سەرۆ
قادر زانیارى لەسەر نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەکات
له‌به‌رنامه‌یه‌کی
تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، سه‌رۆ قادر به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی،
له‌که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فای به ئاژاوه‌گێر ناوزه‌د
کرد و ووتیشی که" کۆمپانیای وشه وپه‌رپرسیارانی ته‌نها کاریان تێکدانی
ئه‌زموونی کوردستانه". له‌مه‌ش زیاتر سه‌رۆ قادر له‌ده‌ربڕینێکی تووره ئامێزدا
به‌رامبه‌ر به‌نه‌وشیروان مسته‌فا ووتی که‌نه‌وشیروان له‌ڕێگای ده‌ست
به‌سه‌رداگرتنی داهاتی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌وه، که‌به‌شێکه له‌داهاتی
خه‌ڵک و بۆ ناوچه‌ی سلێمانی ته‌رخانکراوه خه‌ریکی ئه‌م کاره‌یه‌تی!!.
ئاشکرایه ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆقادر له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلمانی
کوردستاندا و وه‌ک سه‌ره‌تای هه‌نگاونان بۆده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی ئینتخاباتی
خۆی هێناوه‌ته نیو ناوانه‌وه. به‌لام مه‌غزای ئه‌م قس انه پڕوپاگه‌نده کردن
بۆ به‌رنامه‌ی لیستێکی تایبه‌ت له هه‌لبژاردنه‌کاندا ناخاته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت
شێوازێک نادات به‌ده‌سته‌وه که هاولاتیانی کوردستان هه‌ست به‌سۆز و هه‌ناسه‌ی
دیموکراسی بکه‌ن، به‌ڵکو فه‌رهه‌نگی قین و لاساری لایه‌نێک ده‌خاته‌ڕوو
که‌ئاماده‌یه له‌پێناو بردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاولاتیاندا بێده‌ربه‌ستانه فوو
به‌دووکه‌ڵی ئاگردا بکات. یه‌کێتی وپارتی که‌بڕیاریان داوه له‌لیستێکی
داخراوی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵکی کوردستان بکێشنه‌پای سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه،
وله‌ئیستاشه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆخۆیان ببه‌نه‌وه، ئاماده‌ن له‌سه‌روو
هه‌موو پره‌نسیپیکه‌وه وته‌نانه‌ت به‌نرخی نانه‌وه‌ی شه‌رو ئاژاوه وتیکدانی
مه‌زاجی هاولاتیان به‌م ئه‌نجامه‌بگه‌ن.. ئه‌مه ئیتر ڕیسوایی دیموکراسی
وهه‌ڵبژاردنێک نیشان ده‌دات که‌ئه‌حزابی میلیشیای و ده‌سه‌لاتێکی گه‌نده‌ڵ
له‌سه‌رسه‌ری ڕاوه‌ستاوه.
به‌لام
مه‌سه‌له‌که به‌وه‌نده ته‌واو نابێت، به‌تایبه‌تی که‌له‌م درکاندنه‌ی سه‌رۆ
قادردا، ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه ده‌بێت ببرێته نیو قه‌فه‌زی ئیتهامه‌وه
وئه‌وه‌ش سه‌رۆ قادره که‌ده‌بی دانپێدانانه‌کانی بسه‌لمێنێت بۆ ڕای گشتی خه‌لک
وسه‌رچاوه‌کانی ئاشکرابکات. له‌مه‌شدا ماهیه‌تی گه‌نده‌لی و دژی خه‌لکی
هه‌ردووته‌ره‌ف وه‌ک راستییه‌کی گومانلینه‌کارو ده‌خاته‌به‌رده‌م خه‌لکه‌وه.
به‌لام ئایا ئه‌و زانیاریه‌ی که‌سه‌رۆقادر له‌سه‌ر نه‌وشیروان درکاندوویه‌تی
پیشه‌یه‌ی ئه‌مرۆیه؟ ئه‌وێک که‌بناغه‌دانه‌ری ئه‌زمونی کوردستانه‌و
تاچه‌ندساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کاربه‌ده‌ستی ده‌رجه دووی یه‌کیتی نیشتمانی بووه
وهه‌موو ئیمکاناتێکی له‌به‌رده‌ستدابووه، بۆ سه‌رۆقادرو حزب وئه‌زمونه‌که‌ی
جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه لێپیچینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر قۆرغکردنی داهاتی خه‌ڵک
که‌له‌لایه‌ن کۆمپانیای ووشه‌وه په‌یڕه‌وی لێکراوه به‌ده‌سته‌وه نه‌گیراوه؟
به‌ڕاستی که‌س له‌مکاره‌دا ده‌ستی گرتوون. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌هه‌ردوولا
ڕۆژانه باسی یاسا و سه‌روه‌ری دادگا و ده‌سه‌لاتی قانون وشه‌فافیه‌ت ده‌که‌ن
که‌چی له‌هه‌ردووولاشه‌وه خۆیان بازی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و ڕاستیه‌کان له‌خه‌ڵک
ده‌شارنه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وکاتانه ئاشکرای ده‌که‌ن که له‌کێشمه‌کێشی
ده‌سه‌لات وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیاندا پۆ شکاندنی یه‌کتری په‌نای بۆده‌به‌ن.
