|
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
ژماره 34
له‌كه‌نار سه‌لامه‌تی گیانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤیندا
راده‌وه‌ستین
رۆژی یه‌كشه‌ممه دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دانیشتنی
كۆتایی بۆ دادگایكردنی تۆمه‌تبارانی هه‌وڵی تیرۆركردنی
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره سازكرد كه تیایدا دوو
له‌تۆمه‌تباران به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن حوكمدران‌و یه‌كێكیشیان
وه‌ك "بێ‌تاوان" ئازادكرا. سه‌رنوسه‌ری لڤین، ئه‌حمه‌د میره
له‌لێدوانێكدا نیگه‌رانی خۆی له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا نیشاندا‌و
رایگه‌یاند "من قه‌د به‌و حوكمه رازی نیم‌و ره‌تیده‌كه‌مه‌وه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه دادگا نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت
به‌ڵكو له‌ژێر كاریگه‌ری حیزب‌دا ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه،
ئه‌گینا ده‌بوایه سزای زۆر قورستری بدایه به‌سه‌ر ئه‌و
تۆمه‌تبارانه‌دا". شایانی باسه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می
ساڵی رابردوودا له‌شاری سلێمانی هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د
میره درا‌و دواتر ئاسایشی سلێمانی چه‌ند كه‌سێكی به‌و تۆمه‌ته
ده‌ستگیركرد، له‌زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیشه‌وه
بڵاوكرایه‌وه كه "ده‌زگایه‌كی ئه‌منی حیزبێكی كوردی له‌پشت
ئه‌و كاره‌وه بووه". به‌لام ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه
نوسه‌ران ورۆشنبیران به‌هۆی ده‌ربرینی ره‌خنه‌و هه‌لدانه‌وه‌ی
راستیه‌كانی ده‌سه‌لاتداران وسیستمه‌یكی ئیدرای
دواكه‌وتوانه‌وه كه‌به‌سه‌ر خه‌لكدا دایان سه‌پاندووه،
ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر‌و زیندانه‌وه. تیرۆری
سۆرانی مامه‌حه‌مه نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی تیرۆری سیاسی و
به‌رگرتنه له‌ئازادی بیر‌و را له‌كوردستاندا. ئه‌مه
له‌كاتیكدایه كه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان په‌یتاپه‌یتا باس
له‌ئه‌زموونی دیموكراسی و بوونی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و
به‌رقه‌رابوونی ئازادی راده‌ربرین ده‌كه‌ن. كه‌چی له‌ولاشه‌وه
هه‌ر نوسه‌ر ورۆژنامه‌نوسیك په‌رده‌ی راستی له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و
بیعه‌داله‌تی و سه‌ركوت و بیمافییه‌ك كه‌رووی له‌ژیانی
هاولاتیانكردووه ده‌كه‌ونه‌به‌رده‌م تیرۆر‌و لیپیچینه‌وه و
زیندانیكردنه‌وه. ئه‌مه‌یه ئه‌و دیموكراسی و ئازادی‌یه‌ی كه
ئه‌حزابی ناسیونالیزمی كورد بۆ خه‌لكی كوردستانیان
ره‌خساندووه.
بیگومان دادگایی كردنی تاوانبارانی هه‌ولی تیرۆركردنی
ئه‌حمه‌د میره، كرده‌یه‌كی به‌رله‌وه‌ی كرده‌یه‌كی یاسایی و
دادگایی كردن بیت كرده‌یه‌كی سیاسیه‌و له‌پشتیه‌وه ئه‌حزابی
ده‌سه‌لاتداری كوردستان راوه‌ستاوه وگه‌ره‌كیان بۆ داپۆشینی
هه‌ولی مافیایی خۆیان به‌دژی نوسه‌ران ورۆژنامه‌نوسان هه‌رچۆن
بووه سیناریۆیه‌ك ریكبخه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌سه‌لمینی
كه‌له‌پرۆسه‌ی دادگایی تاوانباراندا كه‌مترین ئاستی یاسایی و
فه‌زای عادیلانه ئاماده‌نییه بۆیه‌ده‌بی نوسه‌ران و خه‌لكی
ئازادیخوازی كوردستان به‌تایبه‌تیش رۆژنامه‌نوسانیك كه‌له‌دژی
ده‌سه‌لات له‌سه‌نگه‌ری ناره‌زایه‌تی و مافه‌كانی هاولاتیاندا
راوه‌ستاون، بیده‌نگ نه‌بن و ریگانه‌ده‌ن كه ده‌سه‌لاتداران
له‌كه‌میندابن بۆ تیرۆر‌و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان. هه‌ولی
تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د میره بێشك هه‌ولیكه بۆ سه‌ركوتی ئازادی
به‌یان و ره‌خنه، هه‌ربۆیه ئیمه له‌كه‌نار ئه‌حمه‌د میره‌و
