کاروباری ڕێکخراوه‌یی و لایه‌نه‌کانی هه‌ڵسوڕانی

ماڵه‌وه 
 

تێبینیەک بۆ خۆێنەران

بەمەبەستى هوشیارکردنەوەى هەرچى زۆرترى ئەندامان وهاوریانى حزب لەئەرکە ریکخراوەیییەکان وگۆشکردنیان بەسوونەتى پیشکەوتى خەباتکارانەو لاەینەکانى هەلسورانى کۆمۆنیستى چ لە دەروونى ریکخراوەکانى حزبدا وچ لەپەیوەند بە کۆمەلگاوە، ئیمە بەپیویستمان زانى لەمەبەدواوە گۆشەیەکى تایبەت لەبلاوکراوەى ئۆکتۆبەردا بکەینەوە و ناوبەناو یەکیک لەلایەنەکانى هەلسورانى ریکخراوەیى وحزبى بخەینە بەرباسەوە. ئومیدەوارین هاوریان بۆ کارى رۆژانەیان ئەم گۆشەیە بخویننەوە و بەووردى سەرنجى بۆبدەن کەڕاستەوخۆ لەلایەن هەیئەى تەنفیزى حزبەوە سەرپەرشتى و چاودێرى ئەکرێت. هاوکات داوامان لەهەموو ئەندامان وهاوریانى حزبى ئەوەیە کەبەناردنى نامەو سەرنجەکانیان هاوکارى ئەم گۆشەیەبن.

 

گرنگى دانانى مێزى کتێب لەنێوەندى شارەکان

دانانى میزى کتیب لەشارەکانى کوردستان لەلایەن کۆمیتە حزبیەکانەوە، لایەن وهەنگاویکى تازەیە وتائیستا هیچ حزبیکىتر دەستى بۆئەم رەوشتە لەکارى سیاسى نەبردووە. ئەمە جۆرە چالاکیە جگەلەوى سونەتیکى مۆدیرن وشارستانیە کەلەلایەن حزبى ئیمەوە داهینراوە، گرنگیەکى سیاسى تایبەتى هەیە. هەربۆیە گۆشەیەکى بنەرەتى لەکارو هەلسوورانى رۆژانەى کۆمۆنیستى  کۆمیتەو ریکخستنە حزبیەکانمان داگیردەکات. بەلام ئەو گرنگییە سیاسییەى دانانى میزى کتیب چییە؟ چۆن بتوانین میزى کتیبەکانمان سازبدەین و پیداویستىیەکانى چین؟ لیرەدا هەولدەدەین لەپەیوەند بەنمونەیەکى سەرکەوتووانەى دانانى میزى کتیبەوە چەند رینمایى و سەرنج بخەینەروو. بەوهیوایەى هاوریانیکىتر لەبارەیەوە بنوسن و بەئەزمونەکانیان ئەم مەسەلەیە دەولەمەندتر بکەن.

دانانى میزى کتیب، هەنگاویک بۆ توندکردنەوەى پەیوەندى حزب بەخەلک وکۆمەلگاوە:

