ئیسرائیل بەهۆى فشارى (جۆرج بۆش)ەوە نیە کەدەستى لە وەشاندنى
گورزى سەربازى لە ئێران هەڵگرتوە
هەواڵەکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە بەهۆى ناڕازى بوونى جۆرج دەبلیو بۆشەوە ئیسرائیل
ساڵى پار هێرشێکى خۆى بۆسەر یەکێک لەبنکە ئەتۆمیەکانى ئێران ڕاگرتوە، بەڵام ئەگەر
دروستتر لە هەواڵەکە ووردبینەوە ئەبینین کە جۆرج بۆش خۆى یەکێکە لە سەرەکیترین
کەسەکانى دنیا کە زۆرترین ماڵوێرانى و جەنگ و کاولکارى کردۆتە بەشى زۆربەرى زۆرى
خەڵکى دنیا. کەچى ئەم هەواڵە وەک یەکێک لەکارە باشەکانى بۆش ڕائەگەنرێت. بەڵام ئەوە
بۆش نیە کە ڕێگرە لەبەردەم ئیسرائیل
و خودى ئەمریکا بۆ وەشاندنى گورزى سەربازى
لەئێران، بەڵکو ئەوە نفوز‌و دەورى جمهورى ئیسلامى و ئیسلامى سیاسییە لەناوچەکەو دنیا
لەپەناى ئەو هاوسەنگى هێزەى نوێیەى کە لەئاستى دنیادا دروست بووە، وایکردوە کە
نەتوانرێت بەئاسانى ئێران گورزى سەربازى لێبدرێت و ناچاربکرێت بەپاشەکشە. بەڵام
ئایا مەسەلەى وەشاندنى گورزى سەربازى لەئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئەو وڵاتە
لەژێر پرسیار هاتوتەدەرەوە؟ ئایا ئێران پاش هەر کردەیەکى سەربازى لەبەرامبەرى چ
کارەساتێک لەلوبنان و عێراق و فەلەستین ئەخولقێنێت؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە
داهاتووى نزیک وەڵامیان ئەداتەوە.
كه‌سوكاری وونبووه‌كانی شه‌ری ناوخۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان خه‌وتن
سایتی ئاوێنه: محه‌مه‌د به‌كر له‌نوسینگه‌ی باشوری كوردستانی ناوه‌ندی چاك، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێه رایگه‌یاندوه كه نزیكه‌ی سه‌د‌و په‌نجا كه‌س له‌و مانگرتنه‌دا به‌شداربون‌و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌سه‌د كه‌سیان كه‌سوكاری ئه‌و 48 بێسه‌روشوێنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاداشتێكیان داوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێیانوتون "ئه‌و ده‌ستگیركراوانه چاره‌نوسیان لای یه‌كێتی و پارتیه، ئه‌وان لیژنه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه‌و ئێوه بچنه لای ئه‌وان باشتره"، نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ره‌كانیش وتویانه "ئێمه په‌رله‌مان به‌سه‌روه‌ری هه‌ردوو حیزبه‌كه ئه‌زانین، ئه‌ركی جدی په‌رله‌مانیشه به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌دا بكه‌وێت".
جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفال‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد (چاك)، بنه‌ماڵه‌ی 48 بێسه‌روشوێنی شه‌ری ناوخۆی كوردستان مانگرتنیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.