گۆڤاری لزیندا راه‌ده‌وستین و هه‌رجۆره په‌لامارو هیرشیك بۆسه‌ر
رۆژنامه‌نوسانان ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
كۆمیته‌ی كه‌ركوكی حزبی كۆمۆنستی
كرێكاری گیانی كچێكی ته‌مه‌ن چوارده ساڵ له‌هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن
ڕزگارده‌كا
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن
چوارده‌ساڵ له‌شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی ( ی . و . م )وه
له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی بڕیاری كوشتنی ده‌درێ وه بۆ شوێن بزربونی
تاوانه‌كه‌یان به‌ره‌وشاری كه‌ركوكی ده‌به‌ن ودواتر كچه‌كه خۆی
له‌ده‌ستیان ڕزگار ده‌كاو به‌ڕێگای كادرانی حزبه‌وه
په‌یوه‌یدی به‌حزبه‌وه ده‌كات و دوگه‌یه‌نرێته شوێنی تایبه‌ت و
چه‌ند ڕۆژێك ده‌مێنێته‌وه و پاشان به‌هاوكاری ده‌زگاكانی
تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم كه بۆ به‌ره‌نگار
بونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان دامه‌زراون له‌كه‌ركوك
ده‌گوازرێته‌وه بۆ سلیمانی ولیره‌ش له‌به‌ر رۆشنایی راپۆرتی
ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌زگای ناوبراو دوای سوپاس و
ته‌قدیری هاوریانی حزبمان بریاری هه‌نگاونانی پیویست بۆ
چاره‌سه‌ری كیشه‌كه قه‌بولده‌كات..
13/8/2009
سنووره‌كانی كوردستان, كوشتارگه‌ی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش...!!
به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌خفه‌ری پاسه‌وانی
سنووری ناوچه‌ی كێلێ , ڕۆژی 25/7/ 2009 له شاخی دووپه‌زه‌ی سنووری
نزیك شاری سه‌رده‌شت هێزه سه‌ربازیه‌كانی جمهوری ئیسلامی ئێران
ته‌قه‌یان له كاروانێكی ولاغدار و كوڵكێشه‌كان كردووه و
كه‌سێكیان به‌ناوی كاروان گۆرانی كوشتووه كه دانیشتووی شاری
سه‌رده‌شته وه دوای چه‌ندرۆژێك ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی كه‌سوكاری
كردوته‌وه. وه ده‌ست به‌سه‌ر 10 باری كاسبكاران و
ولاغداره‌كانیشدا گریراوه كه بریتی بوون له سووته‌مه‌نی و
مه‌وادی خۆراكی و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه سووتێنراون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد كه ئه‌م هێرشانه‌ی هێزه‌كانی
جمهوری ئیسلامی به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه . وه‌تێكرا
مانگانه له ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌دا لانی كه‌م دووكه‌س له
ولاغداره‌كانی ئه‌م ناوچه سنووریانه ده‌كوژرێن كه زوربه‌یان لاو
و هه‌رزه‌كارن و له‌به‌ر بێكاری په‌نایان بو ئه‌م كاره
مه‌ترسیداره بردووه. وه تا ئێستا له‌خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی بار
هه‌ڵگر كه‌له‌سه‌ر سنوره‌كان خه‌ریكی كار‌و زه‌حمه‌تن، ده‌یان
كه‌سیان له لایه‌ن هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامیه‌وه لێكوژراوه.
بێگومان ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی بێكاری له‌و ناوچانه‌دا زورێك له
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناچاركردووه كه په‌نا بو كاری ولاغداری و
كوڵكێشی و هێنان و بردنی سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی تر له نێوان
ناوچه سنووریه‌كانی ئیران و كوردستاندا به‌رن و له‌و
ڕێگه‌یه‌وه بژێوی ڕۆژانه‌ی خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن, كه زورجار
به قیمه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیان و كوشتن‌یان له ته‌واو ده‌بێت.
وه‌یان ده‌كه‌ون به‌سه‌ر كێلگَه‌كانی
میندا و ئه‌گه‌ر گیانیش له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ئه‌ندامێكی له‌شیان ده‌ست
ئه‌ده‌ن. ئه‌مه‌یه ئه‌و ژیانه‌ی كه رژیّمی
كۆماری ئیسلامی له‌ئیران بۆ ملیۆنه‌ها ئینسانی شه‌رافه‌تمه‌ند و
ئاماده‌به‌كار هه‌ڵیڕه‌خساندووه.