به‌لام وه‌ک
ووتراوه هیشتا که‌می ڕۆیشتووه و زۆری ماوه. ده‌بی خه‌ڵکی کوردستان
چاوه‌ڕێ‌ی کارنامه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌م لایه‌نانه وڕاستیه‌کانیان له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌دا ببن، تابزنن ئه‌وانه‌کێن که‌باسی گۆڕان وچاکسازی وئاوه‌دان
کردنه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ن وچ ڕابردوویه‌ک له‌سه‌رخۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
له‌ڕاستیدا قسه‌کانی سه‌رۆقادر به‌ڕۆشنی ئه‌و ڕاسته‌یه تۆمارده‌کات
که‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستا نه‌ک هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی نایاسایی‌یه، به‌ڵکو
سیناریۆیه‌کی کاڵته‌جاری وپیلانێکه له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناو
دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات و پله‌وپایه له‌نێوان چه‌ند لایه‌ن ولیستی گه‌نده‌ڵدا.
ئه‌م لایه‌نانه ئه‌گه‌ر به‌قه‌د سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک په‌رۆشی ده‌نگی خه‌ڵک
ودیموکراسی و هه‌ڵبژاردنن پێویسته پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بچنه
به‌رده‌م دادگاوه تا ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نیانه ئاشکرای که‌ن بۆخه‌ڵکی کوردستان
ودان به‌وهه‌موو گه‌نده‌ڵی و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌ی داهاتی خه‌ڵکدا بنێن
وئه‌وجا باس له‌هه‌ڵبژاردنێکی نه‌زیهانه‌بکه‌ن
ئاوڕدانەوەیک
لەهەلومەرجى ژیان وکارى کرێکارانى کۆچ کردووى کوردستانى ئێران
کوردستانی عێراق
وه‌ک هه‌رجێگایه‌کی ئه‌م دنیایه مه‌یدانێکه بۆ ڕووتێکردنی کرێکارانی کوچکردوو.
سه‌رمایه هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌قبه‌ستن وبزاوتی خۆیدا به‌پێویست ده‌رگای سنوره‌کان
والاده‌کات بۆ هاتنی کرێکارانێکی ده‌ره‌کی به‌مه‌به‌ستی په‌یداکردنی
کاروبژیوی خۆیان. ئه‌مه خاسیه‌تی هه‌رنیزامێکی سه‌رمایه‌داریه و به‌تایبه‌تیش
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتداران له‌پێناو هه‌ڵخستنی هێزی کاری هه‌رزان له‌به‌رده‌م
سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆدا، ده‌ست بۆسیاسه‌تی ڕاکێشانی کرێکارانی ولاتانی
ترده‌با. له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه ڕاکیشانی کرێکارانی ده‌ره‌کی بۆ‌نێو بازاری
ناوخۆ، فاکتۆری توندکردنه‌وه‌ی مونافه‌سه‌ی به‌ده‌ستهێنانی کار‌و بژێوی له‌نێو
ڕیزه‌کانی کرێکارانی خۆ ولاتیدا توندده‌کاته‌وه وناچاریان ده‌کات به‌ملدان
به‌هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختی کار‌و کرێ‌ی که‌م.
له‌چه‌ند ساڵی
ڕابردوودا کوردستانی عێراق به‌هۆی ڕووتێکردنی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر و
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئابووری‌یه‌وه گۆڕدراوه به‌مه‌یدانێک
بۆڕووتێکردنی کرێکارانی ده‌ره‌کی، له‌وانه سۆماڵی، فلیپینی، به‌نگه‌لادیشی
وزۆر ولاتی تر. ئه‌م کریکارانه که‌له‌ڕێگای عه‌قدی نێوان حکومه‌تی هه‌ریم
وکۆمپانیاکانی هه‌ڵخستنی کاره‌وه وبه‌پێ‌ی چه‌ندین مه‌رج بۆ کارکردن هاتونه‌ته
کوردستانه‌وه، زۆرتر له‌مه‌یدانه‌کانی شاره‌وانی، خزمه‌تگوزاری، ڕێگاوبان،
وگه‌لێک پڕۆژه‌وه که‌له‌ده‌ست کۆمپانیا بیانیه‌کاندان کارده‌که‌ن. به‌لام
له‌گه‌نار ئه‌م به‌شه له‌کرێکارانی ده‌ره‌کی کرێکارانێکی عه‌ره‌ب زمان
که‌له‌ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست وخوارووی عێراقه‌وه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی جه‌نگ
وپشێوی و بێ‌کاری ونه‌بوونیه‌وه بۆ کار په‌یداکردن ڕوویان له‌شاره‌کانی کوردستان
کردووه وزۆرتر له‌مه‌یدانی کاری بیناسازی و بارهه‌ڵگرتندا خه‌ریکی کارن.