لیستێکیتر له قوربانیانی ناموسپه‌رستی له کوردستان
ڕوَژی 30/12/2008 له ناحیه‌ی چواڕقورنه ژنێك به ناوی به‌ناز عوسمان عه‌لی كه دوو مناڵی هه‌یه. له لایه‌ن برایه‌كیه‌وه كه ناوی جه‌وهه‌ر عوسمانه لێیده‌دریت و سووكایه‌تی پێده‌كرێت. ڕوَژی دواتر به‌ناز به‌مه‌به‌ستی خوَخنكاندن به‌ره‌و ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ده‌چێت. به‌لاَم تائێستا هیچ شوێنه‌وارێكی نیه‌و لاشه‌كه‌یشی نه‌دوَزراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌ن پوَلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌وه عومه‌ر عوسمان به مه‌به‌ستی لێكوَڵینه‌وه ده‌سگیركراوه. به‌لاَم جه‌وهه‌ر تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ڕوَژی 30/12/2008 له ناحیه‌ی شاوه‌یسی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ژنێك به ناوی زولفا خدر عه‌بدولاَ خوَی سووتاند. له به‌ر زوَریی ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی له ڕوَژی 5/1/2009 گیانی له‌ده‌ستدا. هوَكاری ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه بووه كه له لایه‌ن برایه‌كیه‌وه كه ناوی عه‌بدولاَ خدره لێیدراوه‌و سووكایه‌تی پێكراوه, شایانی باسه كه زولفا سێ جار به زوَر له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه به‌شوودراوه. پاشان بوَ لێكولینه‌وه له ڕووداوه‌كه و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر عه‌بدولاَ خدر له لایه‌ن پوَلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا.
شه‌وی 4/1/2009 له ناحیه‌ی هه‌ڵشوَ, ژنێكی ته‌مه‌ن 18ساڵ به ناوی هێرو ڕه‌سوڵ خدر له ماڵی خوَیاندا سووتاوه, وه هه‌ر هه‌مان ڕوَژ له‌به‌ر سه‌ختیی سووتانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕوَژی 7/1/2009 له گه‌ڕه‌كی تێكوَشه‌ری ناحیه‌ی حاجیاوا, ژنێكی ته‌مه‌ن20ساڵ به ناوی هێژان فه‌رحان زێنوار له ماڵی خوَیاندا سووتاوه. له‌به‌ر زوَری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی له نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌وه به‌ڕێكرا بوَ نه‌خوَشخانه‌ی سلێمانی. تا ئێستا هوَكاری ئه‌م ڕووداوه نه‌زانراوه.
ڕوَژی 7/1/2009 له گه‌ڕه‌كی ماموَستایانی چوارقوڕنه كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به ناوی میهره‌بان كه‌مال ئیسماعیل كه خوَیندكاره. له ماڵی خوَیاندا سووتاوه و تائێستا هوَكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه. ڕوَژی 10/1/2009 به هوَی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه له نه‌خوَشخانه‌ی ئێمیرجنسیی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌وی 2/1/2009 له گوندی چناره‌ی ناحیه‌ی خدران, كچێك به‌ناوی هێرو حسین كه‌ریم له ماڵی خوَیاندا له‌گه‌ڵ كوڕێكدا به ناوی ئارام عه‌بدولا سه‌عید,له لایه‌ن باوكی هێرووه ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژی گوله‌و له ئه‌نجامدا هێرو گیان له‌ده‌ستده‌دات و ئارامیش بریندار ده‌بێت, به‌لاَم ده‌توانێت ڕابكات. پوَلیسی ناحیه‌ی خدران ئارام ده‌گوازنه‌وه بوَ نه‌خوَشخانه‌ی ڕانیه و ته‌رمی هێروَیش ده‌نێرن بوَ پزیشكیی دادوه‌ریی سلێمانی.
پەرلەمانى عێراق و قەیرانى سەرۆک!
