بلاوکراوەى ئۆکتۆبەر
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سیناریۆی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا به‌ریه‌ک که‌وتنێک له‌نێوان ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان و
ده‌سه‌لاتداراندا سه‌ری هه‌ڵدا. له‌لایه‌ک سه‌رانی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار بۆ
داکۆکی کردن له‌خۆیان وڕۆژنامه حزبیه‌کانیان که‌وتنه گله‌یی وگازنده کردن
له‌ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان و گوایه ئه‌م ده‌زگایانه دان به‌باشیه‌کانی حکومه‌تدا
نانێن و هه‌رخه‌ریکی نیشاندانی ڕووی خراپ و ناته‌واویه‌کانی ده‌سه‌لاتن،
له‌ولاشه‌وه ڕۆژنامه‌و ڕادیۆ ئه‌هلیه‌کان که‌وتنه داکۆکیکردن له‌سه‌ربه‌خۆیی
خۆیان وباسیان له‌وه‌کرد که‌ئه‌وان پاره‌و ئیمکانات له‌حکومه‌ت وه‌رناگرن و خۆ ژێنن
و وه‌ک ڕووخسارێکی ئه‌زمونی دیموکراسی و گۆران له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا شوێنیان
گرتووه. به‌لام بڕیاری ده‌ستبردن بۆ هه‌ڵبژاردن له‌هه‌لومه‌رجیکدا که‌زۆرینه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان ناڕازین به‌سیسته‌م و کارنامه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردایه‌تی، ئه‌م
به‌ریه‌ک که‌وتن و پێکدا هه‌لپژانه‌ی میدیای له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه خستۆته ژیر
پرسیاره‌وه. ئایا ده‌سه‌لاتداران و لایه‌نگرانی له‌هێرشه‌کانیاندا بۆسه‌ر میدیای
ئه‌هلی هه‌قانیه‌تیان به‌لاوه‌یه؟ له به‌رامبه‌ریشدا ئایا به‌واقعی هیچ
ڕۆژنامه‌و میدیایه‌ک ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆ بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سه‌ربه‌خۆن له‌چ
شتێک سه‌ربه‌خۆن؟ ئایا گرفته‌که له‌به‌رابه‌رکێ‌ی ڕۆژنامه‌ی حزبی و ئه‌هلیدایه
یان مه‌سه‌له‌که شتێکی تره؟
ئاشکرایه که‌ڕۆژنامه حزبیه‌کان
ئامرازی ده‌ستی ده‌سه‌لات و کۆمه‌ڵه حزبێکن که به‌رنامه‌ی سیاسی و جیهانبینی
تایبه‌تی خۆیان له‌پشته‌وه‌یه که‌به‌پێ‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی‌یان
گه‌ره‌کیانه داکۆکی له‌سیسته‌مێکی ده‌سه‌لاتدارێتی بکه‌ن که‌له قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی چین وتاقمی ده‌سه‌لاتداردایه و تێده‌کۆشێت هه‌موو گه‌نده‌ڵی
وناعه‌داله‌تیه‌ک بشارێته‌وه و تابۆشی بکرێت مه‌دح وسه‌نای ده‌سه‌لات و
حزبه‌کانیان بکات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌ک ده‌زگای له‌خشته‌بردن و خۆشخه‌یاڵ
ڕاگرتنی زه‌ینی جه‌ماوه‌ر رۆڵ بگێرن. به‌لام له‌باره‌ی میدیا ئه‌هلیه‌کانه‌وه
مه‌سه‌له‌که به‌بارێکی تردایه. ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی به‌به‌رگی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا شوێنیان گرتووه، به‌لام ڕه‌وتی سیاسی و بۆچوونی
کۆمه‌لایه‌تییان له‌وچوارچێوه‌یه تێپه‌ڕناکات که ناسیونالیزمی کورد به‌ناوی
ئه‌زمونی دیموکراتییه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا دایان سه‌پاندووه. به‌شێوه‌یه‌کی
واقعیش کاری ئه‌م ده‌زگایانه ئیفشاگه‌ری‌یه له‌ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵه
چه‌وت و نابه‌جێکانی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانه‌وه. به‌واتایه‌کی‌تر ئه‌مانه
بازاڕی کرین وفرۆشتنه‌وه‌ی ووشه هه‌واڵن له‌ده‌وره‌یه‌کدا که‌مه‌زاج و هۆشیاری
خه‌ڵکی کوردستان په‌ی به‌وه بردووه که‌ده‌سه‌لاتێک له‌سه‌رکاره به‌ته‌واوی
نێونه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی ئه‌وان ناکات. ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی
ئه‌هلی کاریان هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک نییه به‌ماهیه‌تی ده‌سه‌لات و
خستنه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ه‌کانی خه‌ڵک.ته‌نانه‌ت ڕێگا نیشانده‌ری خه‌ڵک نین بۆ
کرده‌وه‌یه‌ک که‌ژیانی ئه‌وان به‌ره‌وگۆران وچاکسازی به‌رێت. به‌ڵکو کاری ئه‌م
ده‌زگایانه هه‌ڵدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه هه‌واڵێکه که‌به‌هۆی ناکوکی‌یه
نێوخۆیی‌یه‌کانی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کان و گه‌نده‌ڵی و ناته‌واوی
ده‌سه‌لاتیانه‌وه درزی کردووه و که‌وتۆته به‌رده‌میان. ئه‌م ده‌زگایانه
که‌خۆیان ده‌ڵێن ئێمه کاری سیاسه‌ت ناکه‌ین و حزبی سیاسی نین کارمان ئه‌وه
نییه که‌جه‌ماوه‌ر ڕاکیشین بۆ کرده‌وه‌یه‌کی سیاسی. که‌وایه ناکۆکی نێوان ئه‌م
دوولایه‌نه‌ی میدیای ئه‌هلی وحزبی مه‌سه‌له‌یه‌کی دروستکراو و ڕێ وونکه‌ره.