هه‌روه‌ها کرێکارانیکی تریش له‌شاره‌کانی کوردستانی ئێرانه‌وه بۆ
به‌ده‌ستهێنانی کار‌و بژێوی ڕوویان له‌کوردستان کردووه و به‌شاره‌کاندا
بلاوبوونه‌ته‌وه. ئه‌م کرێکارانه به‌شێکیان له‌حزب ولایه‌نه
ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه، هاتوون که‌پێشتر له‌ئۆردوگا و ئۆفیسه‌کانی ئه‌م حزبانه‌دا
خه‌ریکی کاری سیاسی‌بوون ودوای دابڕان و وازهێنان وه‌یا ده‌رکردنیان به‌هۆی
بیروباوه‌ڕیانه‌وه تیکه‌ڵ به‌کار بوون وبه‌شێکی‌تریان ڕاسته‌وخۆ کۆچیان
له‌شاره‌کانی کوردستانه‌وه کردووه و بۆ کار په‌یداکردن هاتونه‌ته کوردستانی
عیراق.
کرێکارانی
کوردستانی ئێران زیاتر له‌بوواری کاری بیناسازی و کاشیڕێژی و ته‌خته‌به‌ستن و
هه‌ندێکیشیان به‌بازرگانی وپێشه‌و کارمه‌ندی له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کاندا
خه‌ریکی کارن. به‌لام هه‌ردوو ئه‌م به‌شه له‌کرێکارانی کوردستانی ئێران
ڕووبه‌رووی هه‌لومه‌رجێکی سه‌خت بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ
کرێکارانی کوردستانی عیراق، ئه‌وان له‌گه‌ڵ فشار‌و نه‌بوونی و بێ‌کاری و
بێده‌ره‌تانی ڕووبه‌روون، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌ناسیونالیزمی کورد خۆی
له‌سه‌ر بنه‌مای کوردبوون وقه‌ومی دامه‌زراوه.
کرێکارانی
کوچکردووی کوردستانی ئێران ویرای کرێ‌ی که‌م و نه‌بوونی هیچ جۆره
زه‌مانه‌تێکی کار وکۆمه‌لایه‌تی هاوکات ڕووبه‌رووی فشار‌و زه‌غتی ئاسایش و پۆلیس
بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆپه‌یداکردنی ساوپه‌نایه‌ک وه‌یا بۆکارێکی ڕۆژانه
له‌گه‌ڵ ترس وبه‌دگومانی خاوه‌ن ماڵ و کاردا به‌ره‌و ڕوون وگه‌لێک جار تۆمه‌تی
ئیتلاعات و جاسوسی ئێرانیان ده‌خرێته پاڵ وبه‌فه‌رهه‌نگی "بێگانه‌یی
وئێرانییه‌وه" ڕاپیچی گۆشه‌ی نه‌بوونی وبێده‌ره‌تانی ده‌کرێن. ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی که‌ده‌بێ بۆ کار‌و ئیقامه‌ی نیشته‌جی بوون بڕی 150 دۆلار بده‌ن
ئه‌وجا مافی کار‌و نیشته‌جی بوونیان پێده‌درێت. ڕۆژانه ئه‌م کرێکارانه ئه‌گه‌ر
شانسی کار په‌یدابوونیان ببێت 8 سه‌عات کارده‌که‌ن به 20 هه‌زار دینار. ئه‌مه‌ش
به به‌راورد به‌گرانی و بێ‌کاری به‌ربلاو به‌هیچ جۆرێک وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئاستی
بژیوی نییه. به‌تایبه‌تی که کرێ‌ی مانگانه‌ی خانوو له300 دۆلار مانگانه چنگ
ناکه‌وێت. هاتووچوی ته‌کسی نزیکه‌ی 2 دۆلاره. ئه‌مانه وای کردووه
که‌به‌شی زۆری کرێکارانی بیناسازی به‌ناچاری له‌سه‌رکاره‌که‌ی ده‌مێنته‌وه
وبه‌سه‌رماوگه‌رما له‌وبینا ته‌واو نه‌کراوه‌کاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
له‌ماڵه‌کانی خۆشیاندا، ئه‌م کرێکارانه له‌که‌مترین ئامرازی نێوماڵ وبژێوی
به‌هه‌رمه‌ندن و هه‌میشه حاڵه‌تێکی کۆچبه‌ریان هه‌یه. ئه‌م به‌شه
له‌کرێکارانی کۆچبه‌ری کوردستانی ئیران له‌لاوان وکه‌سانیکی ته‌مه‌ن گه‌نج
پێکهاتووه که تازه به‌تازه بیر له‌ئومێده‌کانی ژیان وشادی وسه‌رحاڵی
ده‌که‌نه‌وه، به‌لام له‌م بارودۆخانه‌دا ده‌رگیری نامۆبوون و باری ده‌روونی
ناته‌ندروست ده‌بن، که‌سه‌ره‌نجام پاڵیان پێوه ده‌نرێ بۆ که‌وتنه داوی کێشه‌و
گرفتی نه‌خوازراوه‌وه. با ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت، که‌ترسی دیپۆرت و
له‌سه‌رکارده‌رکردن و نه‌دانی موچه حاڵه‌تێکی به‌رده‌وامه له‌به‌رده‌م ئه‌م
کرێکارانه‌دا. ئاشکرایه که‌هه‌موو ئه‌م وه‌زعه‌یتانه به‌به‌رچاوی ده‌زگاکانی
مافی مرۆڤ و ده‌سه‌لات وحکومه‌تی کوردایه‌تی‌یه‌وه به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی
ئه‌م ئینسانانه‌دا داسه‌پاوه، هیچ ده‌سه‌لات ویاسا و لایه‌نێک نییه که نه‌ک ئاوڕ
له‌ژیانی ئه‌م کرێکارانه بداته‌وه بگره هیچ یاسایه‌کیش نییه که‌مافه‌کانیان
به‌ره‌سمی بۆبناسرێ.
ڕاستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌و بۆرژوازی، ئه‌گه‌ر کوردبێت ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب،
ئه‌گه‌ر فارس وتورک وئه‌لمانی وفه‌ره‌نسی بێت، ته‌نهاو ته‌نها یه‌ک به‌رنامه‌یان
له‌به‌رامبه‌ر کرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشدا هه‌یه، ئه‌ویش داسه‌پاندنی
زۆرترین چه‌وسانه‌وه و به‌دبه‌ختی، تا ئه‌مه ببێته ڕه‌وتی ملیونه‌ها ئینسانی
کرێکار وله‌م ڕێگایه‌شه‌وه قازانج وداهاتی زۆر بڕژێننه گیرفانی ده‌وڵه‌مه‌ندان
و سه‌رمایه‌دارانی ولاته‌وه. بارودۆخی کرێکارانی کوچکردوووی کوردستانی ئێران
یه‌کجاری تر پوچی و ناوه‌ڕۆک ڕیسوای نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌چێتی و ده‌سه‌لاتێک
که‌به‌م ناوه‌وه له‌کاردایه نیشان ده‌دات.
کەرکوک شەپۆلێکى تر‌ى ترس و دڵەڕاوکى دەیگرێتەوە
ترس و دڵه ڕاوکێ
حاڵه‌تێکی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی شاری که‌رکوکه. ترس له‌تیرۆرو ته‌قینه‌وه،
ئینسان رفاندن و کوشتن، پشێوی کۆمه‌لایه‌تی، تا پێکدادانی نێوخۆیی دانیشتوانی
ئه‌مشاره به‌ناوی قه‌ومی و ئاینی و ڕه‌گه‌زییه‌وه. ته‌نانه‌ت ترسی راکێشانی
سوپای عێراقی وهاتنی سه‌رباز و دام‌و ده‌زگای جه‌نگی، ئه‌مه وێرای
میلیتاریزه کردنی ژیانی ئه‌مشاره له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه... هه‌موو ئه‌مانه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ترس
ودڵه‌ڕاوکێ‌ی به‌رده‌وامی دانیشتوانی شاری که‌رکوکیان له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه
تائێستا پێکهێناوه، به‌راده‌یه‌ک که‌ناوبه‌نا و هه‌رجاره کێرڤه‌که‌ی هه‌ڵبه‌زو
دابه‌زین ده‌کات. به‌جۆرێک که‌له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا بارودۆخی ئه‌م شاره
به"به‌رمیلێک" له‌باورت شوبهێندراوه.
به‌لام
توندبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ترس ودڵه‌ڕاوکێ‌ی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵکی شاری که‌کوک
به‌دوای ده‌سبردنی یه‌کیتی وپارتی بۆ سازدانی ڕیفراندۆمێک سه‌باره‌ت
به‌گێڕانه‌وه‌ی شاری که‌کوک بۆسه‌رهه‌رێمی کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌م
هه‌نگاوه که‌به‌دوای خۆیدا ئه‌حزابی قه‌ومی تورکمانی که‌پالایان
به‌ده‌وله‌تی تورکیاوه ناوه، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌م ڕاپرسییه
که‌وتنه خۆیان و دانه‌جیره‌ی قه‌ومی گه‌راییان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
شاردا نیشان دا و دروشمی عێراقی وونی شاره‌که‌یان به‌رزکرده‌وه. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ناسیونالیسته عه‌ره‌بیه‌کان که‌له‌په‌رلمان و حکومه‌تی مالیکیدا
به‌شدارن، خۆیان پێ رانه‌گیراو ئه‌مانیش به‌دروشمی عروبیه‌وه دااوای ناسنامه‌ی
عیراقی بوونی که‌رکوکیان جارێکی‌تر به‌رزکرده‌وه.. هه‌موو ئه‌مانه
بارگرژی‌یه‌کی له‌نێو بارودۆخی ئه‌م شاره‌دا خوڵقاند‌و سه‌ره‌نجامیش حاله‌تی
ته‌واری شاره‌که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و حکومیه‌کانه‌وه راگه‌یه‌ندرا..