نزیکەى مانگێکە پەرلەمانى عێراق سەرۆکەکەى لەژێر فشارى کوتلەکانى ناو پەرلەمان ناچار بەئیستقالەدان کراوەو تائێستا قەیرانى دانانى سەرۆکێک بۆى بەردەوامەو کەس نەیتوانیوە متمانەى ئەوانیتر بەدەست بهێنێت و ئەو کێشەیە بەلایەکمدا بخەن، دیارە بۆ هەر کێشەیەکى ناو ئەم حزب و لایەنانە ئەبێت ئەمریکا تەدەخول بکات و خۆى لەژێر فشارى سەربازییدا ناچاریان بکات مل بدەنە ڕێگاچارەیەکى کاتى. چونکە هەریەکەو لەو حزب و لایەنانەى ناو پەرلەمانى عێراق بەپشتیوانى و ئیعازى لایەنێکى دەرەکى سیاسەت ئەکەن. هەرچەندە ئەگەرى چارەسەرى کاتى ئەم گرفتەهەیە، بەڵام مەرج نیە تاسەر بێت و ئەم قەیرانەى عێراق بەردەوام ئەبێت، چونکە چارەسەرى هەموو گرفتەکان بەندە بەوەى کە سەرچاوەى ئەو گرفتانە بنەبڕ بکرێت، کەخۆى لە کۆتایى هێنان بەداگیرکارى و فرسەتدان بەخەڵکە کە دوور لەفشارو دەستى دەرەکى ئایندەى خۆیان و حکومەت دیاریبکەن.
مانگرتنی کارمه‌ندانی میدیاکان له کۆریای باشوور
ئازاد به‌کر: ڕۆژی هه‌ینی 30 کانونی یه‌که‌م، کرێکارانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیدا ده‌ستیان دایه مانگرتنی گشتی له دژی ئه‌و یاسا نوێیانه‌ی ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت بتوانێ له‌ڕێی ئه‌و یاسایانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانیدا بگرێت. له دوا ڕۆژه‌کانی مانگی کانونی یه‌که‌مدا هه‌زاران کرێکار دژ به حه‌وت له یاساکانی حکومه‌تی کۆریایی باشوور مانیان له کارکردن گرتووه، که پێی ده‌ووترێ یاساکانی میگابایت، که ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری سنوردار ده‌کات. یه‌کێتی نیشتمانی کرێکاران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕایانگه‌یاند، که کارمه‌ندانی 74 ڕۆژنامه‌و کۆمپانیاکانی ڕاگه‌یاندن که 4000 کرێکارن به مانگرتوانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
زۆربه‌ی ڕێکخراو و سه‌ندیکانی تری ڕاگه‌یاندن له ووڵاته‌دا یان به خۆپیشاندان و مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون، یان به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان دژی حکومه‌ت و بۆ پشتگیری مانگرتوان بڵاوکردۆته‌وه، وه هانیکۆر ژورناڵ و به‌رهه‌مهێنه‌رانی کابایتس، یه‌کگرتووی ڕۆژنامه‌وانان، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا 200 له زانایانی بواری ڕاگه‌یاندن له سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانیدا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان ڕاگه‌یاند و حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریان ئاگادارکرده‌وه له وه‌ی له‌زووترین کاتدا ئه‌و یاسایانه ده‌رنه‌کات و بیانکێشێته‌وه. یه‌کێتی کرێکارانی خزمه‌تگوزاری گشتی له وه‌زاره‌تی کارگێڕی گشتی و سه‌لامه‌تی به‌یاننامه‌ی پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتوان نارد، به‌وجۆره کرێکارانی ڕشته‌کانی تری کار به خۆپیشاندان و مانگرتوانه‌وه په‌یوه‌ست بوون و ڕێپێوانی ناڕه‌زایی کرێکاران به ڕۆشنی مۆمه‌کانی ده‌ستیانده‌دره‌وشایه‌وه.
له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا ته‌نها خه‌ڵکی مه‌ده‌نی قوربانییه
ملیۆن و نیوێک له دانیشتوانی شاره جیاجیاکانی که‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستین، که نزیک به 19 مانگه ژیانیان به‌بارمته ڕاگیراوه له لایه‌ن حه‌ماسی تیرۆریسته‌وه، هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئیسرائیل 19 مانگه گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌رداناون و دانیشتوانه‌که‌ی برسی کراوه و له سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌کان بێبه‌شکراون.
که‌رتی غه‌زه له (27/12/2008)ه‌وه له ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیله‌وه و ته‌نانه‌ت چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی یۆرانیۆم و فسفۆڕیش به‌سه‌ر دانیشتواندا ده‌بارێنن، که تا ئێستا 900 کوژراون که 276 منداڵ و 94 ژنانیان له‌ناودایه، وه 4100 که‌سیش بریندارکراون و ته‌واوی ژێرخانی ئه‌و ناوچه‌یه خاپوورکراوه و کراوه‌ته وێرانه.
