|
ئۆکتۆبه‌ر
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی
پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند
حزبی ئیسلامی عیراقی پیلانی له دژی گێڕاوه و تا ده‌ست له کاربکێشێته‌وه،
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌مه جاری دووه‌مه که به‌رپرسێک به پیلانگێڕان واز
له پۆستێک بهێنێت "پێشتریش ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌ستی هه‌ڵگرت له خۆ کاندیدکردن
بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران" هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی
لیستی هاوپه‌یمانی ڕایگه‌یاند؛ "ڕازی نابێت هیچ که‌سێک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی
لیستی هاوپه‌یمانی دابنرێت".
مه‌شهه‌دانی پشتیوانیشی له
گردبوونه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی کرد که هه‌ریه‌ک له ڕه‌وتی سه‌دری و حزبی فه‌زیڵه و
ئه‌نجومه‌نی حیوار به سه‌رۆکایه‌تی خه‌ڵه‌ف عه‌لیان و به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی
به‌سه‌رۆکایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ له خۆده‌گرێت، چونکه ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه دژی
پرۆژه‌ی فیدڕاڵیه‌ت و دابه‌شکردنی عیراقه، ده‌رباره‌ی شاری که‌رکوک وتی: "کورد
که‌رکوک به قودسی کوردستان ده‌زانن، به‌ڵام ئێمه که‌رکوک به که‌عبه‌ی عیراق
داده‌نێین". ڕاشیگه‌یاند که له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کانی ساڵی داهاتوو خۆی
ده‌پاڵێوێت له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی نیشتمانی دوور له تایه‌فیه‌ت.
ئەم لێداوانانەى مەشهەدانى
سەبارەت بەکەرکوک، هاوکات ئەو لێکترازانەى کە لەناو لیستەکاندا پێشهات، تادەگاتە
هەڵوێستى هەریەک لە لیستەکان سەبارەت بە سەرکۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان، لەگەلڕ ئەو
کێشەوگرفتانەى تر‌ى ناو گۆڕەپانى سیاسى عێراق، هەلومەرجى دژوارى عێراق دژوارتر
ئەکەن. ئەمەش لەکەرکوکدا بەپلەى یەکەم ڕەنگدانەوەى گەورەى ئەبێت و ئەگەر
هەلومەرجەکە بەم شێوەیە درێژەى ببێت، ئەوا ئاڵۆزى و پشێوى ئەخاتە ناوشارەکەو بەمەش
دەستى تیرۆریستان واڵاتر ئەبێت بۆ کردەوەى تیرۆرریستى و شێواندنى بارى ئەمنیەت و
ژیانى خەڵکەکەى.
شایەنى باسە کەئەم زاتە
ماوەیەک ئەندامى بووتنەوەى ئیسلامى بووەو ڕایشى گەیاندوە کە شانازى بەو
ئەندامێتیەوە ئەکات. |