شاعیر و نوسه‌ری شانۆگه‌ری باناوبانگ " نازم حیکمت ".
نازم حیکمت ،له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ناسنامه‌ی تو‌رکی لێسه‌ندرایه‌وه ،به هۆی باوه‌ڕبوونیه‌وه به مارکسییسم.پاش ئه‌وه‌ی ساڵانێکی له زینداندا به‌سه‌ر برد، به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕای‌کرد.
نازم حیکمت داهێنانی له شۆڕشی شیعری تورکیدا کردوه و شیعره‌کانی بۆ زیاتر له په‌نجا زمانی بێگانه وه‌رگێردراون.نازم حیکمت له مۆسکۆی پایته‌ختی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه، ساڵی1963 کۆچی دوایی کردوه.
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی تو‌رکی "جمیل شیشیک" ڕایگه‌یاند، که کاتی ئه‌وه هاتوه حکومه‌ت ڕای خۆی بگۆڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته.هه‌روه‌ها، هه‌مان به‌رپرسی باڵا له حکومه‌ت ئه‌وه‌شی زیاد کرد که: ئه‌و تاوانانه‌ی که وای له حکومه‌تی ئه‌و کاتی تورک کرد بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه له نازم حیکمت، بوونی نه‌ماوه، به‌ڵکوله ئێستادا به ته‌واوی به تاوان ناژمێردرێن.
شیشیک گوتیشی که بڕیاری کۆتایی بۆ جێبه‌جێکردنی وه‌سیه‌تی نازم حیکمه‌ت بۆ هێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بۆ تورکیا و ناشتنی له ژێر دارێ له گۆرستانی ئه‌نادۆڵ، له ده‌ست خانه‌واده‌که‌یدایه.
نازم حیکمت ناسنامه‌ی هاووڵاتی پۆله‌ندی پێبه‌خشرابوو،پاش ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی تورکیای لێسه‌ندرایه‌وه. هه‌وه‌ها، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، به‌رهه‌مه‌کانی خستبوه ژێر چاودێری وقه‌ده‌غه‌ی ئاڵ‌و گۆڕ پێکردنی کرا بوو له نێو هاووڵاتیاندا، ئه‌م قه‌ده‌غه کردنه، تاوه‌کو ساڵی 1965 به‌رده‌وام بوو. هه‌روه‌ها، به دوای ئه‌و که‌سانه‌شدا بوون که پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کرد. بۆیه له ساڵی 2005 دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا لاوێکیان ده‌ستگیر کرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی یه‌کێک له شیعره‌کانی نازم حیکمه‌تی له قوتابخانه‌دا خوێندۆته‌وه به ده‌نگ، که ئه‌وه‌ش چالاکییه‌که دژ به پایه‌کانی ووڵاتی تورکیا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، زۆرێک له لایه‌نگران و حه‌زلێکه‌رانی به‌رهه‌مه‌کانی نازم حیکمت، و له‌ناویاندا نوسه‌ری به‌ناوبانگی تو‌رکی" ئۆرهان بامۆک" که خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبلی جیهانییه له ئه‌ده‌ب، هه‌ستا به که‌مپینێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ نازم حیکمت.