دانانى میزى کتیب لەناوەندى شاردا، هەر ئەو گرنگىیە سیاسییەى نییە کەدەمانەویت لەم ریگایەوە بیروباوەرو بۆچوونەکانى خۆمان لەنیو کۆمەلگادا بلاوبکەینەوە و  ئەدەبیاتەکانى حزب بخەینە بەردەم خەلک، بەلکو دانانى میزى کتاب ریگایەکە بۆ دامەزراندنى پەیوەندى حزب بەخەلکەوە. هەر حزبیکى سیاسى بۆ ئەوەى هیزى خەلک بگرى دەبى بەسادەیى پەیوەندى خۆى بە کۆمەلگاوە توند کاتەوە و لەهەموو ریگاکانى خەباتى رۆژانەیەوە کۆمەلگا بخاتە ژیر کاریگەرى خۆیەوە. بەم جۆرە باسى میز کتیب، بەر لەهەر شتیک باسى حزب وکۆمەلگا دنیتە ئاراوە، یانى ئەوەى کە حزب لەم ریگایەوە پەیوەندیەکى سیاسى و بەردەوام و هوشیاردەرانە لەگەل کۆمەلگاو خەلک دادەمەزرینى و وەک دیاردەیەکى واقعى و زیندوو دەیخاتەبەردەم خەلک. بەتایبەتى بۆ حزبى ئیمە کەلە ئیستادا خاوەنى بارەگاو دەزگاى راگەیاندنى گەورەى وەک تەلەفزیۆن و رۆژنامەى پرتیراژى رۆژانە نییە و پیویستى بەوەش هەیە کەسیاسەتەکانى خۆى بەخەلک بگەیەنیت، لەحالەتیکى ئاوادا دانانى میزى کتاب لەنیوەندى شاردا ریگایەکە کەحزوورى حزب لەنیو کۆمەلگاو خەلکدا بەئاستیک تەمین دەکات وبەقەد ئەوەى میزیکى رازاوە و بەردەوام و ریکخراوە بەقەد ئەوەش ئەتوانى پەیوەندیکى زیندوو هوشیاردەرانەى حزب بەخەلکەوە دامەزرینى .  بەتایبەتى  لەحالەتى وەک حزبى ئیمەدا میزى کتیب بەهەلبژاردنى شوینى بەردەوام لەنیوەندى شاردا وەک بنکەیەکى کۆمۆنیستى ئەتوانى جیگاى ناسراو بەخەلکى بناسینى و وەک شوینیک بۆ گەرانەوەى خەلک وهەوالپرسینیان لەحزب دەرکەویت.

لەلایەکىتریشەوە دانانى میزى کتیب لەپرۆسەى بەردەوامى و وپەرەسەندنى خۆیدا ئەوتوانى پەیوەنیدکى رووبەروو لەگەل ئەوکەسانە دامەزرینى کەسەردانى میزەکەدەکەن و بەم جۆرەش حزب وەک موخاتیب و موبەلیغ بۆ باسەکانى خۆى سەرنجى کەسانیک راکیشیت ولەمریگایەشەوە داواى پشتیوانى وکمەلکى مالى و تەنانەت زەمینەکانى راکیشانى ئەندامان لەنیویاندا سازبدات. بەلام چون ئەم کارەبکەین؟ یانى چۆن بتوانین میزى کیتبیکى نمونەیى و جیگەى دلخواز دابمەزرینین؟ لەمبارەوە پیداویستیەکانمان چین؟

قسەیەک لەبارەى شیوازى دانانى میزى کتیبەوە.

سەرەتا دەبى شوینى میزى کتیبەکانمان جیگایەکى بەرچاو و ریرەوى ژمارەیەکى زۆر لەخەلکبیت. دیارى کردنى شوین لەم کارەدا فاکتۆریکى یەکجار کاریگەرە بۆ سەرکەوتووبوونى کارەکەمان. دیارە شوینى لاچەپەک و کەنار خۆى لەخۆیدا نیشانەى ترس و بیبایەخ سەریرکردنى حزب وبچوک نیشاندانى خودى کارەکەیە. بۆیەدەبیت لەدانانى میزى کتیبەکانماندا سەرنجمان بچیتەسەر نیوەندى شارەکان و ئەو پانتایانەى کە بۆخەلک ناسراوەو شوینى هاتوچوى زۆرترین خەلکە. هاوکاتى ئەم خالە دانانى میزکتیبەکان بەشیوەیەکى مونەزەم و بەردەوام فاکتۆرى کات و رۆژى دیارى کراو دەخوازیت. بەتایبەتى بۆ ئەوى پەیوەندى حزب بەخەلکەوە حالەتیکى ریکخراوى هەبیت دەبى میزکتابەکان کاتى دانانیان ورۆژەکانى لەهەفتەدا جیگیر بیت. بۆئەوەى خەلکى عادەت بگرن بۆ سەردانى میزکتیبەکان. ناوبەناوکردن لەکاتى دانانى میزکتیبەکاندا و ئالۆگۆر پیکردنى کاتەکانى بەکردەوە خەلکى توشى بیئومیدى وسەرەگیژە دەکات بۆیە دەبیت تابۆمانبکریت دووپات کردنەوەى میزکتابەکانمان لەهەمان رۆژانى هەفتەو هەمان کاتژمیرى رۆژدا ببریتە پیشەوە. بۆنمونە هەموو رۆژانى هەینى کاتژمیر 2 بۆ 5ى ئیوارە لەهەمان جیگاى دیاریکراودا.

