| ئۆکتۆبه‌ر |
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌سعود به‌رزانی له‌به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی هه‌موواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراقی‌دا، ڕایگه‌یاند كه‌ئه‌گه‌ر هه‌موواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌سه‌لاته‌كانی هه‌ریم كه‌م بكاته‌وه ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت!. بێگومان ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی به‌رزانی مانای سیاسی و هه‌وڵی پارتی و حزبه ناسیونالیسته‌كان له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد و خواستی سه‌ربه‌خۆیی نیشان ده‌دات كه‌لێره‌دا جێگای تێڕامانی ئێمه‌یه.
ئه‌وه یه‌كه‌م جارنییه كه باسی سه‌ربه‌خۆیی له‌زاری مه‌سعود به‌رزانییه‌وه دێته‌ده‌رێ، له‌ڕابردوودا وله‌دیدارو ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌رزانیدا زۆركات باسی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك "مافێك بۆ كورد" هاتووه، وئه‌م باسه‌ش وه‌ك كارت وچه‌كوشێكی ته‌بلیغاتی فشار بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له‌زار كه‌وتۆته خواره‌وه، گوایه له‌ڕێگای هێنانه پێشه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌وه حكومه‌تی عێراق ناچار ده‌بێت به‌ملدان به‌داواكانی یه‌كیتی وپبارزانی وه‌ك جاره‌كانی‌تر پێویستی به‌وه نییه كه باس له‌وه بكات "سه‌ربه‌خۆیی مافی كورده" به‌لام ئێستا كاتی نییه‌و ئه‌زموونی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان ڕێگایان پێنادا، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌نییه كه‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێته مایه‌ی توَراندنی دۆسته‌كانمان له‌ئیران وتوركیاو ئه‌وروپاوئه‌مریكا!. به‌ڵكو كارتی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مجاره‌یان مانای هه‌ڵبه‌زینه‌وه و هه‌راسان بوونه له‌وانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی په‌ڕوباڵكردنی ده‌سه‌لاته‌كانی هه‌رێمه‌وه.
به‌لام له‌مه‌ش زیاتر مانای ئه‌مجاره‌ی له‌سه‌ر زاركه‌وتنی باسی سه‌ربه‌خۆیی له‌لای بارزانی ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌رده‌خات كه سه‌رانی ناسیونالیزمی كورد له‌وانه‌ش خودی مه‌سعود بارزانی ئاماده‌یه چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان ومافێك كه‌هه‌یانه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان به‌دیل بگرێ و له‌كێلانی شه‌ڕی حه‌ریفه‌كانیدا هه‌ڵیبگرێ تا له‌هاركاتێكدا پێویست كات وه‌ك خه‌نجه‌ری فشار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات و ترساندنیان هه‌ڵیكێشێت. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه خودی ناوهێنانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مجاره‌ی بارزانی هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه به‌درۆ ده‌خاته‌وه كاتێك سه‌رانی ناسیونالیزمی كورد بۆ ته‌بریركردنی فیدراڵیزم وڕه‌تكردنه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی‌یان به‌وه پاساو ده‌كرد كه‌گوایه سه‌ربه‌خۆیی ئێستا كاتی نییه‌و هه‌لومه‌رج بۆی نه‌گونجاوه و ئێران وتوركیاو ئه‌مریكا ڕێگامان پێنادا و ده‌بێ خه‌لك ده‌ستی لێهه‌ڵگرێت.
له‌ڕاستییدا مه‌سعود به‌رزانی وحزبه‌كه‌ی لایه‌نگری مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین وئه‌م شێوه ده‌ربڕینانه ته‌نها وه‌ك كارتێك بۆسات وسه‌ودای سیاسی به‌ده‌سته‌وه ده‌گیرێ وپه‌نای بۆده‌برێ. هه‌ربۆیه به‌درێژایی 18 ساڵی ڕابردوو نه‌ك هه‌ر پارتی به‌ڵكو یه‌كیتی وهه‌موو بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی بۆرژوازی كوردی، چاویان له‌قازانج و ته‌ماعی نه‌وت وبۆدجه‌و سه‌روه‌ت وسامانی عێراق بڕیوه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ته‌ماع و به‌رژه‌وه‌ندیه‌شیان خه‌ڵك و ئه‌ولایه‌نانه‌یان سه‌ركوت كردووه كاتێك باسیان له‌سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه كوردستان كردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌مانه‌یان به‌گوێره‌شێوێن و رعایه‌ت نه‌كردنی ئه‌زمونه تازه‌كه‌ی كوردایه‌تی له‌قاوداوه!!.
خه‌ڵكی كوردستان نابێ بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی بارزانی وهاوشێوه‌كانیه‌وه، چونكه نه‌پارتی ونه‌یه‌كیتی ونه‌هیچ حزبێكی ناسیونالیستی تری كورد له‌گه‌ڵ خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندان و نه‌به‌كرده‌وه ئاماده‌ن بۆی تێبكۆشن، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م حزبانه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا نییه‌و باس كردنیشی ته‌نها بۆیاریه‌كی سیاسیه. له‌ولاشه‌وه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وپێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی ئازاد خواستێكی ڕه‌واو به‌رهه‌قی خه‌لكی كوردستانه بۆ ده‌رچوون له‌گێژاوی ئیستا و نادیاریه‌كی سیاسی كه‌تێیدا ڕاگیراون بۆیه ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌ت و رَاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كیتی وپارتی وناسیونالیزمی كورد بۆی بڕوانرێ. هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵكی كوردستان له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌جیا له‌سیاسه‌ت وئامانجی ناسیونالیزمی كورد ته‌نها ئه‌و هیزه‌یه كه‌بتوانی ئه‌م مافه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌كرده‌وه ده‌ربهێنێ. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان وه‌ك حزبێكی په‌یگیرو تێكۆشه‌ری هێنانه دی خواست وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه له‌سه‌ر خواستی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌ستبه‌جێ‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕاوه‌ستاوه وبانگه‌وازی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات كه‌بێنه ژێرئالای ئه‌م حزبه‌وه.
ئێمه‌لێره‌دا جارێكی تر به‌یانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بلاوده‌كه‌ینه‌وه، تا كۆمه‌لانی خه‌ڵك له‌ئاراسته پێچه‌وانه‌كانی بارزانی و سه‌رانی تری ناسیونالیزمی كورد ئاشناببن و ئه‌م به‌یاننامه‌یه بكه‌نه به‌لگه‌نامه‌ی خه‌بات وتێكۆشانی ئێستا‌و داهاتوویان...
|
|