به‌تایبه‌تی ده‌کرێ ڕۆژنامه‌و رادیۆ و که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ربه حزبێک
بێت وبگره له‌پال ده‌سه‌لاتیشدا بێت، به‌لام کاری هوشیارده‌رانه و له‌خزمه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ردا بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌و جیهه‌تی سیاسی
ئه‌و حزب و ده‌سه‌لاته له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ڕاوه‌ستا
بێت. به‌وابه‌رکه‌شدا ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ک ئه‌هلی بێت وبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک
نه‌کاته قیبله نمای خۆی به‌پێویست ناتوانێ ده‌زگایه‌کی پێچه‌وانه‌ی
ده‌سه‌لات و هه‌لومه‌رجی باوبێت، به‌تایبه‌تی ئه‌هلی بوون وسه‌ربه‌خۆ بوونی
میدیاکان ئۆتۆماتیکی ئه‌م ده‌زگایانه ناخاته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی‌یه‌کانی
خه‌ڵکه‌وه. که‌وایه کێشه‌که له‌حزبی بوون و ئه‌هلی بوونی میدیاکاندا نییه،
به‌لکو کێشه‌که له‌پێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وئامانجی زاڵ به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م
جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌دایه. به‌لام ئایا هیچ که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن ده‌توانرێ
به‌ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێناسه بکه‌ین؟ واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌یه‌ک
ده‌توانی له‌باری سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن وسه‌رچاوه‌ی مالی وداهاته‌وه
سه‌ربه‌خۆ بێت و پاشکۆی ده‌سه‌لات و حزبێک نه‌بێت، به‌لام سه‌ربه‌خۆ بوون
مانایه‌کی فراوانتری له‌م ئاسته هه‌یه.
ئه‌ویش ڕه‌وتی ڕاوه‌ستان و
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م ده‌زگایانه‌یه. رۆژنامه‌یه‌ک
ئه‌گه‌رچی له‌باری قانونی و ئیداری و مالیه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر هه‌واڵگریه‌کی باش بێت بۆخستنه‌ڕووی لایه‌نه خراپه‌کانی ده‌سه‌لات،
به‌لام ناتوانی به‌سه‌ربه‌خۆیی و به‌دوور له‌ڕوانگه وبیرکردنه‌وه‌یه‌کی
چینایه‌تی وسیاسی به‌ده‌ربێت. نمونه‌ی ڕاگه‌یاندنه ئه‌هلیه‌کانی ئیستا
که‌له‌فه‌زا و چوارچیوه‌ی سیاسی و فکریه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد
دا دانه‌برَاون به‌کرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان وه‌ک ئامرازی دووباره
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی مه‌وجود کارده‌که‌ن.. ئه‌م نمونه‌یه
له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه زۆتر ئه‌م راستییه ده‌خاته به‌رچاو.
ڕۆژنامه و ڕادیۆیه‌ک که‌ڕۆژانه له‌وه‌سفی دیموکراسی و پێدا هه‌ڵداندان به‌سه‌ر
سیناریۆی هه‌ڵبژاردندا و خه‌ڵکی خۆشخه‌یاڵ ده‌که‌ن که‌ئه‌مه ڕێگای گۆران
وچاکسازیه، ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌زگایانه که‌به په‌رۆشه‌وه هه‌واڵه‌کانی
نه‌وشیروان مسته‌فا و لایه‌نگرانی ده‌که‌نه مانشێت و هاوکات قسه‌که‌رانی
ئیسلامی دێننه سه‌ر لاپه‌ره‌ی هه‌واڵه‌کانیان، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌و هۆیه‌وه
که‌گلیه‌یی‌یه‌کیان له‌ده‌سه‌لات و حزبه‌کان هه‌یه به‌ڵگه‌ن بۆئه‌وه‌ی که‌ئه‌م
ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن بیانه‌وی ونه‌یانه‌ویت سه‌ربه‌خۆ نین و له‌هه‌مان
چوارچیوه‌ی ڕه‌وتی سیاسی وفکری باودا کایه‌ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌لاتداران
وحزبه‌کانیان چاکسازیه‌ک له‌خۆیاندابکه‌ن و گۆرانێک بخولقێنن رۆڵی ئه‌م جۆره
له‌میدیا له‌کۆتایی خۆیان نزیک ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌شی که ده‌سه‌لاتداران
له‌ئیستادا په‌نایان بۆ هیرش وپه‌لاماردانی راگه‌یاندنه ئه‌هلیه‌کان بردووه،
له‌و ڕوه‌وه نییه که ته‌وژمێکی له‌بنه‌وه پیچه‌وانه به‌خۆیان
وده‌سه‌لاته‌که‌یان ده‌بینن به‌لکو له‌و روه‌وه‌یه که ناسیونالیزمی کورد و
حزبه‌کانی توانای بچوکترین ره‌خه‌نه‌یان نییه‌و قسه‌وباسی رۆژنامه ئه‌هلیه‌کان
به‌ناشیرینکردنی رووخساری ده‌سه‌لاته‌که‌یان له‌به‌رچاوی رای گشتی ونارازی
خه‌لکی کوردستان لیکده‌ده‌نه‌وه.