به‌لام باروۆدخه‌کان تائه‌م ئاسته رانه‌وه‌ستا، روودانی تیرۆر‌و په‌لاماردانی
هاولاتیانی مه‌سیحی ئه‌مشاره پاڵنه‌ریکی‌تربوو بۆ توندکردنه‌وه‌ی بارگرژیه‌کان
و لێره‌شه‌وه په‌ره‌دان به‌دیارده‌ی ترس ودڵه‌راوکێ.. ئێستا وه‌زعی شاری
که‌رکوک به‌کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رمیلێک باروت ڕاگیراوه و ئیحتمالی ئه‌وه هه‌یه
که‌له‌گه‌ڵ به‌رکه‌وتنی هه‌ر پریشکێکی ئاگردا پێکدادان و پشیوی گه‌وره‌ی
کۆمه‌لایه‌تی ڕووبه‌ڕووی دانیشتوانه‌که‌ی بکاته‌وه. به‌لام نابێ ئه‌وه‌مان
له‌بیربچێت که‌شاری که‌رکوک به‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی
شوێنی نیزاعی نێوان ده‌یان هێزی قه‌ومی وئاینی ده‌رکه‌وت وته‌نانه‌ت
ده‌خاڵه‌تی ئه‌مریکاو ولاتانی دراوسێش بوونه فاکتۆرێک بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی
بارودۆخی ئه‌مشاره. ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه که‌لایه‌نه مونافیسه‌کان
له‌سه‌ر دیاری‌کردنی چاره‌نوسی ئه‌مشاره، ڕووی له‌پاوانخوازی و کۆنترۆڵی
داهات و ناوچه‌ی جوگرافییه و هیچ په‌وه‌ندێکی به ژیان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خه‌ڵکه‌وه نییه. به‌واتایه‌کی‌تر لایه‌نه ناسیونالیسته‌کانی کورد وعه‌ره‌ب و
تورکمان و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاو حکومه‌تی مالیکی و هه‌ریه‌ک له‌ڕه‌وته
ئیسلامیه‌کان، به‌سوننه‌و شیعه‌وه.. به‌کۆی هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه شه‌ڕو
کێشه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م شاره فراوان کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته له‌سه‌ر حسابی ژیانی
مه‌ده‌نی و هاولاتیانی شاری که‌رکوک. ئه‌مه‌ش خۆی درێژبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت
وسترتیژیه‌که که‌ئه‌مریکاو لایه‌نه به‌شداره‌کان له"پرۆسه‌ی ئازادکردن
وسیاسه‌تی عیراقی‌دا" به‌رهه‌م هاتووه. له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه ته‌جروبه‌و
کارنامه‌ی هه‌ریه‌ک له‌م لایه‌نانه ئه‌وه‌یان نیشانداوه که خۆیان سه‌رچاوه‌ی
پشێوی و ترسی خه‌ڵکی ئه‌مشاره‌ن.
ئیستا که
دانیشتوانی شاری که‌رکوک له‌مه‌یدانی شه‌ڕو پێکدادان و تیرۆر‌و سه‌رگه‌ردانی و
تێکچوونی سیمای شارستانیه‌تیدا ڕاگیراوه وکه‌سیش نازانی ئاینده‌که‌ی به‌ره‌و
کوێ ده‌ڕوا، خۆی به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی که‌جه‌ماوه‌ری ئه‌مشاره ئیراده بگرێ و
به‌ڕاوانگه‌یه‌کی ئینسانییه‌وه چاره‌نوسی خۆی له‌بازنه‌ی ئه‌حزابی قه‌ومی
وئاینی و ده‌وڵه‌تی مالیکی وئه‌مریکا ده‌رکێشێت. به‌واتایه‌کی‌تر خه‌ڵک خۆیان
ده‌توانن بڕیاربده‌ن تاله‌مه‌ینه‌تی و دڵه‌راوکێ و ترس ده‌رچن بۆئه‌مه‌ش هاتنه
مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراو له‌شوراکانی گه‌ڕه‌ک و ناوه‌نده‌کان
و له‌سه‌راسه‌ری شاریشدا پێکهێنانی نوێنه‌رانی شوراکان، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
شار. خه‌ڵکی شاری که‌رکوک ده‌بێ خۆیان کۆنترۆڵی شار به‌ده‌سته‌وه بگرن و
داوای دورخستنه‌وه‌ی ئاسایش و پیشمه‌رگه‌و سوپا‌و هه‌رحزبێک که‌هۆکاری پشێویه
بکه‌ن. ده‌بێ ئیداره‌ی شار وبه‌ڕێوه‌بردنی بکه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵک ونوێنه‌رانی
هه‌ڵبژێردراوی ئه‌وانه‌وه و له‌مریگایه‌شه‌وه ته‌ئمینی ئازادی و ئه‌منه‌یه‌ت و
خزمه‌تگوزاری یه‌کسانی شار به‌ده‌ستبهێنن، تا فرسه‌تی ئارام و ئازادانه
هه‌ڵبڕه‌خسێ و پاشان له‌ڕیفراندۆمێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی بڕیاربده‌ن په‌یوه‌ندیان به‌رو
کام لا ده‌بڕێننه‌وه، ده‌وڵه‌تی عێراق یان هه‌رێمی کوردستان؟
ئاستى بژیوى هاولاتیانى هەرێمى کوردستان لەڕاپۆرتە
ئامارێکى پێچەوانەدا
ده‌زگای نێوه‌ندی
سه‌رژمێری ته‌کنۆلۆژیا وزانیاری عێراقی به‌هاوکاری ده‌زگای سه‌رژمیری
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئابووری سه‌باره‌ت به‌باری بژێوی
خه‌ڵکی عێراق و کوردستان و ئاستی ده‌رامه‌تی هاولاتیان له‌ساڵی 2007
بۆسه‌ره‌وه بلاوکردۆته‌وه وله‌وێدا باری خراپی ئاستی بژێوی له‌ناوچه‌کانی
خوارو ناوه‌ڕاستدا خستۆته‌ڕوو، له‌ولاشه‌وه به‌راوردێک کراوه له‌گه‌ڵ ئاستی
بژێوی هاولاتیان له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا و سه‌ره‌نجامیش باس
له‌پێشکه‌وتنی باری گوزه‌رانی هاولاتیانی له‌شاره‌کانی سلێمانی و دهۆک و
هه‌ولێر ئه‌نجامگیری کردووه. له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که داهاتی خێزانێکی
عێراقی له‌ساڵی 2007 دا گه‌یشتۆته 907 هه‌زار دینار‌و خه‌رجی یه‌ک که‌سیش
له‌مانگێکدا گه‌یشتۆته 132 هه‌زار دینار. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که ئاماژه
به‌وه‌ده‌کات که ئاستی خه‌رجی خێزان له‌کڕێنی خۆراک گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه
له‌کاتێکدا له‌ساڵی 1993 ئه‌و خه‌رجیه 62% دا بووه له‌ساڵی 2007دا رێژه‌که‌ی
بووه‌ته 36%، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌رجی خێزان بۆ خانوو سوته‌مه‌نی‌و ووزه زیادی
کردووه له‌ساڵی 1993دا 13% بووه‌و له 2007دابووه‌ته 29% ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
خه‌رجی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌کان له2007دا 13% بووه‌و له 1993دا 5% بووه.