حه‌ماس له چوار ساڵی ڕابردوودا شه‌ش هه‌زار ڕۆکێتی هاویشتۆته ئیسرائیله‌وه که بۆته هۆی کوشتنی 24 که‌س له دانیشتوانی ئیسرائیل، بیانووی ڕۆکێته‌کانی حه‌ماس (که سه‌نعی ئێران و به هاوێژه‌ری چینی ئه‌یهاوێت) بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ی ئێستا ئیسرائیل خوڵقاندوویه‌تی زۆر پووچ و ناقه‌ناعه‌تکه‌ره.
ئه‌مه شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانه، شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئیسلامی سیاسییه، شه‌ڕی جۆرج بوشی تیرۆریست و ڕژێمی مه‌لا تیرۆریسته‌کانی ئێرانه، شه‌ڕی حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل و حه‌ماسی بووده‌ڵه و تیرۆریسته. ئه‌مه شه‌ڕی ئیسلام و جوله‌که نییه.
ئیسرائیل که له ساڵی 2006دا له شه‌ڕی 34 ڕۆژه‌یدا له‌گه‌ڵ حیزبه تیرۆریسته‌که‌ی خوادا (حزب الله) له لوبنان شکستی سیاسی خوارد، ئێستاش به به‌کارهێنانی ئه‌م هێزه زۆره‌ی له دژی حه‌ماسی لاکه‌وته و بووده‌ڵه ڕیسواتر ده‌بێت.
ئه‌م کاره تیرۆرستی و ملهوڕانه‌ی که ئیسرائیل ئه‌نجامیان ئه‌دات، هۆکاری مانه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسلامی سیاسییه، ئامانجی سه‌ره‌کی ئیسرائیل له‌م هێرشه به‌ربه‌رییه‌ی ده‌ستیداوه‌تێ ئه‌وه‌یه که له سبه‌ی ڕۆژی گفتوگۆکاندا فه‌له‌ستینییه‌کان ناچاربکات تا ڕازیبن به‌وه‌ی خۆی بۆی داناون.
جۆرج بوش و حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل، چونکه خۆیان تیرۆریستن، ناتوانن تیرۆریزمی ئیسلامی بنه‌بڕ بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر که‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تیرۆریزمی ئیسلامی نه‌هێڵێت، ئه‌وا هه‌نگاوێکی زۆر کارا له‌و ڕاستایه‌دا، چاره‌سه‌ری عادیلانه‌ی کێشه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه، ئه‌و کێشه‌یه‌ی که هه‌موو ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ری ئه‌له‌وه‌ڕێت.