له سایتی بی بی سی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه
مانگرتنی ملیۆنی یه‌کڕۆژه‌ی سه‌رتاسه‌ری کرێکارانی فه‌ره‌نسا
ئا: نوری به‌شیر
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 29 کانوونی دووه‌م مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری هێزی کاری فه‌ره‌نسا سازدرا و له‌خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌دا به‌ڕووی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی سارکوزیدا، که‌به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێک له‌ئیتحادیه کرێکاریه‌کانی فه‌ره‌نسا زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن که‌س به‌شداری تێدا کرد، ناره‌زایه‌تیه‌کی فراوان که‌زۆربه‌ی خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا پشتگیری خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه که‌پێشتر له‌لایه‌ن 8 ئیتحادیه‌ی فه‌ره‌نساوه بانگه‌وازی بۆکرابوو وه ئه‌م ڕۆژه‌یان دیاریکردبوو له ناره‌زایه‌تی به‌دژی ده‌وڵه‌ت له‌نه‌بونی هیچ هه‌نگاوێکی پیویست له‌خراپی شوێنی کار‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی سه‌لامه‌تی بۆ کرێکاران و خراپی کرێ و بێکاریه‌کی زۆر له‌ده‌وره‌ی ئه‌زمه‌ی ئابوری ئه‌مڕۆداو ناره‌رزایی به‌هه‌ڵوێستی خراپی سارکوزی بۆ چاره‌سه‌ری ئابوری. مانگرتنی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌شداری کردن و هاوپشتی زۆرێک لایه‌نی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت ئیتحادیه‌دا له‌وانه: مامۆستایان، قوتابیان، بانکه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان، پۆستخانه‌کان و دادگاکانه‌وه زۆربه‌ی قووتابخانه‌و بانک و دادگا‌و پۆسته‌کان کاریان وه‌ستا و زۆرێك له‌فرۆکه‌خانه‌کان سه‌فه‌ره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌ستا و زۆرێک له‌خه‌تی هاتوچۆی وولات و گوێزانه‌وه‌ی بار وه‌ستا له‌وانه خه‌تی ڕیگاوبانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان...
تیری دیو، له‌ئیتحادیه‌ی CFDT وه ده‌ڵێت؛ خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا خه‌ریکه باجی ئه‌و ئه‌زمه ئابوریه ده‌دات که‌خۆی هیچ به‌شداریه‌کی تیا نه‌بوه و نه‌کردوه، ئه‌گه‌رچی وه‌زیری ئابوری فه‌ره‌نسا چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌م مانگرتنه‌ی مه‌حکوم کرد و تۆمه‌تی بۆ دروستکرد بۆ ئه‌وه‌ی چاوترسینیان بکات و پاشه‌کشه‌ی پێ‌بکات، به‌لام مانگرتنه‌که هه‌ردرێژه‌ی هه‌بوو، وه سارکوزی ئیعترافی به‌گه‌وره‌یی ئه‌م مانگرتنه کریکاریه کردووه‌و ده‌ڵێ پێشتر خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا هه‌ستی به مانگرتنه کرێکاریه‌کان نه‌ئه‌کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌ستیان پێکردوه.
شازی "مافی مرۆڤ" هه‌یه له کوردستان!!
زامۆ حه‌یده‌ر
"شوان محه‌مه‌د عه‌زیز، تیشكی خسته سه‌ر دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ووتی: حكومه‌تی هه‌رێم وانه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ خستۆته ناو پرِۆگرامی خوێندن و به‌رده‌وامیش چاودێری مافه‌كانی ئافره‌تان و منداڵان ده‌كات، نیشانیشدا كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌و پێشوازی له رِێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رِه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان"
