|
ئۆکتۆبه‌ری
ژماره 31
كه‌مال میراوده‌لی یه‌كێك له كاندیداكانی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌وته گله‌یی وگازه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌پاره‌و
فرسه‌تی ته‌واوی پێنه‌دراوه بۆئه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌بكات تا
له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكات. هاوكات ئاما‌ژه
بۆئه‌وه ده‌كات كه‌ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداری كوردستان
وله‌پێشیانه‌وه مه‌سعود به‌رزانی و حزبه‌كه‌ی فرسه‌ت
وئیمكاناتی یه‌كسانیان بۆنه‌ڕه‌خساندووه تا بتوانێ ڕۆڵی
كاندیدای خۆی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بگێرێ! ئه‌م جۆره
ده‌ربڕینه‌ی میسته‌ر كه‌مال وانیشان ده‌دات كه‌تازه سه‌ری
له‌سیاسه‌ت ده‌رهێناوه و هێشتا ئاشنایه‌تی به‌سروشتی ده‌سه‌لات
و سیسته‌مێكی به‌ناو دیموكراسی نییه كه‌له‌كوردستاندا به‌ڕێوه
ده‌برێت. هه‌روه‌ها ئه‌م گله‌یانه‌ی میراوده‌لی ئه‌و خه‌یاڵه‌ش
له‌باوه‌ش ده‌گرێ كه‌پێ‌ی وایه به‌م گله‌یانه ده‌سه‌لاتداران
به‌سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یاندا ده‌چنه‌وه و له‌ڕێگای
ئه‌وه‌ه‌وه چاوێك به‌نایه‌كسانی و نه‌زاهه‌تی مونافیسه‌كاندا
ده‌خشێننه‌وه و فرسه‌ت و ئیمكاناتی چونیه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌م
كاندیدا به‌شداربووه‌كانه‌وه!!. به‌لام ئه‌م گله‌یانه‌ی
میراوده‌لی ئه‌و ڕاستیه‌ش دێنێته كایه‌وه كه‌ناوبراو نایه‌وێت
پیرۆزی دیموكراسی و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی یه‌كیتی وپارتی
بخاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه زانراو و ڕۆشنه
كه‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا له‌بنه‌وه پاوان و كۆنترۆڵ كراوه و
له‌لایه‌ن یه‌كیتی وپارتیه‌وه نه‌خشه‌ی پێشوه‌ختی بڕانه‌وه‌ی
ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ داڕێژراوه و ئه‌وانه‌شی كاندیدای ئه‌م
سیناریۆیه‌ن جگه‌له‌وه‌ی كه‌ڕۆڵی بوكه‌شوشه‌ی دیموكراسی تێدا
بگێڕن هیچ شتێكی تریان بۆنامێنێته‌وه. ئاخر خۆ بڕیار نییه
له‌ولاتیكدا كه‌ئه‌حزابی میلیشیایی له‌سه‌ر سه‌ری په‌رلمان و
هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕاوه‌ستابێت و هه‌موو ئیمكاناتیكیان بۆخۆیان
قۆرغكردبێت، حسابی عادیلانه و چوونیه‌ك بۆ هه‌موو به‌شداربووانێك
بكرێ و پاره‌و ئه‌منه‌یت و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی و
ماوه‌ی كافی بخرێته ئیختیار كاندیدا مونافیسه‌كانه‌وه!! بڕیار
نییه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی دموكراسی و
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵك به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی
بڕیاره ئه‌وه‌یه، سیناریۆیه‌ك بۆ شه‌رعیه‌ت پێدانه‌وه
به‌ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و پارتی بخرێته ڕێ و هینده‌ش بووار
دراوه كه نمونه‌كانی وه‌ك میراوده‌لی ببنه دیكۆرو مومیای نێو
ئه‌م سیناریۆیه.
|