ئه‌م دنیا و سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه چه‌ند وه‌حشه‌تناکه که تیایدا حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا (10/2/2009) بیباته‌وه، ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه به تازه‌ترین چه‌کی وێرانکه‌ر ئه‌خوڵقێنێ به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌رتی غه‌زه
شێروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی یاسایی له‌په‌رلمان داوای په‌سه‌ند كردنی"ئادابی گشتی" له‌یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008دا ده‌نگی پێدرا وبه‌یه‌كیك له‌یاسا گونجاوه‌كان بۆبارودۆخی ئیستای كوردستان له‌قاودرا، چونكه بڕگه‌ی" ئادابی گشتی" تیدا لابرا وسزای رۆژنامه‌نوسانی به‌غه‌رامه‌ی مالی جیگیركرد. به‌لام به‌درێژایی چه‌ند مانگی رابردوو كار به‌و یاسایه‌نه‌كراو چه‌ندین رۆژنامه‌نوس زیندانی كران و ئه‌شكه‌نجه‌یان چێژت، هه‌روه‌ها چه‌ندینی تریش روبه‌رووی هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی دادگا‌و ده‌سه‌لاتداران بوونه‌وه. نمونه‌كانی سۆرانی مامه حه‌مه وشوان داودی و دكتۆر عادل راستی كارپینه‌كردنی یاسای تازه‌ی رۆژنامه‌نوسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه ده‌سه‌لمینێ. هه‌ربۆیه گه‌ر بلێین ده‌سه‌لاتدران بۆخۆیان یاسا پیشیل ده‌كه‌ن و كاری پیناكه‌ن، ئه‌وا نه‌تۆمه‌تمان لیداوه و نه‌درۆمان هه‌لبه‌ستووه. ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی وولاتیش ریكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال و رۆژنامه‌نوسانی بیسنور و ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م حاله‌تانه هاتنه ده‌نگ و داوای پاراستنی مافی رۆژنامه‌نوسانیان له‌هه‌ریمی كوردستان رووبه‌رووی ده‌سه‌لاتدارانكرده‌وه. به‌لام له‌كه‌نار ئه‌م هه‌موو راستیانه‌وه و بۆ ده‌مبه‌ستنی ئازادی به‌یان و ره‌خنه‌گرتن و سنورداركردنه‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی شیروان حه‌یده‌ری له‌هه‌ولدایه بۆ هه‌مووار كردنه‌وه‌ی جاریكی تری یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و ئه‌م هه‌وله‌شی له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ژماره 445 به‌هه‌والیك بلاوكردۆته‌وه.
حه‌یده‌ری له‌م هه‌وله نوییه‌یدا به‌نیازه "ئادابی گشتی" وه‌ك به‌ندیك كه‌ده‌بێ له‌لایه‌ن نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانه‌وه رعایه‌تبكری بۆ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری گوایه ئه‌م هه‌وله ده‌توانیت ریگایه‌ك بیت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی زیندانی كردن و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه. به‌لام حه‌یده‌ری پیمان نالێت مه‌به‌ست له‌ده‌سته‌واژه‌ی "ئادابی گشتی" چییه‌و چۆن ده‌توانری له‌ئه‌حكامی یاسادا جیگیر بكرێ ؟.
ئه‌وه‌ی جیگای مه‌به‌ستی شیروان حه‌یده‌رییه، له ده‌سته‌واژه‌ی "ئادابی گشتی" وهه‌وله‌كانی بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری به‌سته‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسانه به ئاداب وئه‌خلاقیات و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه‌ی كۆمه‌لگاوه كه زۆرتر پشتیوانه‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامیان هه‌یه وزۆرتریش بابه‌تی جیگای ره‌خنه‌گرتن و نوسینی رۆژنامه‌نوسانی ئازادیخوازه، تا له‌م ریگایه‌شه‌وه سنوریكی گه‌وره بۆ ئازادی به‌یان وده‌ربرین دابنری و چیتر نوسه‌ران ئاداب وفه‌رهه‌نگی ئیسلامی وقه‌ومی نه‌خنه‌به‌ر ره‌خنه‌وه. وه‌گه‌ر ئه‌مه‌یانكرد له‌گه‌ل سزا‌و دادگادا به‌ره‌و رووبكرینه‌وه. شیروانی ده‌یه‌ویت سه‌ركوتی ئازادی‌یه‌كان به‌یاسایی بكریته‌وه. ده‌یه‌ویت یاسا بكاته به‌ربه‌ستیك بۆ رزگاركردنی دین و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و ئادابی عه‌شیره‌تی و باوكسالاری له‌ره‌خنه‌ی ئازادیخوازانه‌و مۆدیرن.