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له‌سایتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم داگیراوه‌و بریتیه له لێدوانی وه‌زیری مافی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕۆژنامه‌ی (الحیاة) که له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کدا بڵاو کراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م وه‌زیره به‌ڕێزه که ئاوا قسه‌ئه‌کات وا ئه‌زانێت خه‌ڵکی کوردستان نازانن مافه‌کانیان کامه‌یه تا به‌ڕێزی فه‌رمایشت بکات و بیخاته ناو پرۆگرامی خوێنده‌وه!! کاکی وه‌زیر: مافی هه‌بوونی مافه سه‌ره‌تاییه‌کان و دابین کردنی پێداویستیه سه‌ره‌ته‌ییه‌کانی خه‌ڵک سه‌ره‌تایترین مافی مرۆڤه که حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتان به ڕه‌وای نابینێ بۆ خه‌ڵک. له‌سه‌ر داواکاری بۆ هه‌بوونی کاره‌با و ئاو خه‌ڵکتان نه‌داوه‌ته به‌ر گولله؟ له‌سه‌ر خۆپیشاندان بۆ ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه ده‌یان و بگره سه‌دانتان زیندانی نه‌کردوه؟ ئیدعای چاودێری مافی ژنان و مناڵان ئه‌که‌یت، به‌کام چاویلکه سه‌یرتان ئه‌کرد کاتێک که یاسای چه‌ند ژنه و کۆیله کردنی ژنان له لایه‌ن پارله‌مان و سه‌رۆکه‌کانی ئێوه‌وه ده‌رکرا؟ ماگه‌ر ئه‌وه دژی مافی مرۆڤ نیه؟ کام به‌یاننامه و کام سمینار و کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسیتان کرد به‌رامبه‌ر به‌ئه‌و بێمافیانه؟ ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م چه‌ند دێڕه بنێرین بۆ (الحیاة) له وه‌ڵامی قسه‌کانی به‌ڕێزتاندا، ئایا له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر زیندانیمان نه‌که‌ن، پێمان ناڵێن دوژمنانی دیمه‌کراسی و ئه‌زمونه‌که‌ی کوردستان؟ یان ناڵێن ده‌ستێکیان له پشته؟
به‌بڕوای من هه‌ر که‌سێک زه‌ڕڕه‌یه‌ک ئیحترام بۆ خۆی قایل بێت، به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی وه‌ک ڕۆژنامه‌ی (الحیاة) قسه‌ناکات. چونکه ڕۆژانه هه‌واڵه‌کانی پێشێلکاری و ناهه‌قیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و ڕاووڕوت که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کرێت له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و سایته‌کاندا بڵاو ئه‌بێته‌وه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی ڕۆژنامه‌ی (الحیاة) و گشت چاودێران موتابه‌عه ئه‌که‌ن. به‌ڵام جه‌نابی وه‌زیری مافی مرۆڤ با قسه‌ی ئێوه بێت مرۆڤ له کوردستان شازی مافی هه‌یه‌و ئێمه‌ش ئه‌و کاره‌و ئه‌و وه‌رگێڕانه ناکه‌ین و به‌درۆتان ناخه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌وانه‌ی سه‌روی تۆ هه‌مان ئه‌و ئاوه‌یان ڕشتوه که به‌ڕێزتان پێتان تێخستووه.
كردنه‌وه‌ی مۆڵگه‌یه‌كیتر بۆ موخابه‌راتی توركی (میت)
شاباز مه‌حمود
كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی ئه‌حزابی ناسیه‌نالیستیی كورده‌وه له سالی 1991 ه‌وه تائیستا,بوته لانه‌یه‌كی ئارام بو موخابه‌راتی ولاتانی ناوچه‌كه‌و دنیا.هه‌ر له میت توركی و ئیتلاعاتی ئیرانی و موسادی ئیسرائیلی و سی ئای ئه‌یه‌وه تا ده‌گاته چه‌ندین ده‌زگاو ناوه‌ندی سیخوریی ترزبه كه‌یفی خویان ته‌راتینی تیاده‌كه‌ن و ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار و بیده‌سه‌لاتی كوردییش قسووریان له چاوساغی و له پاسه‌وانی كردنیشیان نه‌كردووه.
له‌م دواییه‌دا له كوبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقولی نهینیی نیوان توركیا وئه‌مریكا و عیراق حكومه‌تی هه‌ریمدا سازدراوه‌زبریار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ریكی‌ده‌زگای هه‌والگری میتی توركی له شاری هه‌ولیر بكریته‌وه كه تایبه‌ت ده‌بیت به دوسیی په‌كه‌كه.!!
هوشیار زیباری له كونگره روژنامه‌وانیه‌كه‌یدا له‌گه‌ل عه‌لی باباجان, ئه‌و هه‌واله‌ی پشتراستكرده‌وه.
كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ریكی له‌م جوره له شاری هه‌ولیرله‌كاتیكدایه كه په‌كه‌كه زیاتر 24 ساله ده‌ستی داوه‌ته شه‌ری چه‌كداری, و له‌بواری سیاسیشداپارتی كومه‌لگای دیموكراتی دروست كردووه, كه له هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م دوواییه‌دا 20 كورسان له په‌رله‌مانی توركیادا به‌ده‌ستهینا.وه هاوكاتیشه له‌گه‌ل راگه‌یاندنه‌كانی عوسمان ئوجه‌لان, كه ووتویه‌تی" هیزی چه‌كداری په‌كه‌كه به‌ره‌و لاوازی ده‌چیت, وئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ده‌ست نه‌بات بو كاری سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌وا نا‌توانیت به‌كاری چه‌كداری دریژه به سیاسه‌ته‌كانی بدات".هه‌روه‌ها به‌رپرسیكی بالای په‌كه‌كه ووتویه‌تی "كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هه‌والگری له هه‌ولیربو تیوه‌گلاندنی هیزه سیاسیه‌كانی كوردستانی عیراقه‌له‌شه‌ر له‌گه‌ل په‌كه‌كه‌دا.وه به‌زه‌ره‌ری هه‌موو كوردزمانیك كوتایی دیت". به‌لام ئه‌وه‌ی تائیستا نازانری و ئاشكرا نیه ئه‌وه‌یه كه ئایا حكومه‌تی هه‌ریم به ئاشكرا به‌شداری له‌م سه‌نته‌ره‌دا ده‌كات یان به نهینی.
سه‌باره‌ت به‌كیشه‌ی كورد له توركیا‌و به‌پرسیكی بالای ده‌وله‌تی توركی له كه‌نالی ززز توركدا رایگه‌یاند: " ده‌وله‌ت به‌رنامه‌ی لیبوردنی گشتی ئاماده‌ده‌كات".به‌لام هیچ ئاماژه‌ی به خاله‌كانی ئه‌م پروژه‌یه نه‌دا.پیده‌چیت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش وه‌ك دوو پرۆژه‌كه‌ی سالانی‌پیشوو بیت, كه‌به‌ناوی"یاسای گه‌رانه‌وه بو مال" بلاوكرایه‌وه به‌لام هیچ ئامانجیكی نه‌پیكا. به‌پیی راپرسیه‌ك كه له‌ناو چه‌كداره‌كانی( پ‌ك‌ك)ه‌دا كراوه‌سییه‌كی چه‌كداره‌كانیان خه‌لكی ئیران و سوریان, هه‌روه‌ها توركیاش ده‌لیت كه 10%ی چه‌كداره‌كان ده‌ستیان له‌كاری نوندوتیژیدا هه‌بووه.
ئه‌ردوغان ده‌لیت" به‌لی بو پرسی كورد نا بوتیرۆر", به‌لام نازانریت مه‌به‌ستی كام تیرۆره, تیرۆری هیزه‌كانیان كه رۆژانه ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن, یان....؟
له‌نیوان هه‌ردوو به‌ره‌ی ناسیونالیستی كورد و شوڤینیستانی توركدا ته‌نها و ته‌نها خه‌لكی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی.
كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هه‌والگری توركیا, ده‌بیت چ مسیبه‌تیكی تری پیبیت بو خه‌لكی كوردستان. وه له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بیت ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان چ پاداشت و به‌خشیشیك وه‌ربگرن؟و ئایا په‌رله‌مانه‌كه‌ی هه‌ریم هیچ هه‌لویستیك ده‌گریت؟
وه‌ئایا خه‌لكی ئازادیخواز‌و مه‌ده‌نیی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پروژه‌یه‌دا چ هه‌لویستیك ده‌نوینن؟
ئه‌مانه هه‌موو پرسیارن له‌لای خه‌لك, به‌لام زورنابات ئه‌م پرسیارانه وه‌لام وه‌رده‌گرنه‌وه.
26/1/2009
لیستی تاوانه‌کان به‌بیانوی شه‌ره‌ف و ناموس
ڕۆژی 26/1/2009 له گوندی نوَرانی سه‌ربه ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان, ژنێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌ناوی شه‌هێن ڕه‌سوڵ عه‌بدولاَ له ماڵی خوَیاندا فیشه‌كێك به‌خۆیه‌وه ده‌نێت و هه‌ر هه‌مانكات گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. تائێستا هۆكاره‌ی خۆكوشتنه‌كه‌ی نه‌زانراوه. پاش ڕووداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌یان له نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی به‌ڕێكردو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ركه‌پكانیش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كردووه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوه .
ڕۆژی 20/1/2009 له گوندی كانیمارانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه, ژنێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی شوَخان محه‌مه‌د ئوَمه‌ر ڕه‌سول له‌ماڵی خوَیاندا سووتا, له به‌ر زوَریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌ی كه 80% بوو, به‌ڕێكرا بو نه‌خوَشخانه‌ی هه‌ولێر و دوای هه‌شت ڕسۆژ گیانی له‌ده‌ستدا.
رَۆژی 25/1/2009 له گوندی هه‌ڵوَنای سه‌ر به ناحیه‌ی بنگرد, كچێك به‌ناوی "سروه مسته‌فا" فیشه‌كێك ده‌نێت به‌خوَیه‌وه‌و خوَی ده‌كوژێت. تا ئێستا هوَكاره‌كانی ئه‌م خوَكوشتنه دیار نیه. به قسه‌ی كه‌سێكی نزیكی سروه ده‌بوا ڕۆژی دواتر ده‌زگیرانه‌كه‌ی بیگوێزێته‌وه. پاش ڕووداوه‌كه بنكه‌ی پوَلیسی بنگرد ده‌ستی به لێكوَڵینه‌وه له هوَكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوه كردووه.
ڕۆژی 25/1/ 2009 له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕتی قه‌زای ڕانیه خوێندكارێك به ناوی ( ش . م ) كه خوێندكاری پوَلی یه‌كه‌می نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریه, به به‌رچاوی ماموَستاو هاوڕێ خوێندكاره‌كانیه‌وه له‌لایه‌ن شوبرایه‌كیه‌وه ده‌درێته به‌ر شه‌ق و زلله و لێدان و قژڕاكێشان. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه (ش) پانتوَڵ و جلی موَده‌ی له‌به‌ر كردووه. تائێستا هیچ داوایه‌ك له‌سه‌ر تاوانبار توَمار نه‌كراوه.
ڕۆژی 14/1/2009 له گه‌ڕه‌كی چۆمانی ناحیه‌ی چوارقوڕنه,ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به ناوی ته‌نیا حه‌سه‌ن ئیسماعیل له‌ماڵی خویاندا سووتاوه و تائێستا هوَكاری سووتانه‌كه‌ی نه‌زانراوه. وه له‌به‌ر سه‌ختیی سووتانه‌كه‌ی له نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌وه به‌ڕێكراوه بوَ نه‌خوَشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی. وه له‌به‌ر زوَریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌ی كه 70% بووه له ڕۆژی /1/2009 گیانی له ده‌ستدا.
ڕۆژی 20/1/2009 له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری كه‌لار, كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به ناوی(ش.ك.س.), كه‌خوێندكاری پۆلی دووه‌می ناوه‌ندییه. پاش ده‌رنه‌چوونی له چه‌ند وانه‌یه‌كدا, به چه‌كی كلاَشینكۆف گولله‌یه‌كی به‌خوَیه‌وه ناوه و برینداربووه. له‌به‌رسه‌ختیی برینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خوَشخانه‌ی سلێمانی كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
ڕۆژی 26/1/2009 ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌ناوی (ئ.ق.س.) كه شوێنه‌واری چه‌ند گولله به سه‌رو ملیه‌وه بووه براوه‌ته نه‌خوَشخانه‌ی هه‌ولێر. تا ئێستا هوَكاره‌كانی كوژران و بكوژه‌كانی ئه‌م ژنه دیار نیه. به‌لاَم به پێی قسه‌ی خه‌ڵكی ناحیه‌ی قوشته‌په, كه كوژراوه‌كه‌ش خه‌ڵكی ئه‌وێیه, ده‌ڵێن كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه كوژراوه. پوَلیسی ناحیه‌ی قوشته‌په ته‌رمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردووه و به مه‌به‌ستی لێكوڵینه‌وه له تاوانه‌كه‌ش گووته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
|
|
