|
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كرێكارانی
كارگه‌ی تاسڵوجه حاڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تی‌یان به‌رامبه‌ر
به‌بڕیاری حكومه‌ت وفه‌رامۆش خستنی خواسته‌كانیان به‌خۆوه‌گرت.
له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه‌به‌ناوی كرێكاران و كارمه‌ندانی
كارگه‌ی تاسڵوجه‌وه ئاڕاسته‌ی عیماد ئه‌حمه‌د جیگری سه‌رۆكی
حكوت كراوه ئاماژه به‌بێده‌ربه‌ستی و فه‌رامۆشكردنی ئاشكرای
خواستی كرێكاران بۆ گێڕانه‌وه‌ی حه‌وافز و موخه‌سه‌سات و موچه‌ی
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه له‌كار
وه‌ستابوو، ده‌كات. نامه كراوه‌كه دوای به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی
هه‌وڵی كرێكاران بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانیان له‌ڕێگای
یاسایی و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات
كه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت له‌شاری سلێمانی پێیان ڕاگه‌یاندوون
قه‌ربۆی زه‌ره‌و زیانی كۆمپانیای نۆكان، كه‌یه‌كێك
له‌زه‌به‌لاحترین كۆمپانیا سه‌رمایه‌دارییه‌كانی یه‌كیتی
نیشتمانیه، ده‌كات به‌هۆی ڕاوه‌ستانی كارگه‌وه، كه‌چی
له‌ولاشه‌وه هیچ حسابێك بۆ كرێكاران ناكات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه‌كرێكاران وكارمه‌ندانی كارگه‌كه، لایه‌نێكی زه‌ره‌رمه‌ندن
له‌وه‌ستانی كارگه‌كه‌دا. نامه كراوه‌كه ئه‌وه ده‌ڵێت:"
كه‌كرێكاران و كارمه‌ندانی كارگه‌ی چیمنه‌تۆی تاسڵوجه هیچ
سه‌رچاوه‌یكی بژێویان نییه جگه‌له موچه‌ی كاره‌كه‌یان و
ته‌نانه‌ت بژێوی خێزانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م داهاته ڕاوه‌ستاوه،
كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه مشوری كۆمپانیای حزبه
ده‌سلاتداره‌كان بخوا و له‌ولاشه‌وه موچه‌ی كرێكاران
وكارمه‌ندانی كاگه به‌فه‌رامۆشی بسپێرێت.. ئه‌م واقعیه‌ته
نیشان ده‌دات كه‌كرێكاران نابێت هیچ خۆشباوه‌ڕی‌یه‌كیان
به‌ده‌سه‌لاتی ئێستا هه‌بێت چونكه ئه‌م حكومه‌ته، ده‌سه‌لاتی
سه‌رمایه‌دارانه و له‌سه‌ر حسابی ڕه‌نجی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، خه‌رێكی پڕكردنی گیرفان و كه‌ڵه‌كه‌ی
سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكانه. هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئه‌وان به‌خه‌باتی
یه‌كگرتوو ڕێخراوی خۆیان وبه‌هێنانه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ریان ده‌سه‌لاتداران ناچاربكه‌ن به‌ملدان
به‌خواسته‌كانیان.
|