كوشتن وخۆسوتاندنی ژنان له‌ناوچه‌ی بتوین
روو له‌په‌ره‌سه‌ندنه
به‌جیاله‌وه‌ی له‌وه‌ی كه‌هه‌ردوو هه‌فته‌جاریك بلاوكراوه‌ی
ئۆكتۆبه‌ر لیستیك له‌تاوانه‌كانی كوشتن وخۆسوتاندنی ژنانی
بلاوكردۆته‌وه، هاوكات له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا
نزیكه‌ی هه‌زار حاله‌تی كوشتن و خۆسوتاندن و توندوتیژی له‌دژی
ژنان له‌ناوچه‌ی پشده‌رو بتوین توماركراون. هه‌رله‌مباره‌وه
رائید حه‌سه‌ن خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راپه‌ڕینی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی
ئاشكراكردووه، كه‌له‌ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا 147 حاڵه‌تی
نواندنی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ر
تۆماركراون، كه 93 حاڵه‌تیان له‌سنوری قه‌زای رانیه‌و 54
حاڵه‌تیشیان له قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری بوون.
له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 37 حاڵه‌تی خۆسوتاندن و خۆكوشتن و خۆخنكاندن
و خۆده‌رمانخواردكردن و 19 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌لێكردن به‌دیده‌كرێن.
ئه‌م ئامارانه نیشان ده‌ده‌ن كه توندوتیژی له‌دژی ژنان
به‌تایبه‌تی له‌ناوچه دوره ده‌سته‌كاندا تادیت
رووله‌په‌ره‌گرتنه وژماره‌یه‌ك له‌ژنان ده‌كاته‌قوربانی. هه‌موو
ئه‌مانه‌ش له‌كاتیكدایه كه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان
بانگه‌شه‌ی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری ژیانی
ئارام به‌گوی هاولاتیانداده‌ده‌ن.
به‌لام ئه‌م واقعیه‌ته تاله نه‌ك هه‌ر په‌له‌یه‌كی ره‌شه
به‌نیوچه‌وانی ده‌سه‌لات و سیسته‌میكی حكومرانیه‌وه
كه‌ناسیونالیزمی كورد له‌سه‌ر سه‌ری راوه‌ستاوه، به‌لكه
ووجودی خودی هه‌موو ئه‌و ریكخراو و سه‌نته‌رانه‌ی ژنان ده‌خاته
ژیرپرسیاره‌وه كه‌به‌ناوی "ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی
و توندوتیی له‌دژی ژنان"ه‌وه كارده‌كه‌ن. له18 سالی رابردوودا
كه ده‌یان هه‌زار ئینسانی ژن بۆونه‌ته قوربانی فه‌رهه‌نگ ویاسا
و ده‌سه‌لاتیك كه‌بۆرژوازی كورد به‌ناوی دیموكراسی و مافی
مرۆڤه‌وه كۆمه‌لگای پی له‌قالب داوه هۆكارو سه‌رچاوه‌وی ئه‌م
شه‌پۆله له ئیسنان كوژیه. ده‌ستوری كوردستان كه‌هیشتا
نه‌خراوه‌ته‌به‌رده‌م ده‌نگدانی هاولاتیانه‌وه یه‌كیك له‌و
سه‌رچاوانه‌یه كه توندوتیژی وكوشتنی ژنان هانده‌دات
به‌تایبه‌تی كه‌ره‌شنوسی ده‌ستور به‌ئاشكرا پشتی به‌شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی وجیاكاری ره‌گه‌زی به‌ستووه. به‌لام خودی كوشتن
وپه‌نابردنی ژنان بۆ خۆسوتاندن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ژنان ماف و
ئازادیان نییه‌و وه‌ك هاولاتییه‌كی پله یه‌ك چ له‌یاساكان و
چله‌فه‌رهه‌نگ و هه‌لسوكه‌وتی كۆمه‌لاه‌یتیاندا سه‌رنجیان
بۆنادریت. ئه‌مه‌ش چه‌وسانه‌وه و ژیرده‌سته‌یی ئاشكرایه بۆژنان.
ژنانی كوردستان نابیت چیتر تالاو و قوربانیه‌كانی ئه‌م
ره‌شه‌كوژی و سته‌مه ته‌حمول بكه‌ن. هاتنه‌مه‌یدانی ژنان
به‌تایبه‌تی چالاكوانی بوواری بزوتنه‌وه‌ی ژنان وه‌ك یه‌ك
حه‌ره‌كه‌تی سیاسی كه‌ئامانجی جیایی دین له‌ده‌سه‌لات و
به‌ره‌سمی ناسینی مافی یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆژنان وپیاوان
ده‌توانی هه‌نگاوی یه‌كه‌مبیت بۆبه‌رگرتن به‌م سته‌م و ئینسان
كوژیه‌ی ژنان.
|