خالیکىتر هەلواسینى لافیەتەیەک لەپشت سەرى میزەکەوە وەیا بەدەورى میزەکەدا کەبەرۆشنى ناوى حزب و لانى کەم ژمارە تەلەفۆنیک کەپەیوەندى گرتنى خەلک بەحزبەوە ئاسان بکاتەوە، گرنگى بۆپەیدادەبیت بەتایبەتى کەلەم ریگایەوە دەمانەویت هەویتیکى سیاسى و حزبى ناسراو بەکارەکەمان بدەین و ئاشکراشە هەرکاریکى بیهەویەت ناتوانى جیگاى خۆى لەزەین وهۆشى خەلکدا رابگرى.. لەکەنار ئەم خالانەدا رازاوەبوونى میزى کتاب بەنوسراو و بەیاننامەو بلاوکراوەى حزبى و ئەدەبیاتەکان پیویستىیەکى سەرەکى رەونەقدارکردنى میزکتابەکانمانە و بەم هۆیەشەوە راکیشانى سەرنجى خەلک بۆلاى حزب دابین دەبیت.

خالکىتر گرنگى دانانى سندوقى کۆمەکى مالیە. حەتمەن ئەوکەسانەى سەردانى میزى کتابى حزب دەکەن خۆبەخۆ سۆزیکیان بۆلاى کارەکەمان لا دروست دەبیت و بەم حالەشەوە ئەو فرسەتە دەداتە دەستمان کەلەدواى چەند رستە بیروراگۆرینەوە داوایان لیبکەین کۆمەک بەحزب بکەن، وەیا سەرنجیان بۆ لاى سندوقى کۆمەکى مالى رابکیشین.

بەلام ئەوەى کە زۆرتر سەرنجى خەلک بۆ لاى میزى کتیبەکانمان راکیشى، جۆلانەوە و هەلسووکەوتى هاوریانى ئامادەبووى نیو کارەکەیە، هاوریانیک کە تواناى سەرنج راکیشانى خەلکیان هەیە و بەدوور لەشەرم وشکۆ و دلەراوکى ئەتوانن بەقسەو حەرەکاتیان ئیبتکاراتى داهینەرانە بنوینن و تواناى جەزبى کەسان بۆلاى میزى کینبەکانمان  بەخەرج بدەن، رۆلى کاریگەر لەسەرکەوتنى کارەکەدا دەگیرن. بۆیە دەبى لەمیز کتیبەکاندا حزوورى هاوریانیک دابین بکرى کەزمانى تەبلیغاتى و جورئەتى  پەیوەند گرتنیان بەخەلکەوە ببیت و هەستیارانە بۆجەزبى خەلک وراکیشانیان بۆبەردەم میزکتیابەکان ئیبتکارات بنوینن. بەبى ئەم کەسانەو کارەکتەریان هیچ میزکتابیک لەئامانجەکانى خۆیدا سەرکەوتوونابیت و بەخیرایى نەخۆشى لاکەوتەیى و بیئیعتبارى دەیگریتەوە. لیرەدا رینمایى ئیمە بۆ کۆمیتە حزبیەەکان ئەوەیە کەهەرگیز بۆکارى میز کتیبەکان، هاوریانیک کە سەلیقەو ئامادەیى ئەم کارەیان نییە، وەیا هەست بەشەرم و کەم جورئەتى دەکەن، وەیاخود زمانى تەبلیغاتیان سەرکەوتووانە نییە، دیارى نەکەن و ناچاریان نەکەن بەوەى لەمیزکتیبەکاندا ئامادەببن. چونکە بریاریکى لەم جۆرە بەزیان دەگەریتەوە.