بلاوکراوەى ئۆکتۆبەر
هێشتا وادەى هەڵبژاردن ڕانەگەیندراوە، بەلام هێرش وپەلاماردان
و هەڕشەو ترساندن وناوزڕاندن وماشێنى تەبلیغاتى پێَچەوانە بەدور لەفەزاى
”دیموکراسى“ و مەدەنیانە کەوتوتەگەر. بەجۆرێک کەهیچ لایەک دەست ناپارێزى و بەبێ هیچ
بەرپرسیارێتیەکى کۆمەلایەتى ترس ودڵەراوکێیان لەمێشک ودەرونى خەڵکدا چانووە. هێشتا
بەرنامەى لیستەکان نەخراوەتە بەردەم خەڵک و ئەو بووارەش بۆ هیچ هاولاتییەک
نەخوڵقاوە کەبیر بکاتەوە چۆن بچێتەبەردەم سندوقەکانى دەنگدان و دەنگ بەکام بەرنامە
بدات کەچى ئەوان شەڕى خۆیان لەدژى ئەمنەیت وئاسایشى خەڵک لە ڕاگەیاندنەکانەوە
دەستپێکردووە و هەرلایەک لەسەنگەرى کۆکردنەوەى دەست وپێوەندەکانى خۆیاندا هەڵاى شەڕ
دەبەخشنەوە. ترس وگومان لەوەى کە ئەم قیل وقاوە وئەم دانجیڕکردنەوانە و ئەم شەرە
تەبلیغاتییە سەرەنجام بەپێکدادانى چەکدارى و گرتنى سەنگەر ودابەشکردنى هێزەکانیان
بەسەر گرد وکۆلانەکاندا، لێناکەوێتەوە؟ ئەمە یەک پرسیارو یەک گومانى واقعەیە کەهەر
هاولاتیەکى سادەش لەسەرەتاى هەڵبژاردنە دیموکراسیەکەى ناسیونالیزمى کورد
وحزبەکانیدا بەرۆشنى دەیبینآ و دەیخوێنێتەوە. ئەمە یەکێک لەدەستکەوتەکانى
هەڵبژاردنە ئازادانەکەى یەکیتى و پارتییە، کەکەس نازانێ ئایندەکەى چ بەلایەک بەسەر
خەڵکدادینآ.
بێگومان نمونەى شەڕى تەبلیغاتى یەکێک لەخاسیەتەکانى هەر سیناریۆیەکى دیموکراسى و
هەڵبژاردنەکانیەتى. لەولاتانى ئەوروپاش دنیا شاهیدى ئەم جۆرە شەڕەو ئەم پەلامارە
تەبلیغاتییەى حزبە بەشدارەکانە لەپرۆسەى دەنگداندا. بەلام نمونەى شەڕێک
کەلەکوردستان و لەئەزمونە دیموکراسیەکەى ناسیونالیزمى کورد وحزبەکانیەوە خوڵقاوە،
لەجۆرى ئەوانى ترنییە. چونکە چ ئەوانەى ئەم سیناریۆیەیان سازداوە و چ ئەوانەشى
بەرگى ”ئۆپۆزسیۆن“ و گۆران و چاکسازیان هەڵکردووە، رابردوویان لەشاخ و لەتەقلیدى
سەرکوت و تەسفیەى بەرامبەرەکانیانەوە سەرچاوە دەگرآ. ئەمانە کەخۆیان ئەحزباى
میلیشیاى چەکدارن و سەربە بزوتنەوەیەکى نامۆ بەخەباتى سیاسى مەدەنیانەو بەقسەى
خۆیان دیموکراسى، زۆر موحتەمەلە لەسەر بچوکترین بەهانە پەلامارى یەکتر بدەن و بۆ
بەلاداخستنى بەرژەوەندیەکانیان و گرتنى بەشى زۆرترى دەسەلات و ئیمتیازات، ئەمنەیت و
ئاسایشى هاولاتیان بخەنە ژێر پێوە و ئاگرى شەڕ هەڵکەن..
بەلام واقعیەت و ماهیەتى ئەم حزب ولایەنانەى نێو هەڵبژاردنەکانى ئێستا بەم ئاستە
لەفەزاى جەنگى سنوردار نابێتەوە، بەتایبەتى کەهێشتا مەعلوم نییە براوە کآیە.! بۆیە
مەترسى زیاتر کاتێک سەرهەڵدەدا، کەئەنجامەکانى دەنگدان بەدڵى لایەک نەبێت و لەسەر
کورسى پەرلمان ئەنجامى هەڵبژاردنەکان قەبوڵ نەکرآ. بەتایبەتى خەڵکى کوردستان
تەجروبەى هەڵبژاردنەکانى پێشوویان لەبەرچاوە کەچۆن شەڕى ناوخۆى نێوان یەکیتى وپارتى
بەهۆى مل نەدانیان بەئەنجامى دەنگدان بووە واقعیەتیکى تاڵى ژیانى خەڵک و شیرازەى
کۆمەڵگاى مەدەنى کوردستان خرایە ژێر پێوە. لەمەش زیاتر سوتاندن و پەلاماردانى
بارەگاکانى یەکگرتوو لەناوچەى بادینان، خۆى بەڵکەیەکى ترە کە ئەحزابى دەسەلاتدارى
کوردستان بەوهۆیەوە کە هیزى بۆرژوازى وسەرکوتگەرو میلیشیاى چەکدارن، لەگەڵ کایەى
دیموکراسى و هەڵبژاردندا نایەنەوە، مەگەر ئەوەى کەلەم کایەیەدا دەسەلاتى قۆرغکراو
بۆخۆیان مسۆگەر بکەن و ترسى ئەوەیان نەبیت شەریکە بەشێکیان بۆ زیاد ببێت. کەوایە
خەڵکى کوردستان ناهەقیان نییە بترسن، ناهەقیان نییە لەوەدا کەبەلایەک لەم
هەڵبژداردنەدا بخوێننەوە. ترسى خەڵک لەداهتوو یەک واقعیەیتە، بەلام ئەمە نیشانەى
کام ڕاستەیە؟ مەعلومە هەڵبژاردن و سیناریۆیەک کەبەرگى دیموکراسى کراوە بەبەرەدا ،
گەر نەتوانى لەسەرەتاوە سەلامەتى وئارامى وئازادى بۆ دەنگدەرانى دابین بکات،
هەڵبژاردنێک کەخەڵکى بەناچارى و لەژیر زەبرى فشارو هەڕشەدا ڕابگرآ، ئەوا بەئەکیدەوە
ئەو هەڵبژاردنە کودەتایەکە لەدژى ڕاى خەڵک و لەبنەوە بۆ شەرعیەت دانەوەیە
بەدەسەلاتى مەوجود.. بەواتایەکى تر واقعیەتى هەڵسوکەوتى لایەنەکانى نێو سیناریۆى
هەڵبژاردن نەک هەر ڕاستى ناوەرۆک بۆشى دیمکراسى و دەنگدانى ئەم جارە دەسەلمێنى،
بگرە ئەو هەقیقەتەش دەداتە دەست هاولاتیانى کوردستان کەئەم هەلبژاردنە بۆسەرکوتى
دەنگى نارازى بوونى ئەوان و چاوەرۆان هێشتنەوەیانە بۆ چەند ساڵێکى تر بەدیار
کارنامەى تائێستاى ناسیونالیزمى کورد وحزبەکانیەوە.