به‌لام نابیت رۆژنامه‌نوسانی ئازادیخوازی كوردستان ئه‌م هه‌وله‌ی شیروانی و هاونمونه‌كانی له‌په‌رلمان به‌كه‌مبگرن و هه‌روا به‌سه‌ریاندا تیپه‌ریت. ئه‌وان كه‌نمونه‌ی تیرۆر‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی‌كردن و هه‌ره‌شه‌ی ده‌سه‌لاتدارانیان بینیوه وبیستووه، نابی ریگابده‌ن به‌سنورداركردنه‌وه‌ی ئازادی بیروراده‌ربرین وره‌خنه‌گرتن. ده‌بی نه‌ك هه‌رقسه‌كانی شیروانی ره‌تبكریته‌وه به‌لكو ده‌بیت سه‌رتاپای یاسای رۆژنامه‌گه‌ری به‌یاسایه‌كی پیشكه‌وتوو مۆدیرن كه ئازادی بیروراده‌ربرین وره‌خنه‌گرتن له‌ئاستیكی بالادا ده‌سته‌به‌رده‌كات شوینپیبگرنه‌وه.
زیندانیانى سیاسى شارى سلێمانى خۆپیشاندانێک بەڕێدەخەن
لەسەر بانگەوازى دەستەى داکۆکى لەزیندانیانى سیاسى لەسلێمانى، ڕۆژى 11/9/2009 زیندانیانى سیاسى خۆپیشاندانێکیان لەبەردەرکى سەراى سلێمانیەوە بۆ بەردەم بارەگاى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڕێخست، دواکارییەکانى خۆپیشاندەران بۆ هەمان ئەو دەسکەوت و ئیمتیازانە بوو کە زیندانیانى سیاسى عێراق لەلایەن حکومەتى مالیکییەوە دابین کراوە بۆیان لەسەر میزانیەى عێراق، مالیکى لەسەر بودجەى عێراق ئەو مانگانەیە ئەدات بەوزیندانیانەو ئەبێت حکومەتى هەرێمیش هەمان پارە لەداهاتى %17 ى هەرێم بۆ ئەو مەسەلەیە تەرخان بکات. ئەو پارەیەى کە حکومەتەکەى مالیکى ئەیدات بریتیە لە پێنج سەد هەزار مانگانەو پێشەکیش هەر زیندانیەک سآ ملیۆنى وەرگرتوە، ئەمە جگە لەوەى کە تا ماوەى 10 سالڕ هەر زیندانیەک ئەگەر لەجێگایەکیتر کارمەندبێت ئەوا موچەکەى ئەو جێگایەش وەردەگرێت. هەرچەندە کە پارێزگارى سلێمانى داواکارییەکانى نوێنەرانى زیندانیانى وەگرتوەو بەڵێنى داوە کە بیگەیەنێتە دەستى سەرۆک کۆمارى عێراق، بەڵام ئومێدناکرێت کە حکومەتى هەرێم ئەو کارە بکات، چونکە بودجەى ساڵى داهاتوو کەمتر ئەبێت لە ساڵى 2008 ء ئەم گەندەڵیەى هەرێم ئەو هیوایە نابەخشێتە زیندانیان کە لەو دەسکەوتە بەهرەمەند بن.
پرده‌که‌ی (دووڕیانه‌که)و گه‌نده‌ڵیه ئاشکراکان
ئۆکتۆبه‌ر: ڕۆژێک به‌ر له سه‌ری ساڵ پردی دووڕیانه‌که‌ی سه‌رچنار له مه‌راسیمێکدا کرایه‌وه، دیاره جێگای خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشیه له‌و کرێکار‌و ئه‌ندازیارو کارمه‌ندانه‌ی که شه‌و ڕۆژ له‌و جێگایه‌دا کاریان ئه‌کرد و به ماوه‌یه‌کی که‌م و کرێیه‌کی که‌متر سه‌قفی پرده‌که‌یان ته‌واو کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار‌و سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پرۆژه‌ی پرده‌که نیوه که‌متری هێشتا ته‌واو نه‌بوه، هاوکات ئه‌و قیرتاوه‌ی که بۆ پرده‌که کراوه هه‌ر له‌یه‌که‌مین ڕۆژه‌وه به‌جۆرێک خراپ بووه، هه‌ر ده‌ڵێیت قیری سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕینه. بۆیه ناکرێت و نابێت ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ته‌واو بوو ته‌ماشا بکرێت. ئه‌گه‌ر شتێکیش هه‌یه به‌ناوی چاودێری و ده‌ستپاکی با خۆیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌کللایی بکه‌نه‌وه که ئایا گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئاو ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاشکرا ئه‌که‌ن، یان وه‌ک هه‌میشه بێده‌گه‌ی لێده‌که‌ن چونکه شه‌ریکن!!