راپۆرته‌که‌ی
ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه ئاستی مووچه‌ی مانگانه‌ی خێزانی عێراقی گه‌یشتۆته 859
هه‌زار دینار له‌مانگێکدا، ئاستی مووچه‌ی تاکێکی عێراقیش گه‌یشتۆته 125 هه‌زار
دینار.
به‌لام هه‌موو ئه‌م
ژمارانه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاتی خێزانی و تاکه که‌سی له‌ساڵی 2007و
سالانی دواتردا، له‌ناوچه‌کانی سنوری ده‌سه‌لاتی هه‌رێم به‌ره‌و سه‌ره‌وه
چووه و ڕووی له‌زیادبوونه و سه‌ره‌نجامیش ده‌ڤگای سه‌رژمیری و زانیاری
کوردستان شانازی به‌م پیشکه‌وتن و هه‌لکشانه‌ی ئاستی بژیووی هاولاتیان
له‌کوردستاندا ده‌کات. له‌کاتیکدا ئه‌م ئامارانه به‌ته‌واوی پیچه‌وانه‌ی
واقعیاته‌کانی ژیانی خه‌لکی هه‌ژارو نه‌بووی کوردستانه. له‌مباره‌وه باله‌وه
بگه‌ریین که راپۆرت نوسانی عیراقی و ئامارچیه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لاتدارانی
کگوردستان عه‌ینه‌ی وه‌رگرتنی زانیاریه‌کان له‌چ ئاستیکی کۆمه‌لایه‌تیدابووه و
کام تویژو چینی هه‌ژاری کوردستانی کردووه‌به‌بنه‌مای پیشکه‌وتنه
کۆمه‌لاه‌یتیه‌کان. ته‌نانه‌ت باله‌وه‌ش بگه‌ریین، که‌تاچه‌ند ئه‌م ئامارانه
له‌لایه‌ن نوینه‌رانی خه‌لک و له‌گه‌ره‌که‌هه‌ژارنشینه‌کانی شاره‌وه
وه‌رگیراوه. به‌لام ئه‌وه‌ی که رووی پیچه‌وانه‌و ناراستی ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه
که راپۆرته‌که‌و ئاماره‌کانی هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌چوونه‌سه‌ری داهاتی
ده‌وله‌مه‌ندان وسه‌رمایه‌داران و به‌رپرسیارانی حزبه مشه‌خۆره‌کان ناکات، تا
رۆشنبیت که داهاتی ئه‌وتاقمه‌ی که‌ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌مو
سه‌روه‌ت وسامانی ولاتیان بۆخۆیان قۆرغکردووه، هه‌رله‌م چه‌ندساڵه‌ی ڕابردوودا
به‌چه‌ند ملیۆن وبگره ملیار دۆلار گه‌یشتووه.
