
به‌پێ‌ی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕیاره هاوكات له‌ڕۆژی 25/7 ،ڕۆژی
ده‌نگدان بۆپه‌رلمانی كوردستان ده‌نگیش بدرێ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وله‌م
ڕێگایه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نوێ بكرێته‌وه. ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر داوای
مه‌سعود به‌رزانی كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رلمان، تایبه‌ت به‌دیاری كردنی ڕۆژی
هه‌ڵبژاردن خرایه‌روو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێكه‌وتن نامه‌ی ستراتیژی نێوان
پارتی و یه‌كێتی به‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ده‌سه‌لات له‌هه‌رێمی كوردستاندا
له‌نێوان هه‌ردووحزبدا گه‌یشتووه. به‌لام بڕیاریكی له‌مجۆه شه‌رعیه‌تی خۆی
نه‌له‌یاسا و نه‌له‌ده‌ستورێكی ده‌نگ پێدراو له‌لایه‌ن هاولاتیانی كوردستانه‌وه
وه‌رده‌گرێ، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی یه‌كیتی وپارتی‌دا،
له‌قاودانه‌وه‌ی هه‌مان ته‌وازنی هیزه كه‌ڕیشه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان
ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی كه نێوان یه‌كێتی وپارتی‌دا له‌سه‌رو خه‌ڵك
وهاولاتیانه‌وه ته‌وافوقی له‌سه‌ركراوه..
ئاشكرایه له‌هه‌ر ڕژێمێكی دیموكراسیدا كه ده‌ستور ویاسا سه‌روه‌ری هه‌موو
بڕیارێكی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه، ئه‌وه ده‌ستور ویاسای ئه‌و ولاته‌یه كه
شێواز وكاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ولات دیاری ده‌كات، نه‌ك
خواست ویستی حزب وبه‌رپرسه‌كانی. به‌لام له‌كوردستان كه‌ده‌وڵه‌ت و ده‌ستور
ویاسایه‌ك نییه، ئه‌وه بڕیاری ئه‌حزابی میلیشیای و خواستی پاوان كردنی
ده‌سه‌لاته بڕیارێكی ئاوا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا داده‌سه‌پێنێ. پاشان ئه‌وه‌ی
كه‌هێشتا سیسته‌می حكومڕانی به‌شێوازی سه‌رۆكایه‌تی یان پلوڕالزمی سیاسی و
په‌رلمانی به‌نادیارماوه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌خاته هه‌وڵێكی
نایاسایی‌یه‌وه و وه‌ك سیاسه‌تێك بۆ كلاوله‌سه‌رنانی خه‌ڵك زیاتر شتێكی تری
لێناخوێندرێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه له‌م باره‌وه ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كێتی‌و
پارتی بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی حزبه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئاماده‌ن
ده‌ستبه‌رن بۆهه‌ر ڕێ وشوێنێك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاسا و دیموكراسی‌یه‌كه‌ی خۆشیان
بخاته ژێر پێوه.
بێگومان
هه‌ڵبژاردنێك كه‌له‌سه‌ره‌تاوه كراوه‌ته سێناریۆیه‌كی سیاسی و هیچ نه‌زاهه‌ت و
پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی تێدا زه‌مانه‌ت نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له‌غیابی بوونی
ده‌وڵه‌تێكی به‌ره‌سمیه‌ت ناسراوی نیونه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستان، به‌پێویست
هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كاته كلاوێكی ساسی بۆسه‌ر سه‌ری
هاولاتیان. به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م سیناریۆیه‌دا جه‌وهه‌رییه، ژێرپێنانی ڕای
هاولاتیانی كوردستان و وه‌رگرتنی ده‌نگ وبڕیاری ئه‌وانه بۆشه‌رعه‌یت پێدان
به‌ده‌سه‌لات وسه‌رۆكایه‌تییه‌ك كه 18 ساڵه جگه‌ڵه موسیه‌ت و میحنه‌ت شتێكی
تری بۆخه‌ڵكی نه‌هێناوه. خه‌ڵكی كوردستان نابێ ئه‌م كلاوه‌ی هه‌ڵبژاردن و
ده‌نگدان بۆ په‌رلمان وسه‌رۆكایه‌تی بچێته‌سه‌ریان، به‌ڵكو ده‌بێ به‌به‌شداری
نه‌كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان ته‌واوی ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئه‌حزابی بۆرژوا
ناسیونالیستی كورد پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه. به‌تایبه‌تی كه‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌لات و سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌ی یه‌كیتی وپارتی به‌كرده‌وه پێچه‌وانه‌بوونی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌لانی خه‌ڵكدا سه‌لماندووه.