به‌نزین نیواونیو دابه‌زی، هیچ شتێکیش هه‌رزان نه‌بووه!!
چاوی خه‌ڵک: به‌هۆی قه‌یرانه ئابوورییه‌که‌ی جیهانه‌وه که نرخی سووته‌مه‌نی دابه‌زاند، له هه‌رێمی کوردستانیشدا نرخی به‌نزین به‌ڕێژه‌ی له 50% دابه‌زی، به‌ڵام نرخی گواستنه‌وه‌و که‌ره‌سته‌کان هه‌روه‌ک خۆیانن، له‌کاتێکدا پێشتر به به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌می نرخی سووته‌مه‌نی نرخه‌کان چه‌ندهێنده زیادیانده‌کرد.
له‌ماوه‌ی ئه‌م ده رۆژه‌ی پێشوودا، نرخی به‌نزینی (تیجاری) که زۆربه‌ی شۆفێره‌کانی کوردستان به‌کاریده‌هێنن‌و له به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌کاندا ده‌فرۆشرێت، له 900دیناره‌وه دابه‌زی بۆ 450 دینار بۆ هه‌ر لیترێک، له‌کاتێکدا به‌نزینی حکومی که له‌ڕێگه‌ی کارتی پێدانی سووته‌مه‌نییه‌وه له به‌نزینخانه حکومییه‌کاندا ده‌درێته شۆفێران‌و پێشتریش هه‌ر به 450 دینار بوو؛ هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نه‌هات‌و وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه . که‌چى ده‌سه‌ڵاتدارانى کوردستان وا ئه‌زانن خه‌ڵک ئاگاى له نرخه‌کانى بازار نیه، بۆیه وه‌ک هه‌میشه گوێی خۆیان لێ خه‌واندوه و مێشێکیش میوانیان نیه.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراو یاداشتێک ده‌ده‌نه په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم
ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تى په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانى کوردستان له‌یاداشتێکیاندا که ئاراسته‌ى حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان کراوه داوا ده‌که‌ن قه‌ره‌بووى په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان بکه‌نه‌وه‌و هه‌ڵمه‌تى به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران رابگیرێت‌و چیتر فڕۆکه‌خانه‌کانى کوردستان نه‌خه‌نه خزمه‌تى به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى کوردهستانه‌وه، ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستانیش به‌رووداونێتی رایگه‌یاندوه "ئێمه پشتگیرى له‌داواى په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین‌و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریداوه حکومه‌ت له‌و کێشه‌یه ئاگادار بکاته‌وه".
یاداشتى ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تى په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانى کوردستان که ئاراسته‌ى هه‌ر یه‌ک له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت‌و سه‌رۆکى په‌رله‌مان‌و لێژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى کوردستان کراوه‌و، وێراى ئاماژه‌دان به مه‌ترسى به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران‌و خراپى بژێوى ژیانیان‌و تووشبوون به‌نه‌خۆشى ده‌روونى، تێیدا هاتووه "کارى گونجاو بۆ په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان بدۆزرێته‌وه، قه‌ره‌بووى ماددى بکرێنه‌وه، به‌شێک له‌و په‌نابه‌ره به‌زۆر گه‌ڕێنراوانه که ماڵ‌و منداڵیان له‌به‌ریتانیا جێماوه به منداڵه‌کانیان شاد بکرێنه‌وه‌و دانى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى که له‌رێگاى IOM ده‌درێته په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌کان".
ده‌شتى جه‌مال، سکرتێرى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى که یاوه‌رى شانده‌که‌ى ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تى په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانى کوردستانى کرد، له‌لێدوانێکى بۆ (رووداونێت) ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو که په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى پۆزه‌تیڤانه‌ى نواندووه‌و سه‌رۆکى په‌رله‌مان بڕیاریداوه له‌دانیشتنێکدا ئه‌و کێشه‌یه بخاته به‌ر باس‌و گفتوگۆ، گوتوشیه‌تی"داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ین قه‌ره‌بووى په‌نابه‌ره به‌زۆر گه‌ڕێنراوه‌کان بکاته‌وه‌و لێدان‌و توندوتیژى رابگرن به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه‌ى که له‌کاتى دابه‌زینیان له‌فڕۆکه‌خانه رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌خستنه‌کارى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر‌و سلێمانى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
په‌رله‌مانتار سۆزان شه‌هاب، که به‌شداریی دانیشتنه‌که‌ى کردوه داواى ده‌سته‌ى په‌نابه‌رانى به‌مافێکى ره‌وا له‌قه‌ڵه‌مداوه‌و ئاماژه‌ى به‌وه کردوه "ئه‌گه‌ر ئه‌مه رێککه‌وتنه له‌نێوان حکومه‌تى به‌ریتانیا‌و حکومه‌تى عێراق بۆچى ته‌نیا په‌نابه‌رانى کورد به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه"، گوتوشیه‌تئ "په‌له‌ترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و کێشه‌یه دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌کى تایبه‌ته به مافى ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌و ده‌زگایه‌وه بتوانرێت دووباره ژیانیان له‌کوردستان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، چونکه زۆربه‌یان که دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه له‌کوردستان خاوه‌نى هیچ شتێک نین".
فه‌ره‌یدوون ئیبراهیم، 34 ساڵ، دانیشتووى سلێمانى، یه‌کێک له‌ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تى په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانى کوردستان، دواى 8 ساڵ گوزه‌رانى ژیان له‌به‌ریتانیا‌و نه‌دانى مافى په‌نابه‌رى رۆژى 18/9/2008 له‌گه‌ڵ 51 په‌نابه‌رى کوردى دیکه به‌زۆر دیپۆرتى کوردستانى ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و په‌نابه‌ره گوتى "له‌به‌ریتانیا هیچ کێشه‌یه‌کم نه‌بوو، له‌کاتى ئیمزاکردنى مانگانه منیان قوڵبه‌ست کرد‌و به‌زۆر ناردمیانه‌وه کوردستان‌و له‌فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێریش به‌لێدان‌و ئیهانه‌کردن پێشوازییان لێ‌کردین"، هه‌وره‌ها گوتیشى "ئه‌وان پێیان گوتم ئه‌وه له‌سه‌ر خواستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه که داواى کردووه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافى په‌ناهه‌نده‌ییان وه‌رنه‌گرتووه یان داواکانیان ره‌ت کراوه‌ته‌وه بنێردرێنه‌وه ".
به‌پێى زانیارییه‌کانى فیدراسیۆن تا ئێستا 600 په‌نابه‌رى کورد له‌وڵاتانى رۆژئاوا به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا به‌زۆر گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه کوردستان‌و نزیکه‌ى 1340 په‌نابه‌رى دیکه‌ش له‌رێگه‌ى رێکخراوى (IOM)ه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه کوردستان.
تائێستاش سێ په‌نابه‌ری کورد وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته په‌نایان بۆ خۆکوشتن بردووه، دووانیان له کوردستان و یه‌کێکی دیکه‌شیان له ئه‌وروپا.
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى که رێکخراوێکى مرۆییه، باره‌گاى سه‌ره‌کى له‌شارى له‌نده‌نه له ساڵى 1993 بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌چوونى خواست‌و مافه‌کانى په‌نابه‌ران دامه‌زراوه نوێنه‌رایه‌تى له 13 وڵات‌دا هه‌یه‌و له‌چه‌ند وڵاتێکیش نووسینگه‌ى تایبه‌تیان کردۆته‌وه.
|
|