ئاشکرایه هه‌ر
ئاماریستێکی به‌ویژدان ئه‌گه‌ر له‌گرانی وبێکاری وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زه‌مانه‌ت
وخزمه‌تگوزاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بگه‌ڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی موچه و
کرێ‌ی کرێکاران وکارمه‌ندان بخاته ئه‌و لاوه و ته‌نها یه‌کجار به‌راورد بکات
له‌نێوان سامانی به‌رپرسیاران وداهاتی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا به‌ساده‌یی ئه‌و
ڕاستیه‌ی دێته به‌رچاو که‌ئاستی بژێوی هاولاتیان له‌مڕۆدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
چووونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌کیشی له‌چاو سالانی ڕابردوودا به‌خۆه‌وه بینیبێت، هه‌رگیز
به‌یه‌کتری به‌راورد ناکرێ. کرێکاران وکارمه‌ندان وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان که‌به‌ته‌واوی له‌چینی ده‌رامه‌تداره‌وه ڕۆژانه بۆ‌نێو چینی هه‌ژارو
نه‌بوو پاڵپێوه ده‌نرێن، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ هه‌ژاری ڕه‌هادا ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن و ئه‌وه‌شی که‌هه‌ژاری ڕێژه‌یی‌یه به‌شاره‌وه‌یی مه‌ودای ڕووله‌زیاد
بوونه به‌تایبه‌تی کاتێک که‌سامان وده‌رامه‌تی سه‌رانی ده‌سه‌لاتدار
له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێ لای که‌سیش ئاشکرانه کرابێت. له‌مباره‌وه به‌راوردکردنی
موچه‌ی مانگانه‌ی کارمه‌ندێک که‌له‌نێوان 300 بۆ 400 هه‌زار دیناری عێراقیه،
له‌چاو موچه‌ی ئه‌ندام په‌رلمانێک که جگه‌له ئیمتیازات و مه‌سروفاتی ئه‌ملاولا
به 7ملیۆن ونیو دینار دارنراوه، ئه‌توانی کام ئاست له‌پێشکه‌وتنی ده‌رامه‌ت
وبژێوی هاولاتیانی کوردستان بسه‌لمێنێت؟ ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی که‌به‌شی
زۆرینه‌ی چینی مامناوه‌ند بۆ دابین کردنی ژیانی ڕۆژانه له‌خێزانه‌کانیاندا
ناچارن به‌وه‌ی زیاتر له‌یه‌ک که‌س کاربکا و ملبدات به‌زێده کاری. پاشان ئه‌وه
چ ڕاستیه‌کی تێدایه که‌ئامارنوسانی عێراقی وهه‌رێم ده‌ستیان بۆبردووه، یانی
ئه‌و به‌راوردکاریه‌ی که‌له‌نێوان ئێستا‌و سالانی ڕابردوودا کراوه. وه‌یا
ئه‌وه‌ی که له‌نێوان ده‌رامه‌تی شاره‌کانی خوارو ناوه‌راست له‌گه‌ڵ شاره‌کانی
کوردستاندا کراوه.. ئایا ئه‌مه بۆهێنانه‌خۆاره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک
وهاولاتیان نییه؟ ئایا ئه‌مه بۆ پێچه‌وانه کردنه‌وه‌ی واقعیه‌تی ژیانی ئێستا‌و
داهاتووی خه‌ڵک نییه؟ له‌کاتێکدا هه‌رله‌نێوان ئه‌م سالانه‌دا داهات وده‌رامه‌ت
وپێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی چوونه‌ته پێشه‌وه. له‌یه‌ک ووته‌دا ڕاپۆرته‌که
ونوسه‌رانی به‌عه‌مدی خۆیان له‌گێلی داوه ونایانه‌وێت ئه‌و ملیۆنها سه‌عاتکار
وزه‌حمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی ملیۆنه‌ها ئینسان ببینن که‌ژیانی مه‌مره‌ومه‌ژی بۆته
نه‌سیبیان وله‌ولاشه‌وه داهاتی گه‌وره‌و زه‌به‌لاحیان خستۆته گیرفانی
ده‌سه‌لاتدارانه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هه‌ر ئامارچییه‌کی به‌ویژدان
ده‌بێ بیگێرته‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌نێوان داهاتی خه‌ڵک وسه‌رمایه‌داران و
ده‌وڵه‌مه‌نداندا به‌راورد بکات، تا ڕوخساری عادیلانه و چه‌وتی کۆمه‌ڵگا ده‌رخات.
کێ
بەرپرسە لەژیانى ئێستا وداهاتووى دایکانى مناڵەبەر؟
له‌نێو بێبه‌شانی
کۆمه‌ڵدا هیچ توێژێک به‌قه‌د دایکان به‌شخوارونین. ئه‌م ئینسانانه که‌سالانێکی
زۆری ته‌مه‌نیان له‌ماڵدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خه‌ریکی په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌کردنی
مناڵن له‌گه‌ڵ قه‌هرو زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تی به‌ره‌و ڕوون. کاری دایکان
جگه‌له‌وه‌ی که‌کارێکی بێ‌سنور وبێکۆتاییه، له‌چاوی کۆمه‌ڵگادا نه‌کاره‌که‌یان
به‌ڕه‌سمی بۆده‌ناسرێ ونه‌ڕێزێکیش له‌زه‌حمه‌ت وماندووبوونیان ده‌گیرێ.
ده‌سه‌لات و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن تائێستا کۆمه‌ڵگایان وابارهێناوه که‌کاری
دایکان کارێکی بێکرێ و خۆرایی و بگره لاوه‌کییه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که
کاری مناڵداری وپه‌روه‌رده‌ی مناڵ کارێکی به‌ته‌واوی کۆمه‌لایه‌تییه‌و
هه‌رچیه‌ک ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی دایکانه‌وه بۆخزمه‌تی کۆمه‌ڵگا خۆی
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
واباوه دایک
مناڵه‌کانی په‌روه‌رده‌ده‌کات تاسبه‌ینێ له‌به‌ریان بحه‌وێته‌وه، به‌لام
ئه‌وه‌ی به‌کرده‌وه ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه که‌هیچ دایکێک له‌مناڵه‌کانی
نه‌حه‌واوه‌ته‌وه، بگره ئه‌وه کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌لاته به‌ری ڕه‌نجی دایکانی
بردووه بۆخۆی. دایک مناڵ گه‌وره‌ده‌کات وسبه‌ی ده‌بێته کارمه‌ندێک، یان
پێشمه‌رگه‌و پۆلی س وئاسایش، وه‌یاخود ده‌بێته کرێکار‌و نوسه‌رو مامۆستا و پزیشک
وهه‌رشتێکی له‌مجۆره، که‌دواتر له‌کاری کۆمه‌لایه‌تیدا جێده‌گرن و ئۆتۆماتیکی
ده‌که‌ونه کارگێڕانی سیسته‌مێکی کۆمه‌لایه‌تی‌یه‌وه که‌له‌سه‌ره‌وه‌ی چینێکی
کۆمه‌لایه‌تی ڕاوه‌ستاوه. به‌مجۆره به‌رهه‌می دایک بۆ تاقمێک ده‌بێت که
له‌ده‌سه‌لاتدان و ڕاگرێ سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی کۆمه‌ڵگان. سه‌یر له‌وه‌دایه
که‌دایک مناڵ گه‌وره ده‌کات به‌لام سبه‌ی که که‌وته ته‌مه‌نه‌وه و تونای
نه‌ما ژیانیان به‌که‌ناری کۆمه‌ڵگا ده‌سپێرێ و که‌سیش به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یان
له‌سه‌ر شان نییه که دواسالانی ته‌مه‌نی ئه‌م ئینسانانه له‌خۆشی وشادی و
نیعمه‌تدا ڕابگرێ. ئه‌مه‌یه دنیای پێچه‌وانه.
له‌که‌نارئه‌م
باسه‌وه وه‌رن با چاوێک به‌ژیانی ئه‌ودایکانه‌دا بگێڕین که مناڵه‌به‌رن و
کارمه‌ندن له‌یه‌کێک له‌بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا. ده‌بینین ئه‌م دایکانه که‌مترین
ئیمتیاز وفرسه‌تیان پێده‌درێ، ماوه‌ی یه‌کدووساڵ کاره‌که‌یان بۆده‌کرێ به‌مۆڵه‌ت
و موچه‌یان که‌م ده‌بێته‌وه. له‌ماڵیشه‌وه هیچ ئیمکانات و خزمه‌تگوزاری و
داهاتێکیان نییه که‌مناڵه‌کانیان به‌باشی په‌روه‌رده بکه‌ن. کاتێکیش مۆڵه‌ت
ته‌واوده‌بێت ناکۆکی نێوان په‌روه‌رده‌ی مناڵ و پیشه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵده‌داو پاڵ
پێوه ده‌نرێن بۆنێوبازنه‌ی ڕاکردن ودڵه‌ڕاوکێ و کێشه‌ی خێزانی. ئاخر که‌م
نییه ئه‌وکێشانه‌ی له‌نێوان ژن و هاوسه‌ردا له‌سه‌ر مناڵ و ده‌وامی کاره‌که‌ی
توشی ده‌بن. ئه‌مانه واقعه‌یتی ژیانی دایکانی ئه‌مڕۆی کوردستانن وده‌سه‌لاتیش
خۆی به‌به‌رپرس نازانێت. به‌لام ده‌کرێ کۆمه‌ڵگایه‌ک بێته ئاراوه که‌کاری
منالان تێیدا کاری کۆمه‌لایه‌تی بێت و له‌ئه‌ستۆی دایکان بکرێته‌وه. ده‌کرێ
کوردستان له‌سیسته‌مێکی ئینسانی ومۆدێرن وخۆشگوزه‌راندا ڕێک بخرێت که تێیدا
دایکان کاری دایکایه‌تیان به‌کار بۆبه‌حساب بێت و ڕه‌نج و میحنه‌تیان
بخرێته‌به‌رامبه‌ر دابین بوونی ژیانێکی شایسته‌ی ئینسانییه‌وه. ده‌کرێ
ده‌سه‌لاتێک له‌کوردستان بێته کایه‌وه که دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان و شوێنی
په‌روه‌رده‌و حه‌وانه‌وه‌ی منالان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و بۆدجه‌ی تایبه‌تی
بۆته‌رخان ببێت. ده‌کرێ ولات وده‌سه‌لات وسیسته‌مێک له‌کوردستان دامه‌زرێ
که‌به‌یاسا مافه‌کانی دایکان جێگیربکرێ و هه‌لومه‌رجێکی شیاوی ئینسانیان
بۆبه‌ڕه‌سمی بناسرێ.. بۆهه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه و له‌هه‌نگاو یه‌که‌مدا،
ده‌بێ ژنان وپیاوانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ریکخراوه‌کانی ژنان ولاوان بێنه
مه‌یدانه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی لائیحه‌ی خواست ومافه‌کانی دایکان، ده‌بێ ئه‌م
داواکاریه بکرێته بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ باشکردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی دایکان و ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێ به‌ئامانجی "کۆمه‌لایه‌تی کردنه‌وه‌ی کاری دایکان" بێته
مه‌یدانه‌وه.